بانگەشە

زیاتر »

دەربارەی ئەلفبێ

بەخێرهاتی بۆ ئەم بلۆگە

تێبینی: لە بەرواری ٦/٥/٢٠٢٠ ناوی بلۆگی دەروازە گۆڕا بۆ ئەلفبێ تیک، وە دۆمەینی ئەلفبێ جێگرەوەی دەروازە و سەب-دۆمەینی سۆران دەبێت، کە پێشتر بەکاردەهاتن و بەم بلۆگەوە پەیوەست کرابوون.
لە ماوەی داهاتوو دا، بەشی دەربارە و بەشەکانی تر نوێدەکرێنەوە.

مێژووی ئەم بلۆگە
سەرەتای بلۆگ نوسینم دەگەڕێتەوە بۆ کۆتایی ساڵی ٢٠٠٩ - سەرەتای ٢٠١٠ ئەو کات بلۆگێکم هەبوو
دەکرێ بڵێم کە ئەم بلۆگەی ئێستا دەیبینی درێژەپێدەر و گەشەپێدراوی هەمان بلۆگە.
دوای دوو ساڵ ،ئەو کات سیستەمی ئەو بلۆگە (Kurdblogger.com) وەستا بەشێوەیەکی کاتی و ئێستاشی لەگەڵ دا بێ.
دواتر لە ٢٠١٢ دا ئیتر دەستم کرد دروستکردنەوە و نوسینەوەی ئەوەی لە خەیاڵمە و لەگەڵم دا لە ژیان
و ئەوەی لە توانام دایە لێرە بینوسم و بیپارێزم.

بیرۆکەی نوسین لەم بلۆگە تەنیا نیە و تەنیا بلۆگێک نیە، لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو دا کۆمەڵێک ماڵپەڕم هەبووە, هەوڵم دا ماڵپەڕێکی زانیاری و هەواڵی تەکنەلۆژیایی دابمەزرێنم، ماوەی ساڵێک کارم تێدا کرد و بابەتم نوسی و وەرگێڕا و بڵاوکردەوە
ویستم وابوو ببێت بە یەکێک لە ماڵپەرە بەهێزە کوردییەکان بە ڕەچاوکردنی ناوەڕۆک و ئامانج و دەرکەوتەی ماڵپەڕەکە
و دۆزینەوەی کۆمەڵێک کەسی بەتوانا و یارمەتی دەر، ئەفسوس نەگەیشتم بەوەی دەمویست، هەمیشە کاری بە کۆمەڵ و چەند کەسە سەرکەوتوو ترە وەکو لە کاری تاکەکەسی بە تایبەتی بۆ ئەنجامدانی کارێکی مەزن.

لەو چەند ساڵە لە پاڵ دانانی ماڵپەر لە یانە - مەکۆش دا هاوبەش لەگەڵ کەسانێک یانەمان هەبوو بۆ بابەتی گشتی و فرەچەشنە
هەڵبەتە زوو لەوە دابڕام، کۆتاجار گەیشتمە ئەو بڕیارەی کە لە سنوری بلۆگێک دا زیاتر ئاسودەترم و ئازادانە تر دەتوانم بنوسم و زانیاری ببەخشم، بۆیەش بلۆگەکەم بەردەوام پوخت دەکەمەوە و هەوڵدەم بابەتە لاوەکیە زۆر باوەکان وەلا بنێم.
تەنها گرنگ ئامانجمان چیە لە کاتی ئێستا دا ئەمە خاڵە گرنگەکەیە ، لێرەوە هەوڵەدەم بەپێی توانا و کات
ئەو زانیاری و بیرۆکانەی هەمە بیخەمەڕوو، دەربارەی زانستی تەکنەلۆژیا یاخود هەر شتێک
لەپاڵ ئەمەش دروستکردنی هەستی بەرپرسیاری و برەودان بە لایەنی گەشەسەندنی هزری

بایۆگرافیی من

ئارەزوومەندێکی بلۆگ نوسینم و دۆستایەتیەکی زۆرباشم هەیە لەگەڵ کۆد و وێبسازی و تەکنەلۆژیای زانیاریی هەڵبەتە دەرچووی کۆلێژم بەشی ئەندازەی سیستەمی زانیارییەکان، وەکو ئەندازیاری کۆمپیوتەر لە کۆمپانیایەکی پەیوەندییەکان - تیلیکۆم کاردەکەم،  دڵشادم کە  سەرباری فراوانی و گەورەیی بوارەکە، توانیومە لە چەند لایەنێکەوە ئەسپی خۆم تاوبدەم و زانیاری دەستبخەم و دەست دەخەم لە ئێستا و داهاتووش دا.


سۆران عبدالرحمن