گەڕاوە لە وەبەرهێنان ROI چییە؟

گەڕاوەی وەبەرهێنان ROI ، یەکێکە لە زاراوە بەناوبانگەکانی بواری ئابوری، پێوەرێکی هەرە باوی بەکاربراوە لە دونیای پارە و وەبەرهێنان دا بەکاردێت بۆ هەژمارکردن و حیسابکردنی بڕی قازانج یاخود زیان کە لە وەبەرهێنانێک دەست دەکەوێت، هیچ کەس و وەبەرهێنێک ناتوانێ وەبەرهێنانێک هەڵبەسنگێنێت چ لە بازاڕی پشکەکان، کاڵا، نوێنەری فرۆشتن، بازاڕی خانوبەرە و عەقارات ...هتد بە بێ زانینی چۆنیەتی هەژمارکردنی گەڕاوەی وەبەرهێنان.بەکارهێنانی ئەم لێکدانەوەیە بیرۆکەیەک بە وەبەرهێنەر دەدات دەربارەی وەبەرهێنانەکە و سودەکەی.


زاراوە و کورتکراوەی ROI ROI کورتکراوەی Return On Investment ـە ، کە بە مانای گەڕاوەی وەبەرهێنان یاخود گەڕاوە لە وەبەرهێنان لە زمانی عەرەبیش پێی دەوترێ عائد الاستثمار ، العائد على الاستثمار

پێوەرەکە و چۆنیەتی کارکردنی!
ئەو دەرئەنجامەی کە دەردەچێت، بریتیە لە بڕی قازانج و سەرمایە، کە دەرئەنجامەکە لە سەرووی سفر بوو مانای وایە قازانجی کردوە، ئەگەر دەرئەنجامەکە لە ژێرەوەی سفر بوو بەمانای ئەوە دێ کە زیانی کرد و سەرمایەی لەدەست داوە بەم وەبەرهێنانە.


بۆ دۆزینەوەی ڕێژەی ROI، نرخی کۆتایی وەبەرهێنان کەمی کۆی تێچووی وەبەرهێنان دەکرێ پاشان دابەشی کۆی تێچووی وەبەرهێنان

ROI = ( Total Revenue - Total Cost  ) * 100  /  Total Cost

بۆ ئەوەی بە ئاسانی لێی تێبگەین بە چەند نمونەیەک ڕوونی دەکەمەوە:

نمونەی وەبەرهێنان لە بازاڕی پشکەکان:
کەسێک دەیەوێ لە بازاڕی پشکەکان دا، پشکی کۆمپانیایەک بکرێ، بەم جۆرە کابرا ٣٥٠٠ پشکی کڕی، بە بڕی ١ دۆلار بۆ هەر ١ پشک، دوای ساڵێک نرخی پشکەکانی ئەو کۆمپانیایە بەرز بووەوە کە کابرای وەبەرهێن پشکەکانی لێ کڕی بوو، بە جۆرێک نرخی پشکەکان گەیشتە ٤.٥ دۆلار بۆ هەر پشکێک، کە نرخی پشکەکان بەرز بووەوە کابرای خاوەن پشک ئێستا دەیانفرۆشێت
بۆ ئەوەی بزانین چەندی قازانج کرد لەم بەژداری و وەبەرهێنانەی دا

بەم جۆرەی خوارەوە لێکی دەدەینەوە:
ROI = ( 3500 * 4.5  -  3500 ) * 100 /  3500 = 350 (3.5)
کۆی تێچووی وەبەرهێنان ( ئەو پارەیەی بەکاریهێنا لە وەبەرهینانەکە) = ٣٥٠٠  دۆلار
نرخی کۆتایی وەبەرهێنان (دوای ماوەیەک بەسەر وەبەرهێنانەکە) =  ٤.٥ * ٣٥٠٠
 گەڕاوەی وەبەرهێنان (بڕی قازانج یاخود زیان) = ٣.٥ یاخود  ٣٥٠٪ قازانج


