کابرایەکی بازرگان کوڕەکەی ناردە لای کەسێکی زۆر دانا تاوەکو فێری نهێنی دڵخۆشی ببێت.
کوڕی بازرگان بۆ ماوەی چل ڕۆژ بە بیابان دا ڕۆیشت تاوەکو گەیشتە بەردەم دەروازەی کۆشکێکی سەرنجراکێش لە لوتکەی چیایەک. پیاوی دانا لەم شوێنە دەژیا.
لە جێگەی ئەوەی پیاوێکی پیرۆز ببینێت, کوڕەکە چووە هۆڵێکی گەورەی پڕ لە جۆش و خرۆشیەوە، بازرگانان دەچوونە ژوورەوە و هەبوو دەردەچوو، کۆمەڵە خەڵکێک لە سوچەکانی هۆڵەکە گفتوگۆیان دەکرد، گروپێکی موزیکی موزیکیان دەژەنی.
مێزێکی لێبوو پڕ بوو لە باشترین خواردنەوەکانی ناوچەکە. باوی دانا لەگەڵ خەڵکی قسەی دەکرد،
گەنجەکە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر چاوەڕوان بوو تاوەکو
سرەی هات قسە بکات.
پیاوی دانا زۆر بە وریاییەوە گوێی بۆ گەنجەکە گرتبوو کە هۆکاری سەردانەکەی بۆ باس دەکرد، بەڵام پێی ووت کاتی ئەوەی نیە نهێنی دڵخۆشی بۆ ڕوون بکاتەوە،
پێشنیاری بۆ گەنجەکە کرد کە بە ناو کۆشکەکەدا بسوڕێتەوە و پاش دوو کاتژمێر بگەڕێتەوە بۆ بینینی.
وە دەمەوێ داوایەکت لێ بکەم، پاشان کابرا بەدەم قسە کردنەوە کەوچکێکی بچوکی دایە دەست کوڕەکە و دوو دڵۆپی ڕۆنی تێدابوو.
داوای لێ کرد لە ماوەی سوڕانەوەکەی دا بە ناو کۆشک ئەم کەوچکەش لەگەڵ خۆی ببات، بەڵام ڕێگە نەدا دڵۆپە زەیتەکان بکەون."
گەنجەکە دەستی کرد بە گەڕان و سەرکەوتن و دابەزین بە هەموو پەیژەکانی کۆشک دا و چاویشی هەر لەسەر کەوچکەکە بوو، دوای دوو کاتژمێر گەڕایەوە بۆ لای جەنابی دانا.
کابرای دانا پرسی: کەواتە ڕایەخە فارسییەکانت بینی لە ژوورە تایبەتیەکەم؟ ئەو باخچەیەت بینی کە سەرکاری باخەوانەکان بۆ ماوەی دە ساڵ کاری تێداکرد؟ نوسراوە جوانەکانی کتێبخانەکەمت بینی؟
گەنجەکە پەرێشان بوو، دانی بەوەدا نا کە هیچی نەبینیوە، لەبەرئەوەی تەنیا چاوی بەو دڵۆپە ڕۆنانەوە بوو کە جەنابی دانا پێی دابوو.
"کەوابێ بگەڕێوە و جیهانە نەوازەکەم ببینە، ناتوانی باوەڕ بە ئینسان بکەی، ئەگەر دەربارەی ئەو شوێنەی تێیدا دەژی نەزانین" کابرای دانا ئەمەی وت.
گەنجەکە کەوچەکەکی هەڵگرت و ئێستا زیاتر دڵنیاتر بوو، گەڕایەوە و دەستی کرد بە سوڕانەوە بە کۆشکەکەدا، بە ووردی لە کارە هونەرییەکانی سەر دیوار و بنمیچەکانی دەڕوانی، دیمەنی چیا و گوڵ لە کارە هونەرییەکان دا بینی کە لە شوێنی گونجاو نەخشێرنرابوون، کە گەڕایەوە بۆ لای کابرای دانا
بە وردی باسی ئەو شتانەی بۆ کرد کە بینیبووی.
بەڵام ئەی دوو دڵۆپە ڕوونەکە لە کوێن؟ کابرای دانا پرسی
کوڕی گەنج سەیرێکی کەوچکەکەی کرد زانی کە دڵۆپی ڕۆنی لێ کەوتووە،
لەم کاتەدا کابرای دانا ووتی:
ئەمە تاکە ئامۆژگارییە کە دەبوو پێتی بدەم:
نهێنی دڵخۆشی ئەوەیە کە لە هەموو جوانییەکانی دونیا بڕوانی بەبێ ئەوەی لەبیریبکەی کە دوو دڵۆپی ڕۆن لە کەوچکەکەدان
نهێنی دڵخۆشی - پاۆڵۆ کۆیڵۆ
The Secret to Happiness - Paulo Coelho
9/12/2018
سۆران عبدالرحمن