مێروولەی کۆڵنەدەر و یاداشتی کۆتایی لێژنەکە

مێروولەیەکی کۆڵنەدەر و بەتوانا هەبوو، هەموو بەیانییەک پڕ لە وزەوە و چالاکانە بەرەو شوێنی کارەکەی دەچوو، ڕۆژێک شێر بینی مێروولە وا بە چوستی کاردەکات و بێ ئەوەی کەسێک چاودێری بێت، لە دڵی خۆیدا وتی:
"باشە ئەمە بەبێ چاودێر وا کارەکانی ئەنجامدەدا ئەی ئەگەر هاتوو چاودێرێکی بەسەرەوە بێت؟"
بەمجۆرە شێر، سیسرکەی دامەزراند و کردی بە چاودێری گشتی بەسەر مێروولەوە.
یەکەمین بڕیاری سیسرکە ئەوە بوو کە:
١. دانانی سیستەمی ڕێکخستنی هاتن و چوون.
٢. دامەزراندنی سکرتێرێک بۆ نوسینی ڕاپۆڕت.
جاڵجاڵۆکە دامەزرێندرا بۆ بەڕێوەبردنی بەشی ڕاپۆرت و چاودێری پەیوەندییەکان.
شێر دڵخۆش بوو بە بینینی ڕاپۆرتەکانی سیسرکە و داوای پێشکەوتنی ڕاپۆرتەکانی کرد، بەجۆرێک کە وێنەی ئامار و شیکاری زانیارییەکان زیادبکرێن تاکو لە کۆبونەوەی داهاتووی بەڕێوەبەران بیخاتەڕوو.
ئەم بڕیارەی شێر، وایکرد کە سیسرکە کۆمپیوتەرێک بکڕێت و مێش دامەزرا وەکو بەرپرسی بەشی سیستەمی زانیارییەکان.
مێروولەی کۆڵنەدەر بێزار بوو لەم هەموو کۆبونەوانەی کە کاتێکی زۆر دەبەن، ئەو هەموو پێشهاتە نوێ و زۆرانەی کارگێری لە شوێنی کارەکەی.
کاتێک شێر بینی کارەکان سستی پێوە دیارە و وەکو پێشتر نینە بڕیاری دا بە:
١. گۆرینی شێوازی کارکردن.
٢.دامەزراندنی کوللە وەکو شارەزای پێشخستنی کارگێری.
یەکەمین بڕیارەکانی کوللە:
١. کڕینی کەلوپەلی فەراهەمی پشووی کارمەندان.
٣. دامەزراندنی یاریدەدەرێک بۆ هاوکاریکردنی لە دانانی ستراتیژیەتی گەشەپێدان و ڕێکخستنی داهاتەکان.
کاتێک کە شێر پێداچوونەوەی بە تێچووەکان دا کردەوە بینی پێویستە دەستبکات بە کەمکردنەوەی تێچووەکان، بۆ ئەم مەبەستەش کوندەپەپۆی دامەزراند وەکو ڕاوێژکاری دارایی، پاش ئەوەی کوندەپەپۆ هەڵسەنگاندنی دۆخەکەی کرد بۆ ماوەی ٣ مانگ، ڕاپۆرتی بەرزکردەوە بۆ شێر و تێیدا ئاماژەی بەوە دا کە ژمارەی کرێکاری زۆرە.
لە دەرەنجام دا شێر بڕیاری دەرکردنی مێروولەی دا.
ئەمەش مانای ڕاستەقینەی دووبارە ڕێکخستنەوەیە!


و.ن: سۆران عبدالرحمن

#بەڕێوەبردن #کارگێری #دەستپێشخەر #پلاندانان #کارمەند #گەشەپێدان 



تەنگژەی نیوەی ڕێگای کار Mid career crisis

تەنگژەی نیوەی ڕێگای کار Mid career crisis یاخود بارودۆخی ناجێگیری کەسێک کە لە نێوان تەمەنی ٣٠ تا ٤٥ ساڵی دایە، حاڵەتەکە ئەوەیە کەسەکە ڕەزامەند نیە و گلەیی بەردەوامی هەیە لەوەی بەدەستی هێناوە و نازانێ بەرەو چ ئاراستەیەک هەنگاوی دواتری بنێت.
کاتێک تۆ خواستی زیاترت هەیە و هەڵسەنگاندنی پیشەکەت تەنیا دەبەستیەوە بە پارە و پلەوە ئەوە دووچاری دۆخێکی دەرونی دەبیتەوە و ناجێگیر دەبیت، کە دەبینی دەستهاتووت کەمترە لەوەی خەونت پێوە بینیوە و خواستت بووە.
لە نیشانەکانی ئەم دۆخە:
١-هەستکردن بە شکست و پەشیمانی لە بڕیارەکانی پێشوو.
٢-هەستکردن بە لەدەستدانی مانا و ئامانجەکان.
٣-بەراوردکردنی بەردەوامی خۆت لەگەڵ کەسانی تر.
٤-ڕازی نەبوون بە کار و ئەو شوێنەی کە پێی گەیشتووی.
٥-هەستکردن بە ماندووبوون و بێزاربوون لە کارەکەت


