بووت نەبوونی ویندۆزی٧ بەهۆی زیانەواڵاوە

بۆ پاککردنەوە و لابردنی هەموو پرۆگرامە نەخوازراو و زیانبەخشەکانی ناو کۆمپیوتەرەکە
کە بە زیانەواڵە - مەیلوەیر ناسراون، پرۆگرامی سپای هەنتەرم دابەزاند.

سپای هەنتەر پرۆگرامێکی بەهێزە بۆ ئاشکراکردن و دۆزینەوەی پرۆگرام و پەرگە زیانبەخشەکانی ناو کۆمپویتەر،
دوای ئەوەی کە هەموو پەڕگە زیانبەخشەکانی دەستنیشانکرد و هەوڵی سڕینەوەیانی دا
بووە هۆکاری لەکارخستنی بەگەرخەری کۆمپیوتەرەکە کە ویندۆز٧ی لەسەر بوو.

بە جۆرێک لەگەڵ داگیرساندنی کۆمپیوتەرەکە، بەکارخەری ویندۆز٧ ناکەوێتەکار



بۆ چارەسەکردنی ئەمە کۆمەڵێک ڕێگەم گرتەبەر،بێ سود بوو
تاکو دواجار گەیشتمە ئەوەی کە بەشێوەی کاتی بۆ هەرجارێک دەتوانم لەڕێگەی نوسینی فرمانەوە سیستەمەکە بەگەربخەمەوە

بەم فرمانەی خوارەوە
root (hd0,0)
chainloader /bootmgr_
boot
  دوای ئەوەی کۆمپیوتەرەکە دادەگیرسێ، چارەسەر ئەوەیە کە ڕێکخستن بکەی بۆ بووتی بەکارخەر
بۆئەوەی لە جاری داهاتوو کە کۆمپیوتەرەکەت داگیرساندەوە خۆکارانە خۆی ویندۆز بکرێتەوە!

پاشان لە پەنجەرەی فرمانی ویندۆز
ئەم فرمانە بنوسی
cmd
bcdboot C:\Windows
بەم فرمانە، پەڕگەی ڕێکخستنەکانی بووت - داگیرسانەوە دروست دەکەین
بەجۆرێک کاتێک کۆمپیوتەر دادەگیرسێنین، بەگەرخەر لەم ڕێکخستنە دەگەڕێت و ویندۆز دەکەوێتەکار

بەو پێیەی دووچاری ئەم حاڵەتە بووم، گەڕانێکی زۆرم بۆ کرد، دەرچوو زۆر کەس هەمان کێشەی توش بوو،وە هەر یەکە و چەندین وەڵامی جیاوازی پێدرابوو، وەکو دانانی سیدی ویندۆز و ڕیپەیر کردنەوەی ڕێکخستنەکان
یاخود دانانی ڕێکخستنەکانی بووت لە رێگەی فرمان پێدانەوە، ئەوەی من ئێستا لە دوو هێڵی فرمان دا نوسیومە کورتترین و باشترین ڕێگەیە لام وابێ، بەوەی پێویستی بە سیدی - یاخود دیڤیدی ویندۆز نیە و کەمترین فرمان نوسینی تێدایەوە.



فەرهەنگۆک
بووت boot
ڕیپەیر repair
ویندۆز windows
پەنجەرەی فرمانەکان cmd
زیانەواڵە malware
سپای هەنتەر spyHunter


نیشانکردنەکان
boot, windows, spyhunter, unbootable, malware, bcd, bcdedit, chainloader, windows7, repair pc


سۆران عبدالرحمن
٥:٤٠ ی بەرەبەیان
٢٧/١٠/٢٠١٩

پرتەوبۆڵەی من

زیاتر »

چیڕۆکی سەرکەوتن

زیاتر »

تەکنەلۆژیا

زیاتر »

دەستپێشخەری کار

زیاتر »

کار و کارامەیی

زیاتر »

گەشەپێدانی خود

زیاتر »