مێروولەی کۆڵنەدەر و یاداشتی کۆتایی لێژنەکە

مێروولەیەکی کۆڵنەدەر و بەتوانا هەبوو، هەموو بەیانییەک پڕ لە وزەوە و چالاکانە بەرەو شوێنی کارەکەی دەچوو، ڕۆژێک شێر بینی مێروولە وا بە چوستی کاردەکات و بێ ئەوەی کەسێک چاودێری بێت، لە دڵی خۆیدا وتی:
"باشە ئەمە بەبێ چاودێر وا کارەکانی ئەنجامدەدا ئەی ئەگەر هاتوو چاودێرێکی بەسەرەوە بێت؟"
بەمجۆرە شێر، سیسرکەی دامەزراند و کردی بە چاودێری گشتی بەسەر مێروولەوە.
یەکەمین بڕیاری سیسرکە ئەوە بوو کە:
١. دانانی سیستەمی ڕێکخستنی هاتن و چوون.
٢. دامەزراندنی سکرتێرێک بۆ نوسینی ڕاپۆڕت.
جاڵجاڵۆکە دامەزرێندرا بۆ بەڕێوەبردنی بەشی ڕاپۆرت و چاودێری پەیوەندییەکان.
شێر دڵخۆش بوو بە بینینی ڕاپۆرتەکانی سیسرکە و داوای پێشکەوتنی ڕاپۆرتەکانی کرد، بەجۆرێک کە وێنەی ئامار و شیکاری زانیارییەکان زیادبکرێن تاکو لە کۆبونەوەی داهاتووی بەڕێوەبەران بیخاتەڕوو.
ئەم بڕیارەی شێر، وایکرد کە سیسرکە کۆمپیوتەرێک بکڕێت و مێش دامەزرا وەکو بەرپرسی بەشی سیستەمی زانیارییەکان.
مێروولەی کۆڵنەدەر بێزار بوو لەم هەموو کۆبونەوانەی کە کاتێکی زۆر دەبەن، ئەو هەموو پێشهاتە نوێ و زۆرانەی کارگێری لە شوێنی کارەکەی.
کاتێک شێر بینی کارەکان سستی پێوە دیارە و وەکو پێشتر نینە بڕیاری دا بە:
١. گۆرینی شێوازی کارکردن.
٢.دامەزراندنی کوللە وەکو شارەزای پێشخستنی کارگێری.
یەکەمین بڕیارەکانی کوللە:
١. کڕینی کەلوپەلی فەراهەمی پشووی کارمەندان.
٣. دامەزراندنی یاریدەدەرێک بۆ هاوکاریکردنی لە دانانی ستراتیژیەتی گەشەپێدان و ڕێکخستنی داهاتەکان.
کاتێک کە شێر پێداچوونەوەی بە تێچووەکان دا کردەوە بینی پێویستە دەستبکات بە کەمکردنەوەی تێچووەکان، بۆ ئەم مەبەستەش کوندەپەپۆی دامەزراند وەکو ڕاوێژکاری دارایی، پاش ئەوەی کوندەپەپۆ هەڵسەنگاندنی دۆخەکەی کرد بۆ ماوەی ٣ مانگ، ڕاپۆرتی بەرزکردەوە بۆ شێر و تێیدا ئاماژەی بەوە دا کە ژمارەی کرێکاری زۆرە.
لە دەرەنجام دا شێر بڕیاری دەرکردنی مێروولەی دا.
ئەمەش مانای ڕاستەقینەی دووبارە ڕێکخستنەوەیە!


و.ن: سۆران عبدالرحمن

#بەڕێوەبردن #کارگێری #دەستپێشخەر #پلاندانان #کارمەند #گەشەپێدان 



تەنگژەی نیوەی ڕێگای کار Mid career crisis

تەنگژەی نیوەی ڕێگای کار Mid career crisis یاخود بارودۆخی ناجێگیری کەسێک کە لە نێوان تەمەنی ٣٠ تا ٤٥ ساڵی دایە، حاڵەتەکە ئەوەیە کەسەکە ڕەزامەند نیە و گلەیی بەردەوامی هەیە لەوەی بەدەستی هێناوە و نازانێ بەرەو چ ئاراستەیەک هەنگاوی دواتری بنێت.
کاتێک تۆ خواستی زیاترت هەیە و هەڵسەنگاندنی پیشەکەت تەنیا دەبەستیەوە بە پارە و پلەوە ئەوە دووچاری دۆخێکی دەرونی دەبیتەوە و ناجێگیر دەبیت، کە دەبینی دەستهاتووت کەمترە لەوەی خەونت پێوە بینیوە و خواستت بووە.
لە نیشانەکانی ئەم دۆخە:
١-هەستکردن بە شکست و پەشیمانی لە بڕیارەکانی پێشوو.
٢-هەستکردن بە لەدەستدانی مانا و ئامانجەکان.
٣-بەراوردکردنی بەردەوامی خۆت لەگەڵ کەسانی تر.
٤-ڕازی نەبوون بە کار و ئەو شوێنەی کە پێی گەیشتووی.
٥-هەستکردن بە ماندووبوون و بێزاربوون لە کارەکەت


سۆران عبدالرحمن
٩/٧/٢٠٢١

#دونیای_کار #کارسازی #بەڕێوەبردن #گەشەپێدان #چەمکەکان #کار

mid career crisis

 

پرتەوبۆڵەی من

زیاتر »

چیڕۆکی سەرکەوتن

زیاتر »

تەکنەلۆژیا

زیاتر »

دەستپێشخەری کار

زیاتر »

کار و کارامەیی

زیاتر »

گەشەپێدانی خود

زیاتر »