بانگەشە

زیاتر »

2019/06/15

بەژدارییەکانم لە کڕاودسۆڕسی - کۆدەنگی گووگڵ

گووگڵ بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانی و یارمەتیدانی خەڵکان بە هەموو زمانەکان، و نیشاندانی باشترین ئەنجامی گەڕان, سەکۆی پشکداری خۆبەخشانی هەیە، کە دەتوانی هاوکاری گووگڵ بکەیت, لە ڕاستی و دروستی وێنەکان، دەربڕینەکان، زیادکردنی زمان، و هەڵەسنگاندنی وەرگێڕان...هتد

لەڕێگەی بەکارهێنانی کڕاودسۆرسەوە دەتوانین زمانی کوردی لە وەرگێڕی گووگڵ و سەرجەم خزمەتگوزارییە گرنگەکانی تری گووگڵ زیاد بکەین، سەرباری زیادکردنی وێنە و ناونیشانی وێنەکان و پەسەندکردنی وێنە و نوسراوە دروستەکان.

تا ئەم ساتە و لە ماوەیەکی دیاریکراو دا، ئاستی بەژداری من بەم چەشنەی لای خوارەوەیە کە لە وێنە هاوپێچکراوەکەدا ڕوونە.

لە ئاستی ١٠ ی بەژداریکردنم، لەگەڵ کۆمەڵێک باج وەکو هاندان و سوپاسنامە
لەم ئاستەی بەژداریکردنی کڕاودسۆرس دا دەتوانی بەژداربیت لە کۆنگرەی وتووێژی و گفتوگۆ کە لە ڕێگەی گووگڵ هانگ .ئاوتەوە ئەنجام دەدرێ
 هەر بە گەیشتن بەم قۆناغە، گووگڵ لە ڕێگەی ئیمێڵەوە بانگهێشتنامەت بۆ دەنێرێت.



* بەداخەوە کە ناوێکی وا نیە بەرامبەر بە کڕاودسۆرس تا ئێستا
کە وەرگێڕانی واتایی بکەین، دەکاتە کۆدەنگی، کۆکردنەوەی زانیاری و کۆدەنگیکردن لەسەری، سەرچاوەی گشتگر

ئەم بابەتە نوێکرایەوە لە  ٣٠/١٢/٢٠١٩
دوای ماوەیەک لە بەژداریکردن، قۆناغی ١٢ م بڕی، گووگڵ کە ئەم قۆناغەت بڕی، ئیمێڵێکت بۆ دەنێرێت و داوا دەکات کە وێنەی خۆتیان بۆ بنێری وە وەڵامی کۆمەڵێک پرسیار بدەیتەوە.

کڕاودسۆرس



لە ٣/١/٢٠٢٠ ئیمێڵێ گووگڵ کڕاودسۆرسم پێگەیشت، کە داوای وەڵامدانەوەی چەند پرسیارێک و ناردنی وێنەیەک دەکات




دوای چەند هەفتەیەک بڵاویان کردەوە



لە ئێستادا بەردەوامم و ١٥ هەزار تاسکی نوێم ئەنجام داوە وەکو ژمارە، لە ئاستی ١٣ دا
بەژدارییەکانم زیاتر: وەرگێران و پەسەندکردنی زمانی کوردی، دانانی وێنە لەگەڵ ناونیشانی کوردییەکەی، پەسەندکردنی وێنەڕاستەکان بە پێی هاوپۆلی وێنەکان.



MY CURRENT 10384 CONTRIBUTIONS
#google #crowdsource #badge #Contributor

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

دەتوانی لێرەوە بیربۆچونت بخەیتە ڕوو یا هەر پرسیارێکی کە لەلات دروست بووە