ماوەیەکی کەم لەمەوبەر ، بڕیاریم دا کە من پێویستم بە دروشمی تایبەتی خۆمە.. دروشمێک کە هەڵگری مانای مەزنە وە دەتوانم لە ڕێگەیەوە هەست بە هێمنی و خۆشەویستی بکەم ، لەم ساتەی ئێستا دا بژیم . کتێبی پیرۆز دەڵێت:"تۆ بەشێوەیەکی ترسناک و چاک دروست بویتە"
من گەیشم بەمە :"تۆ بە جوانی و قەشەنگی خوڵقێنراوی". کە هەموو کات بە خۆمی دەڵێم ئەمەش بە ڕاستی یارمەتیم دەدا لە دۆزینەوەی ئارامی.
بە زانینی ئەوەی کە کەسێکی تەواوم بەوشێوەیەی کە هەم ، پێویستم بە هیچ شتێکی تر نیە جیا لەوەی کە هەمە.
لە ساڵی نوێ دا، دروشمی خۆت دابنێ کە وێنای تۆ بێت ، هەموو ڕۆژێک سەیری ئاوێنە بکە و ئەم دروشمە بە خۆت بڵێوە.
٤ ی کانونی دووەم
ڕەنگە هەندێ کات ژیان زۆر سەخت بێت ، بەڵام بەرگەگرتنی ئازارەکان شایستەی هەوڵدانە ، وە چەشتنی
هەموو جۆرەکانی هەست باشترە لە هەست نەکرد بە هەر یەک لەمانە
بیرم لەم ووتەیە دەکردەوە کاتێک لە پرسەکەی باوک دا بووم ، هەر ئەمەش وایکرد بەرگەی ئەم تاقیکردنەوە سەختە بگرم ، کە هەستێکی سەختی پێ بەخشیم.
لە پێشوو دا خووگر دەبووم، دوورەپەرێز دەبووم یاخود هەر شتێکی ترم دەکرد کە لە هەستی ئازار بەخش دوورم بخاتەوە، خەڵکی بە زۆری پەنا بۆ مادە هۆشبەرەکان دەبەن بۆ نەهێشتنی ئازارەکانیان، بەڵام ئازایەتی دەوێ بە دوو چاوی کراوەوە بە ناو ئاگرێک دا تێپەڕیت ، لەجیاتی خوگری بە چارەسەرکردنی ئازارەکانم بەم مادانە ، ڕێگەم دا هەموو ئەو هەستانە بچێژم کە ڕووم تێدەکەن، لە ساتە سەختەکانی ژیانم بوو ، بەڵام ڕێگەدان بە هەست کردن بە ئازار و نائومێدی یارمەتیدام کە دەست هەڵبگرم لە پیرۆزکردنی ژیان، ئەمەش یارمەتیدەرم بوو تاکو چاک ببمەوە بەشێوەیەکی ڕاست و تەندروست .
ئامانج:
ڕێگە بدە ئەو هەستانە بچێژی کە پێشتر لە خۆت دوور خستوەتەوە ، لە هاوڕێکانت داوای دڵنەوایی بکە ، ئەو ڕاستیە قبوڵ بکە کە هەندێ جار لاواز و بێهێزیت،
وە هەستەکانت لەگەڵیان بەش بکە.
---------------------------------------------------------
٥ کانونی دووەم
زۆر ڕۆحی جوانی بەهرەمەند هەیە لە جیهان دا ، ڕێگە مەدە هیچ شتێک لەبەردەم تواناکانت بوەستێ
لە ژیانم دا چاوم بە زۆر کەس کەوت کە پێیان دەووتم تۆ توانای ئەنجام دانی هیچ شتێکت نیە ، ئەوانە تەنها تۆ تاقی دەکەنەوە ناکرێ ڕێگە بدەی بتکەوێنن،
هاوڕێی ڕاستەقینە ورەت بەرز دەکاتەوە و بڕوای بە تۆ هەیە، ڕێگە مەدە هیچ کەسێک بڵی ناتوانی بە خەونەکانت بگەیت، لەبەرئەوەی ئەگەر تۆ باوەڕت بە خۆت نەبێ ئەوە کەس باوەڕی پێت نابێ.
