چەند نمونەیەکی پایثۆن - بەشی دووەم


لە بەشی یەکەمی نمونەکانی پایثۆن کۆمەڵێک نمونە خرانە ڕوو
ئەمە تەواوکەری هەمان باسە
لێرەدا کۆمەڵێک نمونەی تر دادەنرێت

نمونە - هێشتنەوەی کەسێک بۆ ماوەی یەک خولەک
وەستان بۆ ماوەی ٦٠ چرکە، و هەژمارکردنی کات
import time
for i in range (60):
   print("You waited: "),
   print(i)
   time.sleep(1)
print("You just waited 60 seconds for nothing!")



نمونە - هەڵبژاردنی ژمارەی هەڕەمەکی لە ناو کۆمەڵێک ژمارە دا
#Small program to generate random numbers from a range of numbers!
#Arthur: Soran Abdulrahman
#Version: 1.0, 27/02/2019
import random
print("Welcome to Random numbers generator\n")
x=input("How many random numbers you want?\n")
print("Random number(s) from range (130 to 210):")
for i in range(int(x)):
    print(random.randint(130,210))

نمونە - خوێندنەوەی پێکهاتەی ناو فایل
واتە کردنەوەی فایلێک و نیشاندانی نوسینەکەی ناوی
پێویستە تێکست فایلێک سەرەتا دروست بکەین بۆ مەبەستی نیشاندانەکە
main.py
test.txt

filename=str(input("Enter file name:"))
fx=open(filename,'r')
line=fx.readline()
print("\nYour file contains:\n")
while(line!=""):
    print(line)
    line=fx.readline()
fx.close()


نمونە - دیاریکردنی ژمارەیەک کە سالبە یاخود موجەبە یانیش سفرە
#Check Whether a Number is Positive or Negative
x=int(input("Enter your number:\n"))
if(x>0):
  print(x, " is Positive")
elif(x==0):
  print(x,"is Zero")
else:
  print(x,"is Negative!")

نمونە - پرگرامێک بۆ گۆڕینی پلەی گەرمی لە پلەی سلییزی بۆ فەهرنهایت
وە بە پێچەوانەوەش

#Program to convert temperature
#Authur: Soran Abdulrahman
#Version: 1.0; 27/2/2019
print("\n*** Temperature convertor ***\n")
print("1: Celsius to farenheit")
print("2: Farenheit to celsius")
x=int(input("\nEnter your option 1 or 2: "))
if(x==1):
  celsius=int(input("Enter the temperature in celcius:"))
  f=(celsius*1.8)+32
  print("Temperature in farenheit is:",f)
elif(x==2):
  farenheit=int(input("Enter the temperature in farenheit:"))
  c=int((farenheit-32)*0.56)
  print("Temperature in celsius is:",c)
else:
  print("Please enter your choise 1 or 2")



نمونە - مامەڵەکردن لە گەڵ دوو لیست لە ژمارە
بە دیاریکردنی ژمارەی تێخراوەکانی ناو هەر لیستێک و پاشان داخڵکردنی ژمارەکان
وە دواتر رێزکردنی ژمارەکانی هەردوو لیستەکە بە لێکدراوی
first_list=[ ]
second_list=[ ]
n1=int(input("Enter number of elements in first list:"))
for i in range(1,n1+1):
    b=int(input("Enter element:"))
    first_list.append(b)
n2=int(input("Enter number of elements in second list:"))
for i in range(1,n2+1):
    d=int(input("Enter element:"))
    second_list.append(d)
final_list=first_list+second_list
final_list.sort()
print("Final sorted list is:",final_list)
دەرئەنجامی بەگەڕخستنی ئەم نمونەیە

Enter number of elements in first list: 3
Enter element:2
Enter element:1
Enter element:6
Enter number of elements in second list: 2
Enter element:0
Enter element:7
Final sorted list is: [0, 1, 2, 6, 7]


نمونە - دۆزینەوەی گەورەترین ژمارە لە ناو کۆمەڵێک ژمارە دا
#Program to find largest number in the list of numbers
list=[ ]
x=int(input("Number of elements in the list:"))
for i in range(1,x+1):
  n=int(input("Enter element:"))
  list.append(n)
list.sort()
print("Largest number is: ",list[x-1])
دەرئەنجامی ئەم نمونەیە
Number of elements in the list:2
Enter element:5
Enter element:3
Largest number is:  5

نمونە - حاسیبەیەکی سادە
کە توانای کۆکردنەوە و لێ دەرکردن و لێکدان و دابەشکردنی هەیە