نمونەیەکی تر، بەشێوەیەکی سادە:
کاڵایەک دەکڕی بە بڕی ٥٠٠ دۆلار، پاش ماوەیەک نرخەکەی بەرز دەبێتەوە بۆ ٨٠٠ دۆلار، ئەگەر بەو نرخە نوێیە بیفرۆشیتەوە
ئەوە قازانجەکەی دەکاتە  ٠.٦ ، بەواتایەکی تر دەکاتە ٣٠٠دۆلار قازانج ).
٣٠٠ دۆلار قازانج لە کردەیەکی بازارگانی دەکاتە ٦٠٪ی ٥٠٠ دۆلاری بڕی پارەی وەبەرهێنانەکە
ROI = ( 800 - 500 ) * 100 / 500 = 0.6 (60%)

نمونەیەکی تر
خاوەنی ماڵپەڕێک دەیەوێ رێکلام بۆ بەرهەمێکی بکات، بڕی ١٠٠٠ دۆلاری دابینکردوە بۆ ڕێکلام، کە ڕێکلامەکەی کرد ٢٠٠ کەس سەردانی ماڵپەڕەکەیان کرد بۆ بینینی بەرهەمەکە،
وە ڕێژەی ١٠٪ ی ئەو سەردانیکارانە بەرهەمەکەیان کڕی بە بڕی ١٠٠ دۆلار، کەواتە بۆ زانینی ئەو قازانجەی خاوەن ماڵپەڕەکە کردی
بەم جۆرەی خوارەوە لێکی دەدەینەوە:
کۆی تێچووی وەبەرهێنان (بڕی پارەی دانراو بۆ ڕێکلام) = ١٠٠٠ دۆلار
نرخی کۆتایی وەبەرهێنان (فرۆشی بەرهەمەکە کە لە ١٠٪ی ئەو ٢٠٠ کەسە کڕیان) = ١٠٠٠ * ٢٠
گەڕاوەی وەبەرهێنان (بڕی قازانج یاخود زیان) = ١٠٠٪ قازانج



نیشانکردن: گەڕاوە لە وەبەرهێنان، گەڕاوەی وەبەرهێنان، ئابوری، چەمکی سامانداری، زاراوەکان، قازانج، پشکەکان

سۆران عبدالرحمن
٢٧/٣/٢٠٢٠

هەڵە باوەکان لە کاتی نوسینی سیڤی

چەندین هەڵەی باو هەن کە لە کاتی نوسیینی سیڤی دا گوێی پێنادرێ، ئەمەش وا دەکات ڕەنگە ئەو کەسەی بەدوای کاردا دەگەڕێت و سیڤییەکەی هەڵەی تێدا ئەو هەلەە لەدەست بچێ کە بانگهێشتی چاوپێکەوتنی کار بکرێ، یاخود تەنانەت ئەگەر بانگهێشتی چاوپێکەوتن کرا و لە کاتی چاوپێکەوتن دا هەڵەکانی سەر سیڤییەکە ببینرێ

ئەمانەی خوارەوە باوترین ئەو هەڵانەن

١- ئیمێڵی ئەلیکترۆنی نەگونجاو
دەکرێ ئەو ئیمیڵەی هەتە و بۆ کاری ڕۆژانەی خۆت بەکاری دەهێنی ناوەکەی گونجاو نەبێ و شیاوی ئەوە نەبێ لەسەر سیڤی بنوسرێ، چەند خولەکێکی دەوێ بۆ دروستکردنی ئیمێڵێکی شیاو بە ناوی خۆتەوە کە زیاتر باوەڕپێکراوترە.

٢- هەڵەی ڕێنوسی زمانەوانیی
پێویستە پێداچوونەوە بە هەموو ئەو زانیارییانەدا بکرێ کە نوسراوە لە سیڤی پێش ئەوە بنێردرێ بۆ کۆمپانیاکان، دەکرێ هەڵە ڕێنوسی - ئیملاییەکان ببێتە هۆی نیشاندانی کەمتەرخەمی و کەمی شارەزایی هەڵگری سیڤییەکە.