ئامانج:
بیر لە شتێک بکەرەوە کە دەتویست ئەنجامی بدەی پێشتر ، ئەمڕۆ ئەنجامی بدە. بێ ترس بە.
---------------------------------------------------------
٦ کانونی دووەم
خۆت بدەرە دەستی خراپترین ترستەوە ، دوای ئەوە ترس هیچ هێزێکی نابێت بەسەرتەوە
- جیم مۆریسۆن
کاتێک کە منداڵ بووم ، زۆر لە خۆ ڕشاندنەوە دەترسام، کە کۆتایی ئەمەش نەخۆشی بەدخۆراکی بوو ،
بە بێ هۆشانە ڕەفتارم دەکرد، خراپترین ترسەکانم وێنادەکرد، زۆر ڕقم لە ڕشانەوە دەبووە کە بەسەر خۆمم دەهێنا
ئامانج:
دڵنیابەوە کە لەگەڵ ترسەکانت دا ناژیت، هەوڵبدە کەمیان بکەیتەوە، لەیادت بێ کە مەبەستێک لە پشت ئەو سەختی و هەڵانە هەیە کە لە ژیانت دا دێنەپێش.
---------------------------------------------------------
٧ی کانونی دووەم
کە بیرکردنەوەکانت گۆڕی ، ژیانت دەگۆڕی
- لاو تسو
کاتێ بەربەرەکانێم بوو لەگەڵ خەمۆکی دا ، لە یادمە یەکەم جار ئەم ووتەیەم بیست لێی تێنەگەیشتم،
کاتێ بڕیارم دا جێبەجێێ بکەم لە ژیانم دا ، جیهانێکی نوێ بە ڕووم دا کرایەوە، بیرۆکە نەرێنیەکانت کە وا دەکات ڕقت لە خۆت ببێتەوە
بگۆڕە بۆ بیرۆکەی ئەرێنی لە ژیانت دا ، کاتێک بە شێوەیەکی ئەرێنی لە خۆت و هەموو شتێکی دەوروبەرت دەڕوانی، ئەوا جیهان بە ڕووناکیەکی جیاواز دەبینیت.
ژیانی ئەمڕۆت ئەوەیە کە خۆت دروستی دەکەی.
ئامانج:
وریای ئاوازی بیرۆکەکانت بە.
---------------------------------------------------------
٨ی کانونی دووەم
تەنها پێویستت بە خۆشەویستیە
ئەم ووتراوە ڕاستی زۆری تێدایە ، بەر لە هەموو شتێک خۆشەویستی هەموو شتەکان دەباتە شوێنی دروستی خۆی، زۆر کات هەبوو لە ژیانم دا هەستم بە وون بوون و بێ ئومێدی کردوە ،بەڵام کاتێک پەنام بردوەتەوە بۆ ئەو خۆشەویستی یەی کە لە دڵم دایە بۆ هاوڕێکانم و خێزانەکەم و ژیانی خۆم ، هەستم بە ئاشتی کردوە.
ئامانج:
وابکە هەموو ئەوانەی خۆشت دەوێن هەستی پێ بکەن ، ئاشکرا بۆیان دەریببڕە ، لە سەر کێک بۆیان بنوسە ، پەیامێکیان بۆ بنسە ، وێنەی بکێشە ، ڕێگە مەدە خۆشەویستیەکەت
وەکو شتێکی وەرگیراو بێت لە کاتێک دا توانای زۆرت هەیە بۆ دەربڕینی خۆشەویستیت.
