بانگەشە

زیاتر »

2016/06/24

هۆز و تیرەکانی جەنگەڵ

لەم سەردەمەدا کە جیهان وەکو گوندێکی بچوکە و لێرە شتێک ڕووبدا لەو پەڕی دونیا خەڵکی ئاگادادەبن بەهۆی پێشکەوتنەکانی جیهانەوە ، لەگەڵ ئەوەش دا کۆمەڵێک خيڵکی هەن بە ژیانێکی زۆر سادە و ساکارانە و سود وەرگرتن لە کەرەستە سەرەتاییەکان و لە نێو جەنگەل و ناوچە دوورە دەستەکان دا دەژین ، و تێکەڵ جیهانی شارستانیەت نەبوونە

derwaze web blog

کۆمەڵیک لەم هۆز و تیرەو خەڵکانە

هۆزی سێنتینلیسی
ئەم هۆزە هۆزێکی هیندی یە شوێنیان دەکەوێتە نێوکەنداوی بەنگاوڵ و ڕووباری ئەندامان
ناوچەکەیان کە دورگەیەکە ، بە درێژای ٦٠،٠٠٠ ساڵەی ڕابردو لانکە و پێگەی ئەم هۆزە بووە
کە تەواو دابڕاون لە جیهانی دەرەوە و ئامادەنین تێکەڵ جیهانی دەرەوەی شارستانی ببن
کۆتا پەیوەندی کە لەگەڵ جیهانی دەرەوە هیانبوبێت ساڵی ٢٠٠٦ بووکاتێک دوو ڕاوچی
کەوتنە ئەو دروگەیەوە و لا خاکی ئەوان گیرسانەوە
کە دواتر کوشتیانیان و تیریان ئاراستەی ئەو کۆپتەرە کرد کە بەدوایان دا دەگەڕا بۆ رزگارکردنیان لەو ناوچەیە ، ئێستاشی لەگەڵ دابێت لە سەر ژیانی لە مێژینەی دەیان ساڵە و داب و نەریت و دوورە پەرێزی خۆیان بەردەوامن.

#The Sentinelese Tribe

derwaze web blog

هۆزی کۆڕۆوای
لە نێو دارستانە چر و دژوارەکانی غینیا و ئەندەنوسیا هۆزێک دەژین کە ناو دەبرێن بە هۆزی کۆرۆوای، یەکەمین پەیوەندیان بە جیهانی دەرەوە دەگەێتەوە بۆ ساڵی ١٩٧٠ گروپێک لە گەڕۆک و دۆزەرەوە
بینیان خەڵکانێک لەم ناوچەیە دەژین کە کەرەستەی دارین بەکاردەبەن. گوندەکانی کۆرۆوای زۆر دوور لە یەکترن بە جۆرێک هیچ پەیوەندیەک لە نێوان خۆیان دا نیە

#The Korowai Tribe

derwaze web blog

هۆزی ماچۆ پیرۆ
لەم ساڵانەی دوای دا هۆزەکانی جەنگەڵ وردە وردە لە دەوروبەری ڕووباری پیرۆڤیان دەردەکەوتن
لە هۆزەکانی دارستانە باراناوییەکانی ئەمازۆنن کە سەدان ساڵە دابڕاون و دوور لە جیهانی شارستانیەت لە جەنگەڵەکانی ئەمازۆن ژیان دەگوزەرێن بە شێوازە ساکار و سەرەتاییەکان
لەم دوایانە حکومەتی پیرۆ بڕیاری دا کە پارێزگاری لەم هۆزانە بکات و ژیانیان پارێزراوبێت
بە ڕێگری کردن لە زانایانی لێکۆلەر و گەشەپێدەری ژینگەی ، لەگەڵ ئەوەش دا دواتر ڕێگەدرا
چەندین کۆمپانیا گروپی گەشتیاری بۆ  ئەو ناوچانە ڕێکبخەن

#The Mashco-Piro Tribe

derwaze web blog

هۆزی پینتۆپی
کە ئوستراڵیا بۆ یەکەمین جار لە ساڵی ١٧٨٨ دووچاری داگیرکاری بووەوە
بریتانیەکان ڕوبەرووی دانیشتوانی بنەچەیی جەنگەڵ و ناوچەکە بوونەوە

