بریتیە لە هێما و ئاماژەکانی ناو کۆد کە دەریدەخەن هەڵە لە دیزاین هەیە ، کۆدەکان هەڵەیان تێدایە،
ئەم هەڵانە بە هەڵەی پرۆگرامسازی دانانرێ ، ڕەنگە لە نێو کۆدەکان دا زۆر لەم بۆنە هەبێت بەڵام کۆدەکان بەبێ کێشە کار دەکەن و تەواون.
یەکێ لە نمونە ناسراوەکانی ئەم جۆرە بۆنە ،بەکاربردنی هەندێ فەنکشنە کە سەدان دێرن ، یاخود بەکاربردنی زۆرترین پارامیتەر ، یاخود ئەو ئۆبجێکتانەی کە هەموو کارەکان ئەنجام دەدەن .
هەر وەها هەبوونی کۆدی دووبارە کلاسی زۆر درێژ و چەند جار بەکارهاتوەوە
Long Method رێجکەی درێژ
Too many parameters پارامیتەری زۆر
God Object خواوەندی ئۆبجێکتەکان
Code Duplication کۆدی دووبارە
وەکو دەردەکەوێ کە ئەم ئاماژانە یاخود بۆنانە لە کۆد دا لە ڕووی تەکنیکیەوە دروست و بێ کێشەن، بەڵام دەبنە هۆی دروستبوونی کێشە لە کاتی گۆڕینی پرۆژەکە ، کە دەبێت دیسان دەستکاری بکرێن و
ۆدی نوێ زیاد بکرێن.
ئەندازیاری پرۆگرامساز کینت بێک , یەکەمین کەس بوو کە ئەم زاراوەیەی وەکو هێمایەک بۆ هەبوونی هەڵە لە نێو کۆدەکان دا کە بچوکە بەڵام دواتر دەبێتە کێشە لە داهاتوو دا بەکارهێنا ، ئەم زاراوەیە لە نێو ئەندازیارانی پرۆگرامسازی دا بڵاوبوەوە کاتێک کە کینت بێک لە کتێبەکەی دا بەکاریهێناوە
Improving the Design of Existing Code
ئەم کتێبە بە یەکێک لە باشترین کتێبەکانی بواری پرۆگرامسازی و ئەپپ دارێژی دادەنرێ.
چارەسەرکردن و دۆزینەوەی بۆنی کۆدەکان سەختترە وەکو لە هەڵەی ڕێسا، هەڵەی ڕێساکان دەکرێ ئاسانتر بدۆزرێنەوە و دیاری بکرێن ، بەڵام بۆنی کۆد بەرفراوان و پەرت و بڵاوە دەگەڕێتەوە سەر پرۆگرامساز چۆن مامەڵە دەکات و کۆد دەنوسێ ،پێویستە ڕەچاوی بنەماسەرەکییەکانی کۆد نوسین بن و خۆیان دوور بگرن لە دووبارە بەکارهێنانەوە و زۆری پارامیتەر و تێکەڵی لە کۆدەکان دا
بۆ دەرباز بوون لە بۆن _ هەڵە باوەکانی نێو کۆدەکان ، پێویستە بە هەیکەلەی کۆدەکان دا بچینەوە و پێداچوونەوەی کۆدەکان بکەن ، بە کەمکردنەوەی کۆدە دووبارەکان و ڕێکخستنەوەی هەیکەلەی پرۆژەکە
Code refactoring پێداچوونەوە بە هیەکەلەی کۆدەکان
Code smell بۆنی کۆد
bad smell بۆنی خراپ _ ناخۆش
Software bug هەڵەی نەرماڵە
syntax error هەڵەی ڕێسا
٢٠/٧/٢٠١٧
سۆران عبدالرحمن