چیرۆکی شمیدیتی زیندانیی

چیرۆکێکی سەرنجراکێش کە هەڵگری پەیامێکە!

لە ساڵانی شەستەکان، لە زیندانێکی ئەڵمانیادا زیندانیەکان دووچاری مامەڵەی خراپی پاسەوانانی زیندانەکە دەبوونەوە، زۆر سەختی و ناڕەحەتییان دەبینی، لەنێو زیندانییەکان زیندانیی "شمیدث" کە زیندانی بەسەردا سەپێندرابوو بۆ ماوەیەکی زۆر، ئەو مامەلەی باشی لەگەڵ دەکرا و ڕێزی لێ دەگیرا لەلایەن پاسەوانانەوە، ئەمەش وایکردبوو کە زیندانیەکانی تر وایان دەزانی کە ڕەنگە سیخوڕ بێت و، لە لایەن بەڕێوبەرایەتی زیندانەکەوە بەمەبەست نێدرابێتە نێوانیان.

شمیدث پێی وتن:" سەرەتا پێم بڵێن چی دەنوسن لەو نامانەی هەفتانە بۆ کەسە نزیکەکانتان دەینوسن؟  زۆربەی زیندانەکان باسیان لەوەکرد باسی سەختی و ناڕەحەتی زیندانەکە دەکەن.

بەپێکەنینەوە وەڵامی دانەوە:" نهێنیەکە جۆری نوسین و ناوەڕۆکی نامەکانتانە، من لە کۆتایی نامەکانم دا کە بۆ خێزانەکەم دەینوسم باسی باشی و خۆش مامەڵەیی پاسەوانەکان دەکەم. بێگومان هەر نامەیەک کە لە زیندانەکە دەچێتە دەرەوە سەرەتا دەخوێندرێتەوە، تاقیبکەنەوە و بزانن چی دەبێت.

هەفتەی دواتر زیندانییەکان توشی سەرسوڕمان بوون کە بینینان مامەڵە و ڕەفتیاری پاسەوانان خراپتربووە بەرانبەریان، وە شمیدثی زیندانی زیاتر ئازار دەدرێ و مامەڵەی توندتری لەگەڵ دەکرێ.

شمیدث زیندانییەکانی کۆکردەوە و لێی پرسین: چیتان نوسی لە نامەی هەفتانە؟ وتیان: ئەوەمان بۆ نوسین کە ڕوویدا، وە پێمان وتن کە تۆ ڕێگەیەکی نایابت داناوە بۆ فریودانی پاسەوانە گەمژەکانی زیندان، شمیدث کە ئەمەی بیست وەکو شێت قژی خۆی ڕادەکێشا و ڕوومەتی دەڕنی.

یارمەتیدان کارێکی جوانە، دەبێ بزانی یارمەتی کێ دەدەیت، هەموو کەسێک گوێگری تەواو نیە، هەندێک لەوانەی دەوروبەرت بە پێی بارودۆخ ڕەفتاریان لەگەڵت دەگۆڕێت، وە ئەوەی بۆ تۆ گونجاوە ڕەنگە بۆ کەسێکی تر نەگونجێ.

van Gogh - Prisoners Exercising


چیڕۆکێک لە ئەدەبی ئەڵمانەوە.

و: سۆران عبدالرحمن

تابلۆی: مەشقی زیندانییەکان، ڤان کوخ

Vincent van Gogh, Prisoners Exercising, 1890 

چۆنیەتی فرۆشتنی کەلوپەل لەڕێگەی ئۆنڵاینەوە

 فرۆشتنی کەلوپەل بە ئۆنڵاین -  کارکردنی سەرهێڵ

لەگەڵ بڵاوبونەوە و فراوانبوونی ئینتەرنێت، زۆرێک کار و چالاکی و شێوازی کلاسیکی تەمەنیان بەرەو کورتی دەچێ، لە دونیای ئەمڕۆ دا دەکرێ مامەڵە و کڕین و فرۆشتن و ئاڵوگۆڕەکان زۆر ئاسانتر و خێراتر ئەنجام بدرێ لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە. لەم بابەتەدا باسی چۆنیەتی دەستکردن بە پرۆژەی فرۆشتن دەکەین لە ڕێگەی ئۆنڵاین - سەرهێڵ.


چۆن دەستپێ بکەم؟
پێش هەموو شتێک پێویست بزانی تۆ دەتەوێ چی بفرۆشی لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە یاخود سەرهێڵەوە. بۆئەوەی بزانی دەتەوێ چی بفرۆشیت، سەرەتا دەبێت بزانیت دەکرێ چی بفرۆشیت و جۆرەکان چین.

لە هەر کردەیەکی بازرگانی دا، مامەڵە بە یەکێک لەمانەی خوارەوە دەکرێ:
١- بەرهەم و کەلوپەل
٢- خزمەتگوزاریی
٣- ڕاوێژکاریی
هەر یەکە لەم سێ جۆرەی کە پۆلێنمان کرد [ڕاوێژگاری دەکرێ لەژێر هاوپۆلی خزمەتگوزاریی دا دابنرێ] جیاوازن و تایبەتمەندی خۆیان هەیە. کە لێرەدا زۆر بە سادەیی باسیان دەکەین، لەگەڵ ڕوونکردنەوە بە نمونەوە؛

بەرهەم:
تۆ لە ماڵەوە دەتوانی کێک و شیرینی دروست بکەی، ئەمە بەرهەمێکە و دەتوانی بازرگانی پێوە بکەی و لە بازاڕ دا ئاڵوگۆڕی پێوە بکەی لەگەڵ کەلوپەلێکی تر کە بەهای هەیە، بۆ نمونە دەیفرۆشی و پارە لەبەرانبەری وەردەگریت.
[هەندێ نمونەی تر: پێگەیاندن و گەشەپێکردنی گوڵ و درەخت، کاری چنین، هەویرکاری، دروستکردنی خواردن، جلوبەرگ، دیاریی،  دیزاین و گرافیک، ...]

خزمەتگوزاریی:
 ئەگەر توانای ڕێکخستن و سازدانی ئاهەنگی لەدایکبوون یاخود مارەبڕینت هەبێ ئەوا تۆ خزمەتگوزاریی پێشکەش دەکەیت، یاخود کۆمپانیایەکی گواستنەوەی کەلوپەل خزمەتگوزاریی گواستنەوە ئەنجام دەدات.[هەندێ نمونە: خزمەتگوزاریی پاککردنەوەی ماڵ و دامەزراوەکان، بڕینی تکتی فرۆکە، خزمەتگوزاری ڕێکخستنی گەشت، ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی بۆنە، ...]

هەروەها خزمەتگوزاریی ڕاوێژکاریی:
سەبارەت بە ڕاوێژکاریی، دەکرێ ڕاوێژکاریی بواری یاسایی بێت یاخود ڕاوێژکاری هونەری، ڕاوێژکاری دارایی و بەڕێوەبردن یارمەتی کەسێک یاخود کۆمپانیایەک بدەی باشتر کارەکانی ئەنجام بدات.

بگەرێینەوە سەر باسی فرۆشتی بەرهەم لە ئینتەرنێت دا، ئێستا کە بەرچاوت ڕوونە دەتەوێ بەرهەم و کاڵایەک بفرۆشیت، چەند پرسیارێکت دێتە پێش  [پێویستە دانەیەکیان بژاردەی تۆ بێت]،  لە ژێر هەر یەکەیان بە کورتی باسیان دەکەم.

١- بەرهەمی ئامادەکراوی خۆت دەفرۆشی؟
خۆت بەرهەمێک ئامادە دەکەیت، بۆ نمونە: بەرهەمی شیرینی و هەویرکاری، کاری چنین، جلوبەرگ،...هتد

٢- بەرهەمی دروستکراوی کەسانی تر دەفرۆشیتەوە؟
بۆ نمونە کەسێک توانای هەیە کێک ئامادە بکات، تۆش بۆی دەفرۆشیتەوە و ریژەیەکی دەستهاتوەکە بۆ تۆ دەبێت.

٣- بە کۆمەڵ کەلوپەل دەکڕی بە نرخی کۆ و پاشان دەیفرۆشیتەوە؟
خۆت لە ریگەی بازرگانێک، دوکانێکەوە کۆمەڵێک کەلوپەل دەکڕیت و لە ئینتەرنێت دا دەیفرۆشیتەوە، یاخود لە ماڵپەڕەکانی وەکو: علی بابا، علی ئیکسپرێس، ئەمازۆن، ترێندیۆڵ کۆمەڵێک بەرهەم دەکڕیت و پاشان دەیفرۆشیتەوە

٤- وەکو نوێنەری فرۆش - مەندوب، بەرهەم و کاڵا بۆ خەڵکی دەفرۆشیت؟
خەڵکێک بەرهمەیان هەیە و دەیفرۆشن، بۆ نمونە کۆمپانیایەک کاری فرۆشتنی کەلوپەل دەکات لە ئۆنڵاین، تۆ لەگەڵی رێکدەکەوی و شتەکانی ئەو دەفرۆشی یان خەڵکی بۆ ڕادەکێشی، کە فرۆشرا ڕێژەیەکی لە سودەکەی بۆ تۆ دەبێت.

هەڵبژاردە و خواستی تۆ هەر یەکێک لەوانەی سەرەوە بوو، بە جیاوازییەکی کەم هەمان ڕێچکە دەگریتەبەر بۆ کاری فرۆشتن.

با وا دابنێین، تۆ کەسێکی خاوەن بەهرەی لە دروستکردن و دیزاینکردنی جلوبەرگ، کۆمەڵێک جلوبەرگت دیزاینکردوە و دەتەوێ سودێک لە تواناکەت ببینی و بیانفرۆشیت.

ئامادەکاری بۆ فرۆشتنی بەرهەم و چۆنیەتی فرۆشتنی

دوای ئەوەی کە بڕیارت دا بەرهەم بفرۆشیت و کاڵایەکت لەژێر دەستدایە کە داواکاری کڕیاری لەسەر بێت، ئێستا چەند هەنگاوێک هەیە کە پێویستە جێبەجیی بکەیت بۆ ئەنجامدانی یەکەم فرۆشتن.

یەکەم: ئامادەکردنی بەرهەمەکە
ئەو بەرهەمەی ئامادەت کردوە، پێویستە بە گرنگیپێدانی تەواوەوە دروستی بکەیت کە بۆ کڕیارە، ئەگەر بکرێ چەند وێنەیەکی بگری لە گۆشەی جیاواز و بە کوالێتییەکی باش کە دواتر نیشانی کڕیاری بدەی یاخود لە شوێنێک بانگەشەی بۆ بکەی، دەکرێ سود لە کاغەزی دیاری یاخود نایلۆنی تایبەت ببینی بۆ ئامادەکردن و پێچانەوەی کاتێک دەیدەیتە کڕیارەکەت.

دووەم: دانانی نرخ
هەموو مادە و تەنێک بەهایەکی خۆیە هەیە لەم زەوییە، بەهەمان شێوە بەرهەمەکەی تۆ نرخێکی دیاریکراوی هەیە، دەتوانی چاو بگێڕیت و بەرهەمە هاوشیوەکان ببینیەوە و نرخەکانیان بزانی، وە ئەو تێچووی ئەو پێکهاتانەی تۆ بەکارت هێناوە لە کارەکەت، لە دەرئەنجام دەگەیتە نرخێک کە بە فرۆشتنەوەی بەرهەمەکەت، تێچووەکەت بۆ بگەڕێتەوە لەگەڵ بڕێک دەستمایە و قازانج، بازاڕ شوێنێکی ڕکابەرانەیە و پێویست دەکا نرخدانانەکەی تۆش لاسەنگ نەبێ.

سێیەم: دۆزینەوەی کڕیار
دوای ئەوەی بەرهەمەکەت ئامادەبوو، کۆمەڵێک ڕێگا هەیە کە بەرهەمەکەت نمایش بکەی تاکو خەڵکی بیبینن و داوای بکەن،
چەندەها ئەپی مۆبایل و ماڵپەڕی کڕین و فرۆشتن هەیە، دەتوانی لەوێ بەرهەمەکانت نمایش بکەیت و نرخی بۆ دیاری بکەی، دەتوانی سود لە گروپەکانی فەیسبووک ببینی کە تایبەتن بە کڕین و فرۆشتن و گروپی هاوشێوە، دەکرێ سود لە پەیجە گەورەکان ببینی و داوایان لێ بکەی بە برێک پارە ڕیکلام بۆ بەرهەمەکەت بکەن، یاخود خۆت ئەگەر پەیجی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانت (لە ئێستادا باوترینیان فەیسبووک، ئینستاگرام، تیک-تۆک و سناپچاتە کە بەکارهینەری زۆرە) هەیە دەتوانی لەوێ کاڵا و بەرهەمەکانت نمایش بکەیت  بۆ فرۆشتن.

سەرباری ئەو ڕێگایانە دەتوانی بەرهەمەکانت بدەی بە دوکانێک یاخود لە ناو بازارێک دابنێی و بۆت بفرۆشنەوە و ڕیژەیەک لە دەستهاتوو بۆ خاوەن دووکانەکە دەبێت، یاخود بە نرخی کۆ دەیفرۆشیتە خاوەن دوکان.


چوارەم: گواستنەوەی داواکراو بۆ کڕیار
بژاردە زۆرە، ئەگەر خۆت نەتوانی بیگەیەنی بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی، دەکرێ لەگەڵ تەکسییەک ڕێکبکەوی بەپێی گەیاندن، یاخود لەگەڵ کۆمپانیای تایبەت بە کاری گواستنەوە، کە ئێستا کۆمەڵێک کۆمپانیا کاری گواستنەوەی کەلوپەل دەکەن لە نێوان هەموو شارەکان.
 وەکو وتمان ئەگەر کەلوپەل و بەرهەمی خۆت بێت، هەمان شتە ئەگەر بەرهەم و شتی کەسێکی تر بفرۆشیتەوە کە لە ناوخۆ بێت،


دەتوانین خاڵی پێنجەم بە بژاردەیی بهێڵینەوە کە دەکەوێتە سەر جۆری مامەڵەکە، لە کاتی فرۆشتی کاری دیزاین و نەخش و هەندێ خزمەتگوزاری تر دەتواندرێ سود لە گواستنەوەی پارە ئەنجام بدرێ کە لە ئێستادا چەندین کۆمپانیا هەیە جزدان و هەژماری ئەلیکترۆنی دەکەیتەوە هەر لە ڕێگەی مۆبایلەکەتەوە دەتوانی پارە بنێری و وەربگری و پارە بخەیتە سەر هەژمارەکەت.