#The Pintupi Aboriginal Tribe

derwaze web blog

هۆزی سورما

لە ئەسیوبیا کۆمەڵێک خەڵکی دوورەپەرێز دەژین ،کە تەواو دابراو و نا ئاشنان بە جیهانی دەروە .  لە ساڵانی ١٩٨٠ کە تێکەڵ بە خەڵکی بیانی بوون ، کاتێ دکتۆرە ڕووسەکانیان بینی کە پێستیان سپی و ڕووخساریان کراوە و گەش بوو ، وا هەستیان دەکرد کە ئەمانە خەڵکی مردون و زیندووبونەتەوە وا بێ ڕەنگ و سپی پێستن ،شەری توند سەریهەڵدا لە نێوانیان دا

هەروەها ئەم هۆزە نەریتێکی هەیە کە پارچەیەکی بازنەیەی دەکەنە نێو لێوی خوارەوەیان ئەمەش بۆ ئەو کچانەی کاتێک کە هاوسەرگیری دەکەن

#The Surma Tribe

derwaze web blog

هۆزی ڕەکی ڤێتنامی
دوای هێرشە ترسناک وسەختەکانی ئەمریکا لە شەری ڤێتنام دا . کۆمەڵیک لە سەربارە ڤێتنامیەکان توشی سەرسامی بوون بە بینینی کۆمەڵیک لە هۆزی جەنگەڵ لە ناوچەی کوانگ، ئەو هۆزەی کە دەرکەوتن
ئەوان هۆزی ڕەک بوون کە دوورە دەست لە جیهانی شارستانیەت دەژیان 

#The Vietnamese Ruc Tribes

derwaze web blog

هۆزی پاپوا غینیای
کۆمەڵێک خەڵکی جەنگەڵی و وەحشی کە دوور لە شارستانیەت و لە نێو جەنگەڵ دەژین
و بە گۆشتخۆری مرۆڤ ناسراون و لە ناوچە باراناوی و چڕەکان دا دەژین

#Papua New Guinea Tribes

derwaze web blog

هۆزی ئەندامانی هیندی
ئەمەش یەکێکی ترن لە هۆز و تیرە هیندیەکان کە تاوەکو ئێستا ژیانێکی خۆپارێزیان هەیە و دوور لە جیهانی دەرەوە ژیانیان دەگوزەرێنن
لە کاتی خۆی دا ژمارەیان لە نزیکی ٧٠٠٠ کەس بووە ، لە ئێستا دا نزیکەی ٤٠٠ کەس لەم هۆزە ماون
ئەمەش بەهۆی لە ناوچوون و مردن و نەخۆشی لەگەڵ ئەوەش دا هەوڵی مانەوە دەدەن
ئەوەی سەیرە تاوەکو ئەم سەردەمەش نازانن ئاگر بکەنەوە و بەکاری ببەن
هەڵگری تیر و ڕم و کەرەستەی سەرەتایین

#Andamanese Indian Tribe

derwaze web blog

هۆزی ئایۆریو تۆتۆبیگۆسۆد
لە ناوەڕاستی جەنگەڵ و دارستانەکانی پاراگوای دا هۆزێک دەژین کە ناسراون بە ئایۆریو ، دوایین کۆمەڵەی هیندیە ڕەسەنەکانی باشوری ئەمازۆن کە دوور لە جیهانی دەرەوە و لە ناوەڕاستی جەنگەڵ دەژین
لە ساڵانی حەفتا و هەشتاکان هەوڵدا گروپی تر تێکەڵ بەم هۆزە ببن و ئاشنایەتیان پێ بکەن بە جیهانی دەرەوە 

#Ayoreo-Totobiegosode Tribe

derwaze web blog


............................................................................................................
چەند دیمەنێک لە هۆز و تیرە جیاوازەکان



derwaze web blog

derwaze web blog

derwaze web blog

derwaze web blog

derwaze web blog

derwaze web blog

derwaze web blog

derwaze web blog


derwaze web blog

derwaze web blog

derwaze web blog


٢٤/٦/٢٠١٦
سۆران عبدالرحمن


..............................
سودم لە خوێندنەوە و زانیاری ئەم سەرچاوانە بینی
http://www.enkivillage.com/jungle-tribes.html
https://en.wikipedia.org/wiki/Korowai_people
https://en.wikipedia.org/wiki/Sentinelese_people
https://en.wikipedia.org/wiki/Mashco-Piro_people