سۆران عبدالرحمن
٩/٧/٢٠٢١

#دونیای_کار #کارسازی #بەڕێوەبردن #گەشەپێدان #چەمکەکان #کار

mid career crisis

 

ڕاسپاردەکانی دژێتی کە دە وەسێتی نوسەری ئەمریکی کینت کیثە

ڕاسپاردەکانی دژێتی کە دە وەسێتی نوسەری ئەمریکی کینت کیثە لە کتێبێک دا بەناوی Anyway "بەهەرحاڵ" کۆکرتوەتەوە, بۆ ماوەیەکی زۆر یەکێک بووە لە کتێبە پڕ فرۆشەکان و ئەم ڕاسپاردانە بۆ چەندین زمان وەرگێڕدراون.
لەو ڕاسپاردانە:
١_ خەڵکی لۆژیکیی نین و تەنیا بەرژەوەندی خۆیان لاگرنگە، خۆشیانت بوێ هەرچۆنێک بێت.
٢_ئەگەر کاری باش ئەنجام بدەی خەڵکی تۆمەتی ئەوەت بۆ هەڵدەبەستن کە پاڵنەری شاراوەت هەیە، کاری باش ئەنجام بدە هەرچۆنێک بێت.
٣_کە سەرکەوتنت بەدەستهێنا هاوڕێی ساختە و دوژمنی ڕاستەقینەت لێ پەیدا دەبێت، سەرکەوتوو بە هەرچۆنێک بێت.
٤_ئەو چاکەیەکی ئەمڕۆ ئەنجامی دەدەی سبەینێ لەبیر دەکرێ، کاری باش بکە هەرچۆنێک بێت.
٥_ڕاست و ڕەوانی وا دەکەن بکەویتە ژێر ڕەخنەلێگرتنەوە، هەرچۆنێک بێت ڕاستگۆ و ڕەوان بە.
٦_پیاو و ژنە مەزنەکان کە هەڵگری بیرۆکەی گەورەن دەکرێ لەلایەن مرۆڤی بچوکەوە بوەستێنرێن، هەڵگری بیرۆکەی مەزن بە هەرچۆنێک بێت.
٧_خەڵکی حەزیان بە بێهێزەکانە بەڵام دوای لوتبەرزەکان دەکەون، لەپێناوی لانەوازان تێبکۆشە هەرچۆنێک بێت.
٨_ئەوەی بەچەندین ساڵ بنیاتی دەنێی ڕەنگە لە شەو و ڕۆژێک دا بڕوخێ، بنیات بنێ هەرچۆنێک بێت.
٩_خەڵکێک کە پێویستیان بە یارمەتیتە، هێرشت دەکەنە سەر هەرکە یارمەتیتدان، یارمەتیان بدە هەرچۆنێک بێت.
١٠_ئەگەر باشترینیش پێشکەشی جیهان بکەی خەڵکانێک هەر خراپ لێکدانەوەی بۆ دەکەن، باشترینت پێشکەش بکە هەرچۆنێک بێت.


سۆران عبدالرحمن
١٦/٦/٢٠٢١

#kentkeith #anyway #commandments #selfdevelopment #alfbetech

kent-anyway

 

٧ دەستەواژە کە ناکرێ بە بەڕێوبەرەکەتی بڵێی!

