بۆ ئەوەی لە خوێندنگەیەک وەکو مامۆستا یاخود وانەبێژ وانە بڵێیتەوە، دوابەدوای دیاریکردنی ڕۆژی چاوپێکەوتن، پێویستە ئامادەییت تێدابێ بۆ چاوپێکەوتن،
لە کاتی چاوپێکەوتن دا کۆمەڵێک پرسیارت لێ دەکرێ کە دەبێ خۆتت بۆی ئامادەکردبێت و بتوانی بە باوەڕبەخۆبوونەوە وەڵام بدەیتەوە.
بواری پەروەردە و فێرکردن بوارێکی هەستیار و ناسکە، پەروەردەکردنی منداڵ و شێوازی وتنەوەی وانە زۆر گرنگە بۆ فێرخواز و پڕۆسەی سەرکەوتووی فێرکردن. هەر بۆیەش چاوپێکەونتی کار وەکو وانەبێژ و مامۆستا تایبەتمەندی خۆی هەیە.
لەم بابەتەدا کۆمەڵێک لە گرنگترین ئەو پرسیارانە دەخرێنەڕوو کە لە کاتی چاوپێکەوتن دا ڕووبەڕووت دەبنەوە و پێویستیان بە وەڵامی نمونەیی هەیە.
دەستپێکی چاوپێکەوتن و شکاندنی بەستەڵەکی بێدەنگی!
بۆ دەستپێکیکی باش و کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ، تاوەکو کەسی وانەبێژ یاخود مامۆستا هەست بە ئاسودەیی بکا، هەندێ پرسیاری دەستپێکی دەکرێ لەوانە:
- شادمانی کە دەرفەتت بۆ ڕەخسا بۆ ئەم چاوپێکەوتنە؟
- دڵخۆشی بە هاتن بۆ خوێندنگە / فێرگەکەمان؟
- ئامادەی چاوپێکەوتنەکە دەستپێ بکەین؟
هەر پرسیارێکی لەمشێوەیە یارمەتیدەرە بۆئەوەی گفتوگۆ و چاوپێکەوتنێکی باش بەڕێوەبچێ.
هەندێک پرسیاری کەسێتی
- کەمێک باسی خۆتمان بۆ بکە
- گرنگی بە چ شتێک دەدەی لە ژیانت دا؟
- چ تایبەتمەندییەکت هەیە کە سودی هەبێ بۆ خوێندنگەکەمان؟
- چۆن حاڵەتی تەنگەژە و توڕەبوون هێور دەکەیتەوە؟
پرسیاری تایبەت بە شێوازی وانەوتنەوە و فێرکردن:
- چی وادەکات کە مامۆستایەکی سەرکەتوو بیت؟
- بە چ شێوازێک وانەکان دەڵێیتەوە؟
- چ شیوەیەکی وانەوتنەوەت بەلاوە پەسەندترە؟
- پەیوەندیت چۆن دەبێ لەگەڵ فێرخوازەکانت؟
- چۆن هاوکار دەبیت لە بەرەوپێشبردنی خوێندنگەکەمان؟
- حەزت بەشێوازی فێرکردنی زارەکەی، نوسین، یاخود نیشاندانە؟
پرسیاری تایبەت بە شێوازی چارەسەرکردن و مامەڵەکردن لە هۆبەی وانەوتنەوە:
- کە فێرخوازەکانت داواکراوەکان جێبەجێ دەکەن، چۆن کارەکەیان بەرز دەنرخێنی؟ پاداشت چۆن دەبەخشی؟
- دەکرێ باشترین ئەزموونی وانەوتنەوەی خۆتمان بۆ باس بکەیت؟
- چۆن هاوسەنگی پێدانی هەڵی دەپارێزی لە نێوان خوێندکارەکان؟
- بە چ شێوازێک خوێندکار - فێرخوازەکانت هاندەدەیت؟