ئەگەر بتەوێ لە دەرەوەی وڵات و لە ماڵپەرە جیهانییەکان شت بکڕی و پاشان بیفرۆشیتەوە ئەوە چەند هەنگاوێکی ترت پێویستە.

کڕینی کاڵا و بەرهەم لە دەرەوەی وڵات و لە ماڵپەڕە جیهانییەکان!؟
بۆ ئەوەی لە ماڵپەڕە جیهانییەکان شت بکڕی، پێویستت بە شێوازی پارەدانی سەرهێڵە، ئەگەر ڤیزاکارد یاخود ماستەرکارد هەبێ دەتوانی ڕاستەوخۆ پارەکە بدەی، ئەگەر نا  پێویستە لەگەڵ کۆمپانیایەک ڕێکبکەوی کە کاری کڕین و گواستنەوەکەت بۆ ئەنجام بدەن.
 سەبارەت بە شێوازی هێنانەوەی کەلوپەل لە دەرەوەی وڵات، هەندێ ماڵپەڕ لەوانە "عەلی ئێکسپرێسیAliExpress " چینی، هەندێک لەو کۆمپانیایانەی شتی تێدا دەفرۆشن بە خۆڕایی شتەکان دەنێرنەوە کە ماوەی ٤٠ -٦٠ ڕۆژی پێ دەچێت ئەمە بۆ کڕین بە نرخی تاک.
وە بۆ کڕین بە نرخی کۆ و بە بڕی زۆر، دەتوانی سود لە ماڵپەڕی تر ببینی بۆ نمونە عەلی بابا کە بەهەمان شێوە دەستەخوشکی عەلی ئێکسپرێسە، بەڵام لەڕێگەی ئەمیانەوە دەتوانی بڕی زۆر بکڕیت و ڕاستەوخۆ دانوستانی نرخ و بڕ بکەیت لەگەڵ کۆمپانیاکان، وە  پێویستت دەبێ لەگەڵ کۆمپانیایەک ڕێک بکەوی کرداری گواستنەوەکەت بۆ بکات، کە لە ئێستا دا چەندین کۆمپانیا هەن کە کاری گواستنەوەی کەلوپەل دەکەن و کرداری کڕین و پارەدانەکەش ئەنجام دەدەن.


تا ئەم شوینە ڕەنگە بەرچاوت ڕوونتر بێت و بتوانی بڕیاری خۆت بدەی کە چۆن دەست بکەی بە پڕۆژەی فرۆشتنی سەرهێڵ. ڕەنگە ئەم بابەتە بەشێوەیەکی گشتی بێت و پێویستی بە کۆمەڵێک ڕوونکردنەوە و خستنەڕووی لایەنی تر بێت، لە بابەتەکانی داهاتوو دا بەپێی دەرفەت جێگەیان بۆ دەکرێتەوە.
چۆنیەتی فرۆشتنی کەلوپەل لەڕێگەی ئۆنڵاینەوە - ئاستی سەرەتایی


 سۆران عبدالرحمن  |  ئەلفبێ تیک - دەستپێشخەری کار
١١/٨/٢٠٢٠

Selling Online پرۆژەی فرۆشتنی سەرهێڵ


١٠ ڕێنمایی پێویستە جێبەجێی بکەیت لە کاتی نوسینی سیڤی

بۆ ئەوەی سیڤییەکەت گونجاوبێت و ئەگەر بەدەستهێنانی کارت بۆ زیاتر بکا، و دووربێت لە ڕەتکردنەوە، ڕەچاوی ئەم چەند خاڵەی خوارەوە بکە لە کاتی نوسینی دا

١- ڕاستگۆیی لە نوسینی زانیاریی تایبەتی، پێویستە بە دروستی ناو و ناونیشان و هۆکارەکانی پەیوەندی پێوەکردن بنوسی، و توانا و ئەزموونت وەکو خۆی بنوسی و زیادەڕۆیی نەکرێ لە دانانی هەندێ توانا و زانیاریی کە لە توانات بەدەرە، ئەمە یارمەتیدەر نابێت لە دەستخستنی کارەکە و ڕەنگە ببێتە هۆی لەدەستدانی ئەو دەرفەتەی بۆت دەڕەخسێ.


٢- شێوازی ڕێکخستنی سیڤییەکە، پێویستە شێوازێکی ڕێکوپێک و سادە بێت سیڤییەکەت و گرنگی بە خاوێنی بدەی لە کاتی چاپکردن و خستنە زەرفی تایبەتی لە کاتی پێشکەشکردنی دەستیی بۆ هەر جێگایەک، وە پێوانەی کاغەزی A4 بەکاربهێنیت

٣- ژمارەی پەڕەکانی سیڤییەکەت لەبەرچاو بێ، هەوڵبدە تەواوی زانیارییەکانت لە ٢ پەڕەدا کۆبکەیتەوە و بە کورتی و بە پوختی گرنگترین خاڵەکانی پەیوەست بە دەرفەتی کارەکەوە بخەرە ڕوو.

٤- هەوڵ بدە تەواوی خاڵە پێویست و داواکراوەکانی دەرفەتی کارەکە بناسی و دیاری بکەی، تاوەکو بەشێوەیەکی بەرچاو توانا و ئەو ئەزمونەی هەتە و گونجاوە لەگەڵ داواکارییەکان بخەیتەڕوو بەشێوەیەک کە بەرچاو بێت بۆ خاوەن کار.

٥- بۆ هەر دەرفەتێکی کار، سیڤی تایبەت دروست بکە، هەر جۆرە کارێک کۆمەڵێک داواکاری و تایبەتمەندی هەیە، پێویستە لە سیڤییەکە ئەو توانایانە نیشان بدەی کە لەگەڵ داواکارییەکە یەکدەگرێتەوە و لەهەمان بوار دایە.

٦- هەوڵ بدە هاوسەنگی بپارێزە لە کاتی نوسینی ئەزموونی کار کە پێشتر ئەنجامت داوە، بۆ نمونە ناکرێ بنوسی کە لەهەمان کات و بەروار دا دوو کارت ئەنجام بداوە لە کاتێک دا لە توانای کەس دانەبێ ئەو دوو کارە بەیەکەوە ئەنجام بدرێ و مەحاڵ بێ، ئەمە بەزیان بۆت دەگەڕیتەوە.

٧- لە کاتی نوسینی سیڤی دا، چەند جارێک پێیدا بچۆرە و ە هەوڵبدە دووربێت لە هەڵەی ئیملایی-  ڕێنووسیی، بە تایبەتی وشەی عەرەبی و ئینگلیزی.

٨- دەکرێ لە کۆتایی دا، بە دێرێک ئەو هۆکارە بنوسی کە وادەکات تۆ کەسی شیاو بیت بۆ ئەم کارە.

٩- هەوڵبدە سیڤییەکەت سادە و ساکار بێت، و دوور بێ لە بەکارهینانی زۆرترین ڕەنگ و چوارچێوە و فۆنتی نەگونجاو و خشتەی زۆر.

١٠- پێویستە بەردەوام سیڤییەکەت نوێ بکەیتەوە، گۆڕینی بەروارەکانی کارکردن و زیادکردنی ئەو بڕوانامە و خول و کارانەی کە ئەنجامتداوە و زیادکردنی توانا و لێهاتوویە نوێیەکانت.


Tips to write CV


سۆران عبدالرحمن | ئەلفبێ تیک
١٤/٧/٢٠٢٠

١٠ ترس کە پێویستە دەستبەرداری بیت تاکو پڕۆژەکەت دەستپێ بکەی

لە ژیانی ڕۆژانەمان دا، ڕەنگە زۆرجار بیرۆکەیەکی نوێ دێتە خەیاڵمان بەڵام پشتگوێی دەخەین و دوای ڕۆتیناتی ئاسایی ڕۆژانەمان دەکەوین، ڕەنگە ئەو کارەی ئەنجامی دەدەین حەزی پێ نەکەین، بەڵام دەترسین دەست بۆ شتێکی نوێتر ببەین.

ترس ئاساییە، بەڵام ڕەنگە زیاتر لە قەبارەی خۆی گەورەی بکەین، بەزاندنی ترسەکەمان ڕەنگە دەستپێکی ژیانێکی نوێ و ڕێچکەی سەرکەوتنمان بێت.

لە خوارەوە ١٠ ترس خراونەتەڕوو ئەگەر لێیان دەرباز بیت دەتوانی دەست بکەی بە پڕۆژەکەت و داهاتوویەکی نوێ بنیات بنیێی!

١- من تەواو شارەزا و ئەزموندار نیم.
٢- نازانم لە کوێیەوە پڕۆژەکەم دەستپێ بکەم.
٣- خەڵکی بە گەمژە یاخود شێتم دەبینن.
٤- کەس باوەڕی بەتواناکانم نیە.
٥- هیچ سەرمایە و پاڵپشتی داراییم نیە.
٦- ئەی ئەگەر هیچ کڕیارێک بەلای پڕۆژەکەم دا نەهات.
٧- خانەوادەکەم بێ هیوا دەکەم.
٨- ڕەنگە لە لوتکەدا شکست بهێنم.
٩- ئەگەر پڕۆکەم شکستی هێنا!
١٠- ئەگەر ئەوەندەم قازانج نەکرد کە سەرفم کردوە!

بەرلەوەی ئەم هەموو بیرۆکە خراپ و ترسە لە مێشکت دا جێگیربێت، لایەنە باشەکانی ببینە و بەسەرهەستەکانت دا زاڵبە.


Overcome fears


سۆران عبدالرحمن | ئەلفبێ تیک
٣٠/٦/٢٠٢٠


 بەسودبینین لە ژێدەرەکانی: afkarbz ، entrepreneur 

١٠ سەرچاوەی گرنگ و بەسودی هەڵی کار لە کوردستان

بۆ بەردەوام بوون لە ژیان و دابینکردنی بژێوی، هەمووان پێویستمان بە کارێکە، بۆ دۆزینەوەی کاریش دەبێ سەرچاوە یاخود ناوەندێک هەبێ کە دەرفەتی کارەکان بڵاوبکاتەوە.
لە خوارەوە پۆلێنی باشترین سەرچاوەکانی هەڵی کار لە کوردستان ڕیزکراوە، کە ڕۆژانە بەردەوام هەڵی کاری نوێ بۆ سەرجەم شارەکانی کوردستان بڵاو دەکەنەوە

ماڵپەڕی یەکەم ✔
ناوی ماڵپەڕ : لێژنەی هەماهەنگی ڕێکخراوە ناحکومییەکان
پۆل: هەڵی کار
پوختە: ماڵپەڕی ئێن سی سی، سەرچاوەیەیکی هەڵی کاری سەرجەم رێکخراوە ئێن جی ئۆ - ناحکومیەکانی عێراق

ماڵپەڕی دووەم ✔
ناوی ماڵپەڕ : فایند جۆبس کوردستان
پۆل: هەڵی کار
پوختە: ماڵپەڕ و پەیجی فایند جۆب کوردستان، یەکێک لە گەنجیەنەکانی دۆزینەوەی کار، کە ڕۆژانە دەیەها هەڵی کاری نوێ لە  کوردستان بڵاودەکاتەوە، چەندین گروپ و کۆمپانیا ڕاستەوخۆ هەڵی کارەکانیان دادەنێن
گروپی فەیسبووک: https://facebook.com/groups/fjkurdistan/

 ماڵپەڕی سێیەم ✔
ناوی ماڵپەڕ : فوڕەس تەعمەل
پۆل: هەڵی کار
پوختە: ماڵپەڕی فرص تعمل، سەرچاوەیەیکی هەڵی کارە

ماڵپەڕی چوارەم ✔
ناوی ماڵپەڕ : ئێم سێلێکت
پۆل: هەڵی کار
پوختە: ماڵپەڕی ئئێم سێلێکت، بۆ دۆزینەوەی کار و  ڕاوێژکاریی سەرچاوە مرۆییەکان

ماڵپەڕی پێنجەم ✔
ناوی ماڵپەڕ : ماڵپەڕی یو ئێن عێراق
پۆل: هەڵی کار
پوختە: ماڵپەڕی یو ئێن عێراق دەرفەتەکانی کار

ماڵپەڕی شەشەم ✔
ناوی ماڵپەڕ : ماڵپەڕی بەیت
پۆل: هەڵی کار
پوختە: ماڵپەڕی بەیت بۆ بڵاوکردنەوەی دەرفەتەکانی کار

ماڵپەڕی حەوتەم ✔
ناوی ماڵپەڕ : کۆدۆجۆبس
پۆل: هەڵی کار
پوختە: ماڵپەڕی کۆدۆجۆبس، سەرچاوەی هەڵی کار لە کوردستان

ماڵپەڕی هەشتەم ✔
ناوی ماڵپەڕ : پۆرتاڵی هەڵی کار لە کوردستان
پۆل: هەڵی کار
پوختە: ماڵپەڕی پۆرتاڵی کاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژانە کاری نوێ

ماڵپەڕی نۆیەم ✔
ناوی ماڵپەڕ : پۆرتاڵی هەوا جۆبس
پۆل: هەڵی کار
پوختە: بەردەوام هەڵی کاری نوێ لە کوردستان و عێراق

ماڵپەڕی دەیەم ✔
ناوی ماڵپەڕ : ماڵپەڕی ئاوێزە
پۆل: هەڵی کار
پوختە: ڕۆژانە نوێترین هەڵی کار و تەندەرەکانی کوردستان، هەڵی کاری نوێ لە کوردستان
Kurdistan job vacancies

جگە لەم کۆمەڵە سەرچاوەی کارە، چەندەها سەرچاوەی تر هەن

هەڵبەتە دەیەها پەیجی بڵاوکردنەوەی هەڵی کار هەیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، وە بەشێکیش لە ماڵپەرەکانی کە ئاماژەیان بۆ درا، لە فەیسبووک و تویتەر و ئینستاگرام پەیجی خۆیان هەیە.

