ڕاسپاردەکانی دژێتی کە دە وەسێتی نوسەری ئەمریکی کینت کیثە

ڕاسپاردەکانی دژێتی کە دە وەسێتی نوسەری ئەمریکی کینت کیثە لە کتێبێک دا بەناوی Anyway "بەهەرحاڵ" کۆکرتوەتەوە, بۆ ماوەیەکی زۆر یەکێک بووە لە کتێبە پڕ فرۆشەکان و ئەم ڕاسپاردانە بۆ چەندین زمان وەرگێڕدراون.
لەو ڕاسپاردانە:
١_ خەڵکی لۆژیکیی نین و تەنیا بەرژەوەندی خۆیان لاگرنگە، خۆشیانت بوێ هەرچۆنێک بێت.
٢_ئەگەر کاری باش ئەنجام بدەی خەڵکی تۆمەتی ئەوەت بۆ هەڵدەبەستن کە پاڵنەری شاراوەت هەیە، کاری باش ئەنجام بدە هەرچۆنێک بێت.
٣_کە سەرکەوتنت بەدەستهێنا هاوڕێی ساختە و دوژمنی ڕاستەقینەت لێ پەیدا دەبێت، سەرکەوتوو بە هەرچۆنێک بێت.
٤_ئەو چاکەیەکی ئەمڕۆ ئەنجامی دەدەی سبەینێ لەبیر دەکرێ، کاری باش بکە هەرچۆنێک بێت.
٥_ڕاست و ڕەوانی وا دەکەن بکەویتە ژێر ڕەخنەلێگرتنەوە، هەرچۆنێک بێت ڕاستگۆ و ڕەوان بە.
٦_پیاو و ژنە مەزنەکان کە هەڵگری بیرۆکەی گەورەن دەکرێ لەلایەن مرۆڤی بچوکەوە بوەستێنرێن، هەڵگری بیرۆکەی مەزن بە هەرچۆنێک بێت.
٧_خەڵکی حەزیان بە بێهێزەکانە بەڵام دوای لوتبەرزەکان دەکەون، لەپێناوی لانەوازان تێبکۆشە هەرچۆنێک بێت.
٨_ئەوەی بەچەندین ساڵ بنیاتی دەنێی ڕەنگە لە شەو و ڕۆژێک دا بڕوخێ، بنیات بنێ هەرچۆنێک بێت.
٩_خەڵکێک کە پێویستیان بە یارمەتیتە، هێرشت دەکەنە سەر هەرکە یارمەتیتدان، یارمەتیان بدە هەرچۆنێک بێت.
١٠_ئەگەر باشترینیش پێشکەشی جیهان بکەی خەڵکانێک هەر خراپ لێکدانەوەی بۆ دەکەن، باشترینت پێشکەش بکە هەرچۆنێک بێت.


سۆران عبدالرحمن
١٦/٦/٢٠٢١

#kentkeith #anyway #commandments #selfdevelopment #alfbetech

kent-anyway

 

پرتەوبۆڵەی من

زیاتر »

چیڕۆکی سەرکەوتن

زیاتر »

تەکنەلۆژیا

زیاتر »

دەستپێشخەری کار

زیاتر »

کار و کارامەیی

زیاتر »

گەشەپێدانی خود

زیاتر »