٣- نوسینی هەموو شتێک!
سیڤی ئەو شوێنە نیە کە تەواوی زانیاری و بەدەستهاتووەکانی ژیانتی تێدا باس بکەی، بەپێی جۆری کارەکە دەگۆڕێ، ڕەنگە وا پێویست بکا هەندێ زانیاری کە پەیوەندی بە کارەکەوە نیە نەنوسرێ باشتربێ.

٤- نوسینی سیڤی زۆر درێژ
دەکرێ خاوەن کار و کارمەندی بەشی سەرچاوە مرۆییەکان ئەوەندە کاتی زۆر نەبێت کە سیڤییەکی زۆر درێژ بخوێنێتەوە و لە خوێندنەوەی هەموو بەشەکانی ورد بێتەوە، بۆ کەسانی بێ ئەزموون تا دوو ساڵ ئەزموون ڕەنگە یەک لاپەڕە بەس بێت، وە دوو تاکو سێ لاپەڕە بۆ کەسانی ئەزموندار.

٥- نوسینی شتی ناڕاست
دوورکەوتنە لە نوسینی شتی زیادە و ناڕاست، کە توانایەکت نیە نەینوسی باشترە، یاخود زانیارییەکی زۆر لاوەکیتت هەیە لەسەر بابەتێک.

٦- دانانی ژمارە مۆبایل و هۆکاری پەیوەندی هەڵە
ڕەنگە بەبێ ئاگای و بەهەڵە، ژمارەی پەیوەندیت هەڵە نوسیبێ کە ئەمەش بێ بەشت دەکا لە ئەنجامدانی چاوپێکەوتن و دەرفەتی کارکردن.

٧- دانانی ناوی فایلی سیڤی بە ناتەواوی
پێویستە ناوێکی گونجاو بۆ فایلی سیڤیەکەت بنوسی، بۆ نمونە ناوی خۆت، تاکو دواتر بە ئاسانی بدۆزرێتەوە و لە چاو ون نەبێ.

٨- ناڕێکوپێکی ناوەڕۆک
هەوڵبدە سیڤییەکەت ڕێکوپێک و پوخت بێ، ئەگەر ئەزمونی کارکردنت هەیە، لە چەند خاڵێک دا بینوسە، لەگەڵ دانانی زانیاری لەسەر هەر کارێک کە کردوتە، وەکو ساڵی کارکردن و ناونیشانی کار و کۆمپانیاکە، هەوڵبدە ڕێزبەندی بکەی لە دواهەمین کارەوە.

٩- نەگونجاوی شێوازی سیڤی
سیڤییەکەت کە خشتە و ڕەنگاوڕەنگی زۆری تێدایە بۆ خوێندنەوە ماندوکەرە، هەوڵبدە دوور بکەویتەوە لە بەکاربردنی ڕەنگی زۆر.




٢٢/٣/٢٠٢٠
سۆران عبدالرحمن

بیرگەی هەوری چییە و چۆن کار دەکات؟

داتا و زانیارییەکان بایەخێکی زۆرییان هەیە لە ژیانمان دا، ڕۆژ بەڕۆژ قەبارەی داتا و پەرگەکانمان زیاد دەکەن بەو جۆرەی کە دەبێتە هۆی خاوبوونەوەی کۆمپیوتەرەکەمان و لاوازبوونی پێرفۆرمانسی کارکردنی.
لەوە خراپتر و ناخۆشتر ئەوەیە زانیاری و داتاکانمان لەدەست بدەین یاخود بزر بکەین یا دەکرێ بدزرێ، ئەم هۆکارانەوە و کۆمەڵێکی تر وایکرد کە بیرگەی هەوری دروست بێت و بتوانی زانیارییەکانتی لەسەر باربکەیت و هەر کاتێک و لە شوێنێک بتەوێ پێی دەگەیت.

کەواتە بیرگەی هەوری چییە؟
بیرگەی هەوری، ئەو ناوەندەیە کە دەتوانی داتا و زانیارییەکانی تێدا باربکەیت لە ئینتەرنێت دا. زانیارییەکان بەردەوام باک-ئەپ دەکرێن و لەبەرییان دەگیرێتەوە و هەڵدەگیرێن، لەبەرامبەردا بەکاربەرەکان تێچووی بەژداری مانگانە دەدەن لەبەرامبەر ئەو خزمەتگوزاریە.