وە لە هەرە پێشی ماڵپەڕەکان بۆ دۆزینەوەی کار، دەکرێ لینکد-ئین بێت کە ڕاستەوخۆ خاوەن کار و بەشی سەرچاوە مرۆییەکانی کۆمپانیا و دامەزراوەکان هەڵی کارەکانیان دادەنێن.


سۆران عبدالرحمن | ئەلفبێ تیک

١٠ تایبەتمەندی بنەڕەتی دەستپێشخەرکاری سەرکەوتوو


هەبوونی کارێکی تایبەتی ڕەنگە بۆ هەموو کەسێک نەگونجێ، دڵەڕاوکێ و ناجێگیری دۆخ و کاروبارەکان وا دەکات خەڵکانێک ئەو خەیاڵە لەبیرخۆیان ببەنەوە.

بۆئەوەی دەستپێشەرکارێکی سەرکەتوو بیت، پێویستت بە کۆمەڵێک تایبەتمەندییە کە یارمەتیدەربێت لەو ڕێچکەیەی دەیگریتەبەر.

بەپێی لێکۆڵینەوە و ئامارێکی ناوەندی ئاماری کاری  Bureau of Labor Statistics لە وڵایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، دەردەکەوێت کو بەڕێژەی ٥٠٪ بازرگانیی و پڕۆژە بچوکەکان لە ماوەی چوار ساڵی یەکەمیان دا شکس دەهێنن و تەمەن کورت دەبن.
بەڵام، دەستپێشخەرکاری ڕاستەقینە، ئەوەندەی کار بۆ دەستهاتی کۆتایی دەکاتەوە ئەوەندە گوێ بە مەترسی و پێشهاتەکان نادات، بەوەی کە دڵنیایە کە خەونەکەی دەکاتە ڕاستی و زۆرترین هەوڵی خۆی دەدات.

ئەگەر دەتەوێ ببیتە دەستپێشخەرکار، پێویستە کۆمەڵێک تایبەتمەندی و وزەت تێدابێ کە هاندەری سەرکەوتن بن، ١٠ تایبەتمەندێتی کە دەستپێشخەرکاری سەرکەوتووی پێ دەناسرێتەوە.


١- داهێنەرانە
دەستپێشخەری کار بە بیرۆکەیەک دەستپێدەکات، کە بیرۆکەیەکی نوێیە و بۆ باشترکردنە.

لە چاوپێکەوتنێک دا کە لە کتێبی Reflections on Success ی نوسەر مارتن لویس دا بڵاوکراوەتەوە، دامەزرێنەری هێڵی ئاسمانی ڤێرجنVirgin Airlines ، ڕیچارد برانسۆن Richard Branson دەڵێ:" نەچوومە دونیای کارەوە لەپێناوی پارە، بەڵکو لەسەر بنەمای ئەو باوەڕەی کە دەتوانم شتەکان بەشێوەیەکی باشتر ئەنجام بدەم لەوانی ئەو سەردەمە".

پوختەی ئەم خاڵە ئەوەیە کە، دەستپێشخەری کار لەو دۆخەی هەیە ڕازی نیە، لەدەرەوەی سندوقەکە بیردەکاتەوە، لە هەڵ و دەرفەتی نوێ دەگەڕێ و چارسەری داهێنەرانە دەدۆزێتەوە.


٢- پەرۆش
ئەمە یەکێکە لە تایبەتمەندییە گرنگەکانی دەستپێشخەرکاری سەرکەوتوو، یاخود هەر کارمەندێک لە چوارچێوەی کارەکەی دا، ئەگەر پەرۆشی و هاندەرێک نەبێ بۆ ئەنجامدانی کارێک ئەوە سەرکەوتوو نابیت لەو کارە.
دەستپێشخەرکار ئەو کارەی خۆشدەوێ کە ئەنجامی دەدا و هەوڵی بۆ دەدا و ڕەنج دەدا بۆ بەئەنجام گەیاندنی.
بۆئەوەی سەرکەوتوو بیت لە دونیای کار، دەبێ باوەڕت بەخۆت و ئەوکارەی ئەنجامی دەدەی هەبێ.


٣- هاندان
لە چاوپێکەوتنێک دا دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەپڵ، ستیڤ جۆبس Steve Jobs ، دەڵێ:"من باوەڕم وایە کە نیوەی ئەوەی دەستپێشخەرکاری سەرکەوتوو لە ناسەرکەوتوو جیادەکاتەوە، کۆڵنەدان و بەردەوامییە".

"I'm convinced that about half of what separates the successful entrepreneurs from the non-successful ones is pure perseverance."
steve jobs__

بەهۆی پەرۆشی بۆ بیرۆکەکانیان، دەبینین کە دەستپێشخەرکاری سەرکەوتوو ئامادە چەنندین کاتژێر کار بکا و هەوڵ بدا و بەرپرسیارییەتی لە ئەستۆبگرێ بۆ گەیشتن بەو ئامانجەی وێڵییەتی.


٤- گەشبین
تۆ نیوەی پڕی گڵاسەکە دەبینی یاخود نیوەی بەتاڵی؟
دەستپێشخەرکاری سەرکەوتوو، گڵاسی نیوە پڕ دەبینێ، هەمیشە ڕووە گەشەکە دەبینن و خەون بە ئامانجەکەوە دەبینن، ورد دەبن لەسەر چۆنیەتی باشترکردنی کارەکان، لە ڕابردوو دا ناژین و ورد نابنەوە لە بۆچون و کارە نەرێنیەکان.


٥- وردبوون لەسەر داهاتوو
دەستپێشخەرکاری سەرکەتوو هەمیشە بەدوای پێشکەوتنەوەیە و چاوی لە داهاتووە.
دەزانێ کە چی دەوێ و ئاسۆی ڕوونە، ئامانجی دیاریکراو و سنوردار دادەنێ، وە ئەوە دەکات کە پێویستە بۆ ئەنجامدان و بەدەستهێنانی ئامانجەکانی.


٦- قایلکەر
بۆئەوەی دەستپێشخەرکارێکی سەرکەوتوو بیت، پێویستە لە جیهانی کار باش تێبگەیت.
ئەگەر کەسێکی کۆمەڵایەتیت و دواتان هەیە وا بکەی کەسانی تر گوێت بۆ بگرن، ئەوا دەرفەتێکی گەورەت لەبەردەم دایە تاوەکو ببینە دەستپێشخەرکارێکی سەرکەتوو.


٧- نەرمی و گونجاویی
لە دەستپێکی ڕێگەکەت دا وەکو دەستپێشخەری کار، ناچار دەبیت هەندێ کات تەنیا بیت، بە تەنها کار بکەیت، وە خۆشی و کاتی پشووت کەم دەبێ، خۆت زۆربەی کارەکان دەکەیت، دەکرێ بەڕێوبەر، جێگر و ژمێریار بیت لە هەمان کات دا.
ئەم وزە و توانایەیە کە دەستپێشخەرکاری سەرکەوتوو پێویستیەتی کە توانای هەبێ لەگەڵ دۆخەکان خۆی بگونجێنێ و کۆڵنەدا.


٨- بەتوانا
لە دونیای کار دا، کێشەکان پەیوەستن بە کاتەوە، بەڵام دەستپێشخەری کار لە ڕکابەری و بەربەستەکان هەڵ نایەت بەڵکو بەرەنگار دەبێتەوە و هەوڵی چارەسەر دەدەن.
وە جۆنیەتی قۆزتنەوەی هەڵ و دەرفەتەکان.


٩- سەرکەشی
دامەزرێنەری فەیسبووک، مارک زوگەربێرگ Mark Zuckerberg لە چاوپێکەوتنێکی دا لەگەڵ سام ئاڵتمانن بەڕێوبەری وای کۆمبینەیتەر Y Combinator دەڵێ:" لە جیهان دا کە بەخێرایی  دەگۆڕێ، گەورەترین مەترسی کە بیگرتەبەر ئەوەیە هیچ مەترسییەک ئەنجام نەدەی". 
"In a world that's changing so quickly, the biggest risk you can take is not taking any risk."

دەستپێشخەرکاری سەرکەوتوو، بۆ ئەوەی بە ئامانجەکەی بگات بێگومان دەبێ هەندێ مەترسی بگرێتەبەر و پەل بهاوێ بۆ سەرکەوتن، لەگەڵ ئەوەش دامەترسییەکان لەبەرچاو دەگرێت و پلانی تۆکمە دادەنێ بۆ چارەسەری و دەربازبوون.


١٠- یەکلاکەرەوە
دواخستن و پێشخستن نیە لەدونیای کار دا، دەستپێشخەرکاری سەرکەوتوو پێویستە بزانێ کەی کاتە گونجاوەکەیە، دوو دڵ نەبێ لە بڕیاردان، ئەو هەڵە دەقۆزێتەوە کە لەناو دەستیەتی.


ريادة الاعمال - دەستپێشخەری کار - Entrepreneurs


سۆران عبدالرحمن | ئەلفبێ تیک
بەسود بینین لە ژێدەری: inc.com 
سوژان پاتێل، نوسەری کتێبی_ ١٠٠ ڕۆژ لە گەشەکردن

بیرۆکەی کار کە پێویستی بە سەرمایەیەکی کەم هەیە

دەکرێ بە هەنگاوێکی زۆر بچوک دەستپێ بکەی، مەرج نیە بۆ دەستکردن بەکارێک سەرەتا کارگەیەک دابمەزرێنی، ماڵپەڕی ئەمازۆن سەرەتای بیرۆکەکەی لە فرۆشتنی کتێبی سەرهێڵەوە بوو، پاشتر گۆڕا بەو ئەمازۆنەی ئێستا کە هەموو جۆرە کەلوپەل و پێداویستییەک دەفرۆشێ!
لە خوارەوە کۆمەڵێک کار و بازرگانیی بچوک پۆلێن کراوە، کە پێویستی بە سەرمایەیەکی کەمە یاخود بەبێ سەرمایە دەتوانی دەست پێ بکەی، دەکرێ هەندێ لە بیرۆکەکان بەپێێ ناوچەکەی تۆ و شێوازی ژیان و کلتورەکەی نەگونجێ وە دەشکرێ باشترین دەرفەت بێت و شتێکی نوێ بێت.


١- فرۆشتنی بەرهەم و کاڵای کەسانی تر
بۆ نمونە کۆمەڵێک بەرهەمی کارگەیەک دەکریتەوە بە نرخی کۆ و پاشان بە نرخی تاک دەیفرۆشیتەوە بە خەڵکی لەگەڵ تێچووی گەیاندن دەبێتە داهاتێکی باش، وەکو سەرەتا هیچ بڕە پارەیەکت پێویست نیە و تێچووی نیە.


٢- بەکارهێنانی سەیارەکەت
ئەگەر ئۆتۆمبێلت هەیە و بەردەوام بەکاریناهێنی، دەتوانی بیدەی بەکرێ، یاخود خەڵکی فێری شوفێری بکەیت بە پێی کاتژمێر و بە نرخی کەمتر لە نوسینگەکان، یان بۆ گواستنەوەی گروپی خوێندکار و کارمەندان.


٣- کارکردن لە ڕێگەی پەیجی فەیسبووک

ئێستا باشترین هۆکارە کە هیچ تێچووی ناوێ وەکو سەرەتا، ئەگەر پەیجێکت هەبێ تەنانەت لە هەژماری خۆت دەتوانی ڕێکڵام بۆ کاڵا و بەرهەمی خەڵکی یان کۆمپانیا و نوسینگەکان بکەیت، یاخود فرۆشتنەوەی بەرهەم کە خۆت بە نرخی کۆ دەیکڕیتەوە.


٤- وانەوتنەوەی تایبەتیی
ئەگەر توانات هەبێ لە هەر بوارێک دا دەتوانی وانەی تایبەتی بڵێیتەوە و بەشێوازی سەرهێڵ یاخود چوونە ماڵ یان دابینکردنی شوێنێک.


٥- سوود بینین لە یوتیوب
لەڕێگای کەناڵی یوتیوبەوە دەتوانی ڤیدیۆکانت لە هەر بوارێک دابێ بڵاوبکەیتەوە و وەکو ڕێکلامێک یاخود تەنها بۆ هۆکاری بینین و زیادکردنی بینەری کەناڵەکەت کە دواتر لە ڕێگەی ڕێکلامەوە سوودی لێ دەبینیت


٦- چاندن و گەشەپێدانی گوڵ و درەخت
لە پارچە زەوییەکی چەند مەتری ماڵەکەت دا دەتوانی دەست بکەی بە پێگەیاندنی گوڵ و نەمام، بۆ ماوەیەک پێیدەگەیەنیت و دواتر دەیفرۆشیتەوە.


٧- دابینکردنی شوێن و ڕێکخستنی وەکو فێرگە
ئەگەر جێگەیەکت هەیە دەتوانی سوودی لێ ببینی وەکو ناوەندێکی فێرکردن، لەگەڵ چەند وانەبێژ، مامۆستا یاخود شارەزایەکی بوارێک ڕێکدەکەوی و خول دەکەیتەوە.


٨- فرۆشتنەوەی کاری دەستی
کە لە بواری چنین و کاری دەستی بەهرەدار بیت دەتوانی نمونەی کارەکانت لە فەیسبووک دابنێی و بیفرۆشیتەوە، یاخود لەگەڵ دووکانێک یاخود چەند دووکانێک ڕێکبکەوی و بۆت بفرۆشنەوە بەرانبەر ڕێژەیەک.


٩- گواستنەوە و دیلیڤەری کاڵای خەڵکی
دەتوانی سوود لە سەیارە یاخود ماتۆڕەکەت ببینی و کاری دلیڤەری بکەی بۆ ئەو پەیجانەی کە بەرهەمێکیان هەیە و شتێک دەفرۆشن.


