پرسیارەکانی چاوپێکەوتنی کار بۆ مامۆستا و وانەبێژ

بۆ ئەوەی لە خوێندنگەیەک وەکو مامۆستا یاخود وانەبێژ وانە بڵێیتەوە، دوابەدوای دیاریکردنی ڕۆژی چاوپێکەوتن، پێویستە ئامادەییت تێدابێ بۆ چاوپێکەوتن،
لە کاتی چاوپێکەوتن دا کۆمەڵێک پرسیارت لێ دەکرێ کە دەبێ خۆتت بۆی ئامادەکردبێت و بتوانی بە باوەڕبەخۆبوونەوە وەڵام بدەیتەوە.
بواری پەروەردە و فێرکردن بوارێکی هەستیار و ناسکە، پەروەردەکردنی منداڵ و شێوازی وتنەوەی وانە زۆر گرنگە بۆ فێرخواز و پڕۆسەی سەرکەوتووی فێرکردن. هەر بۆیەش چاوپێکەونتی کار وەکو وانەبێژ و مامۆستا تایبەتمەندی خۆی هەیە.

لەم بابەتەدا کۆمەڵێک لە گرنگترین ئەو پرسیارانە دەخرێنەڕوو کە لە کاتی چاوپێکەوتن دا ڕووبەڕووت دەبنەوە و پێویستیان بە وەڵامی نمونەیی هەیە.

دەستپێکی چاوپێکەوتن و شکاندنی بەستەڵەکی بێدەنگی!
بۆ دەستپێکیکی باش و کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ، تاوەکو کەسی وانەبێژ یاخود مامۆستا هەست بە ئاسودەیی بکا، هەندێ پرسیاری دەستپێکی دەکرێ لەوانە:
- شادمانی کە دەرفەتت بۆ ڕەخسا بۆ ئەم چاوپێکەوتنە؟
- دڵخۆشی بە هاتن بۆ خوێندنگە / فێرگەکەمان؟
- ئامادەی چاوپێکەوتنەکە دەستپێ بکەین؟
هەر پرسیارێکی لەمشێوەیە یارمەتیدەرە بۆئەوەی گفتوگۆ و چاوپێکەوتنێکی باش بەڕێوەبچێ.


هەندێک پرسیاری کەسێتی
- کەمێک باسی خۆتمان بۆ بکە
- گرنگی بە چ شتێک دەدەی لە ژیانت دا؟
- چ تایبەتمەندییەکت هەیە کە سودی هەبێ بۆ خوێندنگەکەمان؟ 
- چۆن حاڵەتی تەنگەژە و توڕەبوون هێور دەکەیتەوە؟

 
پرسیاری تایبەت بە شێوازی وانەوتنەوە و فێرکردن:
- چی وادەکات کە مامۆستایەکی سەرکەتوو بیت؟
- بە چ شێوازێک وانەکان دەڵێیتەوە؟
- چ شیوەیەکی وانەوتنەوەت بەلاوە پەسەندترە؟
- پەیوەندیت چۆن دەبێ لەگەڵ فێرخوازەکانت؟
- چۆن هاوکار دەبیت لە بەرەوپێشبردنی خوێندنگەکەمان؟
- حەزت بەشێوازی فێرکردنی زارەکەی، نوسین، یاخود نیشاندانە؟


پرسیاری تایبەت بە شێوازی چارەسەرکردن و مامەڵەکردن لە هۆبەی وانەوتنەوە:
- کە فێرخوازەکانت داواکراوەکان جێبەجێ دەکەن، چۆن کارەکەیان بەرز دەنرخێنی؟ پاداشت چۆن دەبەخشی؟
- دەکرێ باشترین ئەزموونی وانەوتنەوەی خۆتمان بۆ باس بکەیت؟
- چۆن هاوسەنگی پێدانی هەڵی دەپارێزی لە نێوان خوێندکارەکان؟
- بە چ شێوازێک خوێندکار - فێرخوازەکانت هاندەدەیت؟
- فێرخوازێک لە جارێک زیاتر ئەرکەکانی جێبەجێنەکرد چۆن مامەڵە دەکەیت؟
- چۆن پۆلەکە بە ڕێکخراوەیی و دوور لە دەنگەدەنگ دەهێڵیتەوە؟
- ئەگەر فێرخوازێک ڕەفتاری نادروستی کرد لەگەڵ هاوڕیکانی دا چۆن مامەڵەی لەگەڵ دەکەیت؟
- چی دەکەیت ئەگەر ئەو شێوازەی تۆ پەیڕەوی دەکەی سودی نەبوو لەگەڵ ڕەفتاری خوێندکارەکانت؟


