سیزەر سایفەر لە سی پڵاس پڵاس دا

سیزەر سایفەر بە یەکێک لە کۆنترین شێوازەکانی کریپتۆگرافی دێت، بە واتایەکی تر تەکنیکی یاخود میکانیزمی گۆڕینی تێکست - دەق بۆ شێوازێکی نهیێنی و نەخێندراوە
مێژووی بەکاربردنی سیزەر سایفەر دەگەڕێتەوە بۆ قەیسەر یۆلیۆس لە سەردەمی کۆن بەکاری دەهێنا تاکو دوژمنەکانی ئەگەر نامەکانیشیان بەدەست گەیشت نەتوانن لێی تێبگەن.

چۆنیەتی کارکردنی تەکنیکی کۆدکردنی سیزەر سایفەر
بریتیە لە گۆڕینی شوینی پیتەکان و دەستخستنی پیتی نوێ



لەبەرامبەر هەر پیتێک دا ژمارەیەک هەیە بەم جۆرەی خوارەوە
A=0
B=1
C=3
ژمارەکان لە ٠ تاکو ٢٥ دەبن



پاشان پێویستمان بە کلیلە، کلیل بریتیە لەو نرخەی کە دەمانەێ شوێنی پیتەکە بگۆڕین

 دەمانەوێ ئەم وشەیە کۆد بکەین HELLO
کلیل: ٤
 واتە نرخی هەر پیتێک شوینەکەی چوارجار دەگۆڕین، بەمەش پیتەکە دەبێتە پیتێکی تر

H > L
E > I
L > P
L > P
O > S

لە کریپتۆگرافی دا دوو دۆخ هەیە
کاتێک کە دەقێک دەگۆڕین بۆ کۆد و دەیشارینەوە کە نەخوێندرێتەوە، ئەوە پێی دەوترێ ئینکریپت یاخود ئینکریپشن
وە کاتێک دەقێک کراوە بە کۆد دەمانەوێ بیگێڕینەوە سەر دەق و تاکو بخوێندرێتەوە، دەوترێ دیکریپشن


لەم نمونەیەی سی پڵاس پڵاس دا دەکرێ زیاتر ڕوون بێت

#include<iostream>
#include<string.h>
using namespace std;
int main() {
   cout << "Caesar Cipher Program"<<endl;
   cout<<"Enter the message:\n";
   char msg[100];
   cin.getline(msg,100); //take the message as input
   int i, j, length,choice,key;
   cout << "Enter key: ";
   cin >> key; //take the key as input
   length = strlen(msg);
   cout<<"Enter your choice \n1. Encryption \n2. Decryption \n";
   cin>>choice;
   if (choice==1) //for encryption
   {
      char ch;
      for(int i = 0; msg[i] != '\0'; ++i) {
         ch = msg[i];
         //encrypt for lowercase letter
         if (ch >= 'a' && ch <= 'z'){
            ch = ch + key;
            if (ch > 'z') {
               ch = ch - 'z' + 'a' - 1;
            }
            msg[i] = ch;
         }
         //encrypt for uppercase letter
         else if (ch >= 'A' && ch <= 'Z'){
            ch = ch + key;
            if (ch > 'Z'){
               ch = ch - 'Z' + 'A' - 1;
            }
            msg[i] = ch;
         }
      }
      printf("Encrypted message: %s", msg);
   }
   else if (choice == 2) { //for decryption
      char ch;
      for(int i = 0; msg[i] != '\0'; ++i) {
         ch = msg[i];
         //decrypt for lowercase letter
         if(ch >= 'a' && ch <= 'z') {
            ch = ch - key;
            if(ch < 'a'){
               ch = ch + 'z' - 'a' + 1;
            }
            msg[i] = ch;
         }
         //decrypt for uppercase letter
         else if(ch >= 'A' && ch <= 'Z') {
           ch = ch - key;
            if(ch < 'A') {
               ch = ch + 'Z' - 'A' + 1;
            }
            msg[i] = ch;
         }
      }
      cout << "Decrypted message: " << msg;
   }
}

کاتێک ئەم کۆدەی سی پڵاس پڵاس دەخەینە کار، و وشەیەی تەکنەلۆژیا دادەنێین دەمانەوێ کۆدی بکەین
بەم شێوەی خوارەوە دەبێت دەرئەنجامەکەی.





فەرهەنگۆک
Caesar cipher سیزەر سایفەر
Cryptography کریپتۆگرافی
Encryption ئینکریپشن
Decryption دیکریپشن
Plain Text دەق - تێکست
Cipher Text کۆدکراو
Key کلیل
C++ سی پڵاس پڵاس


١/٦/٢٠١٩
سۆران عبدالرحمن





نوسەر: سۆران --- کاتی بڵاوکردنەوە : 6/01/2019 --- هاوپۆل : پڕۆگرامسازی CPlusPlus --- فەرهەنگۆکی وشەکان

بەژداری بە بابەتەکە بکە

فەیسبووکتویتەرگۆگڵ پڵاس
≡ کۆمێنت بنوسە
0 لێدوانی بلۆگ

دەتوانی لێرەوە بیربۆچونت بخەیتە ڕوو یا هەر پرسیارێکی کە لەلات دروست بووە