١٠- دروستکردنی خواردن بۆ خەڵکی و ئاهەنگ
کەسێک کە شارەزایی باشی هەبێ و دەستڕەنگین بێ لە ئامادەکردنی خواردن، دەتوانێ خواردن بەپێی داواکاری ئامادە بکات بۆ خەڵکی، یاخود ئامادەکردنی خواردن بە بڕی زۆر بۆ گروپێک یاخود ئاهەنگ و بۆنە تایبەتییەکان.


١١- دروستکردنی نان
ئێستا خەڵکێکی زۆر نانی خۆماڵیی دەکرد بەو پێیەی خەڵکی سەرقاڵن و هەمووان ناتوانن خۆیان ئامادەی بکەن، دەکرێ لەگەڵ گروپێک کاربکەن یاخود بە تەنیا و لە ماڵەوە.


١٢- کاری پاککردنەوەی شوێنەکان
کە زانیت شوێنێک پێویستی بە پاککردنەوەیە کۆمپانیایەک، کارگەیەک، لەگەڵیان ڕێکدەکەوێ کە بە نرخی گونجاو بۆیان ئەنجام دەدەی، پاشان کۆمەڵێک کرێکار بە کرێی ڕۆژانە دەگریت و کارەکە ئەنجام دەدەی.


١٣- هێنانی کەلوپەل لە وڵاتی چین
هێنانی ئەو بەرهەمانەی کە زۆر پێویستن و خەڵکی ئارەزووی دەکەن، لە ئێستا چەندین کۆمپانیا کاری هێنانەوی کەلوپەل دەکەن لە وڵاتانی ترەوە.


١٤- خزمەتگوزاریی وەرگێڕان
بەهۆی سەرقاڵی و کەمی کات یاخود نەزانینی زمانێکی تر، دەرفەتێکی باشە ئەگەر توانای وەرگێڕانی هەر زمانێکت هەبێ،وەرگێڕانی نوسین یاخود ژێرنووسی ڤیدیۆ و پۆست و کتێب و بابەت، دەتوانی لە ڕێگەی سەرهێڵەوە و بەپێی کاتژمێر پارەی وەرگێڕان وەربگری یاخود بەپێی ژمارەی پەڕە یاخود خولەکی ڤیدیۆ.


١٥- ڕێکخستنی بۆنە و ئاهەنگەکان
کاری ڕێکخەری ئاهەنگەکان، کارێکی خۆشە و بەندە بە سەلیقە و توانای کەسەکە، بۆ نمونە ڕازاندنەوە و ڕێکخستنی مێزی لەدایکبوون و ڕێکخستنی ئاهەنگی بوک گواستنەوە و دابینکردنی شیرینی و میوە و خواردنی ئاهەنگ.


١٦- سۆشیاڵ میدیا و نوسینی ناوەڕۆک
لە بەربڵاوترین کارە پێویستیی و هەنووکەییەکان کاری بەڕێوەبردنی پەڕەی کۆمپانیا و ناوەندە بازرگانییەکانە لە فەیسبووک و تویتەر...هتد.
کە بە تێچوویەکی زۆر کەمتر لە کارمەندی تایبەت، دەتوانی لە ماڵی خۆتەوە کاری سۆشیاڵ میدیا و دیزاین بۆ چەند کۆمپانیا
و پەیجێک بکەیت


١٧- نوسینی هەواڵ و ڕاپۆرت

نوسینی هەواڵی ڕۆژانە یاخود بابەتی هەفتانە بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن و پەیجە گەورەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە داهاتی مانگانەیان هەیە و پێویستیان بە زۆرترین هەواڵساز و نوسەرە.


١٨- نوسینی لێکۆڵینەوە و ئامادەکردنی ڕاپۆرت
خەڵکانێک پێویستیان بە ڕاپۆرتە لەسەر بوارێکی دیاریکراوی خوێندن یان هەر بابەتێکی گشتی، لەبەرانبەر بەدەستهێنانی ڕاپۆرتەکە یان لێکۆڵینەوەکە ئامادەن بڕێک پارە ببەخشن، کە ئەمەش دەرفەت بەوانە دەدا کە توانای ئامادەکرنی ڕاپۆرتیان هەیە.


١٩- فرۆشتنەوەی پێڵاو و جلوبەرگی بەکارهاتوو
کەمێک هەوڵدان بەسە بۆی گەورەترین سوود ببینی لە کڕینەوەی کەلوپەلی بەکارهاتوو - لەنگە و پاککردنە وە و چاککردنەوەی و فرۆشتنەوەی بە بڕێک پارەی زیار، زۆرجار خەڵکانێک لە بڕاند و جۆرێکی جیاوازی جلوبەرگ یان پێڵاو دەگەڕێن کە ئۆرجیناڵ بێ و نرخی هەرزان بێ، کەسانێکیش کات و سەلیقەی کۆکردنەوە و کڕینەوەیان هەیە ئەمە باشترین دەرفەتە!


٢٠- کاری ژمێریاری سەربەخۆ
کە توانای باشت هەیە لە بواری ژمێریاری و هەڵسەنگاندن و بواری دارایی دەتوانی بە شێوەی سەربەخۆ بۆ نوسینگە یاخود کۆمپانیا و دووکانە گەورەکان کار بکەی بەپێی کاتژمێری کار یان ڕۆژی کار.


٢١- کاری دیزاین و چاپکردن
دونیای ئەمڕۆ دونیای بینین و نمایشە هەموو ناوەند و بازاڕێکی بازرگانی پێویستی بە دیزاینکردن و نمایشکردنی کارەکانییەتی ئەگەر بۆ سۆشیاڵ میدیا بێت یاخود ڕێکلامی تەلەفزێونی یانیش چاپکراو، دەتوانی دیزاین بکەیت و لەگڵ چاپخانەیەک ڕێکبکەوی کە کڕیاری بۆ ببەیت.


٢٢- بەخێوکردنی هەنگ و بەرهەمهێنانی هەنگوین
پڕۆژەیەکی چاکە و سەرەتا بە ژمارەیەکی کەمی هەنگ و تێچوویەکی کەمی دەوێ، وە هەوڵ و تێکۆشانی کەسیی بۆ بەرهەمهێنانی هەنگوینێکی باش کە دواتر بتوانی بازاڕکردنی بۆ بکەیت و جێگەی متمانە بێت.


٢٣- پڕۆژەی بەخێوکردن و پەروەردەکردن
ڕەنگە هەندێ کەس بەخێوکردنی باڵندەی لا سەیر بێ، ئەی چی بۆ بەخێوکردنی جوجکە و گەورەکردنی و فرۆشتنەوەی، یاخود باڵندەی گەورەی قەل و قاز، یاخود بەخێوکردن و زیادکردنی باڵندەی جوانیی، لە کۆتایی دا ئەگەر ئەمانە حەز و ئارەزوو بن دەکرێ ببنە مایەی سوود و داهات.


٢٤- دروستکردنی ئیکسسوارات و بابەتی جوانکاری
خانمان کرنگی زۆر دەدەن بە ئیکسسوارات و بابەتی ڕازاندنەوە، کەسانێک کە دەستڕەنگینن دەتوانن ڕەم هەڵە بقۆزنەوە و کارەکانیان نمایش بکەن بۆ فرۆشتنەوە و دروستکردن بەپێی خواست.


٢٥- دروستکردنی ڤیدیۆ و کۆرسی فێرکاری
کەسانێک بەدوای خۆپەروەردەکردن و بەهێزکردنی تواناکانیانن لە بوارێک یاخود زمانێک، بۆ نمونە زمانی عەرەبی یان ئینگلیزی، ئەمە دەرفەتێکە کە بە بێ هیچ تێچوویەک بێ ئەوەی کرێ بدەی و پێداویستی بکڕی بەشێوەی سەرهێڵ دەتوانی خول و وانە بڵێیتەوە.


٢٦- چاککردنەوەی کەلوپەلی ئەلیکترۆنی
لە خستنەڕووی تواناکانت لە چاککردنەوەی تەباغ یاخود جلشۆری ماڵان، دەتوانی داهاتێک کۆبکەیتەوە.


٢٧- فرۆشتنی کتێب و گەیاندنی بە کڕیار
دونیای ئەمڕۆ ئاڵۆزە و کات کەمترە کەسانێک کاتییان نابێ بچنە کتێبفرۆش و لە کتێبێک بگەڕێن، دەتوانی سوود لەمە ببینی بە کڕینەوەی کۆمەڵێک کتێب یاخود کڕینی لە کاتی داواکردن، بە سوود بینین لە سۆشیاڵ میدیا بە دانانی وێنەر٦ی بەرگی کتێب و نوسینی پوختەیەکی باسەکە کە سەرنجڕاکێش بێت، وا دەکا خەڵکانێک داوای کتێبەکە بکەن و بیکڕن.



 ڕێنمایی و تێبینی بەرلە دەستپێکردن📌

بۆ دەستپێکردن هەریەکە لەم کارانەی سەرەوە ئەم خاڵانەت لەبیربێت:
١ - بۆ ئەوەی ئاسان بەردەست بیت، دەتوانی کارتی بازرگانیی - بزنس کارتی تایبەت بە خۆت دروستبکەی.
٢ - بۆ ئۆنڵاین بەلای کەم پێویستت بە پەیجی فەیسبووک، ئینستاگرام، یوتیوب،...هتد یەکێک لەوانە دەبێت.
٣ - هەموو کارێک سەرەتاکەی سەختە، ناکرێ لە هەفتەی یەکەم دەست هەڵگری و بڵێی سوودی نیە.
٤ - هە کارێک لە دڵەوە و بەجوانی کردت کڕیاری تایبەتی دەبێت.
٥ - گرنگی بە کات بدە و هەموو شتێک لە کاتی خۆی دا ئەنجام بدە.
٦- چاوەڕێ مەکە هەفتەی یەکەم تا مانگی یەکەمیش، باشترین ڕۆژانی دەستخستن بن، پێویستە ئارام بگری!


ئەم کۆمەڵە بیرۆکەی کارە، دەکرێ ببێتە ئیلهام بەخش بۆ دۆزینەوەی دەیەها بیرۆکە و شێوازی تری کار

بیرۆکەی کار - پڕۆژەی بچوکی بازرگانیی


سۆران عبدالرحمن | ئەلفبێ تیک
١٧/٦/٢٠٢٠

١٠ ڕێنمایی بنەڕەتیی بۆ ڕۆژی یەکەمی چوونە سەر کار

دە ڕێنمایی بنەڕەتیی بۆ ڕۆژی یەکەمی کار ✅
ڕۆژانی یەکەمی کارکردن گرنگە، وێنەیەکی باش نیشان بدە لە ڕۆژی یەکەمی کارکردن، بەلای کەم هەوڵ بدە نەنگ دەرنەکەوی، خۆت دوور بگرە لە دڵەڕاوکێ و ڕاڕایی و ئەرێنی بیر بکەرەوە.
ئەم چەند ڕێنماییەی خوارەوە یارمەتیت دەدا لە ڕۆژی یەکەمی چوونەسەر کار.


یەکەم: باش بخەوە 
شەوی پێشتر کە بۆ بەیانییەکەی یەکەمین ڕۆژی کارتە، هەوڵبدە زووتر بخەوی و تەواو بخەویت و پشووی باشت کردبێ، تاکو لە یەکەمین ڕۆژی کاردا پڕ لە وزە و چالاک دەربکەوی و هەست بەلاوازی و ماندوبوون نەکەی، بێگومان ئەو ژینگەی دەچی بۆی نوێیەوە بۆ تۆ.

دووەم: گرنگی بەو جلوبەرگە بدە کە دەیپۆشی
هەوڵبدە جلوبەرگێکی گونجاو لەگەڵ ژینگەی کارەکە بپۆشی، جلوبەرگێکی سادە و ڕێک و پێک گرنگ پاکوخاوێن و گورج وگۆڵ دەربکەوی، کە زیاتر باوەڕ بەخۆبوونت پێ دەبەخشێت.

سێیەم: هەوڵبدە زووتر لە کاتی دیاریکراو بگەیت
ئەمە لە خاڵە بنەڕەتییەکانە، کە یەکەمین ڕۆژی کارتە باشترە لە کاتی دیاریکراودا بگەیت وە ئەگەر زووتریش بێ باشتر، تاکو لەگەڵ أینگەکە ڕادێی و ئاشنای دەبیت، کە دواتر  هاندەردەبێ بۆ ئاسانتر ناسینی هاوەڵانی کار و شێوازی کارکردن.
لەیەکەم ڕۆژەوە درەنگتر لەکاتی خۆی بگەی وێنایەکی نەگونجاو دەبەخشیتە بەرپرسان و بەڕێوبەری کارەکەت کە ناچاری پۆزش و بەهانە هێنانەوە دەبیتەوە.

چوارەم: باوەڕت بەخۆت هەبێ
ڕەنگە لەیەکەم ڕۆژی کاردا هەست بە دڵتەنگی یان ناڕەحەتی بکەی، کە هێشتا کەس ناناسی و لەگەڵ ژینگەکە ڕانەهاتووی، هەوڵ بدە ئەرێنی بیربکەیتەوە، و ئەوەت لەیاد بێ هەمووان بەمەدا تێدەپەڕن لەیەکەمین ڕۆژەکانی کاردا.

پێنجەم: سڵاو لە هاوکارانت بکە
ڕەنگە بەڕێوبەر یان بەرپرسەکەت بتناسینێ بە هاوکارانت، بەپێی جۆری کارەکە دەکرێ کارمەندانی تر خۆینا بێنەلات، بەشێوەیەکی دۆستانە سڵاو لە هەمووان بکە و تەنانەت کەسێکت بینی دەکرێ دەستپێشخەری بکەیت و تۆ سڵاوی لێ بکەیت و ڕووگەش بیت لەگەڵی دا کە ئەمە نهێنی دەستپێکیکی باشە و لە رۆژانی داهاتوو دا هاندەر دەبێ کە زیاتر لەگەڵ ژینگەکە ڕابێیت.