2016/06/21

بەم نزیکانە سێرڤەرمان بۆ دێت


سەرکەوتووترین کەسەکان ئەوانەن کە دوای خەون و تواناکانیان کەوتون
بەشێکیان بە ماندووبون و بەشیکیان بەهۆی ئەو پێشهاتوو و گونجاویانەی دەوروبەر و ژیانیانەوە
توانیویانە بگەن بە لوتکەی سەرکەوتن
لای من وایە کە دەبێ ئینسان ماندوو بێت و بە پێی هەوڵ و ماندوبونی خۆی دەستمایەی هەبێت
بە پێی زیرەکی و توانای خۆی لە هەر کارێک دا دەرئەنجامی هەبێت
کەسێک کە توانای نوسینی باشی هەیە پێویستە ئەو جێدەستی دیار بیت و باسی نوسین بکات
نەک کەسیک تەنیا بە خۆ دەرخستن و وانواندن نیشان بدا ئەمەم وەکو نمونە نوسی
هەمان شتە بۆ تەواوی شتەکانی ژیان

من ئەگەر شارەزای دروستکردنی کۆلارە نەبم بۆ دەستی بۆ ببەم! بەو مانایە نا کە هیچ هەوڵی بۆ نەدەم
بەڵام ئەگەر کاری من نەبێ و کەسی شیای هەبێت باشترە ئەوان بیکەن
ژیانیش خۆی وایە کەسێک دەبێت بە چێشتلێنەر کەسێکی تر پارێزەر و کەسێکی تر...بەو جۆرە
واتە دەبینە تەواوکەری یەکتر

بەم بۆنەیەوە کاتی خۆی لە کۆلارە دروستکردن من باش شارەزابووم،  کۆلارەی جوانم دروست دەکرد
کاتێکی زۆر سەرقاڵی ئامدەکردنی بووم ،دواییش ماوەیەکی زۆر کەم دەمفڕاند یان دواتر فڕیم دەدا کە با هەڵی نەدەکرد

ڕۆژێک لە شوێنێک برادەرێک هات پرسیاری دەکرد دەربارەی دروستکردنی پێگەیەکی ئەلیکترۆنی
ئیتر ئەوەی کرا بۆم ڕوونکردەوە و بە ئاسانی شتەکانم پێووت لەگەڵ تێچووەکەی
خەمی ئەوەم بوو نەکا زیادی پێ بڵێم و لە توانای نەبێت
دواتر برادەرێکی تر هات وکارەکە گۆڕا لە شتێکی سادەوە ، بۆ شتیکی زۆر گرنگ و بە نرخ و
تا ئەو ڕادەیەی ووتی بەم زوانە سێرڤەری نوێمان بۆ دێت
ئیتر من هیچم بۆ نەمایەوە بۆ ووتن ، قابیلە بڵیم چی! وتبام کەی سێرڤەرەکانت دەگات؟ یان لە کوێی دادەنێی
لە گیرفانت یان ناو جانتاکەت

بۆم دەرکەوت ڕەنگە من شیاوی ئیشەکە نەبم
ئیتر زۆری نەبرد دوورکەوتمەوە



..............................................

سۆران عبدالرحمن
٢١/٦/٢٠١٦

2016/06/18

هاوڕێیەکی وەفادار

پشیلەکە بە لارەکەوتە لە سەر ڕۆخی دیوارێک ڕاکشاوە ئەمە پشووی دوای ماندوو بوونە زۆرەکەی دوێنێ یە
کە هەوڵی دا بەشە خۆراکی پشیلە هاوڕێکەی خۆی ببات، هەر ئەو هاوڕێ پشیلەیەی هاوکاری کرد و جێگەی کردەوە لە شوێنەکەی خۆی ، ئەمیش وەفاکەی دایەوە و هەر دوێنێ چاوێکی دەرهێنا.

نەخشی پشیلەیەکی نوستوو لە سەر دیوارە مەزنەکەی بەرلین

ن. سۆران عبدالرحمن
١٨/٦/٢٠١٦

گەڕانێک بە دوای بەخت دا

لە بازاڕ فرۆشیارێکی یانسیب خۆی دابوو بە زەوی یەکەدا ،هەمووان بە تاسەوە لێیان دەڕوانی ، تێفکری بوون لێ
لێی نزیک بوومەوە و لیم پرسی لە چی دەگەڕێی؟