# Program make a simple calculator that can add, subtract, multiply and divide using functions
# This function adds two numbers
def add(x, y):
   return x + y
# This function subtracts two numbers
def subtract(x, y):
   return x - y
# This function multiplies two numbers
def multiply(x, y):
   return x * y
# This function divides two numbers
def divide(x, y):
   return x / y
 
print("Select operation.")
print("1.Add")
print("2.Subtract")
print("3.Multiply")
print("4.Divide")
# Take input from the user
choice = input("Enter choice(1/2/3/4):")
num1 = int(input("Enter first number: "))
num2 = int(input("Enter second number: "))
if choice == '1':
   print(num1,"+",num2,"=", add(num1,num2))
elif choice == '2':
   print(num1,"-",num2,"=", subtract(num1,num2))
elif choice == '3':
   print(num1,"*",num2,"=", multiply(num1,num2))
elif choice == '4':
   print(num1,"/",num2,"=", divide(num1,num2))
else:
   print("Invalid input")

دەرئەنجامەکەی بەم جۆرە دەبێت
Select operation.
1.Add
2.Subtract
3.Multiply
4.Divide
Enter choice(1/2/3/4):3
Enter first number: 2
Enter second number: 7
2 * 7 = 14

لەم نمونەیەی سەرەوە دا، فەنکشن بەکارهاتووە، سەرەتا پێناسەی فەنکشنەکە دەکرێ لەگەڵ ئەو کردەیەی کە هەیەتی
پاشان بەبانگکردنەوە و پێدانی نرخ دەرئەنجامێکمان دەست دەکەوێ

نمونەیەکی ناساندنی فەنکشن
def add(x, y):
   return x + y
فەنکشنی ئەد، کە کردەکەی بریتیە لە کۆکردنەوەی دوو گۆڕاوی ئێکس و وای



سۆران عبدالرحمن
٢٠/٢/٢٠١٩

چەند نمونەیەکی سەرەتایی لە پایثۆن


کۆمەڵێک نمونەی پایثۆن
Python

بۆدەرخستن لە پایثۆن دا کلیلەووشەی پرێنت بەکاردەبرێت.

نوسینی سڵاو لە جیهان، یەکەم کۆد لە پایثۆن
Hello World!
# This program prints Hello, world!
print('Hello, world!')


تێبینی - بۆ نوسین و دانانی کۆمێنت لە پایثۆن دا هێمای پەنجەرە - یاخود هاژ بەکاردێ
وەکو ئەم نمونەیەی خوارەوە
#This is my comment - current version 0.1.2


نمونە - ڕەندەم، دەرخستنی ژمارەیەک بە خۆکارانە
لە پایثۆن دا، مۆدیولە هەیە، کە دەتوانین بە بانگکردنیان سودیان لێ ببینین، وەکو مۆدیولەی ڕەندەم
کە خۆی ژمارەیەک هەڵدەبژێرێ و دەیخاتە دەرئەجامەوە.
import random
print(random.randint(0,9))

نمونە - نیشاندانی نرخی ئاسکی تێخستەکان، داخڵکراوەکە
ASCII
کلیلە ووشەی "ئۆ ئار دی" بەکار دەبرێ بۆ نیشاندانی نرخی ئاسکی تێخراوەکان.
c = input("Enter a character: ")
print("The ASCII value of '" + c + "' is",ord(c)) 
هەر ژمارەیەک داخڵ بکرێ، نرخەکەی بە ئاسکی دەنوسرێ

نمونە - کۆکردنەوەی دوو ژمارەی فلۆت، ژمارەی کەرتدار
پێویستە جۆری دراوەکانمان دیاری بکەین، بۆ نمونە لێرەدا فلۆتە ژمارەکە
# This program adds two numbers num1 = 1.5
num2 = 6.3

sum = float(num1) + float(num2)
sum = float(num1) + float(num2)
# Add two numbers # Display the sum
print('The sum of {0} and {1} is {2}'.format(num1, num2, sum)) 


نمونە - کۆکردنەوەی دوو ژمارە کە خۆمان داخلی دەکەین
ئەگەر بمانەوێ لە جیاتی ژمارەی جێگیر هەر جار خۆمان ژمارە داخل بکەین ئەوا کلیلەووشەی ئینپوت بەکار دەبەین.
# Store input numbersnum1 = input('Enter first number: ')
num2 = input('Enter second number: ') # Add two numbers# Display the sum
sum = float(num1) + float(num2)

print('The sum of {0} and {1} is {2}'.format(num1, num2, sum))
print('The sum of {0} and {1} is {2}'.format(num1, num2, sum))
سەرەتا تێخراوی یەکەم پاشان تێخراوی دووەم دادەنرێ، پاشان دەرئەنجامەکە دەردەچێت.


