دیسان نزیک دەبینەوە لە کۆتا کۆتاییەکانی ساڵ و نزیکەی سێ کاتژمێک ماوە بۆ دەستپێکی ساڵێکی نوێ، سەرەتایەک بۆ هەناوەکانی داهاتوو ، چەندین هەڵ و هەوڵی نوێ..
وەکو ساڵەکانی تر لیستی ئەو کتێبانە دەنوسم کە لە ماوەی دوازدە مانگی ڕابردوو خوێندمنەوە،
ئەمساڵ کەمتر دەرفەت بوو بخوێنمەوە، وە کۆمەڵێک کتێبیش بە نیوەچڵی مانەوە و نەتوانی تەواویان بکەم، کە لە بەرنامەمە لە ساڵی نوێ دا بیانخوێنمەوە سەر لە نوێوە و بە هێزێکی زیاترەوە..
کتێبەکانی خوێندمنەوە ئەمانە بوون
- وانەکانی ژیانم - دکتۆر عەلی وەردی
- کەسێتی تاکی عێراقی - دکتۆر عەلی وەردی
- بەیادی سۆزانیە غەمبارەکانم - گابرێل گارسیا مارکیز
- مرۆڤی بێ ناسنامە - عەزیز نەسین
- کارگەی منداڵ دروستکردن - عەزیز نەسین
- چیاکانیش دەنگیان دایەوە - خالید حوسەینی
- قەحـ*ـەی ١٣٥ کیلۆیی - چارلس بۆکۆفسکی
- عێراقیەک لە پاریس - سامۆئێل شەمعون
- سواڵکەرەکە - نەجیب مەحفووز
- ئەو پێنج کەسەی لە بەهەشت دەیانبینیت - میچ ئەڵبوم
- خەونی مشکەکان و پیاوەکان - جۆن شتاینبێک
- ڕشتەی مرواری، بەرگی یەک - عەلائەدین سەجادی
ئەو کتێبانەش کە بە نیوەچڵی مانەوە
- دێزیرە، چیرۆکی یەکەم عیشقی ناپلیۆن - ئان ماری سیلینکۆ
- مادام بوڤاری - گۆستاڤ فلۆبێر
- واعیزەکانی سوڵتان - دکتۆرعەلی وەردی
- گاتسبیی مەزن - ف.سکۆت
- تاکسی - خالد ئەلخەمیسی
خوازراوترین و نایابترینی خوێندراوەم
چیاکانیش دەنگیان دایەوە
خوازراوترین نوسەر
خالد حوسەینی، عەلی وەردی
بابەتی هاوشێوە
کۆتا نوسینی ساڵی ٢٠١٧، کە لیستی کتێبەکانمە
کاتژمێر ٩:٥٢ی شەو
٣١/١٢/٢٠١٧
سۆران عبدالرحمن