مامەڵەکردن لەگەڵ دایک و باوکی فێرخواز
- کۆبونەوەی مامۆستا و باوانی خوێندکارت بەلاوە پەسەندە؟
- چۆن ڕەفتار لەگەڵ باوانێکی توڕە دەکەیت؟
- چۆن مامەڵە لەگەڵ باوانێک دەکەیت کە منداڵەکەی، باش نیە لە وانەکە، یاخود ڕەفتاری ناجۆرە؟


پرسیاریی تایبەت بە ئەزموون و تواناکانت بۆ داهاتوو:
- چۆن خۆت دەبینیتەوە لە چەند ساڵی داهاتوو دا؟
- پڕۆژە و بەرنامەت چیە بۆ داهاتوو؟


کۆمەڵێک پرسیاری تر
- ئەگەر لەپڕ بێینە ئەو هۆبەیەی تۆ وانەی لێ دەڵییتەوە چی دەبینین؟
- خاڵە لاوازەکانت چین وەکو مامۆستایەک؟
- ئەو توانا و کارامەییە چیە وا دەکات لە وتنەوەی وانەکە سەرکەتوو بیت؟
- مامۆستای سەرکەوتوو کێیە و دەبێ چۆن مامەڵە بکا؟
- بەڕێوبەری بەتوانا دەبێ چۆن بێت؟
- هیچ پرسیارێکت هەیە؟
 
  ✅ ئەم چەند ڕێنماییەت لەبیر بێت 

چەند ڕێنماییەک بۆ ئەوەی دەرفەتی وەرگیرانت زیاتر بێت:
  1.  شێوازی وەڵامدانەوە و نەبونی تر و دڵەڕاوکێ گرنگە بۆ کاتی وەڵامدانەوە
  2.  هەوڵبدە وەڵامەکانت  سادە بن، و ڕوونی بکەرەوە بە پوختی.
  3.  وا نیشان بدە کە تۆ زۆر لات گرنگە و هەوڵدەدەی لەم کارە وەربگیرێیت.
  4.  ئامادەیت تێدا بێ بۆ ڕوونکردنەوەی شێوازی وانەوتنەوەت
  5.  هۆکارەکانی فێرکردن و جۆرەکانی بزانە
  6.  ئەو توانا و لێهاتوویانەی خۆتت لەبیر بێت کە لەگەڵ ئەم دەرفەتی کارە یەکدەگرنەوە.
  7.  ئەگەر پرسیارێک ڕوون نەبوو یان تینەگەیشتی، داوای ڕوونکردنەوە بکە.
  8.  پرسیارێک وەڵام مەدەوە کە لێی تینەگەیشتی، پەلەمەکە لە وەڵامدانەوەی هەڵە و خێرا.
  9.  ئەزموونە سەرکەوتووەکانی پێشووت بخەرە ڕوو.
  10.  بە خراپە باسی شوێنی کاری پێشووت مەکە.
  11.  قسە بە بەرانبەرەکەت مەبڕە.
  12.  هەوڵبدە وەڵامی پێویست بدەیتەوە، دوورکەوە لە بەکارهێنانی تەنیا بەڵێ و نەخێر.



Teacher inteview Questions and tips

چاوپێکەوتنی کاری مامۆستایی


تاگ:
#چاوپێکەوتنی_کار #دەرفەتی_کار #مامۆستایی #ڕێنمایی #گەشەپێدان #بەڕێوەبردن #هاندان


سۆران عبدالرحمن | ئەلفبێ تیک - کار و کارامەیی
٢١/٧/٢٠٢٠

١٠ ڕێنمایی پێویستە جێبەجێی بکەیت لە کاتی نوسینی سیڤی

بۆ ئەوەی سیڤییەکەت گونجاوبێت و ئەگەر بەدەستهێنانی کارت بۆ زیاتر بکا، و دووربێت لە ڕەتکردنەوە، ڕەچاوی ئەم چەند خاڵەی خوارەوە بکە لە کاتی نوسینی دا