بیرگەی هەوری چۆن کاردەکا؟
بیرگە هەورییەکان بەشێوەیەکی ڕێکخراو کاردەکەن، کە زانیارییەکان لە سەنتەرەکانی زانیاری - داتا سەنتەر کە دەکرێ لە هەرکوێیەکی ئەم جیهانە دابێ، لە ڕێگەی ڕووکاری وێبەوە دەتوانین بە ئاسانی پێی بگەین.
بیرگەی هەروری، زنجیرەیەک لە سێرڤەر - ڕاژەکار بەکار دەبات، کە هەموویان بەیەکەوە گرێدراون، لە جیاتی ئەوەی پێویستمان بە ڕەقەواڵە یان هەر جۆرە میمۆری و هارد-دیسکێک بێت بۆ هەڵگرتنی زانیارییەکانمان، بیرگەی هەوری هەموو ئەمەی بۆ ئاسانکردووین، بە بەکارهێنانی چەندەها سێرڤەر و بیرگە و ئاسایش و باک-ئەپی بەردەوام، وە هەرکات بمانەوێ و لە هەر کوێیەکی جیهانەوە بێت بە ئاسانی پێی دەگەین.

بیرگە هەورییەکان پاڵپشتی زۆر جۆری پەرگە دەکەن و بە هەموو جۆرە قەبارەیەک، کە بە ئاسانی دەتواندرێ باربکرێن- ئەپڵۆد بکرێن و داونڵۆد بکرێن، هەر جۆرە پەرگەیەکی وەکو وێنە، ڤیدیۆ،موزیک و فیلم و هەر جۆرە زانیارییەکی ناو مۆبایلەکەت بۆ نمونە، کە هەر کات ویستت دەتوانی زانیارییەکانت ببینی، خاوەنی پەرگە و زانیارییەکانی تر بەکاربەری تر ناتوانن پێی بگەن،
لەگەڵ ئەوەش دا بەکاربەر دەتوانێ پەرگەکانی لەگەڵ بەکاربەری تر بەژداری پێ بکات و ڕێگەی پێ بدا وێنەکانی ببینێ یان دابگرێ.


عەمباری هەوری،  کڵاود ستۆرەج, بیرگەی هەوری  Cloud Storage
سێرڤەر، ڕاژەکار  Server
 سیکیوریتی، ئاسایش  Security
لەبەرگرتنەوە، باک-ئەپ  Backup
داتا سەنتەر  Data center
بارکردن، بەرزکردنەوە  Upload
داگرتن، داونلۆد  Download
پەرگە  File



٢٢/٣/٢٠٢٠
سۆران عبدالرحمن

٧ پرسیاری باو لە کاتی چاوپێکەوتنی کار کە وەڵامدانەوەیان سەختە

چاوپێکەوتن هەندێ جار قورسە، ئەگەر باش خۆتی بۆ ئامادە نەکەیت ڕەنگە نەتوانی بەدروستی و وەکو پێویست وەڵام بدەیتەوە.
باری درێکسلەر ڕاهێنەری شارەزای چاوپێکەوتنی کار، کە زیاتر لە ١٠،٠٠٠ چاوپێکەوتنی ئەنجام داوە و زیاتر لە ٣٠ ساڵ ئەزموونی کاری هەیە لە بەشی سەرچاوە مرۆییەکان، ئەم حەوت خاڵەی خوارەوەی بە باوترین پرسیارەکان دادەنێ کە وەڵامدانەوەیان سەختە لە کاتی چاوپێکەوتنی کار دا.