!وەڵامی دامەوە :  بەخت


Van Gogh, Vincent - Dutch, 1853-1890 - ڤان کوخ


..............................
حسن علي الحلبي

و. سۆران عبدالرحمن
١٨/٦/٢٠١٦


2016/06/17

یاداشتنامەکەی دکتۆر زەڵمی لە دوو توێ دا

لە خوێندنەوەی هەر دوو بەرگی "کاروانی ژیانم" ـی دکتۆر زەڵمی
چەند شتێک سەرنجی ڕاکێشام دوور نزیک ڕاستین و پێویستیان بە لێکدانەوە
و بەدواداچوون نەبێ ڕەنگە
بەر لە هەموو شت خوێنەر و میلەتی کورد کەم ئاشنابووین بەم پیاوە مەزنە 
لە دوو توێی کتێبەکەی دا کە یاداشتەکانی نوسیوە دکتۆر زۆر بە سادەیی و لێبوردەیی یەوە چۆنیەتی ژیانی خستوەتە ڕوو ، لە بیرەوەرییەکانی دا ئەو هەڵانەشی نەشاردۆتەوە کە لە ژیانی دا ئەنجامی داوە ، لە پاڵ ئەو هەموو لێهاتووی و توانایەی کە تاکو کۆتایی تەمەنی دا دەستی هێناوە
دڵسۆزی و مەزنی و نیشتیمانپەروەری ئەم پیاوە بە تەواوەتی دەردەکەوێ
سەرەرای نەبوونی ئینتیمایەکی بەهێز بۆ هیچ لایەنێکی کوردی لەگەڵ ئەوەشدا دڵسۆزی خاک و نیشتیمانەکەی بووە
بۆچوون و لێکدانەوە جیاوازەکانی سەبارەت بە لێکدانەوە و تێگەیشتن لە ئاین و ژیان جۆرێکی ترە لە تایبەتمەندی ئەم زاتە ، وە زۆر ڕاشکاوانە تانە و بۆچونی خستوەتە ڕوو
دەربارەی هەڵە باوەکان یاخود ڕێکارە تەقلیدییە ئایینیەکان کە ڕەنگە سەرچاەوەیان دروست نەبێ یان ناتەواو بن ، وە بۆچونی دەربارەی مامۆستا و زانا و مەلا ناودارەکانی کورد کە ڕێچکەی تەقلیدییان هڵبژدار دووە و لێیان لانەداوە
وە نەیانتوانیوە خاوەن لێکدانەوە و بۆچونی خۆیان بن ، بەهەمان شێوە دکتۆر لە سەر مەزهەبەکان ، بۆچونی خۆی هەیە و ئەوە ناشارێتەوە کە دەکرێ زانایانی کورد بە نمونە لە ئیمامی شافعی زیرەکتر و بەتواناتر بووبن بەڵا لەگەڵ ئەوەش دا لە چوارچێوەیەک پەنگیانداوە و نەیانتوانیوە خاوەن بوێری و توانای دەربینی خدی خۆیان بن
ئەزموونی ژیانی هەر لە سەرەتاوە سەخت بووە و ڕێگەیەکی دژواری هەڵبژاردووە
لە گەڕان بە دوای دەستهێنانی زانیاری و تەواوکردن و دەستهێنانی شەهادەی دوازدە عیلمی
، لە تەمەنێکی منداڵیەوە لاسار بووە و لە پێناو زانست و دەستهێنانی زانیاری گیانی خۆی خۆشنەویستوە و هەڵی زۆری داوە ژیانێکی سەختی بووە