نمونە - پرۆگرامێک کە دەستنیشانی دەکا ئەو ژمارەیەی داخڵ دەکرێ پۆستەتیڤە یان نەگەتیڤە یاخود سفرە
پێدانی مەرج
num = float(input("Enter a number: "))
if num > 0:
   print("Positive number")
elif num == 0:
   print("Input number is Zero!")
else:
   print("Negative number") 


نمونە - دیاریکردنی ژمارەیەک کە تاکە یاخود جووتە
num = int(input("Enter a number: "))
if (num % 2) == 0:
   print("{0} is Even".format(num))
else:
   print("{0} is Odd".format(num))


نمونە - نیشاندانی ڕۆژژمێر
بانگکردنی مۆدیولەی ڕۆژژمێر و بە پێدانی ساڵ و مانگ
import calendar yy = 2019 mm = 2 print(calendar.month(yy, mm))

نمونە - خشتەی لێکدان
# To take input from the user num = int(input("Display multiplication table of? ")) # use for loop to iterate 10 times for i in range(1, num+1): print(num,'x',i,'=',num*i)

دەرئەنجام کاتێک ژمارە ٩ داخڵ دەکەین
Display multiplication table of? 9
9 x 1 = 9
9 x 2 = 18
9 x 3 = 27
9 x 4 = 36
9 x 5 = 45
9 x 6 = 54
9 x 7 = 63
9 x 8 = 72
9 x 9 = 81

نمونە - هەلباردنی ژمارەیەک بە هەڕەمەکی
ژمارەی دەستپێک و کۆتایی دادەنێین، خۆکارانە بە هەڕەمەکی ژمارەیەک لەو نێوانە هەڵدەبژێرێت
#Random numbers!
import random
#Enter your range
x=input('Enter your initiate value: ')
y=input('Enter your End value: ')
#print random number!
print(random.randint(int(x),int(y)))

نمونە - نیشاندانی بەروار و کاتی ئێستا
#Current Date
from datetime import datetime
now = datetime.now()
mm = str(now.month)
dd = str(now.day)
yyyy = str(now.year)
hour = str(now.hour)
mi = str(now.minute)
ss = str(now.second)
print (mm + "/" + dd + "/" + yyyy + " " + hour + ":" + mi + ":" + ss)


نمونە - سکریپتێک بۆ دروستکردنی وشەی نهێنی - پاسۆرد
#Passowrd Generator
import string
from random import *
characters = string.ascii_letters + string.punctuation  + string.digits
password =  "".join(choice(characters) for x in range(randint(8, 16)))
print (password)


نمونە  -  ژمارەی هەڕەمەکی لە ١٠ جار دا
#Random number for 10 times
#19-2-2019 Soran_sali@yahoo.com
import random
for i in range (0,10):
   print(random.randint(0,10))

نمونە - دیاریکردنی گەورەترین ژمارە
دەتەوێ چەند لە نیوان چەند ژمارەیەک دیاری بکەی کامیان گەورەترینە، بە داخڵکردنی نرخەکان
#Define largest number between n input numbers
a=[]
n=int(input("Enter number of elements:"))
for i in range(1,n+1):
    b=int(input("Enter element:"))
    a.append(b)
a.sort()
print("Largest element is:",a[n-1])
ئەنجام بەم جۆرەی خوارەوە دەبێت
Enter number of elements: 6
Enter element: 45
Enter element: 345
Enter element: 65
Enter element: 34
Enter element: 23
Enter element: 11
Largest element is: 345 

نمونە - نیشاندانی لیستێک لە ژمارە
# Python program to print list
# using for loop
a = [1, 9, 0, 4, 5, 6, 8 ,10]
# printing the list using loop
for x in range(len(a)):
print (a[x])
نمونە - هەڵبژاردنی سێ ژمارە بەشێوەی هەڕەمەکی لە ناو لیستێک ژمارە دا
import random
# Choose 3 elements
print("Your random number is: ")
print(random.sample([1,2,3,4,5,6,7,8,9,10], 3))  



* هەوڵەدەم بەپێی توانا ئەم پەڕەیە نوێ بکەمەوە بە زیادکردنی نمونەی نوێ، لەگەڵ دانانی ڕوونکردنەوە

١٨/٢/٢٠١٩
سۆران عبدالرحمن


سەرەتایەک لە زمانی پایثۆن

پایثۆن چیە؟
پایثۆن زمانێکی پرۆگرامسازی بەرفراوانە، لە ساڵی ١٩٩١ لە لایەن گیودۆ ڤان ڕۆسەم* داهێنرا - یاخود دروستکرا. نوێترین 
وەشانی پایثۆن لە ئێستادا، پایثۆن ٣ یە.

