بانگەشە

زیاتر »

2017/01/05

تەکنیکەکانی باشترکردنی سیۆی ماڵپەڕ


بۆ باشترکردنی سیۆی ماڵپەڕ کۆمەڵێک خاڵی گرنگ هەیە کە پێویستە ڕەچاوبکرێن
و بەردەوام ئاگاداری پەڕەی ماڵپەڕ بین ، کە ئامێرەکانی گەڕان چۆن پۆلینی دەکەن لە کاتی گەڕان دا

لە خوارەوە گرنگترین هۆکارەکانی باشترکردنی سیۆی ماڵپەڕ دانراوە

١- ناونیشانی بابەتەکانی ماڵپەڕ
پێویستە ناونیشانی دروست و شیاو بنوسرێ ، درێژی ناونیشان کاریگەری دەبێت ، باشترە کەمتر لە ٦٠ پیت و زیاتر لە ٤٠ پیت بەکارببرێ  ، بە واتایەکی تر ناونیشانەکە لە ٦٠ پیت زیاتر نەبێ
تاوەکو بە دروستی ئندێکس بکرێ لە لایەن ئامێرەکانی گەڕانی نمونەی گۆگڵ
#title

٢- مێتا
مێتا تاگەکان زۆرگرنگن بۆ هەر پەڕەیەک لە ماڵپەڕ ، وە بایەخی زۆریان هەیە لە بەرەو پێشبردنی سیۆی ماڵپەڕ
و خستنەپێشەوەی لە لیستی دەرئەنجامەکانئ گەڕان
#Meta Description


هەروەها دەتوانی ئەم بابەتەش بخوێنیتەوە : ڕێکخستن و باشکردنی سیۆی ماڵپەڕ


٣- لینکی بابەت
دانانی بەستەری کورت و گونجاو کە لە چەند وشەیەک تێنەپەڕێت و بگونجێت لەگەڵ ناوەڕۆکی پەڕەکە - ماڵپەڕەکە
وە دورکەوتنەوە لە وشەکاین : چۆن ، چۆنیەتی ، لە ، بۆ .. هەڵبەتە ئەمە بۆ ئینگلیزی دروستە _ گۆگڵ ئەم وشانە پشتگوێ دەخا
#Post URL

٤- سەردێرەکان
بەکاربردنی تاگەکانی سەردێر ، بەشێوەی دروست ، بۆ نمونە سەردێری١ بۆ ناونیشانی بابەت ، سەردێری بچوکتر بۆ ڕستە  و ووشە گرنگ و دیاریخەرەکان
#Heading Tags

٥- جێگرە ناوی وێنە
گرنگە کە هەر وێنەیەک لە ماڵپەڕ دا تاگی جێگرەوەی ناوی بۆ دابنرێ ، لە دۆخێک دا ئەگەر وێنەکە بە هەر هۆیەک دەرنەکەوت،  لە جیاتی وێنەکە ناونیشانی وێنەکە دەربکەوێت.
#Alt Tags

٦- بەستەری ناوخۆیی
دانانی بەستەرەکانی هەمان ماڵپەڕ لە بابەت دا ، بۆ نمونە بابەتێک دەنوسی باسی باشترکردنی سیۆ دەکەی ، دەتوانی لەم بابەتەدا بەستەری بابەتەکانی پێشووش دابنێیی کە باسی هەمان بابەتت کردوە یاخد هەر بابەتێکی پەیوەندیدار
#Internal Linking

٧- بەستەری دەرەکی
بەکاربردن و دانانی بەستەرە دەرەکیەکان ، وەکو ناوبردنی سەرچاوە و ئاراستەکردنی خوێنەر بۆ هەندێ بابەت و سەرچاوە
#External Linking


بابەتی پەیوەنددار : دانانی نەخشەی ماڵپەڕ




سۆران عبدالرحمن 
٥/١/٢٠١٧

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

دەتوانی لێرەوە بیربۆچونت بخەیتە ڕوو یا هەر پرسیارێکی کە لەلات دروست بووە