کلیلەکانی بەڕێوەبردنی کات

کات شتێکی گرنگی ژیانی هەر تاکێک و کۆمەڵگایەکە، بۆ ئەنجامدانی کارێک و بەدیهێنانی ئامانجێک پێویستە بزاندرێ چۆن سود لە کات وەربگیرێت.

هایل لە باسی بەڕێوەبردنی کات دا دەڵێ: توانا کەسییەکانی هەر تاکێکە، وە چۆنیەتی دارێژتنەوەی، بۆ ئەنجامدانی کارێکی پێویست لە چوارچێوەی ڕێسادا، بە واتای ئەنجامدانی کارێکی دروست لە کاتێکی دیاریکراو دا.

گرنگی بەڕێوەبردنی کات 
- یەکێکە لە دەروازە گرنگەکانی سەرکەوتنی دامەزاروەکان و پێشخستنی کەسی
- یەکێکە لە خاڵە گرنگەکان بۆ بەڕێوەبردن ، لەوانە بڕیاردان، پلاندانان..هتد
- یارمەتی بەڕێوبەران دەدا لە کارەکانیان دا کە چۆن کارەکان باشتر بەڕێوەببەن.
- کار دەکاتە سەر چۆنیەتی بەکاربردنی بەردەستتیەکانی تر.


کلیلەکانی بەڕێوەبردنی کات
لە گرنگترین کلیلە سەرەکییەکانی بەڕێوەبردنی کات بەشێوەیەکی کارا و سەرکەوتوو ئەمانەی خوارەوە:

شیکارکردنی کات:
ئەمەش لە ڕێگەی دانانی لیستی چالاکییەکانی ڕۆژانە بۆ ماوەی هەفتەیەک بەلای کەمە، کە ئەمەش هۆکارێکی سەرەکییە کە کاتەکانت ڕێکبخەیت.

پلاندانان
پێویستە بەرنامە و پلانت هەبێ بە درێژایی کات، تاکو بەپێی پێویست بتوانی سود لە کاتەکانت ببینی.

ئامانج و پێویستیەکان
پێویستە ئامانجێک هەبێت کە چاوەڕوانی دەرئەنجام دەکەین، تاکو دروست کاتەکە سود لێببینین.

پێشبینیکردن
دەکرێ پێشبینی دابنرێ و چاوەڕوانی هەر دۆخێک بین کە لە کاتەکەمان ببات.

چالاکییەکان
ئەنجامدان و دەسخستنی ئەوەی دەمانەوێ بەشێوەیەکی دروست. هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی کارێکی لە کاتێکی هەڵە یاخود ئەنجامدانی کارێک کە کاتی نیە دەرئەنجامی باشی نابێت و تەنیا لە کات دەبات، بۆیە دەبێ ڕەچاوی کات و کاری گونجاو بگەین.

جێگرەوەکان
بە واتای گرنگی دۆزینەوەی چارەسەری جێگرەوە، لە ئەگەری بوونی چەند جێگرەوەیەک.

دانانی بەرواری کۆتایی
بۆ ئەوەی پەیوەست بین بەو کارەی دەیکەین و لە کاتێکی دیاریکراو دا دەبێ خاڵی کۆتایی هەبێت و دوا کات دابنرێ بۆ هەر جۆرە چالاکی و کارێکی ڕۆژانە.

کەمکردنەوەی ڕۆتین
چاوخستنە سەر ئامانج و کارێکی دیاریکراو و دوورکەوتنەوە لە ڕێگا لادان و بەسەربردنی کات بە شتی لاوەکییە، کە دەکرێ لە کاتی تر و بەشێوەی تر ئەنجام بدرێن.




سۆران عبدالرحمن
٤/٥/٢٠١٩



نوسەر: سۆران --- کاتی بڵاوکردنەوە : 5/04/2019 --- هاوپۆل : کار و کارامەیی گەشەپێدانی خود --- فەرهەنگۆکی وشەکان

بەژداری بە بابەتەکە بکە

فەیسبووکتویتەرگۆگڵ پڵاس
≡ کۆمێنت بنوسە
0 لێدوانی بلۆگ

دەتوانی لێرەوە بیربۆچونت بخەیتە ڕوو یا هەر پرسیارێکی کە لەلات دروست بووە