پایثۆن بۆچی بەکاردێ؟
پایثۆن بەکاردێت لە دارشتنی وێب، گەشەپێدانی نەرماڵە، بیرکاری - ماتماتیک، سکریپت دارێژی.
دەکرێ پایثۆن لە سەر سێرڤەردا کاری پێ بکرێ بۆ دروستکردنی وێب ئەپلیکەیشن

بۆچی دەبێ پایثۆن هەڵبژێرین؟
پایثۆن زمانێکە لە سەر پلاتفۆرمی جیاواز کار دەکات وەکو: ویندۆز، لینوکس، ماک...هتد
ڕێسای دارێژتن و نوسینی ئاسانە و نزیکە لە ئینگلیزی یەوە.

چۆنیەتی دامەزراندن و بەکارهێنانی
زۆر لە کۆمپیوتەرەکان لە بنەماوە پایثۆنی بۆ زیادکراوە، بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە لەسەر کۆمپیوتەرێک هەیە یاخود نا، لە ڕێگەی "سی ئێم دی"* ـەوە دەگەڕێین لە ویندۆز
cmd.exe
لێرە دەنوسی
python --version

ئەگەر بتەوێ فایلێکی نوێی پایثۆن دروست بکەی پێویستە پاشگری پایثۆن دابنرێ

python helloworld.py
بەم شێوەیە یەکەم فایلی پایثۆن ـمان دروست کرد.



لە لینوکس دا، بە کۆماند لاین 
python
نمونەیەک بۆ دەرخستنی تێکست - نوسین
>>> print("Hello, World!")

بۆ دەرچوون لە ناو پایثۆن
exit()



ڕێساکانی نوسینی پایثۆن
بۆ دەرخستنی نوسین، کلیلەوشەی پرێنت بەکاردەهێنین
print("Hello, World!")

بۆ دانانی تێبینی و کۆمێنت
هێمای هاژ - پەنجەرە لە پێش تیبینیەکە دادەنێین
#This is a comment.
print("Hello, World!")

گۆڕاوەکان لە پایثۆن دا
پایثۆن وەکو زمانەکانی تر زاراوەی ناساندنی گۆڕاوی نیە، ڕاستەوخۆ بە دانانی گۆڕاوێک و پێدانی نرخ پێی کارەکان دەکات، کە ئاسانکارییە و پێویستی بە نوسینی کۆدی زۆر نیە

لەم نمونەی خوارەوەدا، دوو گۆڕاومان هەیە، یەکەمیان جۆری :ئینتیجەر" ـە ژمارەیە، نرخەکەی ژمارە ٥ ـە
وە گۆڕاوی دووەم، گۆڕاوێکە لە جۆری سترینگ - نوسین ، نرخەکەی بریتە لە وشەی "پایثۆن".
x = 5
y = "python"
print(x)
print(y)

نمونەیەک بە دانانی گۆڕاو لە کاتی دەرخستن دا

x = "awesome"
print("Python is " + x)


ژمارەکان لە پایثۆن دا
سێ جۆری ژمارە هەیە لە پایثۆن دا، ئینتیجەر، فلۆت و کۆمپلێکس
int
float
complex


لەم نمونەیەدا دەمانەوێ جۆری ژمارەکان بزانین بە دانانی "تایپ"
x = 1
y = 35656222554887711
z = -3255522
print(type(x))
print(type(y))
print(type(z))

دەرئەنجامەکەی
<class 'int'>
<class 'int'>
<class 'int'>


دیاریکردنی جۆری گۆڕاوەکان
بۆ نمونە گۆڕاوێک نرخەکەی بریتیە لە ژمارە ٣، دەمانەوێ وەکو سترینگ - تێکس مامەڵەی لەگەڵ بکەین
لەو کاتە دا جۆرەکەی دیاریدەکەین بە بەکارهێنانی فەنکشنی ئامادەکراو

x = int(1)   # x will be 1
y = int(2.8) # y will be 2
z = float("3")   # z will be 3.0
w = float("4.2") # w will be 4.2
n = str(2)    # n will be '2'
لە دێری یەکەم دا ، نرخی ئێکس بریتیە لە ١ ، ئێمە دەمانەوە وەکو ئینتیجەر مامەڵەی لەگەڵ بکەین


