لەم شەوانە جار جار پیاسەیەکی پێ ڕۆیشتنی شەوە هاوینە دەکەین، دوێنی شەو بۆ بە ڕێگەیەکدا تێدەپەڕین، چەند کۆڵانێک لەولاتری کۆڵانی خۆمان، لە پڕێک دا بێچوە پشیلەیەک بەدیار کەت لە چۆڵایی لای ماڵێکەوە، وردە وردە کەوتە ڕێ لەگەڵ ئێمە، یاری دەکرد و خۆی دەدا عەرزا و دەچووە ناو گژوگیا و دەوەنی دەوروبەر و ڕایدەکرد، ئیتر هەر لەگەڵمان بووە هاوسەفەر،چەند جارێک بە ناوی "جوجو" بانگم دەکرد وەکو ئەوەی ناوی خۆی بێت و تێبگا بە بیستنی ناوەکە دەهات، هەر جارێک دوور دەکەوتەوە و خۆی دەهێنا بە دیوار و گژوگیا بانگ دەکرایەوە وەکو ئەوەی چەندین ساڵە ناوی ئەو بێت ڕایدەکرد و نزیک دەبووە و لە پێشمانەوە دەڕۆیشت،
زۆر سەرنجراکێش بوو بە دۆستی هاوڕێگامان، لەو ماوەیە تاوەکو گەڕاینەوە کۆڵانەکەی خۆمان و لای ماڵی خۆمان نزیکەی یەک کیلۆمەتر هات، تاوەکو گەیشتینە بەر دەرگا، ئیتر لەو بەرەوە سەرقاڵ بوو و بە پاشماوەی خۆراکی خانووی بەرامبەر، چەند جارێک بانگم کردوە ئیتر کەوتە دونیایەکی ترەوە لێرەوە پیاسەکەی ئێمە تەواو بوو وە هاوسەفەرییەکەی ئەویش!
١٠/٤/٢٠١٨
سۆران عبدالرحمن