کلیلی ژێر ئینجانەکەی دەرگای ڕێکخراوەکە

کات زوو تێپەڕدەبێ فریای ئەوە ناکەوین بسوڕێین و ئاوڕێک لە دواوە بدەینەوە
خێراتر لەوەی کە بیری لێ دەکەینەوە دوایین هەناسەمان هەڵدەمژین و دەدەینەوە

ماوەیەکی کورت بوو شارەکە رزگارکرابوو لە ژێر دەستی داگیرکاری و دەستی چەپەڵی ئەو 
ڕژێمەی کە دەیەها ساڵ خەڵکی چەوساندەوە و ماڵی وێرانکرد
و خەڵکی شار بەدەر کرد و لادێ و ناوچەکانی خاپور کرد

ساڵی ٢٠٠٤ بوو ، تەمەنم زۆر نەبوو لە دەوری ١٣-١٤ ساڵێک دەبووم
تەمەنی تازە پێگەیشتن ، حەزێکی زۆرم هەبوو بۆ فێربوون و گەڕان و زانینی شتی نوێ
یەکێک لەوانە حەزی فێربوونم بوو بۆ کۆمپیوتەر

سودفەی کرد ڕێکخراوێکی سێبەر هەڵدەستان بە کردنەوەی خولی فێرکاری کۆمپیوتەر
و هەندێ خولی تر
بەم جۆرە ڕەخسا بەژداری خولی کۆمپیوتەر بووم ، ماوەی خولەکە مانگێک بوو
بەهۆی نەبوونی کارەبا و نەهاتنی بەشێک لە ستافی ڕێکخراوەکە خولەکە درێژەی کێشا بۆ دوو مانگ
لەو ماوەیەدا عەسران دوای کاتی بانگ رۆژانە دەچوومە ڕێکخراوەکە
کە خانوویەکی بە کرێ گیراو بوو خانویەکی کۆن کە چەند ژوورێکی هەبوو،
وە سێ بۆ چوار کۆمپیوتەرێکی لێ بوو.
مامۆستاکەمان کچێکی تەمەن ناوەندی بوو ،کەمێک لە تەمەنی لاوی لای دابوو
زۆر جار وا ڕێک دەکەوت تەنها من و ئەو دەچووین ئەوانی تر گوێیان نادا و ئامادە نابوون
لەوێ بۆ دوو هەفتەیەک هاوڕێیەکم بوو لە تەمەنی خۆم ،زۆری نەبرد وتی ئیتر نایەمەوە
دەستی کرد بە کارکردن لای کەسێکی نزیکی خۆی

ئەو ڕۆژانە کەمێک سەخت بوون ، زۆر نەبوو شەڕ تەواو ببوو شارەکە ئازادکرابوو
جار و بار کاری تێکدەرانە و تەقینەوە و شت ڕوویدەدا
کە دەچووم بۆ خولەکە دوا نیوەڕوان ،دەرەوە زۆر چۆڵ بوو کەسێکت نابینی دوکانەکانی بازاڕەکە
چەند دانەیەکی دەکرانەوە و بەشێکی لە ماڵەوە پشوویان دەدا
دەمەو ئێوارە دەهاتن و دوکانەکانیان دەکردەوە

ئەو ماوەیە تێپەڕێ و ڕۆژانە کەس ئامادەی خولەکە نەبوو ،جار و بارێک کەسێک دوان دەردەکەوت
ڕۆژی کۆتایی هاتنی خولەکە ئامادەبوویەکی زۆر هەبوو ، جیا لە ڕۆژەکانی تر
بڕاوانامەیەکمان پێ بەخشراو و لە باخچەی ڕێکخراوەکە ئێوارەکەمان بەسەر برد
و وێنەی یادگاری و چالاکی خولەکە گیرا و دواتر لە ڕۆژنامەی زمانحاڵی ڕێکخراوەکە بڵاوکرایەوە
ئەفسوس نە وێنەکە و نە ڕۆژنامەکەم دەست نەکەوتەوە