مامەڵەکردن لەگەڵ سترینگ - نوسین
لە ڕستەیەک دا دەمەوێ یەک پیتی دیاریکراوی وەربگرم

نیشاندانی پیتی دووەمی ئەم ڕستەیە

a = "Hello, World!"
print(a[1])


نیشاندانی پیتەکانی دووەم تاکو پێنجەم لە ڕستەیەک دا
b = "Hello, World!"
print(b[2:5])

بۆ زانینی ژمارەی پیتەکانی ڕستەیەک
a = "Hello, World!"
print(len(a))

گۆڕینی سەرجەم پیتەکان بۆ بچوک
a = "Hello, World!"
print(a.lower())

گۆڕینی پیتەکان بۆ گەورە
a = "Hello, World!"
print(a.upper())


گۆڕین و ئاڵوگۆڕی پیتێک لەگەڵ یەکێکی تر

a = "Hello, World!"
print(a.replace("H", "J"))


جیاکردنەوەی ڕستە و وشەکان، ئەگەر هاتوو کۆما هەبوو لە بەینیان
یان هەر جیاکەرەوەیەکی تر

a = "Hello, World!"
print(a.split(",")) # returns ['Hello', ' World!']



چۆنیەتی داخڵکردنی ژمارە و نوسین لە کاتی بەکارخستن دا
بۆ نمونە کاتێک داوای داخڵ کردنی ناوی خۆت دەکا 
input()
 بەکار دەبرێت بۆ داخڵکردن - تێخستن
print("Enter your name:")
x = input()
print("Hello, " + x)




Guido van Rossum *
CMD *


١٧/٢/٢٠١٩
سۆران عبدالرحمن

نیوەڕۆیەکی پر لە ڕازی بوون

ساڵی ٢٠١٤ لە شوێنێک لە دەرەوەی شار ئیشم دەکرد، لە ڕێگا سەرەکییەکەی دەرەوەی ئەو ناوچەیە دەگەڕامەوە بۆ ماڵ کاتەکە دوای نیوەڕۆ بوو، لە چلەی هاوین دا بووین، لە سەر ڕێگام پیاوێک وەستابوو تا وەکوو سەیارەیەک ڕای بگرێت و بیگەیەنێت لەگەڵ خۆیدا، ئەوە بوو ڕام گرت و سەرکەوت، پیاوێکی نیمچە بەتەمەن، کە گونیەیەکی سپی پێ بوو وا دیار بوو وردەواڵەی کۆکردبووەوە و دەگەڕایەوە بۆ ماڵ، دەمێک بوو لەو سەر ڕێگایە وەستابوو لەبەر خۆرەکە ئارەقە گیانی داپۆشی بوو، کە سەرکەوت دەیوسیت دەموچاوی بسڕێتەوە ئەوەبوو دەستی بۆ گونیەکەی برد و دەموچاوی ئارەقاوی پێ سڕیەوە، پێم گوت ئەوە کلێنسە بەکاری بهێنە، وتی نایەوێت من ڕاهاتووم لەوە. بەو قسەیەی زۆر دڵم بۆی ئێشا، خەڵکانێک هەن چەندە خوا پێدراون و بێ باکن، کەسانێکیش لە هەژاری دا و بە ژیانێکی سادە دەکرێت کەسانی دڵ نەرم شەرمەزار و کەسارەت بار بکەن!
ئەو یادگارییە هەر لە خەیاڵمە و زۆر جار دێتەوە بیرم.




٧/٢/٢٠١٩
سۆران عبدالرحمن

DNS propagation چیە؟

کاتێک کە نەیم سێرڤەرەکانی دۆمەین نوێ دەکەیتەوە، ڕەنگە ئەم گۆڕانکارییە ماوەی ٢٤ تاکو ٤٨ کاتژمێری پێ بچێت.
ئەم ماوەیەی کە دەیخایەنێت پێی دەوترێ دی ئێن ئێس پرۆپاگەیشن 
DNS propagation

بە واتایەکی تر، ئەو کاتەیە کە کۆمپانیاکانی دابینکاری خزمەتگوزاری ئینتەرنێت - ئای ئێس پی پێویستیانە تاوەکو کاچی خۆیان نوێ بکەنەوە و زانیاری نوێی دی ئێن ئێسی دۆمەینەکەت زیاد بکەن لای خۆیان.


