سەرەتایەک لە زمانی پایثۆن

پایثۆن چیە؟
پایثۆن زمانێکی پرۆگرامسازی بەرفراوانە، لە ساڵی ١٩٩١ لە لایەن گیودۆ ڤان ڕۆسەم* داهێنرا - یاخود دروستکرا. نوێترین 
وەشانی پایثۆن لە ئێستادا، پایثۆن ٣ یە.

پایثۆن بۆچی بەکاردێ؟
پایثۆن بەکاردێت لە دارشتنی وێب، گەشەپێدانی نەرماڵە، بیرکاری - ماتماتیک، سکریپت دارێژی.
دەکرێ پایثۆن لە سەر سێرڤەردا کاری پێ بکرێ بۆ دروستکردنی وێب ئەپلیکەیشن

بۆچی دەبێ پایثۆن هەڵبژێرین؟
پایثۆن زمانێکە لە سەر پلاتفۆرمی جیاواز کار دەکات وەکو: ویندۆز، لینوکس، ماک...هتد
ڕێسای دارێژتن و نوسینی ئاسانە و نزیکە لە ئینگلیزی یەوە.

چۆنیەتی دامەزراندن و بەکارهێنانی
زۆر لە کۆمپیوتەرەکان لە بنەماوە پایثۆنی بۆ زیادکراوە، بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە لەسەر کۆمپیوتەرێک هەیە یاخود نا، لە ڕێگەی "سی ئێم دی"* ـەوە دەگەڕێین لە ویندۆز
cmd.exe
لێرە دەنوسی
python --version

ئەگەر بتەوێ فایلێکی نوێی پایثۆن دروست بکەی پێویستە پاشگری پایثۆن دابنرێ

python helloworld.py
بەم شێوەیە یەکەم فایلی پایثۆن ـمان دروست کرد.



لە لینوکس دا، بە کۆماند لاین 
python
نمونەیەک بۆ دەرخستنی تێکست - نوسین
>>> print("Hello, World!")

بۆ دەرچوون لە ناو پایثۆن
exit()



ڕێساکانی نوسینی پایثۆن
بۆ دەرخستنی نوسین، کلیلەوشەی پرێنت بەکاردەهێنین
print("Hello, World!")

بۆ دانانی تێبینی و کۆمێنت
هێمای هاژ - پەنجەرە لە پێش تیبینیەکە دادەنێین
#This is a comment.
print("Hello, World!")

گۆڕاوەکان لە پایثۆن دا
پایثۆن وەکو زمانەکانی تر زاراوەی ناساندنی گۆڕاوی نیە، ڕاستەوخۆ بە دانانی گۆڕاوێک و پێدانی نرخ پێی کارەکان دەکات، کە ئاسانکارییە و پێویستی بە نوسینی کۆدی زۆر نیە

لەم نمونەی خوارەوەدا، دوو گۆڕاومان هەیە، یەکەمیان جۆری :ئینتیجەر" ـە ژمارەیە، نرخەکەی ژمارە ٥ ـە
وە گۆڕاوی دووەم، گۆڕاوێکە لە جۆری سترینگ - نوسین ، نرخەکەی بریتە لە وشەی "پایثۆن".
x = 5
y = "python"
print(x)
print(y)

نمونەیەک بە دانانی گۆڕاو لە کاتی دەرخستن دا

x = "awesome"
print("Python is " + x)


ژمارەکان لە پایثۆن دا
سێ جۆری ژمارە هەیە لە پایثۆن دا، ئینتیجەر، فلۆت و کۆمپلێکس
int
float
complex


لەم نمونەیەدا دەمانەوێ جۆری ژمارەکان بزانین بە دانانی "تایپ"
x = 1
y = 35656222554887711
z = -3255522
print(type(x))
print(type(y))
print(type(z))

دەرئەنجامەکەی
<class 'int'>
<class 'int'>
<class 'int'>


دیاریکردنی جۆری گۆڕاوەکان
بۆ نمونە گۆڕاوێک نرخەکەی بریتیە لە ژمارە ٣، دەمانەوێ وەکو سترینگ - تێکس مامەڵەی لەگەڵ بکەین
لەو کاتە دا جۆرەکەی دیاریدەکەین بە بەکارهێنانی فەنکشنی ئامادەکراو

x = int(1)   # x will be 1
y = int(2.8) # y will be 2
z = float("3")   # z will be 3.0
w = float("4.2") # w will be 4.2
n = str(2)    # n will be '2'
لە دێری یەکەم دا ، نرخی ئێکس بریتیە لە ١ ، ئێمە دەمانەوە وەکو ئینتیجەر مامەڵەی لەگەڵ بکەین


مامەڵەکردن لەگەڵ سترینگ - نوسین
لە ڕستەیەک دا دەمەوێ یەک پیتی دیاریکراوی وەربگرم

نیشاندانی پیتی دووەمی ئەم ڕستەیە

a = "Hello, World!"
print(a[1])


نیشاندانی پیتەکانی دووەم تاکو پێنجەم لە ڕستەیەک دا
b = "Hello, World!"
print(b[2:5])

بۆ زانینی ژمارەی پیتەکانی ڕستەیەک
a = "Hello, World!"
print(len(a))

گۆڕینی سەرجەم پیتەکان بۆ بچوک
a = "Hello, World!"
print(a.lower())

گۆڕینی پیتەکان بۆ گەورە
a = "Hello, World!"
print(a.upper())


گۆڕین و ئاڵوگۆڕی پیتێک لەگەڵ یەکێکی تر

a = "Hello, World!"
print(a.replace("H", "J"))


جیاکردنەوەی ڕستە و وشەکان، ئەگەر هاتوو کۆما هەبوو لە بەینیان
یان هەر جیاکەرەوەیەکی تر

a = "Hello, World!"
print(a.split(",")) # returns ['Hello', ' World!']



چۆنیەتی داخڵکردنی ژمارە و نوسین لە کاتی بەکارخستن دا
بۆ نمونە کاتێک داوای داخڵ کردنی ناوی خۆت دەکا 
input()
 بەکار دەبرێت بۆ داخڵکردن - تێخستن
print("Enter your name:")
x = input()
print("Hello, " + x)




Guido van Rossum *
CMD *


١٧/٢/٢٠١٩
سۆران عبدالرحمن


نوسەر: سۆران --- کاتی بڵاوکردنەوە : 2/17/2019 --- هاوپۆل : Python --- فەرهەنگۆکی وشەکان

بەژداری بە بابەتەکە بکە

فەیسبووکتویتەرگۆگڵ پڵاس
≡ کۆمێنت بنوسە
0 لێدوانی بلۆگ

دەتوانی لێرەوە بیربۆچونت بخەیتە ڕوو یا هەر پرسیارێکی کە لەلات دروست بووە