بەژدارییەکانم لە پێشنیاری دەستکاریکردن - لە تۆڕی فەیسبووک

فەیسبووک خاوەنی زۆرترین بەکاربەرە لە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی سەرهێڵ دا
بۆ زیاتر ڕاکێشان و هاندانی خەڵکی لە بەکاربردن بەردەوام هەوڵدەدا باشترین و زۆرترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکات.
چەندەها خزمەتگوزاری بەسودی هەیە لەوانە خزمەتگوزاری زانیاری شوێنە بازرگانی و گشتییەکان.
لەگەڵ ئەوەش دا بەشی تایبەت بە باشترکردن و ڕێکخستنی زانیارییەکانی هەیە کە سود لە خەڵکی هەمان شوێن دەبینێت بۆ باشترکردنی بەخشینی زانیارییەکان

ماوەیەکی زۆرە بەژدارم لە یارمەتیدانی فەیسبووک لە باشترکردن و پەسەندکردن و پێدانی زانیاری دروست دەربارەی شوێنەکان
بەپێی ئەو وڵاتەی کە لێی دەژێی فەیسبووک شوێنەکان دەخاتە بەردەستت تاکو زانیارییەکانیان پەسەند بکەیت


Facebook Editor


لە هەر تۆڕێک و ماڵپەڕێک کە بەژداری خۆبەخشانە دەکەی کۆمەڵێک باجت پێ دەبەخشێ بۆ دیاریکردنی ئاستی تۆ لە بەژدارییەکە، نمونەی خوارەوە کۆمەڵێک باجن کە پێمدراوە
هەر یەکە و تایبەتە بە جۆرە کارێک، بۆ نمونە باجی هاوپۆلەکان، بەوەی لە ٢٥٠ هاوپۆلی زیاتر بەژداربوومە
و ڕێکخستنم بۆ ٢٥٠ جۆر شوێنی هاوپۆل جیاواز کردوە

رێژەی وردی و متمانەیی کارەکەم ٨٧٪ بووە
بە پشت بەستن بە دروستی شوێنەکان و ڕەزامەندی ئەو شوێنەی کە پێشنیاری زانیارییەکەی بۆ دەکەیت
وە وەڵامدانەوەی گۆڕانکاری و پێشنیارەکان

بەو رێکخستن  و دەستکارییانەی بەژداربوومە، نزیکەی ١.٥ ملیۆن بەکاربەر سودی بینیوە لە زانیارییەکان.
ئەم خەڵات و باجانە تەنیا بۆ هاندان و خۆشەویستکردنی کارەکەیە، ئەگەر نا خۆی کارێکی خۆبەخشی یە.


-----------------------------------------
نوێکرایەوە لە ٨/١١/٢٠٢٠: دانانی وێنەیەکی نوێ
قۆناغی ٣٤




٣١/٥/٢٠١٩
سۆران عبدالرحمن

زیادکردنی شێوەزاری سۆرانی و وەرگێڕانی وەرگێڕی گووگڵ


وەکو ڕوونە کاری زیادکردن و وەرگێڕانی گووگڵ ماوەی چەند ساڵێکە دەستی پێکردوە و کۆمەڵێک کەسیش خۆبەخشانە کاری بۆ دەکەن،
بۆ بەرچاو ڕوونی کارەکە بەم چەشنەیە
بەشی وەرگێڕان و بەشی پەسەندکردنی وشە و ڕستە وەرگێراوەکان دەگرێتەخۆ.
کاتێک بەژداربوان وشەکان وەردەگێڕن لە هەمان کات دا ئەو وشە وەرگێڕدراوانە لەبەشی پەسەندکردن - ڤالیدەیت دەردەکەون
تاکو لە لایەن بەژداربووانەوە وەرگێڕانە دروستەکان پەسەند بکەن و ئەوانی تر ڕەت بکەنەوە.

هەڵبەتە ئەو کەسەی وەرگێڕان دەکات باشترە شتێک لە بابەتەکە بزانێت، کەمێک شارەزایی هەبێ لە ڕێزمانی کوردی
و چۆنیەتی دانانی خاڵبەندی و ڕیزکردنی وشە
و پاشانیش هەڵبژاردن و پەسەندکردنی وشە دروست و شیاوەکان بەپێی دۆخی ڕستەکە و کاتەکەی!