---------------------------------------------------------
٩ی کانونی دووەم
بڕۆ بۆ شوێنێک کە دەتەوێ، لەو شوێنە دوور بکەرەوە کە حەزی پێ ناکەی
دەوروبەرت پڕ بکە لە خەڵک و ژینگەیەکی ئەرێنی
کاتی خۆت بەفیرۆ مەدە لەگەڵ کەسانێک کە نرخی ئەو کارانە ناگرن لە پێنای ئەوان ئەنجامی دەدەی ،زۆر کچ دەناسم کە خوگری پیاوێک دەبن پێیان وایە دەتوانن ژیانیان بگۆڕن یاخود ئەو هاوڕێیانەی کە بە دڵ دۆستت نین ، ئەم کچانە لە ژیانیان دا سەرکەوتوو نابن ئەگەر هاتوو لە سەر ئەمە بەردەوام بن. یەکێک لە کلیلەکانی دۆستایەتی ڕاستەقینە ڕێزگرتنی یەکترە.
ئامانج:
کاتی خۆت بەفیڕۆ مەدە بە هەوڵدان بۆ دەستهێنانی کەسێک لە کاتێک دا ئەو تۆی ناوێ ،
هەموو پەیوەندییەکانت هەڵبەسنگێنە و لە پەیوەندییە نەرێنیەکان داببڕێ.
---------------------------------------------------------
١٠ ی کانونی دووەم
هەستەکانت مەڕەوێنەوە ،نرخیان بزانە
ڕاهاتبووم کە هەڵبێم و خۆم بشارمەوە لە هەستەکانم ، بە تایبەت کە هەستم دەکرد بێزارم دەکا یاخود ئازارم دەدا یاخود هەست بە هێمنی ناکەم. بەڵام بە تێپەڕینی کات فێربووم کە بە هەموو هەستەکان ڕازی بم. زانیم بۆ ئەوەی سەرکەتووبم بە سەر هەستەکانم دا پێویستە سەرەتا بیاننرخێنم و پێیان ڕازی بم.
ئەمانە بەشێکن لە من ، لەبەرئەوە مانابەخش و ڕاستەقینەن.
ئامانج:
بەو هەستانە ڕازی بە کە لێیان دەترسی و شەرمیان لێ دەکەیت. هەستکردن بە ترس ، توڕەیی یاخود دڵتەنگی کێشە نیە لە کاتێک دا کە ڕێگە نادەی ئەم هەستانە کۆنترۆڵی ژیانت بکەن. پەسەندیان بکە و بیهێنەرەوە یادت هەبوونی ئەمانە چەندە گرنگە.
---------------------------------------------------------
١١ی کانونی دووەم
دەتوانی ژیانت ئاراستە بکەی بە هەر ئاراستەیەک کە هەڵیدەبژێری
- دکتۆر سوس
ئەمە ژیانی تۆیە ، هەموو شتێکت هەیە کە پێویستتە لە پێناو گوزەرانی ژیانێک کە هەمیشە خەونی پێوە دەبینی. سود لە هەموو ئەوەی فێری بوویتە و شارەزاییت هەیە ببینە بۆ دروستکردنی ئەو ژیانە ڕاستەقینەیەی کە دەتەوێ. جوانی ژیان لەوەدایە ئەگەر خۆشت نەویستایە پێی نەدەگەیشتی، کەوابێ هەمیشە ساتی نوێ وە ڕۆژی نوێ هەیە بۆ دووبارە دەستپێکردنەوە.
ئامانج:
بڕیاری دروست و زیرەکانە بدە، خۆت هانبدە لە دیاریکردنی هەڵبدژاردنەکانت بۆ داهاتوویەک کە هیوای بۆ دەخوازیت.
---------------------------------------------------------
١٢ی کانونی دووەم
خەون هیوایەکە کە دڵت دەیخوازێ
- سەندرێلا
ووتەیەکی سانا دیارە، بەڵام هەڵگری پەیامێکی مەزنە کە دیزنی لە چیرۆکی ئەفسانەیی ڕوبەڕوومانی دەکاتەوە. دەتوانین پێشبکەوین بین بەوەی کە دەمانەوێ - هەر شوێنێک کە بمانەوێ بۆی بچین.
