پێگەی ئەلیکترۆنی دۆزینەوەی کار و دەرفەت لە کوردستان


 هەفتەی پێشوو کارەکانی دروستکردن و رێکخستنی پێگەی یاخود بلۆگی دۆزینەوەی کار لە کوردستان بەکۆتاهات، کە دەبێتە گەورەترین سەرچاوەی ئەلیکترۆنی بۆ دۆزینەوەی هەڵی کار و دەرفەت و خولی خۆڕایی لە کوردستان، کە ئەوانەی بە دوای کاردا دەگەڕێن دەتوانن زۆر بە ئاسانی و بە زمانی کوردی پەتی گەڕان ئەنجام بدەن و نوێترین هەڵی کارەکان ببینن.


هەڵی کار لە کوردستان

تەکنەلۆژیای پشتی ئەم بلۆگە، سیستەمی بلۆگی گووگڵە، کە لام وایە داهاتووی تەواو پارێزراوە و دەبێتە مەڵبەندی مانەوەی کاروچالاکییەکانی گروپی دۆزینەوەی کار لە کوردستان Find a job in Kurdistan

لەم بلۆگە - سەرچاوەی دۆزینەوەی کارە، هەڵماندا بەپێێ توانا، ئاسانترین و خێراترین ڕووکاری هەبێ کە هەموو کەس بتوانێت سودی لێ ببینێت، تەنانەت کەسێک کە هیچ زانیاری نیە لەسەر بەکارهێنانی ئینتەرنێت و ماڵپەر، بۆیە هەڵی کارەکان بەپێێ شار و جۆری کارەکان پۆلین کراوە، و بەشی ئاگانامە و وەبیرهێنەوەی بەسەرچوونی دەرفەتی کارەکان زیادکراوە.

بەستەری پێگەکە: http://jobs.fjkurdistan.com/

بەو هیوایەی ببێتە سەرچاوەیەکی بەسوود و خەڵکێکی زۆر سودی لێببین.

Find jobs in Kurdistan

سۆران عبدالرحمن

١/٩/٢٠٢٠ 



نوسەر: سۆران --- کاتی بڵاوکردنەوە : 9/01/2020 --- هاوپۆل : بەژداری و چالاکییەکان --- فەرهەنگۆکی وشەکان

بەژداری بە بابەتەکە بکە

فەیسبووکتویتەرگۆگڵ پڵاس
≡ کۆمێنت بنوسە
0 لێدوانی بلۆگ

دەتوانی لێرەوە بیربۆچونت بخەیتە ڕوو یا هەر پرسیارێکی کە لەلات دروست بووە