، بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەر یەکێک لە دابەشکراوەکانی سیستەمی سەرچاوەکراوەی لینوکس، کۆمەڵێک فرمان هەیە دەتوانین لە تێرمیناڵ دا بیانوسین و کردارەکان ئەنجام بدەین.
لێرەدا لیستی کۆمەڵێک لە فرمانە بنەڕەتی و پێویستەکان دەخەینەڕوو
فرمانە بنەڕەتییەکانی سیستەمی پەڕگە
ls
لیستکردنی ناوەڕۆک، بۆ بینینی ئەو پەڕگە (فایل) و بوخچانەی (دایرێکتەری) کە هەتە لە شوێنێک
ls
cat
بۆ کردنەوەی پەڕگە
فایل و بینینی ناوەڕۆک
cat file1
کردنەوە و بینینی ناوەڕۆکی پەڕگەیەک لەگەڵ ژمارەی هێڵەکان
cat -n filename.txt
cd
گۆڕینی دایرێکتەری (لە ویندۆز فۆڵدەر هەیە) ، کە دەتەوێ بچیتە ناونیشان - شوێنێکی تر ، بچیتە ناو دایرێکتەرییەکی تر.
cd directory
cd /path/me/
pwd
بۆ زانینی ناونیشانی ئەو بوخچەیەی
دایرێکتەرییەی یاخود ئەو ناونیشانەی کە ئێستا تێیدای
pwd
mkdir
دروستکردنی بوخچەیەکی
دایرێکتەری نوێ
mkdir mydir
cp
کۆپیکردن و لەبەرگرتنەوەی پەڕگە و بوخچەکان
دایرێکتەری و فایل
cp file1 file2
mv
بۆ گواستنەوەی
فایل پەڕگە یاخود بۆ دووبارە ناونانەوە و گۆڕینی ناوی پەڕگەیەک یاخود بوخچەیەک
دایرێکتەرییەک
mv file1 /home/sub
گواستنەوەی پەڕگەی١ بۆ ئەو ناونیشانە
mv file1 file9
گۆڕینی ناوی پەڕگەی١ بۆ پەڕگەی٩
rm
بۆ سڕینەوەی پەڕگە و بوخچەکان
دایرێکتەرییەکان
rm file9
chmod
گۆڕینی پریڤلێج - توانا و دەسەڵاتی بەکاربەر بەسەر فایلێک یاخود دایرێکتەرییەک
بەپێدانی دەسەڵاتی گشتی یاخود تەنیا خوێندنەەوە و بینین
chmod 777 mydir
chown
گۆڕینی خاوەندارییەتی پەڕگە و دایرێکتەرییەکان
chown user file5
find
بۆ گەڕان و دۆزینەوەی فایلێکی دیاریکراو
find -name myfile03
locate
بۆ دۆزینەوە بەکاردێ ، لە داتابەیس دەگەڕێ بۆ ئەو شێوەیەی بۆی دەگەڕێی لە پەڕگە،
لە داتابەیس نوێترین سناپشۆتی فایل سیستەم هەڵگیراوە، بۆیە خێرایە لە دۆزینەوەی دیاریکردنی ناونیشانی پەڕگەکان
du
نیشاندانی قەبارەی دایرێکتەری
du
0 ./dir2
16 ./dir1
0 ./dir3
0 ./directories/myfile01
0 ./directories/myfile02
0 ./directories/myfile03
0 ./directories
32 .
df
بۆ نیشاندانی قەبارەی بەکارهاتووی و زانیاری کە چەندە شوێن هەیە بۆ هەڵگرتنی داتا و پەڕگەکان
df
df -h
mount / umount
بەیەکبەستن و لێکخستنی فایل سیستەمی نێوان سیستەمەکان
فرمانەکانی لینوکس بۆ بەڕێوەبردن و نیشاندانی پەڕگەکان
more / less
بۆ بینینی ناوەڕۆکی پەڕەکان
more file2
less file3
head / tail
بۆ بینینی ناوەڕۆکی پەڕەکان
head file2
grep
فرمانێکی گرنگە بۆ گەڕان بە دوای وشەیەک یان شێوەیەکی دیاریکراو لە ناو کۆمەڵێک پەڕگە - فایل دا.
grep 'content' file*
گەڕان لە وشەی کۆنتێنت لە هەموو پەڕگەکان
sort
بۆ ڕێزبەندکردنی دەقی نوسراو، کۆمەڵێک هەڵبژاردەی هەیە کە چۆن ڕێزبەندییەکە بکات.