شەشەم: پرسیار بکە
هەر جۆرە کار و ژینگەیەکی کار تایبەتمەندی و شێوازی کارکردنی تایبەتی هەیە، دەکرێ لەنێوان کارە هاوشێوەکان هەمان ڕێچکەی کاکردن پەیڕەوبکرێ لەگەڵ ئەوەشدا هەر شوێنێک هەندێک تایبەتمەندی خۆی هەیە، بۆیە لەیەکەم ڕۆژەوە پرسیارکردن لە ژینگەی کار و چۆنیەتی شێوازی کارکردن  دەستپێکێکی باش دەبێت.

حەوتەم: خۆت بە
گرنگە کە بەشێوەیەکی ئاسایی ڕەفتار بکەیت و دوور لە نواندن، هەوڵبدە لەکاتی قسەکردن بوار بە بەرانبەر بدە قسە بکات و گوێگرێکی باش بە، زیاد لە پێویست قسەکردن و نیشاندانی ئەوەی کە لە هەموو شتێک دەزانی سودت پێ ناگەیەنێ و بگرە هەندێک کەس پێی بێزار دەبن، ڕەفتاری گونجاو  و ئاسایی هەموو کات پێشوازی لێکراوە، دواتر کردارەکانت زیاتر دەتناسێنن.

هەشتەم: تێبینیەکانت لەیاد بێ
ڕۆژی یەکەم، تەنانەت هەفتەی یەکەم، گرنگە بۆ تێکەڵ بوون بە کارەکە، ڕەنگە بەرپرسی کارەکەت یاخود بەڕێوبەرەکەت، یەکەم ڕۆژ زۆرترین زانیاری و شێوازی کارت پێ بدا، کە چی لە تۆداواکراوە و چی هیڵی سورە، هەوڵبدە گوێگری باش بیت و تێبینیەکانت لەبیربێت.

نۆیەم: چێژ لە کارەکە ببینە
ڕۆژی یەکەم، بە دڵێکی خۆش و ئاسودەوە هەوڵبدە لە ژینگەی کار و کارەکەت تێبگەی تەنانەت ئەگەر کاتیی بوو بۆ چەند مانگێکیش، بەتایبەت کە یەکەمین جارتە دوای تەواوکردنی خوێندن دەبیتە کارمەند و کارێکت دەبێ تەنانەت ئەگەر کارەکە بەدڵی تۆش نەبوو وە ماوەکەی کەم بوو، وا دابنێ ئەمە یەکەمین پایەیە تۆ پێی دا سەردەکەوی، بە دەستکەوتی بزانە و  تۆ یەکەمین هەنگاوت بڕی، باشترین هەوڵ بدە کە بچوکترین کارەکان بەجوانی بکەی و ببێتە دەستپێکی ئەزموون.

دەیەم: پەلە بڕیار مەدە
ڕۆژی یەکەم شتکەنا بۆ تۆ کەمێک نامۆن و هیچ ئەزمونێکت نیە تێیدا، بۆیە پەلە مەکە لە بڕیاردان لەسەر کەسەکان و شتەکانی دەوروبەرت، زوو پەسیمان مەبەوە لەوەی کە هەڵەت کرد کارەکەت پەسەند کرد، لە ڕۆژانی دواتر باشتر ئاشنا دەبیت و لە دۆخەکە تێدەگەیت.


ئەگەر لەم ڕەفتارانە خۆت بەدوور بگریت باشترە ❌

ئەو ڕەفتارانەی لێی دووربە لە یەکەم ڕۆژ:
یەکەم: زۆر سەرقاڵ مەبە بە تەلەفۆن کردن و بەکارهێنانی مۆبایل.
دووەم: دەست بۆ هەموو شتێک مەبە کە پەیوەندی بە تۆوە نیە و لە دەرەوەی کارەکەتە.
سێیەم: زۆر قسەمەکە، تاکو هاوکاران نەڵێن زۆربڵییە و بێزارکەرە.
چوارەم:  باسی کێشە و بارودۆخی تایبەتی خۆت مەکە بۆ کەس.


ئەم کردارانە ئەنجام بدە، کە یەکەم ڕۆژی کارکردنت بوو ☑

ئەم خاڵانەی لە یەکەم ڕۆژ دەکرێ ئەنجام بدرێ
یەکەم: زوو گەیشتن بە دە - پازدە خولەک بەر لەکاتی کار، وە لەیەکەم ڕۆژەوە زوو شوێنی کار جێمەهێڵە تا وا دەرنەکەوی کە لە ئێستاوە ماندوبوویت.
دووەم: نوسینی تێبینی لە نامیلکەیەک، کە دواتر سودی لێ دەبینیەوە.
سێیەم: زوو بڕیار مەدە لە سەر شوێنی کار، هەموو شوینێک کێشەی هەیە و بەپێی کات لێی تێدەگەیت، وە لایەنگری کەس مەکە لە یەکەم ڕۆژەوە.



First day at work


سۆران عبدالرحمن
١٧/٦/٢٠٢٠

لە کرێکارییەوە بۆ پلەی وەزیر

یەکێک لە چیرۆکە سروشت بەخشەکان، چیڕۆکی "عەلی نعێمی" وەزیرە، کە کرێکارێکی کارگە بوو لە یەکێک لە کارگەکانی وڵاتی سعودیا، لە ڕۆژێکی گەرمی تاقەت پڕوکێنی کارکردن دا چوو ئاو بخواتەوە، گڵاسێک ئاوی پڕ کرد بیخواتەوە، پێش ئەوەی بیخواتەوە یەکێک لە ئەندازیارە ئەمریکییەکان کە لەوێ کاری دەکرد بینی، پێی وت: "تۆ کرێکارێکی ئاساییت مافی ئەوەت نیە لەم ئاوە بخۆی کە خزمەتگوزاریی تایبەت بە ئەندازیارانە".
عەلی نعێمی گڵاسەکەی دانا و دواتر بە دڵتەنگی لە قسەکەی ئەندازیارەکە گەڕایەوە ماڵ.
لەخۆی دەپرسی:"من لەو ئەندازیارە کەمترم، دەکرێ منیش ببمە ئەندازیار"
ئەم بیرکردنەوەیە بەردەوام لە مێشکی دابوو و لێی جیانەبوەوە.
هەرچۆنێک بێ دەستی کردەوە بە خوێندن، سەرەتا لە خوێندنی ئێواران و پاشان بەیانیان، بەوجۆرە بڕوانامەی خوێندنی ناوەندی بەدەست هێنا،
پاشان بە پاڵپشتی کۆمپانیا توانی خوێندنی بەکالۆریۆس لە ئەمریکا بەدەست بهێنێت، پاشان گەڕایەوە سعودیا.

لەدەرەنجامی هەوڵی زۆر بۆ خوێندن و کارکردن، و سوڕ بوونی لەسەر سەرکەوتن چەندین پلەی بڕی لە سەرۆک هۆبە بۆ سەرۆک بەش پاشان سەرۆکی ئیدارە و دواتر بەرزترین پلە کە جێگری سەرۆکی کۆمپانیا، هەر ئەو کۆمپانیایەی کە کرێکارێکی ئاسایی بوو پێشتر.

ڕۆژێکیان هەمان ئەو ئەندازیارەی پێشتر، هات و داوای ڕۆژی پشووی لێکرد، پێی وت:"دەمەوێ ئەمەم بۆ واژوو بکەی کە پشوو وەردەگرم، تکادەکەم ئەمە مەبەستەوە بە بەسەرهاتی گڵاسە ئاوەکەوە".
ئەندازیار عەلی نعێمی بەڕێزەوە وەڵامی دایەوە و وتی:"لەسەرەتادا دەمەوێ سوپاست بکەم کە ڕێگەت نەدا ئاوەکە بخۆمەوە، ڕاستە ئەوکاتە دڵتەنگ بوو، بەڵام تۆ بوویتە هۆکاری ئەوەی کە ئێستا پێی گەیشتووم لە پلەوپایە و هاندانەی کە هەمە."
پاشتر عەلی نعێمی بووە سەرۆکی کۆمپانیا، کە یەکێکە لە کۆمپانیا گەورەکانی بەرهەمهێنانی پتڕۆڵ لە شانشینی سعودیە، دوای ئەمە هەڵبژێردا بۆ بەڕێوەبردنی بەرپرسیارییەتی گەورەی وڵات، کە کرا بە وەزیری نەوت و پتڕۆڵی وڵات.

Ali Al-Naimi

سۆران عبدالرحمن
١٢/٦/٢٠٢٠

٧ کۆمپانیای تەکنەلۆژیی گەورە کە ڕەتیان کردەوە بکڕدرێنەوە

لەم چەندین ساڵەی دوایی دا زۆرترین دەستپێشخەری و هەوڵدان هەبووە بۆ کڕینەوە و دەستبەسەرداگرتنی خزمەتگوزاری و ئەو کۆمپانیایانەی کە لەگەشەی فراوانبوون دان و بەرچاوڕوونی هەیە لە ئایندەیان لە لایان کۆمپانیا زلهێزەکانی ترەوە، کە دواترینیان ئەپی سناپ چات SnapChat بوو، کە دامەزرێنەرەکەی دەستپێشخەرییەکی کۆمپانیای فەیسبووک و گووگڵی ڕەت کردەوە، کە فەیسبووک ئامادەبوو ٣ ملیار دۆلار بدات لەپێناوی کڕینەوەی سناپ چات، لەکاتێک دا گووگڵ نرخەکەی بەرزکردەوە بۆ ٤ ملیار دۆلار، بەڵام دامەزرێنەری ئەپەکە ڕەتی کردەوە و چاوەڕوانی دەرفەتی باشتر بوو.

ئەم دەستپێشخەرییەی فەیسبووک، دوای دەستپێشخەری پێشووی دێ بۆ کڕینەوەی ئینستاگرامInstagram . کە بە ١ ملیار دۆلار کڕیەوە و فەیسبووک بووە خاوەنی.


لەخوارەوە لیستی ٧ لەو کۆمپانیایانە ڕێزبەندن کە دەستپێشخەری و ئۆفەری گەورەی دەستبەسەرداگرتنیان ڕەتکردەوە.

یەکەم: یاهوو ٤٤.٦ ملیار دۆلاری مایکڕۆسۆفتی ڕەتی کردەوە.
لە ساڵی ٢٠٠٨ گووگڵ تەواو دەستی بەسەر بازاڕ داگرت، مایکڕۆسۆفت لەبەرانبەر دا هەوڵی دا بۆ خۆفراوانکردن یاهووYahoo  بکڕێتەوە، بەڵام "جێری یانگ" هاودامەزرێنەری یاهوو دەستپێشخەرییەکەی ڕەت کردەوە.


دووەم: گروپ-ئۆن ٦ ملیار دۆلاری گووگڵی ڕەت کردەوە.
گووگڵ دەیەوێ بەردەوام لە فراوانبوون دابێت و زۆرترین خزمەتگوزاری هەبێ، لە ساڵی ٢٠١٠ ویستی گروپ-ئۆن Groupon بکڕێتەوە کە ئەو کات لە ئەمریکای لاتین و باکور و ئەوروپاش زۆر بەناوبانگ بوو، بۆیە گووگڵ پێشنیاری ٦ ملیار دۆلاری خستە ژێردەستیان، بەڵام "ئەندرۆ ماسۆن" دامەزرێنەری ماڵپەرەکە ئەو دەرفەتەی ڕەتکردەوە، 
لە هەمان ساڵ دا ماسۆن لە دەستەی بەڕێوەبردنی کۆمپانیا دەرکرا.


سێیەم:  ڕۆڤیو ١ ملیار دۆلاری کۆمپانیای زینگای ڕەتکردەوە
زینگا Zinga  کۆمپانیایەکی گەشەپێدەری یارییە ئەلیکترۆنییەکانە، باشترین نمونە "مەزرەعە سەعیدە"ی فەیبسووک، زینگا ویستی کۆمپانیای ڕیڤیۆ Rovio ی گەشەپێدەری ئەنگری بێردز بکڕێتەوە و زیاتر خۆی پێشبخا،
بەڵام لە ساڵی ٢٠١٢ کۆمپانیای ڕۆڤیۆ ڕەتی کردەوە بۆ فرۆشتن بێت.

چوارەم: فەیسبووک ١ ملیار دۆلاری کۆمپانیای یاهووی ڕەتکردەوە.
فەیسبووک بەرلەوەی بەناوبانگ بێت و ببێتە ئەم زلهێزەی ئێستا هەر لە ڕۆژانی سەرەتاوە چەندین هەوڵی کڕینەوەی درا.
لە ساڵی ٢٠٠٥ کریس دیلۆفی دامەزرێنەری مای-سپەیس ویستی بیکڕێتەوە بە بڕی ٧٥٠ ملیۆن دۆلار.
لە سەرەتای ساڵی ٢٠٠٦ ڤیاکۆم هەوڵی دا فەیسبووک بکڕیتەوە بە بڕی ٧٥٠ ملیۆن دۆلار، بەڵام زۆگەربێرگ نرخەکەی بەرزکردەوە بۆ ٢ ملیار دۆلار،
لە هەما ساڵ دا کۆمپانیای یاهوو هەوڵی دا بیکڕێتەوە ١ ملیار دۆلاری پێشنیارکرد، بەڵام لە کۆتایی دا زۆگەربێرگ بەهیچ لە دەستپێشخەرییەکان ڕازی نەبوو.

پێنجەم: تویتەر ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری فەیسبووکی ڕەتکردەوە.
لە ساڵی ٢٠٠٨ دا فەیسبووک، بەهای ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری تەرخانکرد بۆ کڕینەوە و بەدەستهێنان تویتەر Twitter، بەڵام تویتەر ڕەتی کردەوە.

شەشەم: فۆڕسکوێر ٢٠٠ ملیۆن دۆلاری یاهووی ڕەتکردەوە
فۆڕسکوێر Foursquare لە ساڵی ٢٠١٠ بەکاربەری زۆری هەبوو لە سەرتاپای جیهانەوە، وە دەستپێشخەرییەکەی یاهوو تاکە هەوڵ نەبوو تەنانەت فەیسبووکیش هەوڵی دا بیکڕێتەوە، بەڵام دینس کڕاوڵی چاوەڕوانی دەرفەتی باشتر بوو.

