هەڵە باوەکان لە کاتی نوسینی سیڤی

چەندین هەڵەی باو هەن کە لە کاتی نوسیینی سیڤی دا گوێی پێنادرێ، ئەمەش وا دەکات ڕەنگە ئەو کەسەی بەدوای کاردا دەگەڕێت و سیڤییەکەی هەڵەی تێدا ئەو هەلەە لەدەست بچێ کە بانگهێشتی چاوپێکەوتنی کار بکرێ، یاخود تەنانەت ئەگەر بانگهێشتی چاوپێکەوتن کرا و لە کاتی چاوپێکەوتن دا هەڵەکانی سەر سیڤییەکە ببینرێ

ئەمانەی خوارەوە باوترین ئەو هەڵانەن

١- ئیمێڵی ئەلیکترۆنی نەگونجاو
دەکرێ ئەو ئیمیڵەی هەتە و بۆ کاری ڕۆژانەی خۆت بەکاری دەهێنی ناوەکەی گونجاو نەبێ و شیاوی ئەوە نەبێ لەسەر سیڤی بنوسرێ، چەند خولەکێکی دەوێ بۆ دروستکردنی ئیمێڵێکی شیاو بە ناوی خۆتەوە کە زیاتر باوەڕپێکراوترە.

٢- هەڵەی ڕێنوسی زمانەوانیی
پێویستە پێداچوونەوە بە هەموو ئەو زانیارییانەدا بکرێ کە نوسراوە لە سیڤی پێش ئەوە بنێردرێ بۆ کۆمپانیاکان، دەکرێ هەڵە ڕێنوسی - ئیملاییەکان ببێتە هۆی نیشاندانی کەمتەرخەمی و کەمی شارەزایی هەڵگری سیڤییەکە.

٣- نوسینی هەموو شتێک!
سیڤی ئەو شوێنە نیە کە تەواوی زانیاری و بەدەستهاتووەکانی ژیانتی تێدا باس بکەی، بەپێی جۆری کارەکە دەگۆڕێ، ڕەنگە وا پێویست بکا هەندێ زانیاری کە پەیوەندی بە کارەکەوە نیە نەنوسرێ باشتربێ.

٤- نوسینی سیڤی زۆر درێژ
دەکرێ خاوەن کار و کارمەندی بەشی سەرچاوە مرۆییەکان ئەوەندە کاتی زۆر نەبێت کە سیڤییەکی زۆر درێژ بخوێنێتەوە و لە خوێندنەوەی هەموو بەشەکانی ورد بێتەوە، بۆ کەسانی بێ ئەزموون تا دوو ساڵ ئەزموون ڕەنگە یەک لاپەڕە بەس بێت، وە دوو تاکو سێ لاپەڕە بۆ کەسانی ئەزموندار.

٥- نوسینی شتی ناڕاست
دوورکەوتنە لە نوسینی شتی زیادە و ناڕاست، کە توانایەکت نیە نەینوسی باشترە، یاخود زانیارییەکی زۆر لاوەکیتت هەیە لەسەر بابەتێک.

٦- دانانی ژمارە مۆبایل و هۆکاری پەیوەندی هەڵە
ڕەنگە بەبێ ئاگای و بەهەڵە، ژمارەی پەیوەندیت هەڵە نوسیبێ کە ئەمەش بێ بەشت دەکا لە ئەنجامدانی چاوپێکەوتن و دەرفەتی کارکردن.

٧- دانانی ناوی فایلی سیڤی بە ناتەواوی
پێویستە ناوێکی گونجاو بۆ فایلی سیڤیەکەت بنوسی، بۆ نمونە ناوی خۆت، تاکو دواتر بە ئاسانی بدۆزرێتەوە و لە چاو ون نەبێ.

٨- ناڕێکوپێکی ناوەڕۆک
هەوڵبدە سیڤییەکەت ڕێکوپێک و پوخت بێ، ئەگەر ئەزمونی کارکردنت هەیە، لە چەند خاڵێک دا بینوسە، لەگەڵ دانانی زانیاری لەسەر هەر کارێک کە کردوتە، وەکو ساڵی کارکردن و ناونیشانی کار و کۆمپانیاکە، هەوڵبدە ڕێزبەندی بکەی لە دواهەمین کارەوە.

٩- نەگونجاوی شێوازی سیڤی
سیڤییەکەت کە خشتە و ڕەنگاوڕەنگی زۆری تێدایە بۆ خوێندنەوە ماندوکەرە، هەوڵبدە دوور بکەویتەوە لە بەکاربردنی ڕەنگی زۆر.




٢٢/٣/٢٠٢٠
سۆران عبدالرحمن


نوسەر: سۆران --- کاتی بڵاوکردنەوە : 3/22/2020 --- هاوپۆل : کار و کارامەیی --- فەرهەنگۆکی وشەکان

بەژداری بە بابەتەکە بکە

فەیسبووکتویتەرگۆگڵ پڵاس
≡ کۆمێنت بنوسە
0 لێدوانی بلۆگ

دەتوانی لێرەوە بیربۆچونت بخەیتە ڕوو یا هەر پرسیارێکی کە لەلات دروست بووە