بە بازاڕکردنی خۆت، بە مانای خۆنیشاندان بە باشترین و درەوشاوەترین شێوە کە وا بکات ببیتە جێگەی سەرنج و مایەی گرنگی پێدان. لە کاتێک دا دەتەوێ بازرگانییەک بکەیت یاخود کارێک بدۆزیتەوە، ڕەنگە بە بازاڕکردنی خۆتت لا شتێکی سەیر بێت، بەڵام ئەمە خۆی لە خۆی دا توانایەکی گرنگە کە دەبێ کاری لەسەر بکەیت بۆ ئەوەی بازاڕگەری - مارکێتینێکی سەرکەوتووانە بۆ خۆت ئەنجام بدەی.
بە سوود بینین لە توانا و لێهاتوویەکانی بواری سەرکردایەتی، "لۆلی داسکال" بەرێوبەری جێبەجێکاری "لید فرۆم ویزن" ئەمانەی خوارەوە کۆمەڵێک لە کاریگەرترین شێوازەکانی خۆ بەبازاڕکردنە:
١- تواناکانت دیاری بکە
حەزەکانتر و توانا و وزەت چیە، هەموو تواناکانت کۆبکەرەوە و بزانە چەندە دەتوانن ببنە هۆکاری چارەسەری کێشە و بەربەستەکانت
٢- ئەزموون و لێزانینت بخەرەڕوو
ناوبانگی و ڕەفتارت پەرەپێبدە و بۆچونەکانت بخەڕوو، پەیوەندیت پتەو بکە لەگەڵ کەسانی سەرکردە و گەنجانی بەتوانا کە لە هەمان بوارەکەی تۆدا سەرکەوتوون و پێشەنگن.
٣- ژیری خۆت دەربخە
هەر کاتێک کە دەرفەتت بوو وە لە توانای تۆدا بوو، بەژدار بە لە بابەتە هەنوکەییەکان، لە نوسینی بابەت و ڕاپۆرت، هەر جۆرە بەژدارییەک لە بوارەکەی خۆت دا بێت.
٥- لە خزمەتی ئەوانی تر دا بە
هەوڵ بدە ببیتە ڕێنمایکەرێکی باش بۆ خەڵکانی تر، یارمەتی خەڵکانی تر بدە تا ئەو ڕادەیەی دەتوانی. ڕێگاکان زۆر بۆ یارمەتیدانی کەسانی تر بۆ نمونە هاوکاری کردنی ڕێکخراوە قازانج نەویستەکان، گروپی هاوکارانی خەڵک،...هتد.
٦- کەسێکی کۆمەڵایەتی بە
کاتی پێویست تەرخان بکە بۆ بەکاربردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وەکو فەیسبووک، ئینستاگرام، تویتەر و گروپەکانی سەرهێڵ، بێگومان لە بواری کار و ئەزموونی خۆت نزیک بێت.
٧- لەبیرت بێ تۆ کێی و پەیامت چیە!
هەر شتێک کە دەیڵیێ و قسەی لە بەارەیەوە دەکەیت، ئەمە پەیامێکە. وەکو چۆن دامەزراوەیەک بەرگری لە ئامانج یاخود ناوبانگی دەکا، پێویستە ناوبانگی خۆ بپارێزیت بە ئاگاداربوون لەوەی کە دەیڵێی و ئەنجامی دەدەیت.
سۆران عبدالرحمن
١/٣/٢٠٢٠
نوسەر: سۆران --- کاتی بڵاوکردنەوە : 3/01/2020 --- هاوپۆل : کار و کارامەیی گەشەپێدانی خود --- فەرهەنگۆکی وشەکان