wc
فرمانی ژماردنی ژمارەی هێڵەکان یاخود ژمارەی پیتەکان و وشەکانی ناو پەڕگەیەک.
cat file2
کردنەوە و بینینی ناوەڕۆکی پەرگەکە
content of this file
ئێستا دەمانەوێ بزانین چەند هێڵی نوسین و چەند وشە و پیتی تێدایە
cat file2 | wc
دەرئەنجامەکەی بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت
کە ١ هێڵە و ٤ وشەیە و ٢١ پیت و ناوبەندە
1 4 21
diff
نیشاندانی جیاوازی نێوان دوو پەڕگە.
diff file2 file3
فرمانەکانی لینوکس بۆ بەڕێوەبردنی پڕۆسەکان
kill / xkill / pkill / killall
بۆ ڕاگرتن و کوژانەوەی پڕۆسەیەک.
ps / pgrep
کە دەتەوێ پڕۆسەیەک ڕابگری و بکوژێنیتەوە پێویستت بە زنجیرەی ژمارەیی - ئاییدی پڕۆسەکە هەیە
بەم فرمانە دەتوانی گەڕان بۆ پڕۆسەکان بکەیت.
top / htop
بۆ نیشاندانی پڕۆسەکان، و چاودێریکردنی سیستەم
فرمانەکانی لینوکس بۆ باش لەگەڵ بەکاربەر
su / sudo
ئەم دوو فرمانە هەمان کار دەکەن، کە ئەویش بریتیە لە بەگەڕخستنی فرمانێک لە جێگەی بەکاربەرێکی تر،
بەهەمان توانا و دەسەڵاتی بەکاربەرێکی تر فرمانێک بنوسیت لە لینوکس.
date
نیشاندانی کات و بەرواری ئێستا
uname
نیشاندانی کۆمەڵێک زانیاری سیستەم، زانیاری کێرناڵ.
uptime
ئەم فرمانە پێمان دەڵێت ماوەی چەندە ئەم سیستەمەی ئێمە - ئەم سێرڤەرە کار دەکات.
uptime
16:56:24 up 20 days, 12:07, 2 users, load average: 1.53, 1.32, 1.50
sleep
ئەم فرمانە بۆ دواخستنی فرمانەکانە، بۆ نمونە کە شێڵ سکریپتێک دەنوسیت
هەندێ لە فرمانەکان پێویستە لە ماوەیەکی دیاریکراو دوای فرمانی پێشووی بخرێتەگەڕ.
یاخود ناردنی ئاگانامەیەک.
فرمانەکانی لینوکس بۆ بەڕێوەبردنی بەکاربەران
useradd, userdel, usermod
دروستکردنی بەکاربەری نوێ و سڕینەوەی بەکاربەرێک ، یاخود گۆڕینی تایبەتمەندییەکانی بەکاربەران.
زیادکردنی بەکاربەری نوێ
useradd -c "comment" -m -s /bin/bash username
passwd
بۆ گۆڕینی تێپەڕەوشەی بەکاربەر، ئەم فرمانە بەکاردێت.
passwd username
فرمانەکانی لینوکس بۆ یارمەتیدان و پێدانی زانیاری
man / whatis
ئەم فرمانانە یارمەتیدەر دەبن لە ناسینی فرمانەکانی تر و پێدانی زانیاری تەواو لەسەر هەر فرمانێک.
man pwd
whereis
بۆ زانیانی شوێنی پەڕگەکان، دەکرێ بەم فرمانە گەڕانی بۆ بکرێت.
whereis pwd
بۆ دۆزینەوەی شوێنی فرمانەکە
فرمانەکانی لینوکس بۆ ڕایەڵە - نێتوۆڕک
ip
زانیاری ئایپی
ping
فرمانی پینگ، بۆ دڵنیابوونەوە لە هەبونی پەیوەندی نێوان سیستەمەکان، و بۆ تێستکردن و تاقیکردنەوەی پەیوەستی لەگەڵ سێرڤەرێک، یاخود ئینتەرنێت
بۆ دڵنیابوونەوە کە دەکرێ پەیوەستی ئایپیەک ببین.
فەرهەنگۆک
بوخچە directory , folder
پەڕگە file
لینوکس linux
فرمان command
نیشانەکان:
#linux #command #linux_command #ssh #command_line #learn_linux #linux_tutorial #tut #tech
سۆران عبدالرحمن
٧/٩/٢٠١٩