حەوتەم: فڕیندستێر ٣٠ ملیۆن دۆلاری گووگڵی ڕەتکردەوە
فڕیندستێر Friendster لە ٢٠٠٢ دامەزراوە وەکو یەکەمین تۆڕی کۆمەڵایەتی سەر ئینتەرنێت دەبینرێ، یاهوو ٣٠ ملیۆنی بۆ کڕینەوەی پێشنیارکرد، بەڵام ڕەتیان کردەوە و چاوەڕێی دەرفەتی گەورەتر بوون.
دواتر ماڵپەڕی تری وەکو مای-سپەی و فەیسبووک هاتنەپێش، فڕێندستێر تەواو کەوتە دواوە و شکستی هێنا.

Mikael Hed - Rovio CEO


سۆران عبدالرحمن
١/٦/٢٠٢٠

وارێن بافێت Warren Buffett کێیە؟

وارێن بافێت پیاوێکی وەبەرهێن و بزنسمانێکی بەناوبانگ، شارەزای ئابوریی، یەکێک لە هەر زەنگینەکانی جیهان، خاوەنی گروپی وەبەرهێنانی بیرکشێر هاثاوای.


ناوی تەواو: وارێن ئیدوارد بافێت Warren Buffett
پیشە: بازرگان، وەبەرهێنەر
بەردواری لەدایکبوون: ٣٠/٨/١٩٣٠
خوێندن: زانکۆی بنسلڤانیا، زانکۆی کۆڵۆمبیا، نیبڕاسکا - لینکۆن
ناونیشانی کاری ئێستا: سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای Berkshire Hathaway


پوختەیەک دەربارەی
وارێن بافێت لە وڵایەتی نبراسکای ئەمریکا لە ساڵی ١٩٣٠ لەدایکبووە، لە دەستپێکی تەمەنییەوە تێکەڵ بە کارگێری کاری بازرگانی بووە، لە ساڵی ١٩٥٦ کۆمپانیای بافێتی Buffett Partnership Ltd داناوە، لە ساڵی ١٩٦٥ بەڕێوبەرایەتی گروپی کۆمپانیاکانی Berkshire Hathaway بێرکشێر هاثاوای دەکات.
بەڕێوبەرایەتی چەندین کۆمەڵەی وەبەرهێنانی کردوە و چەندین پشکی لە کۆمپانیا و بواری جیاواز هەبووە، تا گەیشت بە یەکێک لە زەنگینەکانی جیهان.


دەستپێکی وارێن
یەکەمین کاری وەبەرهێنانی، کڕینی پشک بوو لە کۆمپانیای ستیس سێرڤز Cities Service بە بەهای ٣٨ دۆلار کاتێک تەمەنی ١١ ساڵ بوو.
کە دواتر نرخی پشکەکە دابەزی بۆ ٢٧ دۆلار، بەڵام وارێن چاوەڕێی کرد و کە گەیشتە ٤٠ دۆلار فرۆشتی.
بەمە وارێن قازنجێکی کەمی کرد، بەڵام پەشیمان بوو لە بڕیارەکەی، کە دواتر نرخی پشکی کۆمپانیاکە بەرزبووەوە بۆ ٢٠٠ دۆلار، ئەمە بووە تاقیکردنەوەیەکی باش بۆی کە کە وەبەرهێنان پێویستی بە ئارامگرتنە.


بافێت کاریگەر بووە بە کتێبێکی بنیامین گراهام بەناوی " The Intelligent Investor" وەبەرهێنی ژیر، کە وای لێکردوە بجێتە کۆلێژی کۆڵۆمبیا لە بواری کارگێری بخوێنێ و شارەزای ئابوری و وەبەرهێنان ببێت.

گرنگترین بەدەستهاتووەکانی وارێن بافێت

- لە ساڵی ١٩٥٦ کۆمپانیای Buffett Partnership Ltd دامەزراند لە شاری ئۆماها.

- لە ساڵی ١٩٦٥ بوە خاوەنی کۆمپانیای Berkshire Hathaway

- تاکو ساڵی ١٩٨٧ کۆمپانیاکەی فراوان بوو لەڕێگەی کڕینی پشک لە ڕۆژنامەی واشنتن پۆست، کۆمپانیا جیۆ، ئیکسۆنExxon و کڕینی کۆمپانیای Salomon Brothers.

- لە ساڵی ٢٠٠٦ بافێت ڕایگەیاند کە هەموو سامانەکەی دەبەخشێ لەپێناوی کاری خێرخوازی، ٨٥٪ی سامانەکەی تەرخانکرد بۆ دامەزراوەی بیڵ و میلیندا گەیتس Bill and Melinda Gates Foundation، کە بە گەورەترین و مەزنترین بەخشینی خێرخوازی دادەنرێ لە مێژووی ئەمریکا دا.

- لە ساڵی ٢٠١٢ بافێت ئاشکرای کرد کە دووچاری نەخۆشی ژێرپەنجە بووە و چارەسەر وەردەگرێت، لە چارەسەرکردن بەردەوام بوو بەسەرکەوتووی بەسەری دا زاڵ بوو.

- لە ساڵی ٢٠١٣ بافێت لەگەڵ گروپی 3G Capital ی وەبەرهێنان بەژداریکرد لە کڕینی کۆمپانیای هاینز  H. J. Heinz بەبەهای ٢٨ ملیار دۆلار.

هەروەها بافێت جیا لەو کۆمپانیایانە، چەندین کۆمپانیای تری خاوەندارییەتی کردوە لەوانە: کۆمپانیای Duracell، Kraft Foods Group...


چەند ڕاستییەک لەبارەی وارێن بافێت:
- یەکەمین پشکی کڕی کاتێک ١١ ساڵان بوو.
- سامانەکەی ٥٣،٠٠٠دۆلار بوو کە تەمەنی گەیشتە ١٦ ساڵ.
- وەرنەگیرا لە کۆلێژی کارگێری هارڤارد.
- کەمترین مەسروفاتی کردوە لەژیانی دا، لە ساڵی ١٩٥٨ ەوە لە هەمان خانوو ژیاوە.
- ٩٤٪ی سامانەکەی لەدوای تەمەنی ٦٠ ساڵی بەدەستهێناوە.
- زۆربەی کاتەکانی ڕۆژی بە خوێندنەوە بەسەردەبات.


بەناوبانگترین وتەکانی وارێت بافێت 

یاسای یەکەم: هەرگیز پارە لەدەست مەدە. یاسای دووەم: هەرگیز یاسای یەکەم لەبیرنەکەی.

مەترسی ئەوکاتە دێت کە نازانی چی ئەنجام دەدەی.

تێچوو ئەوەیە کە دەیدەی، نرخ ئەوەیە کە بەدەستی دەهێنیت.

ئەگەر ئەو شتانە دەکڕی کە پێویست نین، کاتێک دێ ناچاردەبیت ئەوانە بفرۆشی کە پێویستن.

کەسێک لە ژێر سێبەرێک دادەنیشێ، کە ڕۆژگارێک کەسێکی تر درەختیکی لێ چاندوە.

Warren Buffett Biography



سۆران عبدالرحمن
٢٧/٥/٢٠٢٠

گەورەترین کۆمپانیا بە قەرزکردنی ١٠٠ دۆلار دامەزرا

پێتوایە زۆر هەژاری و ناتوانی دەست بکەی بە بازرگانیی؟
گەورەترین کۆمپانیای گواستنەوەی جیهان، لەلایەن دوو گەنجی تازە پێگەیشتووەوە دامەزرا، کە خاوەنی پایسکلێک و ١٠٠ دۆلاری قەرزی هاوڕێیەکیان بوون.

کۆمپانیای یو پی ئێس  لەساڵی ١٩٠٧ دامەزرا، بەپێی ئاماری ساڵی ٢٠١٨ ژمارەی کارمەندەکانی ٤٨١،٠٠٠ کارمەند بووە.

لە مانگی ٨ی ساڵی ١٩٠٧ دا دوو گەنجی تازە پێگەیشتوو، کلۆد ڕایان تەمەن ١٩ ساڵ و جیم کەیسی ١٨ ساڵ، کە خاوەنی تەنیا یەک پایسکل بوون لەگەڵ ١٠٠ دۆلار کە لە هاوڕییەکیان قەرزکرد، کۆمپانیای "ئەمێریکان مەسنجەر"یان دامەزراند.
کە سەرەتا لە نهۆمی ژێر زەوی هۆتێلێک لە سیاتل دەستیان پێ کرد.

لەو سەردەمە کە هۆکاری پەیوەندی و تەلەفۆن زۆر دەگمەن بوو، خەڵکی تەلەگرام و نامەیان ئاڵوگۆڕ دەکرد، بەمەش کاری کۆمپانیاکە لەسەرتا دا گواستنەوەی بوو لە نێرەرەوە بۆ وەرگر، پاشان کارەکەیان فراوان بوو کەلوپەلیشیان دەگواستەوە.

دوای چەند ساڵێک، ڕایان و کەیسی کۆمپانیاکەیان لەگەڵ کۆمپانیایەکی تر لێکدا، بەم لێکدانە و فراوان بوونە ، بوونە خاوەنی کۆمەڵێک ماتۆڕ و سەیارە.
کە وردە وردە تەلەفۆن لە ماڵان دەرکەوت، ڕایان و کەیسی لەگەڵ شەپۆڵی گۆڕانکارییەکان ڕۆیشتن و کارەکەیان گواستەوە بۆ شێوازی کارکردن لەگەڵ دوکان و فرۆشگاکان بۆ گەیاندنی کەلوپەلی کڕیاران بۆ ماڵەکانیان.

لە ساڵی ١٩٦٢ دا کە کەیسی خانەنشین بوو لە کارکردن لە کۆمپنیای یو.پی.ئێس، کۆمپانیاکەیان تەواو گەشەی کردبوو، لە ٣١ وڵایەتی ئەمریکا کاری دەکرد، خاوەنی ٢٢ هەزار کارمەند بوو، لەگەڵ گوژمەی ٥٥٠ ملیۆن دۆلاری داهاتی ساڵانە.

کۆمپانیاکە بەردەوام بوو لە گەشەسەندن، لە ساڵی ٢٠١٣، نرخی گەیشتە ٨٠ ملیار دۆلار..


UPS Company

#هیچ_کاتێک_درەنگ_نیە
#چیڕۆکی_سەرکەوتن #دەستپێشخەر #بەڕێوەبردن #لێهاتوویی #گەشەپێدان #ئەلفبێ_تیک #UnitedParcelService #UPS #Story #Startu #Dream #YourPower #AlfbeTech

سۆران عبدالرحمن
٢٢/٥/٢٠٢٠


زیاتر لە ١٠٠٠ جار شکستی هێنا بەڵام لە کۆتایی دا سەرکەوت

دۆزەرەوە و خاوەنی کەی ئێف سی KFC تاکو تەمەنی گەیشتە ٦٥ ساڵ شکستیخوارد و خاوەنی هیچ سەرمایەیەک نەبوو.
دوای چەندین هەوڵ، دەستی کرد بە ئامادەکردنی باڵە مریشکی بڕژاو، ١٠٠٩ جار شکستی هێنا پێش ئەوەی بتوانێ بە تەواوەتی برژاوەکانیی بفرۆشێت. بەردەوام بوو لە هەوڵدان، لە تەمەنی ٨٨ ساڵی دا بوو بە ملیۆنێر.

kfc founder



#بەکورتیی #سەرکەوتووەکان #هەوڵدان #هاندان #دەستپێشخەر #KFC #theFounder #KentuckyFriedChicken #HarlandSanders #SuccessStory #Entrepreneurship #ColonelSanders

سۆران عبدالرحمن
٢٠/٥/٢٠٢٠

ئیرک شمیدت Eric Schmidt سەرۆک ئیدارەی کۆمپانیای گووگڵ

ئیریک شمیدت دوای ١٩ ساڵ خزمەت گووگڵی جێهێشت.
ئیریک شمیدت Eric Schmidt، یەکێک لە گرنگترین کەسایەتییەکان کە بەڕێوبەرایەتی کۆمپانیای گووگڵی گرتەدەست و گۆڕی بە کۆمپانیایەکی زلهێزێکی تەکنەلۆژیی، ئیریک کۆمپانیاکەی جێهێشت دوای ١٩ ساڵ بەردەوام خزمەتکردن تێیدا.

بەپێی سەرچاوەکان ئیریک لە مانگی دووی ڕابردوەوە گووگڵی جێهێشتووە کە وەکو ڕاوێژکاری تەکنەلۆژیی خزمەتی دەکرد.

ئیریک پێشتر لە ساڵی ٢٠١١ وازی لە پۆستی بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیا هێنا دوای چەندین ساڵ خزمەت، دواتر وازی لە سەرۆکی ئیدارەی کۆمپانیا هێنا ساڵی ٢٠١٧ و وەکو ڕاوێژکار کاری دەکرد و لە ٢٠١٩ دەستی لەوەش هەڵگرت، لە ئێستاش دا بەتەواوەتی پەیوەندی لەگەڵ گووگڵ پچڕاند.

گووگڵ لەسەردەمی ئیریک دا بەرەوپێشچوونی گەورەی زۆری بەخۆوە بینی، لە کۆمپانیایەکی تەکنەلۆژکاری تایبەتمەند لە خزمەتگوزاریی گەڕانی نێت، بۆ بەرفراوانترین کۆمپانیا لە بواری ئیمێڵ و مۆبایلی زیرەک و دەیەها خزمەتگوزاری تر.