دواتریش لە سەر بۆچونە فراوان و لێکدانە تایبەتیەکانیەوە کە کۆمەڵیک مەلا و زانای تەقلیدی کە بۆچونەکانی ئەمیان لا پەسەندە نەبووە کەوتونەتە ویزەی و دژایەتی کردنی و دواتریش کە بووەتە هۆی دورکەوتنەوەی لەو شار و ناوچەیە ، سەرەرای ئەوەش ئەم نەهامەتی و دژایەتیە بۆی بووەتە دەرگای خێر و دواتر بوو بە دکتۆر زەڵمی مەزن
لەپاڵ مەلایەتی و وانەووتنەوە بە فەقێ ، تێکۆشاوە و هەوڵی داوە لە خوێندنی میریش دانەبڕێ
بە ڕێچکەیەکی سەخت سەرەتای و دواتر ناوەندی و دواتر لە زانکۆ خوێندویەتی و پاشان ماستەر و دکتۆرا و سەردانی میسر و زانکۆی ئەزهەر لە پێناو زانست
ئەو ئەزمونە سەختەی ژیان و خوێندنی بووە هۆی کە دواتر بووە خاوەنی چەندین دانراو و بڵاوکراوە ، بە جۆرێک لە ساڵانی هەشتاکان دانراوەکانی لە زانکۆکانی چەند وڵاتێکی عەرەبی - ئیسلامی بخوێندرێ و زیاتر لە شەست کتێب بڵاوبکاتەوە چەندەها کەسایەتی مەزن لە سەر دەستی ئەو پەروەردە بوون
دکتۆر بەهۆی ئەو توانا و زانستەی کە هەیبوو ، تەنانەت کە کاتی خانەنیشینی هات لە زانکۆ
بە بڕیاری تایبەتی سەرۆکایەتی وڵات ، بڕیاری بۆ درا کە تاوەکو ئەو کاتەی لە ژیان دایە خانەنشین ناکرێت و دەتوانێ لە وانەووتنەوە بەردەوام بێت
هاوەڵی بەشێک لە کەسایەتی و ناودارانی سەردەمی خۆی و میلەتی کورد بووە
لەوانە لە ژێر دەستی زانایانی گەورەی کورد مامۆستای گەورە عبدالکریم مودەرس
هاوەڵی خوێندنی سەرۆک کۆمارەکانی عێراق جەلال تاڵەبانی و فوئاد مەعسوم بووە لە قاهیرە
و دواتر لە هەمان ڕێکخراوی ئەفسەرانی ئازادیخواز بووە کە دواتر سیستەمی وڵاتیان گۆڕی بۆ کۆماری و لە کاتی سەربازی دا هاوەڵی عبدالسلام عارف و عبدالکریم قاسم بووە کە بوون بە سەرۆک وەزیران بە دوای یەکتر دا
لە زۆرترین شوێن دا بە حوکمی تێکەڵی و ئەزمونی ژیانی دا
و ئەوەی بەرچاوی کەوتووە و بەسەری دا هاتووە باسی ناتەبای و نایەکگرتووی نێوماڵی کوردی دەکا لە سەد ساڵی ڕابردوو دا لە سەردەمانی ناوچەی ڕووس و دەسەڵاتیانەوە تا دوواترش کە زۆرترین شکستەکانی کورد بەهۆی خودی خۆیەوە بووە
هەر وەکو لە ژیاننامەکەی و یادەرورییەکانی دا دیارە و شتێکی حاشاهەڵنەگرە
میلەتی ئێمە ڕێزی زانا و ناوداران و خاوەن زانستەکانی خۆمان ناگرین و تەنانەت ناشیان ناسین
لە شوێنێک ئاماژە بۆ ئەوە دەکا لە زانکۆیەکی تایبەتی لە موسڵ هۆڵێکی خوێندن بە ناوی ئەمەوە کراوە ، لە کاتێک دا لە چەندین وڵات دانراو و کتێبەکانی دەخوێندێ ، کە چی لە وڵاتی خۆمان تەنانەت ، تا دوای مردنی و کۆتا ڕۆژەکانی ژیانی نەمانناسی و نەناسێندرا
زانکۆیەک سودی لێ وەرنەگرت کە بە هیوابوو رۆژانێک گەلەکەی خۆی سودی لێ ببینیت
لە کاتێک دا گەلانی وڵاتانی تر زیاتر دەیناسن و ئاشنای کتێبەکانین ، میلەتەکی خۆی لێی بێ ئاگا
هەر لە کۆتایی یادەوەرییەکانی و لەم چەند ساڵەی دواتر
کە داوای لێ دەکەن و دەگەڕێتەوە کوردستان ، توانرا سود لە شارەزایی و ئەزمونی وەربگیرێت
لە کاتی دانانی یاسای باری کەسێتی دا و ڕۆڵیکی کارای هەبوو لەمەدا
، بەڵام ئەمە بەس نیە کە دواتر داوای لێ کرا و هێنرایەوە و سودی لێ وەرگیرا
وەکو ئاماژەی پێداوە لە ڕۆژانی نەخۆشی و دوای ئەوەی بەردەبێتەوە توشی شکانی ئێسک دەبێت
جارێکی تر ئاوری لێ نادرێتەوە و بێ ئاگادەبن لێی
ئەوەی گرنگە ئەم پیاوە مەزنە لە یاد نەکرێ هەرچەندە لە ژیان نەما بەڵام خەرمانی زانست و بۆچون و ئازموونی
ژیانی بە زیندووی دەمێننەوە ، کە پرە لە بوێری و ژیری و توانایەکی زۆر
..پڕ لە لێبوردەیی

بەرگی کتێبی کاروانی ژیانم
















دەمەو پارشێوەی
١٢ ی ڕەمەزانی ١٤٣٧
سۆران عبدالرحمن