ئەوەی ماوەیەکە بووەتە تیبینی لام و سەرنجی ڕاکێشاوم، کۆمەڵێک خەڵک دەستیان بۆ کارەکە بردوە کە نە لە توانای ئەوانە و نە شیاوی کارەکەن، بەڵام هەر شتێکە بوونە بە بار بەسەر ئەم شەپۆڵەوە.
کۆمەڵێک خەڵک کە شارەزایی باش نین لە بابەتەکە نازانن دەبێ چی بکەن ، یاخود ئەوانەی ڕێزمان نازانن، وە ئەوانەشی کە بە هەڵە وشە و ڕستەکان پەسەند دەکەن، دیسان بوون بە بەربەست و ڕێگر لەبەرەوپێشچوونی کارەکە،

بەژداری من دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای ساڵی ٢٠١٥ لە گروپی وەرگێڕانی گووگڵ لە فەیسبووک لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێ و کەسی بەتوانا دەستمان پێکرد..



وەرگیڕانی گووگڵ کاری گروپە دەبێت کۆمەڵێک کەس وەرگێڕان بکەن و پاشان هەمووان دروستترین وشە و ڕستە هەڵبژێرن، بە واتایەکی تر خاوەندارییەکەی تاکە کەسێک نیە
سۆران_



هەندێ خاڵ کە پێویستە ڕەچاوی بکەین لە کاتی وەرگێڕان و پەسەندکردنی وشە و ڕستەکان؛
- ڕێنوس
- وەرگێڕانی دروست و بەپیێ بارودۆخ و کات
- ڕێزمان
- خاڵبەندی
- رێزبەندی وشە
- پەسەندکردنی وشە و ڕستەی دروست و گونجاو
- هاندان و ئاراستەکردنی کەسانی تر بەشێوەیەکی دروست
- کاری وەرگێڕان کارێکی هاوبەشییە و پێویستی بە هەمووان هەیە

ئەمەی سەرەم لا گرنگە بە هۆی ئەوەی کەسانێک بەداخەوە باش ئاگادار نین و شارەزاییان کەمە، زۆرجار مانای هەڵە لە بەرامبەر وشەکان دادەنێن، یاخود وشەی نادروست پەسەند دەکەن، جا وشەکە تەواو نەبێت یاخود رێزمانی ڕستەکان.

هەندێ لەو نمونانەی کە هەڵەن و تێپەڕێندراون!




لەم نمونانە دیارە کە ڕەچاوی خاڵبەندی نەکراوە، گرنگی بە دۆخی ڕستە و ڕێزمان و وشەسازی کوردی نەدراوە



تکایە با ڕەچاوی ڕەنوس و وشەسازی بکەین! 

لە وێنەی خوارەوە دا دەبینرێ کەسانێک چوونە بڵاوکراوەی فەیسبووکیان هێناوە و لێرە لە کۆمیونیتی گووگڵ دایانناوە،
هەڵبەتە بەهۆی ئاراستەبردنێکی هەڵە



پرسیاری زۆر دووبارە و بەردەوام، لە کۆمپیونیتی گووگڵ

 +
+




بەو هیوایەی لە نزیکترین کات دا ببینین زمانی کوردی سۆرانی لە وەرگێڕی گووگڵ کار دەبێت بە هاوکاری هەمووان


٣١/٥/٢٠١٩
سۆران عبدالرحمن

نوسینی چەند فرمانێک بەیەکەوە - لینوکس


ڕەنگە وا پێویست بکا یاخود بمانەوێ چەند فرمانێک بەیەکەوە بخەینەگەڕ تاکو خێراتر چەند دەرئەنجامێکمان دەستبکەوێ
یان سروشتی پێداویستییەکە وابێت دوو بۆ سێ فرمان لە لینوکس بەیەکەوە بنوسین

چەند ڕێگەیەک هەیە بۆ نوسینی فرمانەکان لەدوای یەکتر
و دەستکەوتنی ئەنجامەکانیان

بە نمونەیەک شێوازی فرە فرمان دەخەینەڕوو بە بەکاربردنی سیمیکۆڵۆن ؛

ls ; pwd ; id

لەم نمونەیەدا، سێ فرمانی جیاوازمان کرد، نیشاندانی لیست و شوێنگە و ئایدی بەکاربەر
 واتە، لە دەرئەنجام دا، لیست دەکات پاشان پێمان نیشان دەدا لە چ  شوێنێکین و ئێمە کامە بەکاربەرین




نمونەیەکی تر
دروستکردنی فۆڵدەر - دایرێکتەری و پاشان چوونە ناو دایرێکتەرییەکە

mkdir MyFolder && cd MyFolder


بۆ نوسینی فرە فرمان لە لینوکس، ئەم سێ شێوازە هەیە
 A ; B  – Run A and then B
 A && B  – Run B only if A succeeded
 A || B  – Run B only if A failed
شێوازی یەکەم، جێبەجێکردنی هەردوو فرمانەکە یەک لە دوای یەک
شێوازی دووەم، جێبەجێکردنی فرمانی دووەم ئەگەر یەکەم سەرکەوتوو بوو
شێوازی سێیەم، جێبەجێکردنی فرمانی دووەم ئەگەر هاتوو فرمانی یەکەم شکستی هێنا