١. خاڵی لاوازییت چین؟
٢. دەستهاتووەکانت چین؟
٣. بۆچی کۆتا کارت جێهێشت؟
٤. چۆن خۆت دەبینیتەوە لە دوای ٥ ساڵ؟
٥. بۆچی ئەم کارەت هەڵبژاردوە؟
٦. بۆچی دەتەوێ لە کۆمپانیاکەمان کار بکەیت؟
٧. لە چ جۆرە ئەرک و ڕۆڵێک دەگەڕێیت؟

#چاوپێکەوتنی_کار #دەرفەت #پرسیارەکانی_چاوپێکەوتن #سەرچاوە_مرۆییەکان #گەشەپێدانی_خود #دەروازە #HR #Interview #Barry_drexler #Job #SelfDevelopment #DerwazeTech


19/2/2020
سۆران عبدالرحمن

کاریگەرترین ڕێگەی بە بازاڕکردنی خۆت

بە بازاڕکردنی خۆت، بە مانای خۆنیشاندان بە باشترین و درەوشاوەترین شێوە کە وا بکات ببیتە جێگەی سەرنج و مایەی گرنگی پێدان. لە کاتێک دا دەتەوێ بازرگانییەک بکەیت یاخود کارێک بدۆزیتەوە، ڕەنگە بە بازاڕکردنی خۆتت لا شتێکی سەیر بێت، بەڵام ئەمە خۆی لە خۆی دا توانایەکی گرنگە کە دەبێ کاری لەسەر بکەیت بۆ ئەوەی بازاڕگەری - مارکێتینێکی سەرکەوتووانە بۆ خۆت ئەنجام بدەی.

بە سوود بینین لە توانا و لێهاتوویەکانی بواری سەرکردایەتی، "لۆلی داسکال" بەرێوبەری جێبەجێکاری "لید فرۆم ویزن" ئەمانەی خوارەوە کۆمەڵێک لە کاریگەرترین شێوازەکانی خۆ بەبازاڕکردنە:

١- تواناکانت دیاری بکە
حەزەکانتر و توانا و وزەت چیە، هەموو تواناکانت کۆبکەرەوە و بزانە چەندە دەتوانن ببنە هۆکاری چارەسەری کێشە و بەربەستەکانت

٢-  ئەزموون و لێزانینت بخەرەڕوو
ناوبانگی و ڕەفتارت پەرەپێبدە و بۆچونەکانت بخەڕوو، پەیوەندیت پتەو بکە لەگەڵ کەسانی سەرکردە و گەنجانی بەتوانا کە لە هەمان بوارەکەی تۆدا سەرکەوتوون و پێشەنگن.

٣- ژیری خۆت دەربخە
هەر کاتێک کە دەرفەتت بوو وە لە توانای تۆدا بوو، بەژدار بە لە بابەتە هەنوکەییەکان، لە نوسینی بابەت و ڕاپۆرت، هەر جۆرە بەژدارییەک لە بوارەکەی خۆت دا بێت.

٥- لە خزمەتی ئەوانی تر دا بە
هەوڵ بدە ببیتە ڕێنمایکەرێکی باش بۆ خەڵکانی تر، یارمەتی خەڵکانی تر بدە تا ئەو ڕادەیەی دەتوانی. ڕێگاکان زۆر بۆ یارمەتیدانی کەسانی تر بۆ نمونە هاوکاری کردنی ڕێکخراوە قازانج نەویستەکان، گروپی هاوکارانی خەڵک،...هتد.

٦- کەسێکی کۆمەڵایەتی بە
کاتی پێویست تەرخان بکە بۆ بەکاربردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وەکو فەیسبووک، ئینستاگرام، تویتەر و گروپەکانی سەرهێڵ، بێگومان لە بواری کار و ئەزموونی خۆت نزیک بێت.

٧- لەبیرت بێ تۆ کێی و پەیامت چیە!
هەر شتێک کە دەیڵیێ و قسەی لە بەارەیەوە دەکەیت، ئەمە پەیامێکە. وەکو چۆن دامەزراوەیەک بەرگری لە ئامانج یاخود ناوبانگی دەکا، پێویستە ناوبانگی خۆ بپارێزیت بە ئاگاداربوون لەوەی کە دەیڵێی و ئەنجامی دەدەیت.




سۆران عبدالرحمن
١/٣/٢٠٢٠

پرتەوبۆڵەی من

زیاتر »

چیڕۆکی سەرکەوتن

زیاتر »

تەکنەلۆژیا

زیاتر »

دەستپێشخەری کار

زیاتر »

کار و کارامەیی

زیاتر »

گەشەپێدانی خود

زیاتر »