دوا نیوەڕۆیەک لە پێشانگایەکی بەهارەی پڕ لە گوڵ

کاتژمێر یەکی پاش نیوەڕۆیە، وەرز وەرزی بەهارە،  شوێن بەردەم پاڕکی شانەدەر لە هەولێر

پێشانگایەکی خنجیلانەی بواری گوڵ و گوڵزار و کاری دەستی بەڕێوە دەچێ و کۆمەڵێک کۆشکی جۆراوجۆر لە پێشوازی میوانانانی پێشانگاکەدان، ئەوەی سەرنجی منی ڕاکێشا کۆشکی تایبەت بە زیندەوەرە بچووکەکان بوو کە وشکرابوونەوە و بەشێوازێکی جوان نمایشکرابوون، کۆمەڵێک وێنەم لێگرتن






کۆمەڵێک وێنەی گوڵ، وە چەند دانەیەکمان لێ کڕین






١٣/٣/٢٠١٩
سۆران عبدالرحمن


جادووی ژیان - پاوڵۆ کۆیلۆ


جادووگەرێک لە ناوەڕاستی مەیدانێک وەستا و سێ پرتەقاڵی لە گیرفانی دەرهێنا و لە هەوادا یاری پێ دەکردن، خەڵکەکە بە سەرسامییەوە لە دەوری کۆبونەوە.
یەکێک ووتی: ژیان بەم جۆرەیە! هەمیشە پرتەقاڵ لە ناو هەردوو دەستمانە.. وە سێیەمیان لە هەوا دایە. بەڵام سێیەم دانە تەواوی چیڕۆکەکەیە! هەڵدەدرێ و لە دەوری خۆی دەخولێتەوە.
هەموو وەکو ئەم جادوگەرەین، لەم جیهانەدا دەگەین بە خەون و بەڵام هەرگیز ناتوانین کۆنترۆڵی بکەین، لەم حاڵەتانەدا دەبێ بزانی کە چۆن خۆت دەدەیتە دەستی خودا..
ڕەنگە خەونەکە لە رێڕەوە ڕاستەکەی بخولێتەوە و بێتەدی و بگەریتەوە ناو دەستت!




١٢/٣/٢٠١٩
سۆران عبدالرحمن

خەیاڵێکی شەیتانانە - پاوڵۆ کۆیلۆ


شەیتانێک بە شەیتانێکی تری ووت: ئەو پیاوە باشە دەبینی کە بەوێدا ڕێ دەکا؟
دەچم و ڕۆحی دەڕوخێنم!
شەیتانی دووەم ووتی: گوێت بۆ ناگرێت، ئەو سەرقاڵە بە بیرۆکەکانیەوە...
بەڵام شەیتانی یەکەم شێوەی گۆڕی بۆ سەر جبریل و چوو بە پیاوەکەی ووت: من لێرەم بۆ یارمەتیدانی تۆ...
پیاوەکە ووتی: ببورە گەورەم بە هەڵەداچووی، هیچ شتێکی وام نەکردوە لە ژیانم دا کە شایستەی گرنگی پێدانی فریشتەکان بێت.
و بەڕێگەکەی دا ڕۆیشت بە بێ ئەوەی بزانێ کە چی ڕوویدا.
ئای هاوڕێکەم...ئەو لە پیاوێکی تەواو دەگەڕا.


و. سۆران عبدالرحمن
٧/٣/٢٠١٩



پرتەوبۆڵەی من

زیاتر »

چیڕۆکی سەرکەوتن

زیاتر »

تەکنەلۆژیا

زیاتر »

دەستپێشخەری کار

زیاتر »

کار و کارامەیی

زیاتر »

گەشەپێدانی خود

زیاتر »