شتێک کە زیادی بکەم ، ئەوەیە کە خولەکە شتێکی کرچ و کاڵ و زۆر سەرەتایی بوو
لەگەڵ ئەوەش دا بۆ من بووە سەرەتایەکی باش
کە ساڵێک دواتر بەژداری خولێکی تریشم کرد لە ڕێکخراوێکی تر

چەند یادگارێکی خۆشی ئەو کاتەم بیرە

یەکێ لەوانە ئەوەبوو کە کلیلی دەرگای ڕێکخراوەکە ، زۆر جار لە ژێر ئینجانەیەکی گوڵی بەر دەرگاکە دادەنرا
زۆر ڕۆژ من زووتر دەچووم چاوەڕوان دەبووم تا مامۆستاکە دەهات و دەرگاکەی دەکردەوە

یەکێ تر ئەوەبوو کۆمەڵێک کەسی باشم ناسی لەوانە مامۆستاکە و ئەو هاوڕێیەی زوو وازی هێنا و کەوتە کارکردن
و کچێکی تر کە زۆر باش بوو ماڵیان نزیکی ڕێکخراوەکە بوو ، هەندێ کێشەی خێزانی هەبوو
بەردەوام مامۆستاکەمان قسەی بۆ دەکرد

لە هەمووی سەیرتر دوا چەند ساڵێک بیستمەوە ڕێکخراوەکە کۆتایی بە کارەکانی هاتووە
بەهۆی گەندەڵی لێپرسراوانی یەوە ، ئیتر ئێستا هەواڵێک لێ نیە 
کە چالاکی ڕێکخراوەکە بەردەوامە یاخود لەو کاتەوە هەموو شتێک تەواو بووە
لەم یادگارەی من زیاتر نەبێ‌

گوڵدانی بەردەم دەرگای خانوویەک


سۆران عبدالرحمن 
٢١/١١/٢٠١٦

گەشتێک بۆ باکۆ


باکۆ یاخود باکی ، گەورەترین شاری قەوقاز ، دەکەوێتە بەشی ڕۆژهەڵاتی ئازەربایجانەوە ، لە سەر ڕۆخی دەریای قەزوین ، شارێکی جوان و دڵگیرە بە شوێنە کۆن و نوێیەکانیەوە ، خەڵکەکەی دڵسۆزن ، باکۆ هێمای سادەیی و ژیانێکی هێمن و ئارامە ، کۆمەڵێک مۆزەخانە و شوێنەواری دێرینی هەیە ، گەشتیاران و خوازیارانی شتە دێرینەکان چێژی لێ دەبینین ، جگە لە حەز و ئارەزووی پیاسەی سەر دەریا کە چێژبەخش و ئارامکەرەوەیە.

ئەم شارە ،تەواو لە هەوارگەیەکی گەشتیاری دەچێ ، ناوچە و ئەو شوێنانەی کە گەشتیاران ڕووی تێدەکەن زۆر نزیکن لە یەکتر دەتوانی بە پێ پێیان بگەیت ، بەشی کەناراوی ناوچەی کۆڕنیش و چاوی باکۆ  و تاوەرەکانی گڵپە _ فلەیم ، مۆزەخانەی قالی و ڕایەخ و مۆزەخانەی نیزامی ، مۆڵەکانی بۆلڤارد پارک و مۆل بیست و هەشت و هۆڵی کریستاڵ و قەڵای دێرین و شوڕاکەی هەمووی نزیک بە یەکترن و دەتوانی بە ئاسانی پێیان بگەی