پوختەی ژیانی کارکردن
بەرێوبەری سۆفتوێر لە کۆمپانیای مایکرۆسیستەمس ساڵانی ١٩٨٣ - ١٩٩٧
بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای نۆڤێڵ لە ساڵانی ١٩٩٧ تاکو ٢٠٠١
بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای گووگڵ لە ساڵانی ٢٠٠١ تاکو ٢٠١١
سەرۆکی ئیدارەی کۆمپانیای گووگڵ لە ساڵانی ٢٠١١ تاکو ٢٠١٥
سەرۆکی ئیدارەی دامەزراوەی ئەلفابێت لە ساڵانی ٢٠١٥ تاکو ٢٠١٧
ڕاوێژکاری تەکنیکی ئەلفابێت لە ساڵانی ٢٠١٧ تاکو ٢٠٢٠


Eric Schmidt

سۆران عبدالرحمن
١٢/٥/٢٠٢٠

 بایۆگرافی #ئەلفبێ_تیک#
 #Tech_Biographies #Eric_Schmidt #Google #CEO #Tech #Management #Leadership #AlfbeTech

جوجکە ڕەنگ مۆرەکان

لە ساڵی ٢٠١٢ جوتیارانی وڵاتی کینیا دەیانناڵاند بەدەستی کێشەیەکی سەیرەوە بەڵام بەڕێگەیەکی زیرەکانە توانیان بەسەریدا زاڵ بن.

جوتیارانی کینیا گیرۆدەی دەستی هەڵۆ و باڵندە گۆشتخۆرەکان بوون دەهاتن جوجکەی مریشکەکانیان دەکردە نێچیر. ئەمە وایکردبوو جوتیاران و بەخێوکەرانی پەلەوەر زیانی گەورەیان بەربکەوێ هەر کە جوجکەکان لە هێلکە دەتروکان دەبونە ژەمەخۆراکی هەڵۆ و بازەکان. تاکە چارە ئەوەبوو کە جوجکەکان لەناو کۆلیتی داخراو بهێڵنەوە و پارێزگارییان لێ بکەن، کە ئەمەش تێچوو وە کاتی دەویست.

ڕۆژێک یەکێک لە جوتیارەکان جوجکەکانی ڕەنگکردن بە بۆیەی مۆر، بەوهیوایەی بەم ڕێگەیە باڵندە گۆشتخۆرەکان سەریان لێ بشێوێت و جوجکەکان نەبینن، 
هەڵبەتە هەروا دەرچوو، دوای ئەوەی جوجکەکانی ڕەنگکرد، چیتر نەبوونە نێچیر باڵندە برسییەکان، هۆکارەکەش ڕەنگە مۆرەکەبوو کە باڵندەکان سەریان لێشوا و چیتر نەیانزانی کە جوجکن.
جوتیارەکان دەگێڕنەوە کە ڕاهاتوون ببینن هەڵۆکان لە نزیک جوجکەکان دەفڕن و بێ ئەوەی بیانکەنە نێچیر و ڕاویان بکەن بەڵکو لە هەوڵدان بۆ گەڕان لە نێچیری تر.

ڕەنگکردنی جوجکەکان نمونەیەکی بیرکردنەوەی داهێنەرانەیە کە بە کەمترین تێچوو جوتیارەکان توانیان هەوڵ و ماندوبونیان بپارێزن، نمونەی پاراستن و دۆزینەوەی چارەسەرییە بۆ بازرگانیی، ڕەنگە کێشە و بەربەستە گەورەکان بە گۆڕانکارییەکی بچوک چارەسەربن.
ئەم بەسەرهاتە ئەوەشمان بۆ ڕوون دەکاتەوە کە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەمان و بەدەستهێنانی پێویستە وردتر مامەڵە بکەین، هەروەک چۆن هەڵۆکان بەهۆی گۆڕانکارییەکی بچوک ئامانجەکەیان لەدەستدا و پێویستیان بە وردبینی زیاتر و دۆزینەوەی ڕیگەی ترە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەیان!

Purple Chicken



سۆران عبدالرحمن
٩/٥/٢٠٢٠

سیستەمی ئەندرۆید سەرەتا بۆ کامێرا دروستکرا


ئاندی ڕۆبن، هاودامەزرێنەری سیستەمی ئەندرۆید، لە لوتکەی ئابوریی کە لە ساڵی ٢٠١٣ کە لە تۆکیۆ ئەنجامدرا، ئاشکرای کرد کە لە بنەڕەتدا سیستەمی ئەندرۆید بۆ کامێرا پێشکەوتووەکان بەرهەمێنرابوو، کە پشتی دەبەست بە یادگەی هەوری بۆ هەڵگرتنی وێنە و ڤیدیۆکانی کامێرا، بەجۆرێک بەکاربەر بەخێرایی بە وێنەکانی دەگەیشت لەهەر ئامێرێکەوە بێ.
دوای پێنج مانگ لە بەستنی ئەم کۆبونەوەیە، ئاندی ڕۆبن و تیمەکەی ئەندرۆید ستراتیژی کارەکەیان گۆڕی، گەیشتنە ئەو بۆچوونەی کە بازاڕی کامێراکان ئەوەندە بەرفراوان نیە و باشترە ڕوو لە ئامێرە زیرەکەکان بکەن، بەم چەشنە سیستەمی ئەندرۆید بۆ مۆبایلە زیرەکەکان لەدایک بوو.

لە ئێستا دا سیستەمی ئەندرۆید لەسەر ٢.٥ ملیار ئامێری مۆبایل چالاکە لە جیهان دا.
Android Logo


#تەکنەلۆژیا #زانیاری_تیک #ئەندرۆید #مۆبایل #تەکنیک #کۆمپانیا #دەروازەی_تەکنەلۆژیا
 #android #tech #technology #DerwazeTech #AlfbeTech

سەرکەوتن مامۆستایەکی خراپە، فریوی زیرەکەکان دەدا


سەرکەوتن مامۆستایەکی خراپە، فریوی زیرەکەکان دەدا وا بیربکەنەوە کە ناتوانن شکست بێنن.
ئەمە وتەیەکی بیڵ گەیتس دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت و ملیاردێری جیهانە، مەبەست لەم وتەیە ئەوەیە؛
- پێویستە لە سەرکەوتنەوە فێر بین وەکو چۆن لە شکستەوە فێر دەبین.
- ناکرێ چاوەڕوانی داهاتوویەکی گەش بکەین لەسەر بنەمای سەرکەوتنەکانی ئێستا.
- باشترین ڕێگە بۆ فێربوون شکستهێنانە.
- سەرکەوتن کۆتایی ڕێڕەوەکە نیە، بەڵکو هەنگاوێکە لە دەستپێکێکی کۆتا نەهاتوو.
- دەکرێ سەرکەوتن ببێتە هۆکاری شکستی داهاتوومان.

سەرکەوتن مامۆستایەکی خراپە، فریوی زیرەکەکان دەدا وا بیربکەنەوە کە ناتوانن شکست بێنن.

Bill Gates




#سەرکەوتن #شکست #وتەی_وزەبەخش #ئەزمونکار #دونیای_کار #بەڕێوەبردنی_کات
 # مایکرۆسۆفت #گەیتس #کۆتایی_ڕێڕەو #بەڕێوەبردن #هاندان DerwazeTech #AlfbeTech

٣ جۆری کەسایەتی لە کار دا ڕووبەڕوویان دەبیتەوە

ژینگەی کارکردن کە خەڵکێکی زۆر تێیدا کار دەکەن، بەپێی جیاوازی ژینگەیی و ئەو کۆمەڵگایەی کە لێوەی هاتوون ڕەفتار و بیرکردنەوەیان دەگۆڕێ، ڕەفتاری هاوکارانی کار کاریگەری دەرونی و ڕەفتاری دەبێت.

بەپێی وتەی ڕاوێژکارانی بواری خێزانیی و کۆمەڵایەتی، ڕووبەرووی سێ جۆری کەسایەتی جیاواز دەبینەوە لە ژینگەی کاردا:

١- جۆری یەکەم، ستەم لێکراو
ئەم جۆرە کەسایەتییانە وا هەست دەکەن کە لە کۆمەڵگایەکی ستەملێکەر دەژین و هەمیشە ستەمیان لێ دەکرێ، بەردەوام کەسانێک دەکەنە ئامانج و پێیان وایە ئەوان هەوڵ دەدەن لەناوی ببەن، بۆیە ئەم جۆرە کەسانە مامەڵەکردن لەگەڵیان کەمێک سەختە، ناکرێ گوێ لە هەموو ئەو قسانەی بگیردرێ کە دەیڵێ، لەبەرئەوەی ژیان ڕەشبینانە دەبینێت، باشترە لەم جۆرە کاسانە بەدوور بیت یاخود تەنیا لەکاتی پێویستی دا.

٢- جۆری دووەم، میزاجی
ئەم کەسانە ڕاهاتوون لە فێڵکردن و فریودان، بەجۆرێک دەژین کە لەگەڵ ئەوان دا گونجاو بێت و بەرژەوەندی ئەوانی تێدا بێت، ژیرانە هەوڵ دەدەن هەموو ئاراستەکان بۆ بەرژەوەدنی خۆیان بگۆڕن و لە چاکەی ئەوان کۆتایی بێت، بەڵام شتێک کە لەدەستی دەدەن ئەوەیە خەڵکی خۆشی ناوێن، زۆربەی جار بەبێ هاوڕێی ڕاستەقینە دەژین، لە کاتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم جۆرە کەسانەدا پێویستە زۆر وریابین و نەکەوینە داو و تەڵەکەیانەوە.

٣- جۆری سێهەم، سەرکەتووەکان
ئەم جۆرە کەسایەتییە، کەسانی سەرکەوتوون و سەرچاوەی ئیلهام و وزە بەخشینن، لە کاتی تێکەڵ بوون لەگەڵ ئەم جۆرە کەسانەهەست بە لێبوردەیی و وزەی زیاتر دەکەیت و وا دەکات تۆش ڕێچکەی ژیانت بەرەو باشتر ببەیت.

personality types


سۆران عبدالرحمن
١٠/٤/٢٠٢٠

١٨ پرسیاری کاتی چاوپێکەوتنی کار کە پێویستی بە وەڵامدانەوەی ژیرانەیە.

لە کاتی چاوپێکەوتنی کار دا لەپاڵ پرسیارە باوەکان، کۆمەڵێک پرسیار هەیە پێویستی بە وەڵامی گونجاو و دروست هەیە، کۆمەڵێک لەو پرسیارانە:
  1. باسی خۆت بکە.
  2. خاڵی لاواز و خاڵی بەهێزت چین؟
  3. بۆچی کاری پێشووت جێهێشت؟
  4. چ شتێک بێزاری دەکردی لە کاری پێشووت؟
  5. چۆن کۆنتڕۆڵی خۆت دەکەی کە لە شوێنی کار توڕە بوویت؟
  6. هۆکاری هەڵبژاردنی ئەم کارە چییە؟
  7. چی دەربارەی کۆمپانیاکەمان دەزانی و چی سەرنجی ڕاکێشای؟
  8. چۆن خۆت دەبینیتەوە دوای پێنج ساڵی تر لەم کارە؟
  9. تایبەتمەندییەکانی کۆمپانیای سەرکەوتوو چییە بە بۆچونی تۆ؟
  10. بۆچی پێویست دەکا تۆ وەربگیرێت لەم کارە؟
  11. دەتوانی چی بۆ کۆمپانیا بکەی کە کەسێکی تر نایتوانێ؟
  12. بۆچونت چیە بەرانبەر بەڕێوبەری کاری پێشووت؟
  13. بەهێزترین تواناکانت چین؟
  14. لەگەڵ تەکنەڵۆژیادا چۆنیت؟
  15. گەورەترین ترس چیە لە ژیانتدا؟
  16. کەسایەتی خۆت بە سێ وشە دیاری بکە.
  17. بە چ کەسایەتییەک سەرسامییت و بۆچی؟
  18. پەیام و ئامانجت چیە لە ژیان دا؟



#چاوپێکەوتن #پرسیارەکانی_چاوپێکەوتن #پرسیاری_ژیریی #دونیای_کار #سەرچاوە_مرۆییەکان #کۆمپانیا #دەرفەتی_کار #کارگێری #دەروازە

سۆران عبدالرحمن
٥/٤/٢٠٢٠

ڕکابەری و شکستی ماڵپەڕی ئیبەی لە چین

بەوەی چین وڵاتێکی گەورەیە و ژمارەی دانیشتوانی زۆرە و جموجۆڵی بازرگانی تێدا زۆرە، ماڵپەڕی ئیبەی هەوڵی دا بازاڕەکەی بقۆزێتەوە و تێیدا باڵادەست بێ. لە ساڵی ٢٠٠٣ ماڵپەڕی ئیبەی eBay لقێکی کردەوە لە وڵاتی چین لەژێر ناوی EachNet، نزیکەی ١٠٠ ملێون دۆلاری خستەگەڕ بۆ سەرکەوتن بەسەر ڕکابەرەکەی کە ماڵپەڕی عەلی بابا Taobaoبوو، بۆ ئەمەش ئیبەی ڕێکەوتنی لەگەڵ گەورە کۆمپانیاکانی ڕێکڵامی ئەلیکترۆنی کرد تاکو ڕێکلامەکانی لە هەموو شوێنێک دەربکەوێ و ڕێگر بێت لە دەرکەوتنی ڕێکلامەکانی عەلی بابا، لە لایەکی دیکەوە ئیبەی فرۆشیارانی ناچاردەکرد بڕێک پارە بدەن لەبەرانبەر هەر بەرهەمێک کە لەسەر ماڵپەڕەکە دایدەنێن بۆ فرۆشتن. لەبەرامبەردا عەلی بابا ڕێکلامی لە تەلەفزیۆنەوە دەکرد بەوەی خوێندنەوەیان وا بوو زۆربەی خەڵکی چین سەیری تەلەڤزیۆن دەکەن زیاتر وەک لە بەکارهێنانی ئینتەرنێت، وە دانانی بەرهەمەکان لە عەلی بابا بەخۆڕایی بوو، هەروەها عەلی بابا ئەو بەرهەمانەی نیشانی بەکاربەردەدا کە خوازیاریین و لەگەڵ داواکاریی دەگونجێن،بەمەش ڕێژەی فرۆشی عەلی بابا لە بازاڕی چینی هەڵکشا، لە مانگی ٣ی ٢٠٠٦ گەیشتە ٦٧ لە سەدا. ئەم شکستە بازاڕگەرییەی ئیبەی بووە هۆی دابەزینی ٤٣ لە سەدای ڕێژەی پشکی لە بازاڕدا، لە کۆتایی دا نەیتوانی بەردەوام بێت،
لە کۆتایی ساڵی ٢٠٠٦ هەموو بەرژەوەندییەکانی لە چین ڕاگرت.

ebay-vs-taobao-market-share

#eBay #alibaba #EachNet #Taobao #marketing #management #بەڕێوەبردن #شکستی_کۆمپانیاکان #بازاڕگەری #گەسەپێدانی_خود #دونیای_کار #کارگێری #دەروازە سۆران عبدالرحمن ٤/٤/٢٠٢٠

٦ ڕاستی لە بارەی ژیانی هارلاند ساندەرز دامەزرێنەری کەی ئێف سی

بەرلەوەی ببێتە دووەمین گەورەترین زنجیرەی ڕێستۆرانتی خواردنی خێرا، کەی ئێف سی تەنیا بیرۆکەیەکی نێو خەیاڵی هارلاند ساندەرز بوو، کە ژەمی خێرای ئامادەدەکرد لە وێستگەیەکی سوتەمەنی سەر ڕێگا. تاکو مردنی لە ساڵی ١٩٨٠، هێشتا ساندەرز ڕووی دیار و ناسراوی کەی ئێف سییە، چیرۆکی ژیانی و ڕێچکەی بەناوبانگبوونی زۆر فراوانترە لە ئامادەکردنی مریشکی برژاو!