پەیوەندییەکی باش لەگەڵ بەڕێوبەری کارەکەت، ڕۆڵی گەورەی دەبێ لەوەی ژینگەیەکی کاری باش و گونجاوت بۆ فەراهەم بێت، کە وا دەکات باشتر کارەکانت ئەنجام بدەیت و دەرهاوێشتەو ئەنجامی باشترت هەبێ، لەگەڵ دەستهێنانی ڕێزی بەڕێوبەرەکەت.
بەپێچەوانەوەش پەیوەندییەکی سارد و کرچ و کاڵ ئەگەری لەدەستدانی کارەکەت و پلەکەت زیاد دەکات، بۆیە کۆمەڵێک دەستەواژە هەیە ناکرێ بەرانبەر بەڕێوبەرەکەت بەکاری بهێنیت.
١- موچەیەکی باشم بدێ تاکو باشتر کار بکەم!
تەنانەت ئەگەر موچەکەت کەم بوو وە تۆ شایستەی زیاتر بوویت، گونجاو نیە ئەو دەستەواژەیە بەکاربهێنیت کە ڕەنگە ببێتە هۆی لە دەستدانی کارەکەت و بەڕێوبەرەکەت بەدڵی نەبێت، لەجیاتی ئەوە باشترە توانا و لێهاتوویت نیشان بدەی لە کارەکەت ئەمەش نیشانی دەدا کە شایەنی موچەی باشتریت.
٢-ناتوانم کار بکەم ماندووم.
خراپترین کاری فەرمانبەر تێکەڵکردنی ژیانی تایبەتی و کارەکەیەتی، ناکرێ ئەوە بە بەڕێوبەرەکەت بڵێی، هیچ بەڕێوبەرێک ئەوەندە کاتی نیە گوێ لە بەهانەکانت بگرێ، ئەگەر ماندووی چەند ڕۆژێک پشوو وەربگرە و وزەت کۆبکەوە.
٣- ئەم ئەرکە ئاسانە!
ڕەنگە کارەکە ئاسان بێت بەڵام تۆ هێشتا ئەنجامت نەداوە تاکو بتوانی بڕیاری لەسەر بدەی ڕەنگە هەندێک بەربەست بێتە ڕێگەت، وە زوو بڕیاردان وا لە بەڕێوبەرەکەت بکا کە تۆ کەسێکی هەست بە بەرپرسیارییەتی ناکەیت.
٤- ئەم ئەرکە لە بواری من نیە!
بەڕێوبەریش دەکرێ وەکو فەرمانبەری تر هەندێجار هەڵە بکات و هەندێ ئەرک بە کەسێک بسپێرێت کە لە دەرەوەی بواری کاری فەرمانبەرەکەیە، باشترین ڕێگە بۆ ڕەتکردنەوەی ئەرکێک کە لە مەجالی کارکردن و پیشەگەری تۆ نیە قسە کردنە لەگەڵ بەڕێوبەرەکە و تێیبگەیەنی کە دەکرێ بە ئەنجامدانی کارێک کە لە بواری تۆ نیە دەکرێ مەترسی دروست بکات و کارەکە ناتەواو بێت.
٥- من هیچ هەڵەیەک ناکەم.
هەموو کەسێک دەکرێ هەڵەبکات بۆیە باشترە لەجیاتی وتنی ئەوەی کە هیچ هەڵەیەک ئەنجامنادەی، بڵێی کە چاو بە ئەرکەکەدا دەخشێنمەوە و لێی دڵنیا دەبمەوە.
٦- ئەم ئەرکە سەختە و ئەنجامدانی مەحاڵە.
گەورەترین هەڵە ئەوەیە بە بەڕێوبەر یان لێپرسراوەکەت بڵێی ئەم کارە سەختە و ناکرێ، ئەمە وا دەکات کە نیشانی بدا تەانا و لێهاتوویت نیە و شایستەی پلە بەرزکردنەت نیە.
٧- حەزم بە کاری کۆمەڵ نیە!
کارکردن بەشێوەی تیم و کۆمەڵ هاوکاردەبێ لە دەستهێنانی سەرکەوتن، ڕەتکردنەوەی کاری بەکۆمەڵ لەگەڵ هاوڕێکانی کارت شتێکە کۆمپانیا و دامەزراوەکان ڕەتیدەکەنەوە، دەبێ لەگەڵ هاوپیشە و هاوکارەکانت لە هەماهەنگی دابیت و سود لە توانا و ئەزموونیانووەربگریت، کە وا دەکات کارەکانت خێراتر و بە کاتی کەمتر ئەنجامبدرێن.
بۆئەوەی پارێزگاری لە پێگە و کارەکەت بکەی، باشترە خۆت بە دووربگری لەو کۆمەڵە دەستەواژەیەی کە ئاماژەی پێدرا.
- سۆران عبدالرحمن

سۆران عبدالرحمن
١٥/٥/٢٠٢١

#alfbetech #management #inspiration

never-say-to-your-boss

 

بەڕێوەبردنی پڕۆژە Project Management

بەڕێوەبردنی پڕۆژە
بەمشێوەیە پێناس دەکرێ بەڕێوەبردنی پرۆژەکان Project Management کە پسپۆڕییەکە پەیوەست بە ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی سەرچاوە بەردەستەکان لە پرۆژەکان دا وەکو سەرچاوە مرۆییەکان و سەرچاوەکانی تر کە بەهۆیانەوە پرۆژەیەک سەرکەتوو دەبێت بەلەبەرچاوگرتنی کات و تێچوو و کوالێتییەکەی.

