کاتێک کە میمۆری یاخود دیسکێکی دەرەکی دەکڕین قەبارەیەکی دیاری کراوی هەیە
کە بە زۆری لەسەری نوسراوە ، کەچی کاتیک لە کۆمپیوتەر بەکاری دەبەین دەبینین کەمترە لە قەبارەدا
هۆکارەکەش ئەوەیە کە چۆن بایتەکان هەژمار دەکەین
یەکەی پپێوانەی داتا و زانیاری لە کۆمپیوتەر و جیهانی تەکنەلۆژیا دا بایت - بت ـە
کۆمپانیاکانی وەبەرهێنەر لە کاتی دروستکردن دا 1 کیلۆبایت بە 1000 بایت هەژمار دەکەن
ئەمە لە کاتێک دا خەڵکی ئەکادیمی و ئەندازیارانی کۆمپیوتەر و سیستەمەکانی کۆمپیوتەر یەک کیلۆبایت بە 1024 بایت هەژمار دەکەن و لە کاتی کردەی بیرکاری دا دەرئەنجامەکان جیاواز دەبەن
بۆ نمونە لە کاتی کڕینی فلاش میمۆری یەکی 2 گێگای دا ،کە کۆمپانیا دروستی کردوە بە هەژماری 2000000000 بایت
.وە لە کاتی فرۆشتن و بانگەشە بۆ کردن دا بە 2 گێگا بانگەشەی بۆ دەکەن
بە جۆرێک کە
2000000000 بایت دابەشی 1000 دەکەین بۆ گۆڕینی بۆ کیلۆبایت
کە دەرئەنجامەکەی 2000000 دەبێت پاشان دابەشی 1000 گۆڕینی بۆ مێگا
کە دەکاتە 2000 مێگابایت.
دیسانەوە دابەشی 1000 دەرئەنجامەکە دەکاتە 2 گێگا.
بەڵام لە کۆمپیوتەر دا سیستەمی بەگەڕخەر
2000000000 بایت دابەشی 1024 دەکرێت
دەرئەنجامەکەی 1953125 کیلۆبایت دەبێت.
وە بۆ دەستخستنی مێگابایت دووبارە دابەشی 1024 دەکەین ،دەرئەنجامەکەی دەکاتە 1907.34 مێگابایت
بە دابەشکردنەوەی دەرئەنجامەکە دەکاتە 1.86264514923095703125 گێگابایت
بە نزیکەیی دەکاتە 1.86 گێگابایت
کات : ١١:١٤ ی بەیانی
ڕۆژی هەینی ، ٢١/٧/٢٠١٧
سۆران عبدالرحمن