پۆپۆلیزم و دونیای کار!

پۆپۆلیزم زاراوەیەکی سیاسیە زیاتر و چەمکێکە بە مانای خۆنمایشکردنی کەسی پۆپۆلیست بەشێوازی کاریگەر کاربکاتە سەر سۆزی دەوروبەر و عەوام لەپێناوی دەستکەوتێک.
لێرەدا نازانم تا چەند ڕاست دەبین ئەگەر ئەم چەمکە (جۆری ستراتیژی و ئایدیۆلۆژییەکەی) گرێ بدەین بە جیهانی کارکردنەوە، کە لە نێو ژینگەی کاردا جۆرەها کارمەند هەیە خاوەن بۆچوون و بیرۆکەی جیاواز و ڕەفتاری تایبەت لە ئیشکردن و جولەکانیان.
کارمەندی مەڕ ئاسا کاری بە دەوروبەری نیە و لە تەڵەکە و فێڵەکانی هاوپیشە و پلانگێرییەکان نیە، لەبەرانبەردا کارمەندی تەڵەکەبازی ڕێوی ئاسا، بە جولە و مەکرەکانی کاری خۆی دا و بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی هەموو ڕێچکەیەکی نابووت دەگرێتەبەر، کەرئاسا کە زۆرترین کار دەکات دووبارە و دووبارە ئەوەش بەزمێکی ترە، کوندەبەبۆ کە زۆرزانە و وریایانە مامەڵە دەکا.
بەجۆرێک هەندێکی هەوڵی دەستخستنی سۆزی هەمووان دەدا لەڕێگەی هێنان و بردنی زانیاری لێرە و لەوێ وەکو مێروولە ڕچەی لێ دەکا، جۆرێکی تر بە خۆ دزینەوە لە ئەرکی سەرەکی و گرێدانی بە کۆمەڵێکی ترەوە لەپێناوی پینەکردنی کەموکوڕییەکانی، تێکەڵکردنی شتەکان و هێشتنەوە بە ناڕوونی، جۆرێکی تر ڕاستەوخۆ ڕووبەری ئەرک نابێتەوە و لەڕێکەی ڕێکخستنی دانیشتن و کۆبونەوەوە بەنمایش زیاتر خۆی دەردەخا.
بۆیە ڕەنگە بتوانین بڵێین، چەمکی پۆپۆلیست بوونی کارمەندیش شتێکی مەحاڵ نیە، کە ئامانجەکەی هەرچیەک بێ هەوڵی عەوامگەرایی و چەواشەکاری دەدا!

یاریکردن لە ژینگەی کاریش جۆرێکە لە سیاسەتکردن، تۆش پێتوایە؟!

سۆران عبدالرحمن
١٢/١/٢٠٢٢






نوسەر: سۆران --- کاتی بڵاوکردنەوە : 1/12/2022 --- هاوپۆل : کار و کارامەیی --- فەرهەنگۆکی وشەکان

بەژداری بە بابەتەکە بکە

فەیسبووکتویتەرگۆگڵ پڵاس
≡ کۆمێنت بنوسە
0 لێدوانی بلۆگ

دەتوانی لێرەوە بیربۆچونت بخەیتە ڕوو یا هەر پرسیارێکی کە لەلات دروست بووە