ناوەندی شار
شارەکە ، زۆربەی فەرمانگەکانی حکومەتی لێیە ، باشترین شوێنەکانی کات بەسەربردن ، وە دەبینی کە ناوەندی شار زۆر ڕێک و پێکە و تەواو گرنگی پێدراوە ، لە زۆربەی شوێنەکان پەیکەری مێژووی و کەسایەتیەکانیان دانراوە ،  ژمارەیەکی کەمی سەیارە دەبینرێ ، هۆکارەکەش ئەوەیە سیستەمێکی پاسی زۆر گونجاویان هەیە بەردەوام لە کار دایە و شوێن و کاتی خۆی بۆ دیاری کراوە ، وە بلیتی تایبەتی هەیە بۆ سەرکەوتن کە پێویستە دەستی بخەی بۆ بەکارهێنانی ، لە نێو کوچە و کۆڵانە گەرەکانی شارەکە سیستەمی پەڕینەوەی پیادە پەیڕەو کراوەلە ژێر شەقامەکانەوە بۆ پەرینەوە لەم بەر بۆ ئەو بەر ، کە تەواو پاک و خاوێنن و هەندێکیان دوکان و فرۆشگا و ئامێری کڕینی کارت مۆبایل و پارە گۆڕینەوەی تێدایە جگە لە فراوانی و خاوێنیەکەی ،هەموو خەڵکی بەکاری دەهێنن .


هۆکارەکانی گواستنەوە
نرخی هاتوچۆ گران نیە و دەتوانی بە ئاسانی پێیان بگەی ، بە بەکارهێنانی پاس یاخود تەکسی یانیش شەمەندەنەفەری ئەندەرگراون _ژێر زەوی ، بۆیە گواستنەوە لە شوێنێک بۆ شوێنێکی تری شارەکە کارێکی ئاسانە.


بازاڕکردن
بۆ بازاڕکردن و تامکردنی چێژی زیاتر دەتوانی سەردانی فۆنتان سکوێر _ ناوچەی نافوڕە ، بریتیە لە چەند کۆڵانێک کە بە دەیان مارکێت و دوکانی مارکە ناودارەکانی لێیە ، خەڵکی زۆر سەردانی ئەم شوێنە دەکەن ، خێزانەکان و گەنجان ناوچەیەکی دڵکراوەیە دەتوانی پۆشاک و خواردنی جۆراوجۆر دەستبخەی ، باکۆ سینەماشی هەیە کە دەتوانی چێژ لە نوێترین فیلمەکان ببینی کە لە سینەماکانی جیهان دا پەخش دەکرێن.


کێشەی زمان!
خەڵکی باکۆ ، ئازەری بە گشتی لە زمانی ئینگلیزی باش نین  تەنیا لە شوێنە فەڕمیەکان و میوانخانەکان ڕەنگە، بە گشتی خەڵکەکە زمانی خۆیان بەکاردەبەن کە ئازەری یە و نزیکە لە زمانی تورکی ، وە بەشێکیان زمانی فارسی دەزانن ،بەهۆی ئەوەی کە هاو سنوری ئێرانن و سەردانکاری ئێرانی زۆری لێیە بە شێوەی گروپ سەردانی ئازەربایجان دەکەن ، وە زمانی ڕووسی زمانێکی بەرفراوانە ، ئەمەش ڕوونە کە ئازەربایجان بەشێک بووە لە یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو و هاوسێی وڵاتانی سۆڤیەتە ،
تابلۆ و نوسراوەکانیان بە زمانی خۆیان نوسراوە و کەمجار تابلۆیەک دەبینی بە ئینگلیزی نوسرا بێت .

دراوی ئازەری
دراوی بیانی سودی نابێ بۆ بەکارهێنان ، تەنانەت دۆلار لە دوکان و شوێنەکان وەرناگیرێت ،
دەتوانی بچیتە بانکەکان پارەکەت بگۆڕیتەوە بە دراوی ئازەری ، لە فرۆکەخانەش شوێنی گۆڕینەوەی دراو هەیە دەتوانی بەر لە هاتنەدەرەوە گۆڕینەوەکەت ئەنجام بدەی ،
دراوی ئازەربایجان ناوی "مەنات" ـە
وە وردەی دراوەکە "کەپیک"ـە

جۆری مەنات
١ مەنات ، ٥ مەنات ، ١٠ مەنات ، ٢٠ مەنات ، ٥٠ مەنات
جۆرەکانی کەپێک
١ کەپیک ، ٣ کەپیک ، ٥ کەپیک ، ١٠ کەپیک ، ٢٠ کەپیک ، ٥٠ کەپیک



خۆراک
خواردنە سەرەکی و بەناوبانگەکانی ئازەربایجان
دۆڵمەی ئازەری ، پڵاڤ،زەڵاتی ئازەری ، قەتەب ، کەباب ، دۆڤگە و پاقلاڤە

زەڵاتەی ئازەری ، زەڵاتەیەکی سادەیە م کە پێکهاتوە لە تەماتە و خەیار و بیبەر و پیاز ، ئەوەی جیای دەکاتەوە ئەوەیە پیازی تێدەکرێ ، تامێکی تایبەتی دەدا.