- فێرخوازێک لە جارێک زیاتر ئەرکەکانی جێبەجێنەکرد چۆن مامەڵە دەکەیت؟
- چۆن پۆلەکە بە ڕێکخراوەیی و دوور لە دەنگەدەنگ دەهێڵیتەوە؟
- ئەگەر فێرخوازێک ڕەفتاری نادروستی کرد لەگەڵ هاوڕیکانی دا چۆن مامەڵەی لەگەڵ دەکەیت؟
- چی دەکەیت ئەگەر ئەو شێوازەی تۆ پەیڕەوی دەکەی سودی نەبوو لەگەڵ ڕەفتاری خوێندکارەکانت؟
مامەڵەکردن لەگەڵ دایک و باوکی فێرخواز
- کۆبونەوەی مامۆستا و باوانی خوێندکارت بەلاوە پەسەندە؟
- چۆن ڕەفتار لەگەڵ باوانێکی توڕە دەکەیت؟
- چۆن مامەڵە لەگەڵ باوانێک دەکەیت کە منداڵەکەی، باش نیە لە وانەکە، یاخود ڕەفتاری ناجۆرە؟
پرسیاریی تایبەت بە ئەزموون و تواناکانت بۆ داهاتوو:
- چۆن خۆت دەبینیتەوە لە چەند ساڵی داهاتوو دا؟
- پڕۆژە و بەرنامەت چیە بۆ داهاتوو؟
کۆمەڵێک پرسیاری تر
- ئەگەر لەپڕ بێینە ئەو هۆبەیەی تۆ وانەی لێ دەڵییتەوە چی دەبینین؟
- خاڵە لاوازەکانت چین وەکو مامۆستایەک؟
- ئەو توانا و کارامەییە چیە وا دەکات لە وتنەوەی وانەکە سەرکەتوو بیت؟
- مامۆستای سەرکەوتوو کێیە و دەبێ چۆن مامەڵە بکا؟
- بەڕێوبەری بەتوانا دەبێ چۆن بێت؟
- هیچ پرسیارێکت هەیە؟
✅ ئەم چەند ڕێنماییەت لەبیر بێت
چەند ڕێنماییەک بۆ ئەوەی دەرفەتی وەرگیرانت زیاتر بێت:
- شێوازی وەڵامدانەوە و نەبونی تر و دڵەڕاوکێ گرنگە بۆ کاتی وەڵامدانەوە
- هەوڵبدە وەڵامەکانت سادە بن، و ڕوونی بکەرەوە بە پوختی.
- وا نیشان بدە کە تۆ زۆر لات گرنگە و هەوڵدەدەی لەم کارە وەربگیرێیت.
- ئامادەیت تێدا بێ بۆ ڕوونکردنەوەی شێوازی وانەوتنەوەت
- هۆکارەکانی فێرکردن و جۆرەکانی بزانە
- ئەو توانا و لێهاتوویانەی خۆتت لەبیر بێت کە لەگەڵ ئەم دەرفەتی کارە یەکدەگرنەوە.
- ئەگەر پرسیارێک ڕوون نەبوو یان تینەگەیشتی، داوای ڕوونکردنەوە بکە.
- پرسیارێک وەڵام مەدەوە کە لێی تینەگەیشتی، پەلەمەکە لە وەڵامدانەوەی هەڵە و خێرا.
- ئەزموونە سەرکەوتووەکانی پێشووت بخەرە ڕوو.
- بە خراپە باسی شوێنی کاری پێشووت مەکە.
- قسە بە بەرانبەرەکەت مەبڕە.
- هەوڵبدە وەڵامی پێویست بدەیتەوە، دوورکەوە لە بەکارهێنانی تەنیا بەڵێ و نەخێر.
پێشنیارکراو: ١٠ ڕێنمایی بنەڕەتیی بۆ ڕۆژی یەکەمی چوونە سەر کار
تاگ:
#چاوپێکەوتنی_کار #دەرفەتی_کار #مامۆستایی #ڕێنمایی #گەشەپێدان #بەڕێوەبردن #هاندان
سۆران عبدالرحمن | ئەلفبێ تیک - کار و کارامەیی
٢١/٧/٢٠٢٠