ڕۆژی چواردەی مانگ بەژداربووم لە هەڵمەتی - کەمپەینی پاککردنەوەی شەقامەکانی شار
وەکو خۆبەخش، سەرلەبەیانی کاتژمێر دە، لە شوێنی دیاریکراو هەمووان کۆبونەوە
پاشان بەپێی بەرنامەی دانراو خۆبەخشان دابەشکران بەسەر سێ گروپ دا، و بۆ سێ شوێنی جیاواز
ئەم کەمپەینەش لە ژێر دروشمى "کوردستانێکى خاوێن، ژینگەیەکى خاوێن" بەڕێوەچوو ، بە بەژداری زیاتر لە ٣٠٠ کەس و بە هاوکاری و سپۆنسەری کۆمەڵێک کۆمپانیای بازرگانی.
کاتێ وەکو خۆبەخشێک بەژداردەبی لە کاری لەمچەشنەدا هەستێکی خۆشە لە ڕووی دەروونیەوە ڕەنگە هەمووان هەست بەمە نەکەن. تەنیا ئەوانەی لە دڵەوە حەز بە کارەکە دەکەن، کە ئامادەیی تێدایە و لێبوردەیی هەیە چەند کاتژمێرێک لە کاتی ببەخشێ
و گلەیی نەکا و نەڵێ ماندووبووم و بۆ کوێ بیکەم یان ئەگەر نەیکەمیش هەر دەبێ!
لە کۆتایی دا دەکرێ سودێکی بچوکی هەر هەبێ، هەرچەند بچوکیش بێ دەبێتە هاندەر و پاڵنەرێک بۆ کۆمەڵێک خەڵک
سۆران عبدالرحمن
١٥/١٢/٢٠١٧