کات سێی دوای نیوەڕۆیە لە مانگی حەوتی وەرزی هاوینی ساڵ دا
کە پلەی گەرمی بەرزترین ئاستی تۆمارکردوە لەو چەند ڕۆژەدا
بۆ کارێک بە شەقامێکی لا چەپ دا تێدەپەڕیم کە گەڕەکەکەی دەگەیاندە سەر شەقامە سەرەکیەکە
پیاوێکی باڵا مامناوەندی نیمچە داڕماوی تەمەند نزیک ٣٥ ساڵان کە سەختی ژیان ڕووخساری کەمێک شێواندبوو
بە جلوبەرگێکی خاکی و جانتایەک لە ژێر باڵیەوە ڕێگەی دەکرد
هەرچۆنێک بێت لە لایەکی چادەکەوە وەستام تاکو هات و سەرکەوت لەگەڵم
دوای سڵاوکردن و بەخێرهاتنی کەوتە قسە سەرەتای قسەی بەوە دەسپێکرد کە بە نیازە بچێن یاری تۆپێن بکات
منش لێم پرسی بەم گەرمە؟ ڕاستیەکەی ئەو چەند هەفتەیە زۆر گەرم بوو تایبەت دوای نیوەڕۆیان
گەرمیە ناسروشتی بوو
کەچی ئەم برادەرە بە جانتایەک لە ژێر باخەڵیەوە و بە ڕۆیشتن بە پێی بە نیاز بوو بەم گەرمە و لەم دوا نیوەڕۆیە
لەم سەری شارەوە بچێتە ئەو سەری شار
جا باسی ئەوەشی کرد کە داماوە کارگوزارە و کاتژمێر دوازە هاتووەتەوە لە ئیش
من تا نیوەی ڕێگەکە گەیاندم کە دابەزی ووتی لێرەوە بۆی شۆڕدەبمەوە تاکو دەگەم
تێبینیم نەکردبوو لەسەرەتا ،لە کاتی ڕۆیشتن بینیم کە ناعلەیەکی پرتەقاڵی لەپێیە و بە نیازیشە ئەو هەموو ڕێگەیە ببڕێ
بۆ تۆپێن هەر نەبێ ئەوەی باش بوو ووتی هەندێ ئاوی ساردم پێیە لە جانتاکەم
نازانم ئیتر ئەو برادەرە زۆر داماو بوو یان من خەیاڵم کرد ئەو دوا نیوەڕۆیە
![]() |
michael hayes - new road, Ute reservation |
...........................
٢٢/٧/٢٠١٦
سۆران عبدالرحمن