فەرهەنگۆک
  directory دایرێکتەری - فۆڵدەر
linux لینوکس
command فرمان
Semicolon خاڵبۆر - سیمیکۆڵۆن


 ١٩/٥/٢٠١٩
سۆران عبدالرحمن



کلیلەکانی بەڕێوەبردنی کات

کات شتێکی گرنگی ژیانی هەر تاکێک و کۆمەڵگایەکە، بۆ ئەنجامدانی کارێک و بەدیهێنانی ئامانجێک پێویستە بزاندرێ چۆن سود لە کات وەربگیرێت.

هایل لە باسی بەڕێوەبردنی کات دا دەڵێ: توانا کەسییەکانی هەر تاکێکە، وە چۆنیەتی دارێژتنەوەی، بۆ ئەنجامدانی کارێکی پێویست لە چوارچێوەی ڕێسادا، بە واتای ئەنجامدانی کارێکی دروست لە کاتێکی دیاریکراو دا.

گرنگی بەڕێوەبردنی کات 
- یەکێکە لە دەروازە گرنگەکانی سەرکەوتنی دامەزاروەکان و پێشخستنی کەسی
- یەکێکە لە خاڵە گرنگەکان بۆ بەڕێوەبردن ، لەوانە بڕیاردان، پلاندانان..هتد
- یارمەتی بەڕێوبەران دەدا لە کارەکانیان دا کە چۆن کارەکان باشتر بەڕێوەببەن.
- کار دەکاتە سەر چۆنیەتی بەکاربردنی بەردەستتیەکانی تر.


کلیلەکانی بەڕێوەبردنی کات
لە گرنگترین کلیلە سەرەکییەکانی بەڕێوەبردنی کات بەشێوەیەکی کارا و سەرکەوتوو ئەمانەی خوارەوە:

شیکارکردنی کات:
ئەمەش لە ڕێگەی دانانی لیستی چالاکییەکانی ڕۆژانە بۆ ماوەی هەفتەیەک بەلای کەمە، کە ئەمەش هۆکارێکی سەرەکییە کە کاتەکانت ڕێکبخەیت.

پلاندانان
پێویستە بەرنامە و پلانت هەبێ بە درێژایی کات، تاکو بەپێی پێویست بتوانی سود لە کاتەکانت ببینی.

ئامانج و پێویستیەکان
پێویستە ئامانجێک هەبێت کە چاوەڕوانی دەرئەنجام دەکەین، تاکو دروست کاتەکە سود لێببینین.

پێشبینیکردن
دەکرێ پێشبینی دابنرێ و چاوەڕوانی هەر دۆخێک بین کە لە کاتەکەمان ببات.

چالاکییەکان
ئەنجامدان و دەسخستنی ئەوەی دەمانەوێ بەشێوەیەکی دروست. هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی کارێکی لە کاتێکی هەڵە یاخود ئەنجامدانی کارێک کە کاتی نیە دەرئەنجامی باشی نابێت و تەنیا لە کات دەبات، بۆیە دەبێ ڕەچاوی کات و کاری گونجاو بگەین.

جێگرەوەکان
بە واتای گرنگی دۆزینەوەی چارەسەری جێگرەوە، لە ئەگەری بوونی چەند جێگرەوەیەک.

دانانی بەرواری کۆتایی
بۆ ئەوەی پەیوەست بین بەو کارەی دەیکەین و لە کاتێکی دیاریکراو دا دەبێ خاڵی کۆتایی هەبێت و دوا کات دابنرێ بۆ هەر جۆرە چالاکی و کارێکی ڕۆژانە.

کەمکردنەوەی ڕۆتین
چاوخستنە سەر ئامانج و کارێکی دیاریکراو و دوورکەوتنەوە لە ڕێگا لادان و بەسەربردنی کات بە شتی لاوەکییە، کە دەکرێ لە کاتی تر و بەشێوەی تر ئەنجام بدرێن.




سۆران عبدالرحمن
٤/٥/٢٠١٩

پرتەوبۆڵەی من

زیاتر »

چیڕۆکی سەرکەوتن

زیاتر »

تەکنەلۆژیا

زیاتر »

دەستپێشخەری کار

زیاتر »

کار و کارامەیی

زیاتر »

گەشەپێدانی خود

زیاتر »