دۆڵمەی ئازەری
دۆڵمەیەکی خۆشە و بەتامە ، بەشێوەی بچوک بچوک لە گەڵای مێو دەپێچرێتەوە و گۆشتی تێدایە


شوێنە باوەکانی گەشتیاران
کە سەردانی باکۆ دەکەی پێویستە ئەم شوێنانە ببینی
مۆزەخانەی ڕایەخ
مۆزەخانەی نیزامی
مۆزەخانەی نیو ئارت _ هونەری نوێ
قیز قەلاسی _ قەڵای کیژ
مەیدانی ئاڵا _ بویراق مەیدانی
مۆڵی بولڤارد پارک
مۆڵی بیست و هەشت
فلەیم تاوەر ، سێ تاوەری گڵپە



Traveling is one of the important things that we have to have it in our life once at least.

So far  we planned to go to somewhere that have nice weather, people , places, foods and good distance for us as first time that we will have travel.
so , we decided to discover Azerbaijan , Baku capital city.

Baku is one of the beautiful cities that most of tourists they visit this city, because of its near of beach and it is a tour city ,it has huge number of  historical places aswell.

Baku, also known as Baky or Bakı, is the largest city in the Caucasus and the capital of Azerbaijan. Baku is on the coast of the Caspian Sea on the southern tip of the Absheron Peninsula.

During a week that we staid there we could see some of beautiful and amazing places of Baku.

As i listed in below,we went to:
Azerbaijan Carpet Museum
Museum of Modern art
Maiden’s Tower (Guz Qalasi)
Flame tower
City Boulevard
Heydar Aliyev Center (we went through it)
Also to 28 Mall , Park Bulvar Mall Shopping centre
bayraq meydani and baku crystal hall


Azerbaijan famous foodis Dolma , Plov ,Qutab ,Kabab , dovga and pakhlava

Azerbaijan's CurrencyManat (Azerbaijani manat)
1 AZN =0,59 USD
100 AZN = 169 AZN
1 AZN = 100

AZN Stats
Name: Azerbaijani New Manat
Symbol: ман Qepik: qr
Minor Unit:
1/100 = Qepik
Coins:
Freq Used: qr1, qr3, qr5, qr10, qr20, qr50
Banknotes:
Freq Used: ман1, ман5, ман10, ман20, ман50, ман100
Central Bank of the Republic of Azerbaijan


Funicular Baku - ‌هێڵی ئاسنین بۆ تاوەری فلەیم - گڵپە

Park Bulvar Mall  مۆڵی پارک بۆلیڤار*

28 Mall - Baku  ٢٨ * مۆڵ
کەلوپەلی دێرینی ئازەربایجان

چاوی باکۆ - baku eye
Old Gates - دەروازەی دێرین

Dovga - دۆڤگەی ئازەری - دۆخەوا*

Pakhlava - پاقلاوەی ئازەری*
Qutab - قوتەب _ کەلانەی ئازەری*
Dolma - دۆڵمە و زەڵاتەی ئازەری


سەرجەم وێنەکان لە لایەن خۆمەوە گیراوە
تەنیا ئەم وێنانەی کە هێمای * لە ناونیشانەکەی ژێری نوسراوە


١١/٩/٢٠١٦
سۆران عبدالرحمن


پرتەوبۆڵەی من

زیاتر »

چیڕۆکی سەرکەوتن

زیاتر »

تەکنەلۆژیا

زیاتر »

دەستپێشخەری کار

زیاتر »

کار و کارامەیی

زیاتر »

گەشەپێدانی خود

زیاتر »