ساڵی ٢٠١٤ لە شوێنێک لە دەرەوەی شار ئیشم دەکرد، لە ڕێگا سەرەکییەکەی دەرەوەی ئەو ناوچەیە دەگەڕامەوە بۆ ماڵ کاتەکە دوای نیوەڕۆ بوو، لە چلەی هاوین دا بووین، لە سەر ڕێگام پیاوێک وەستابوو تا وەکوو سەیارەیەک ڕای بگرێت و بیگەیەنێت لەگەڵ خۆیدا، ئەوە بوو ڕام گرت و سەرکەوت، پیاوێکی نیمچە بەتەمەن، کە گونیەیەکی سپی پێ بوو وا دیار بوو وردەواڵەی کۆکردبووەوە و دەگەڕایەوە بۆ ماڵ، دەمێک بوو لەو سەر ڕێگایە وەستابوو لەبەر خۆرەکە ئارەقە گیانی داپۆشی بوو، کە سەرکەوت دەیوسیت دەموچاوی بسڕێتەوە ئەوەبوو دەستی بۆ گونیەکەی برد و دەموچاوی ئارەقاوی پێ سڕیەوە، پێم گوت ئەوە کلێنسە بەکاری بهێنە، وتی نایەوێت من ڕاهاتووم لەوە. بەو قسەیەی زۆر دڵم بۆی ئێشا، خەڵکانێک هەن چەندە خوا پێدراون و بێ باکن، کەسانێکیش لە هەژاری دا و بە ژیانێکی سادە دەکرێت کەسانی دڵ نەرم شەرمەزار و کەسارەت بار بکەن!
ئەو یادگارییە هەر لە خەیاڵمە و زۆر جار دێتەوە بیرم.
ئەو یادگارییە هەر لە خەیاڵمە و زۆر جار دێتەوە بیرم.
٧/٢/٢٠١٩
سۆران عبدالرحمن