چەند ڕاستییەک لە بارەی کۆڵۆنێڵ ساندەرز

١- ساندەرز یەکەمین چێشتخانەی لەنێو وێستگەی سوتەمەنی کردەوە
سەرەتا بە ئامادەژردنی ژەمە خواردنی خێرا بۆ شوفێرانی بارهەڵگری ڕێگا خێراکان دەستی پێکرد، لە سەرەتادا مریشکی برژاو لە لیستی خواردنەکان نەبوو لەبەرئەوەی کاتی زۆری دەویست بۆ ئامادەکردن. پارچە گۆشت و گۆشتی بەراز خواستی زۆری شارۆچکەکەی لەسەربوو.
بەڵام دواتر ساندەرز خواردنگەیەکی کردەوە لەسەر ڕێگایەک و دەستی کرد بە ئامادەکردنی مریشکی برژاو.

٢- ڕکابەری بازرگانیی و شەڕە تەقە
ساندەرز سەرکەشانە هەوڵی دەدا بۆ پێشخستنی کارەکەی، کاتێک کە بانگەشەی بازرگانی و تابلۆی دانا، دژایەتی بازارگەرییەکەی دەکرا لە لایەن مات ستیوارت کە بەرێوبەری وێستگەی سوتەمەنی بوو لەو نزیکانە، کە ساندەرز زانی بۆ جاری دووەمە، ستیوارت لەسەر تابلۆ بازرگانییەکانی شت دەنوسێ، چوو بۆ شوێنەکە ، شەڕە تەقە دروست بوو، ساندەرزیش بەرپەرچی ستیوارتی دایەوە و برینداری کرد، ستیوارت بە ١٨ ساڵ زیندانی حکوم درا بە تاوانی هەوڵی کوشتن، بەڵام دوای دەستبەسەرکردنی تاواکانە خرایە ئەستۆی ساندەرز.

٣- ساندەرز لە سوپا دا خزمەتی کردەوە و کۆڵۆنێڵی فەخریی بووە
ماوەیەک لە سوپادا خزمەتی کردوە، پاشان لە کوبا خزمەتی سەربازی کردوە و بووە بە چاودێر، پاشان کراوە بە کۆڵۆنێڵی فەخری لەپای هەوڵ و خزمەتەکانی.

٤- تاقیکردنەوەی چەندین کار
ساندەرز لە ژیانی دا چەندین کاری تاقیکردۆتەوە پێش ئەوەی کینتاکییەکەی سەرکەوتوو بێت لەوانە، کارکردن لە هێڵی شەمەندەفەر، لە کێڵگە، کارکردن لە کەستیگەلی گواستنەوە، فرۆشتنی تایەی سەیارە.


٥- یەکەمین کنتاکی فراید چیک لە یۆتا
مریشکە برژاوەکەی کۆڵۆنێڵ سەرەتا لە سالت لیک ستی لە یۆتا سەریهەڵدا، لە ساڵی ١٩٥٢ کە بوو بە کۆشکی هارمان.
ساندەرز تەمەنی ٦٥ ساڵ بوو کە پشتی بە دابینی کۆمەڵایەتی مانگانە بە بڕی ١٠٥ دۆلار دەبەست،  بە سەیارە فۆردە مۆدێل ١٩٤٦ دەستی کرد بە گەڕان بە تەواوی وڵات دا بۆ بەدەست‌هێنانی گرێبەست بۆ کناتکی فراید چیکن.


٦- شکستی زۆر و باوکێکی خراپ
لە زۆربەی ژیانی کارکردنی دا شکستی هێنا و بازرگانێکی سەرکەوتوو نەبوو، تەنانەت کەی ئێف سی فرۆشت بە ٢ ملیۆن دۆلار،  پاشان داوای یاسایی دژی کۆمپانیاکە تۆمارکرد و داوای ١٢٢ ملیۆن دۆلاری کرد، بووە خاوەنی منداڵیک ،دواتر ژنەکەی جێیهێشت.


Colonel-Sanders


سۆران عبدالرحمن
٣/٤/٢٠٢٠

ئەلفبێی AI ژیریی دەستکرد

ژیریی دەستکرد، کە بابەتێکی زانستی کەمێک سەختە بۆ لێ تێگەیشتن و کارکردن لە بوارەکە، لەگەڵ ئەوەی شتێکی نوێیە، بۆئەوەی ژیری دەستکرد ئاسانتر لێی تێبگەین و بە پوختی لە کۆمەڵێک خاڵ دا کۆبکرێنەوە،
کۆمپانیای گووگڵ بە هاوبەشی لەگەڵ پەیمانگای ئینتەرنێتی ئۆکسفۆرد سەر بە زانکۆی ئۆکسفۆرد لە ماڵپەڕێکی سەر بە گووگڵ ڕێبەرێکیان دروست کردوە دەبارەی ژیریی دەستکرد.

ژیریی دەستکرد AI چییە؟
بۆ ئەوەی بزانین ژیریی دەستکرد چیە و بۆچی بەکاردێت، بەپێی پۆلینی ڕێبەری ئەلف بای گووگڵ و ئۆکسفۆرد، بەپێی پیتەکانی زمانی ئینگلیزی و هەنگاو بە هەنگاو ڕوونکراوەتەوە کە چییە.

AI ژیری دەستکرد


تێگەیشتن لە ژیریی دەستکرد
ئەم ڕێبەرییەی ئەلف بای ژیریی دەستکرد، کۆمەڵێک ڕوونکردنەوەی ئاسان و سادەیە، کە یارمەتی هەر کەسێک دەدات لە تێگەیشتنی کە ژیریی دەستکرد چیە، چۆن کار دەکات، چۆن ئەم جیهانە دەگۆڕێت.

Artificial intelligence
ژیریی دەستکرد، بریتیە لەو پرۆگرامە کۆمپیوتەرییە کە خۆی فێردەبێت و ئەنجام دەدات.

ئەم ناوە دەدرێتە پاڵ هەر سیستەمێکی کۆمپیوتەری کە هاوشێوەی مرۆڤ ڕەفتار بکات.
کەواتە ژیریی دەستکرد، برتیە لە هەر پرۆگرامێک کە لێکدانەوە و توانای هەیە، بۆ نمونە یاریی ئەنجام بدا، وەرگێڕانی زمان بکات بۆ سیستەمە زۆر ئاڵۆزەکان، شیکاری بازاڕی پشکەکان، یارمەتیدان لە دیاریکردنی جۆر و بارودۆخی نەخۆشیی.
مۆبایلە زیرەکەکانی ئێستا لە توانایان دایە، وێنەکان پۆلین بکەن بەپێێ کات،
و تەنانەت ناسینەوەی کەسەکانی ناو وێنەکان و هاوپۆلکردنیان.




Bias
لادان، نەبوونی داتای تەواو یاخود داتای نادروست ڕەنگە ببێتە هۆکاری لادان لە ژیریی دەستکرد دا،
بە واتایەکی تر ژیریی دەستکرد دووچاری لادان دەبێتەوە کاتێک کە ئەو داتایەی پێی دەدرێت تاکو فێری ببێت تەواو نەبێت، و نەگات بە دەرئەنجامی تەواو، لەبەرئەوەی کە داتاکان تاکە سەرچاوەن تاوەکە ژیریی دەستکرد فێرببێت و بتوانێ کاری خۆی بەتەواوی بکات.

بۆ نمونە کاتێک ژیریی دەستکرد فێردەکەی کە پێڵاو چیە و وێنەی پێڵاوی وەرزشی پێ دەدەیت، ناتوانێت پێڵاوی پاژنە بڵند یاخود جۆرەکانی تر بناسێتەوە وەکو پێڵاو.

لادان هۆکارێکە و ئاڵنگەری دروست دەکا کە بتواندرێ ژیریی دەستکرد بەجۆرێک گەشەپێبدرێ کە لەگەڵ هەمووان دا گونجاو بێت، وە دەرئەنجامی لادان لە کردەکان و هەڵسەنگاندنەکانی ژیریی دەستکرد دا دەکرێ مەترسی دروست بکا، بۆیە پرۆگرامسازان و ئەوانەی لەم بوارە کار دەکەن زۆر بە وردی لەگەڵ داتاکان کاردەکەن بۆئەوەی گرەنتی کاری بۆ دەستەبەربکە کە بۆ هەمووان گونجاو بێت.

ژیری دەستکرد_ ناسەرەوەی پێڵاو



Climate
ئاووهەوا، ژیریی دەستکرد بەکاردێت لە ڕووبەڕوبونەوەی گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا - ژینگە.
خەڵکانێکی زۆر لە سەرانسەری جیهان دا ژیری دەستکرد بەکار دەهێنن لە یارمەتیدان و چارەسەری بۆ ئەو دۆخە نالەبارە و دژوارەی گۆڕانکاری ئاووهەوا کە ڕووبەری زەوی بوەتەوە.

چاودێریکردنی گۆڕانکارییە بەردەوامەکانی ئاووهەوا و کۆکردنەوەی داتا و زانیارییەکان، یارمەتی سیستەمی ژیریی دەستکرد دەدا لە شیکارکردنی ئەو زانیارییە ژینگەییانە، وە دیاریکردنی چارەسە کە کاریگەی باشی هەبێت لەسەر کەشوهەوای زەوی و بەشێوەیەکی خێرا.

بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەورەترین ئاڵنگەرییەکان کە دوچاری مرۆڤایەتی بوەتەوە، ژیری دەستکرد وەکو ئامرازێکی زۆر باش کاریگەری دەبێت.

ژیریی دەستکرد هاوکارمان دەبێت، لە ڕێکخستنی بەکارهێنانی وزەی پێویست لە ماڵەکانمان دا بە کوژاندنەوەی گەرمکەرەوە و ڕووناکی کاتێک لەماڵەوە دەچینە دەرەوە.

ژیریی دەستکرد یارمەتی زاناکان و لێکۆڵەران دەدات کە چۆن بتوان گەشە و پەرە بە ژێرخانی سیستەمەکان و بەکاربردنی وزە بدەن.

گۆڕانکاری_کەشوهەوا_ژیری_دەستکرد



Datasets
گورزەی داتاکان، ئەو زانیارییانەی کە بەکاردێن بۆ فێرکردنی ژیری دەستکرد.
گورزەی داتا وزانیارییەکان، گەورەترین کۆمەڵەی زانیاری ئەلیکترۆنین کە بەکاردێن بۆ مەشق پێکردنی ژیریی دەستکردن و فێرکردنی.

دەکرێ هەموو زانیارییەکی تێدابێت، وەکو؛ زانیارییەکانی کەشوهەوا، پەستانی هەوا، پلەی گەرمی، وێنە و موزیک، هەر شتێک کە یارمەتی ژیریی دەستکرد بدات.

گورزەی داتاکان وەکو کتێب وان بۆ کۆمپیوتەرەکان.

کۆمەڵە سێوێک، کە پرترقالێکیان لە نێوان دایە، جیا دەکرێتەوە کە لەهەمان هاوپۆل نیە، لەکاتی شیکارکردن و جیاکردنەوەی زانیارییەکان.
وەکو چۆن منداڵ فێردەکرێ لەڕیگای نمونەوە بەهەمان شێوە ئامێرەکانیش، کۆمەڵێک داتا و زانیاری پێ دەدەی تاکو فێری ببێت.

تیمی گەشەپێدەرانی ژیریی دەستکرد، دەبێت بە وردی مامەڵە بکەن لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەو داتا و زانیاریانەی کە فێری ژیری دەستکردی دەکەن.
بەهۆی گەورەی و زۆری و ئاڵۆزیی ئەو هەموو زانیارییەوە کە سەخت دەبێ جیابکرێنەوە و پاکبکرێنەوە.

ژیری دەستکرد




بەردەوامە ...

تێبینی: لێرەدا من "ڕێبەری ئەلفبێی ژیریی دەستکرد" بەکاردەهێنم، کە هاوواتای ئەی بۆ زێتە، وە خاڵبەندییەکان و ئە کۆمەڵە پێناسە و کورتە باسەی هەڵبژێردراون، بەپێی گونجاوی و پوختکردنەوە لێرە پۆلێنم کردوە.


نیشانکردن:
ژیریی دەستکرد، ئامێری ژیر، دەستپێشخەرییەکانی گووگڵ، ئامێرەکانی داهاتوو، ئەی ئای، تەکنەلۆژیا
#AI #Artificial_intelligence #google #oii #whatisAI #DerwazeTech


سۆران عبدالرحمن
١/٤/٢٠٢٠

پرتەوبۆڵەی من

زیاتر »

چیڕۆکی سەرکەوتن

زیاتر »

تەکنەلۆژیا

زیاتر »

دەستپێشخەری کار

زیاتر »

کار و کارامەیی

زیاتر »

گەشەپێدانی خود

زیاتر »