١- ڕاستگۆیی لە نوسینی زانیاریی تایبەتی، پێویستە بە دروستی ناو و ناونیشان و هۆکارەکانی پەیوەندی پێوەکردن بنوسی، و توانا و ئەزموونت وەکو خۆی بنوسی و زیادەڕۆیی نەکرێ لە دانانی هەندێ توانا و زانیاریی کە لە توانات بەدەرە، ئەمە یارمەتیدەر نابێت لە دەستخستنی کارەکە و ڕەنگە ببێتە هۆی لەدەستدانی ئەو دەرفەتەی بۆت دەڕەخسێ.


٢- شێوازی ڕێکخستنی سیڤییەکە، پێویستە شێوازێکی ڕێکوپێک و سادە بێت سیڤییەکەت و گرنگی بە خاوێنی بدەی لە کاتی چاپکردن و خستنە زەرفی تایبەتی لە کاتی پێشکەشکردنی دەستیی بۆ هەر جێگایەک، وە پێوانەی کاغەزی A4 بەکاربهێنیت

٣- ژمارەی پەڕەکانی سیڤییەکەت لەبەرچاو بێ، هەوڵبدە تەواوی زانیارییەکانت لە ٢ پەڕەدا کۆبکەیتەوە و بە کورتی و بە پوختی گرنگترین خاڵەکانی پەیوەست بە دەرفەتی کارەکەوە بخەرە ڕوو.

٤- هەوڵ بدە تەواوی خاڵە پێویست و داواکراوەکانی دەرفەتی کارەکە بناسی و دیاری بکەی، تاوەکو بەشێوەیەکی بەرچاو توانا و ئەو ئەزمونەی هەتە و گونجاوە لەگەڵ داواکارییەکان بخەیتەڕوو بەشێوەیەک کە بەرچاو بێت بۆ خاوەن کار.

٥- بۆ هەر دەرفەتێکی کار، سیڤی تایبەت دروست بکە، هەر جۆرە کارێک کۆمەڵێک داواکاری و تایبەتمەندی هەیە، پێویستە لە سیڤییەکە ئەو توانایانە نیشان بدەی کە لەگەڵ داواکارییەکە یەکدەگرێتەوە و لەهەمان بوار دایە.

٦- هەوڵ بدە هاوسەنگی بپارێزە لە کاتی نوسینی ئەزموونی کار کە پێشتر ئەنجامت داوە، بۆ نمونە ناکرێ بنوسی کە لەهەمان کات و بەروار دا دوو کارت ئەنجام بداوە لە کاتێک دا لە توانای کەس دانەبێ ئەو دوو کارە بەیەکەوە ئەنجام بدرێ و مەحاڵ بێ، ئەمە بەزیان بۆت دەگەڕیتەوە.

٧- لە کاتی نوسینی سیڤی دا، چەند جارێک پێیدا بچۆرە و ە هەوڵبدە دووربێت لە هەڵەی ئیملایی-  ڕێنووسیی، بە تایبەتی وشەی عەرەبی و ئینگلیزی.

٨- دەکرێ لە کۆتایی دا، بە دێرێک ئەو هۆکارە بنوسی کە وادەکات تۆ کەسی شیاو بیت بۆ ئەم کارە.

٩- هەوڵبدە سیڤییەکەت سادە و ساکار بێت، و دوور بێ لە بەکارهینانی زۆرترین ڕەنگ و چوارچێوە و فۆنتی نەگونجاو و خشتەی زۆر.

١٠- پێویستە بەردەوام سیڤییەکەت نوێ بکەیتەوە، گۆڕینی بەروارەکانی کارکردن و زیادکردنی ئەو بڕوانامە و خول و کارانەی کە ئەنجامتداوە و زیادکردنی توانا و لێهاتوویە نوێیەکانت.


Tips to write CV


سۆران عبدالرحمن | ئەلفبێ تیک
١٤/٧/٢٠٢٠

پرتەوبۆڵەی من

زیاتر »

چیڕۆکی سەرکەوتن

زیاتر »

تەکنەلۆژیا

زیاتر »

دەستپێشخەری کار

زیاتر »

کار و کارامەیی

زیاتر »

گەشەپێدانی خود

زیاتر »