بۆچی کاتی دەوێت تاوەکو پرۆسەکە بە ئەنجام دەگات؟
بە نمونەیەک ئەگەر بڵێین، تۆ لە وڵاتی ئەڵمانیا دەژیت، دۆمەینەکەت کە لە ئەمریکا هۆست کراوە دەتەوێ نەیم سێرڤەرەکەی بگۆڕیت.

کاتێک کە لە وێبگەڕەوە دۆمەینەکەت دەکەیەوە، ئەوا داواکارییەکەت - ریکوێستەکەت، راستەوخۆ ناچێت بۆ ڕاژەکارەکە - سێرڤەری هۆستەکە، بەڵکو بە ناو کۆمەڵێک خاڵی تر دا تێدەپەڕێ، کە بریتین لە ئای ئێس پی - دابینکارانی ئینتەرنێت.

بۆیە کاتی دەوێت تاوەکو زانیارییە نوێیەکە لە هەموو شوێنەکان نوێدەبێتەوە
و ئەو کات بە ریکوێست کردن و کردنەوەی دۆمەینەکەت بە ماڵپەڕەکەت دەگەیت.

تاوەکو ئەم پرۆسەیەی نوێبونەوەی زانیارییەکە بە کۆتا دێت، ئاساییە کە لە لای هەندێک لە سەردانیکارانی ماڵپەڕەکەت
بینراوە نوێیەکان ببینن و لای هەندێکی تر هەر هەمان ماڵپەری پێشوو ببین کە دی ئێن ئێس ـی پێشوو تری لەسەرە.


نمونەیەکی نوێبونەوەی کاچ لە دابینکارانی خۆزمەتگوزاری ئینتەرنیت.



Cache - کاچ  *
دەکرێت بڵێین کاچ، کۆکردنەوەی زانیاری و هەڵگرتنییەتی

* پرۆپاگەیشن، بە مانای مانەوەی وەچە، دێ لە بواری زیندەیی دا


زاراوەکان
ISP - Internet service provider
NS - Name Servers
Browser
DNS - Domain Name System


تیبینییەکی بچوک؛ هەندێ جار باس کردن و نوسینی بابەتی زانستی و تەکنەلۆژیا، یاخود وەرگێڕانی کەمێک سەختە یان ڕوونکردنەوەی ئاڵۆزە بەهۆی زاراوەکان و وشە گەڵێک کە دەکرێ لە فەرهەنگ و زمانی کوردی دا نەبن یاخود وشەکان زۆر نوێ بن، بۆیە دەکرێ بابەتەکە کرچ و کاڵ دەربکەوێت.

سۆران عبدالرحمن
٧/٢/٢٠١٩

ژنێکی تەواو پێگەیشتوو! - پاوڵۆ کۆیلۆ


پیاوێک لە مەلای مەشهووری پرسی: پێشتر هیچ بیرت لە ژنهێنان نەکردۆتەوە مەلا؟
مەلای مەشهوور وەڵامی دایەوە: "کە گەنج بووم بەڵێ.. لە ژنێکی تەواو کامل دەگەڕام، بیابانم بڕی و گەیشتمە دیمەشق چاوم بە ژنێکی زۆر جوان کەوت.. دڵڕفێن بوو بەڵا هیچی لەبارەی جیهانەوە نەدەزانی، درێژەم بە گەشتەکەم داو گەیشتمە ئەسفەهان، لەوێ گەیشتم بە ژنێک کە زۆر دەربارەی ڕۆح دەزانی بەڵام ناشرین بوو، بڕیارم دا بچمە قاهیرە، لەوێ نانی ئێوارەم لەگەڵ ژنێک خوارد کە زۆر بڕوادار و شارەزای دونیا بوو".. کەواتە، ئەی بۆچی نەتخواست؟
ئای هاوڕێکەم...ئەو لە پیاوێکی تەواو کامڵ دەگەڕا.


و. سۆران عبدالرحمن
١/٢/٢٠١٩

Paint by: Kim Byungkwan

پرتەوبۆڵەی من

زیاتر »

چیڕۆکی سەرکەوتن

زیاتر »

تەکنەلۆژیا

زیاتر »

دەستپێشخەری کار

زیاتر »

کار و کارامەیی

زیاتر »

گەشەپێدانی خود

زیاتر »