ئەگەر ئامانجێکت هەیە هەوڵی بۆ بدە لە هەموو دڵتەوە .هەموو شتێک دەبێ.
ئامانج:
لە هەموو دڵتەوە هیوا بخوازە و دوای هەموو خەونەکانت بکەوە. تەنها خۆت دەتوانی ئامانجەکانت بهێنیتە دی، کەسی تر ناتوانێ بۆتی دەستبخا.
---------------------------------------------------------
١٣ی کانونی دووەم
ببە باشترین هاوڕێی خۆت
بە تێپەڕینی ساڵەکان فێربوم کە ببمە باشترین هاوڕێی خۆم. زۆر شەوم بەسەربرد بە گریان تاوەکو خەوم لێ دەکەوت، بە دڵتەنگی و تەنیای کە ئازاری دڵی دەدام. بە تێپەڕبونی کات تێگەیشتم دەبێ فێربم خۆم ڕابهێنم بە سەرکەوتن بە سەر ئازارەکان دا. پرۆسەیەکی بەردەوامە و هێشتا فێردەبم چۆن ئەوە بکەم، ئێستا زۆر باشترم دەتوانم ڕاستگۆیانە بڵێم ئێستا باشترین هاوڕێی خۆمم.
ئامانج:
خۆت خۆش بوێ و وا مامەڵەی لەگەڵ دا بکە وەکو ئەوەی لەگەڵ باشترین هاوڕێت دەیکەی، تۆ شایەنی هەمان خۆشەویستیت کە بەوانی تری دەبەخشی.
---------------------------------------------------------
١٤ی کانونی دووەم
گرنگ نیە چۆن لەدایک دەبیت ، بەڵام دواتر دەبن بە چی
-جەی.کەی. ڕۆڵینگ
هەر یەک لە ئێمە خاوەنی ساتێکە کە تێیدا چیرۆکەکەی دەست پێ دەکا، چیرۆکی هەر یەکەمان لە شوێنی جیاواز دەست پێ دەکا. بەڵام کاتێک دڵ و مێشکمان تەرخان دەکەین بۆ بەدەستهێنانی ئەو شتەی زۆر بۆی پەرۆشین، هیچ شتێک نیە بمانوەستێنێ.سەرکەوتن و بردنەوە بەوە پێوانە دەکرێ تۆ چەندە هەوڵ دەدەی و دەرئەنجامەکەی چەندە.
ئامانج:
شانازی بەوەوە بکە کێی و لە کوێ لەدایک بووی. بەرەو ئەو شوێنە بڕۆ کە دەتەوێ پێیبگەی
و وە ئەو کەسایەتیەی کە دەتەوێ ببی.
---------------------------------------------------------
١٥ ی کانونی دووەم
دایکم هەمیشە پێم دەڵێ ئەگەر شتێکت نەبینیەوە لە پێناوی دا بژیت
شتێک ببینەوە لە پێناوی دا بمری
- توباک
هەر یەک لە ئێمە ئامانجێکی هەیە لەم ژیانە دا ،کارەکە دەگەڕێتەوە سەرخۆمان کە چی دەکەین لە ژیانمان دا
و چی هەڵدەبژێرین بۆئەوەی جێبەجێی بکەین.
گرنگترین شت لە ژیانت دا ئەوەیە کە شتێکت هەبێ ، شتێک کە باوەڕی پێ بکەی
دەتوانێ ڕێگەکەت ڕووناک بکاتەوە ، بتبەستێتەوە بە ئامانجێک لە ژیانت دا.
ئامانج:
لە ژیانت دا بگەرێ بۆ شتێک کە بەیانیان بەئاگات دەهێنێتەوە،
بەردەوام بە لە گەڕان. دوای ئەو کارانە بکەوە کە بڕوات پێیانە.
سۆران عبدالرحمن
١/١/٢٠١٧