بەڕێوەبردنی پڕۆژەکان تەنیا تایبەت نیە بە دامەزراوە و  کۆمپانیاکان کە وەکو زۆربەی خەڵکی لایان وایە، بەڵکو تێگەیشتن لە بەڕێوەبردنی پڕۆژەکان لە بەڕێوەبردنی ژیانی تاکەکەسی دا ڕەنگدەداتەوە و لەپێناوی بەرنامەدانان بۆ ژیان و گەیشتن بە ئامانج و ئەو پلانانەی کە تاکێک هەیەتی.

بەرلە توخمەکانی بەڕێوەبردنی پڕۆژە، پێویستە بزانین پڕۆژە چیە!کەواتە پڕۆژە چیە؟! کۆمەڵێک کار و چالاکییە کە سەرچاوەکانی تێدا بەکاردەبرێ: سەرچاوەی مادی، مرۆییی و وزە و ڕووبەر و پەیوەندییەکان و ..هتد لە پێناوی گەیشتن بە ئامانجێکی دیاریکراو.


توخمەکانی بەڕێوەبردنی پڕۆژە
کات: یەکێک لە گرنگترین توخمەکانی بەڕێوەبردنی پڕۆژەکانە، کە پێویستە پڕۆژەکان لە کاتی دیاریکراو دا جێبەجێبکرێن و بگەنە کۆتا، بەمەش کڕیار و داخوازکار لە مامەڵەکە و پڕۆژەکە ڕازی دەبێت وە هۆکارێکیشە بۆ گێڕانەوەی تێچوو و توانا مرۆییەکان.
تێچووەکان: بەڕێوەبردن و چاودێریکردنی تێچووی بەکاربردن و کەمکردنەوەی لە چوارچێوەی دەرەنجامی باش.
سەرچاوە مرۆییەکان: یەکێک لە گرنگترین توخمەکانی بەڕێوەبردنی پڕۆژە چاودێری کارمەند و هەڵسەنگاندنی ئاستی بەرەوپێشچوون و تواناکانیەتی.
کردەکان: چاودێریکردنی کار و ئەرکەکان، بەدواداچوون بۆ بەکۆتا گەیاندنی پڕۆژەکە لە کاتی گونجاو و تێچووی پێویست و بەرەوپێشچوونی پڕۆژە تاکۆ دەرەنجامی کۆتایی.


ئامانجەکانی بەڕێوەبردنی پڕۆژە
ئامانجی هەر پڕۆژەیەک لەگەڵ پڕۆژەیەکی تر جیاوازە و شتێکی جێگیر نیە، بەپێی جۆری پڕۆژە و پارەی دیاریکراو بۆ پڕۆژە و جۆری کارەکە دەگۆڕێت، بەشێوەیەکی گشتی ئامانجەکان لەم چەند خاڵە کۆدەکرێنەوە:

 - بەرهەمهاتووی زیاتر
- کەمکردنەوەی تێچووەکان
- تەواوکردنی پڕۆژەکان لە کاتی دیاریکراو دا.
- بەجێگەیاندنی پڕۆژەکە بەو بڕە میزانیەیەی کە بۆی دیاریکراوە.
- جێبەچێکردنی هەموو داواکراوەکان لەوانە کوالێتی و دەرەنجامی باش.
- دڵنەواییکردنی هەموو لانەیەنەکانی پڕۆژە کڕیار و تیمی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە.

ئاڵەنگاری و سەختییەکانی بەردەم بەڕێوەبردنی پڕۆژە
تەواوکردنی پڕۆژە بە تێچوو وە کاتێکی دیاریکراو لە بەرچاوترین سەختییەکانی بەردەم هەر بەڕێوبەرێکی پڕۆژەن لە کاتی بەڕێوەبردنی پڕۆژەکان دا.

بەڕێوەبردنی پڕۆژە Project management


سۆران عبدالرحمن
٣٠/٤/٢٠٢١ 

پرتەوبۆڵەی من

زیاتر »

چیڕۆکی سەرکەوتن

زیاتر »

تەکنەلۆژیا

زیاتر »

دەستپێشخەری کار

زیاتر »

کار و کارامەیی

زیاتر »

گەشەپێدانی خود

زیاتر »