بانگەشە

زیاتر »

2016/05/13

وانەکانی ژیان کە لە زانکۆدا فێریان نابیت

وانەکانی ژیان کە لە زانکۆدا فێریان نابیت
خوێندن و فێربوون لە زانکۆ و فێرگە بێگومان گرنگی و تایبەتمەندی خۆی هەیە ، لەگەڵ ئەوەشدا هەموو شتێک نیە
بەڵکو سەرەتایەکە 

2016/05/03

کلیلی ٢٠٣ی هەژماری پۆستەخانەکە

لە ساڵەکانی ٢٠١٤-٢٠١٥، سندوق حیسابێکم هەبوو لە بنکەی پۆستەی ئەو شوێنەی لێی دەژین، 
خۆشبەختانە، کاتی خۆی ئەو بنکەیە کە بەدالەی تەلەفۆن بوو، دواتر کرا بە پۆستەخانە.
جارجارێک لە ئینتەرنێتەوە شت و کەلوپەلم دەکری شتی بچوک و ورد، لە ڕێگەی ناونیشاندانی ئەو پۆستەخانەیەوە دەگەیشتەوە دەستم، یتر هەژمارێکم کردوە لەوێ
کە مانگانە بڕێک پارە دەدەی لە باەرامبەری دا - ساڵانە پارەی تەواوی مانگەکان دەدرێ ، لە بەرامبەردا کلیلێکت پێ دەدەن و ژمارەی سندوقەکەت.
هەرچەندە هەر جارێک شتم بۆ دەهاتەوە، لەگەڵ گەیشتنی تەلەفۆنیان بۆ دەکردم تا دەستبەجێ بچم وەریبگرم، لە کاتێک دا سندوقی خۆم هەبوو دەیانتوانی دایبنێن و هەرکات خۆم بچم سەردانی بکەم و بزانم چیم بۆ هاتووە ، بەڵام بە حوکمی ئەوەی کەم کەس پۆستەی بەکاردەهێنا - شتێکی نامۆ دەبوو کاتێک کەسێک شتی بۆ دەهات.

ڕۆژێک چووم شت وەربگرمەوە، سودفە بەڕێوبەری ئەوێم بینی و ئیتر لە ژوورەکەی چاوەڕێ بووم، کابرایەکی باش و میوان دۆست بوو، کەوتینە قسە و باسی پۆستە.

جۆرێک لە پێشنیارم بۆ کرد، وتم باشە بۆ نایەن، ژمارەی تایبەتی بدەن بە هەر ماڵێک بە پێی گەڕەکەکانی ئەم شارۆچکەیە، یانیش تەنیا ئەو کەسانەی دەیانەوێ بۆیان دابنرێ،
بەجۆڕێک پارچە لەوحەیەک و ژمارەیەکی لێ نوسراوە و لە دەرگای ماڵەکە یاخود دیواری ماڵەکە دەدرێ، لەبەرامبەر دا تێچووی ژمارەکە لە خاوەن ماڵ و بەژداربووی پۆستە وەربگیرێت،
وە وتم من یارمەتیتان دەدەم ، لە تۆمارکردن و دانانی میکانیزم و سیستەمی زانیارییەکانی بەژداربووەکان، ئەمەش دەستپێشخەری دەبێ بۆ ئەم ناوچەیە و دواتر شوێنەکانی تر دەتوانن 
چاو لە ئێمە بکەن و بەمەش کارێکی باش دەکەین و کێشەی ناونیشان و پۆستە نامینێ.

ئەمەم دوای ئەوە هات، کە ماوەیەک بوو داوای کارتێکی بانکیم کردبوو لە ئەمریکا، ئەو کۆمپانیایە کارتەکەی ناردبوو، دوو مانگێک بوو، کەچی بەهۆی نەدۆزینەوەی ناونیشان و نەبوونی ناونیشانی تەواو - وە ئەو کات ژمارە مۆبایلەکەم لە ناونیشانەکە دانەنابوو،
کارتەکەیان گەڕاندبووەوە سەنتەری شار - بنکەی سەرەکی پۆستە، دواتر دیسان گەڕاندبویانەوە بۆ پۆستەخانەکەی ئێمە، خۆشبەختانە دراوسێیەکمان لەوێ کاری دەکرد، ناوەکەی منی ناسیبوەوە و بە سودفە ڕۆژێک باسی کرد ئیتر  چووم هێنامەوە و ئەمەش وایکرد
ئەو باسە لەگەڵ بەڕێوبەرەکە بکەمەوە.

باسەکەمان بێسوود بوو، بەوەی ووتی ئێمە ناتوانین کارێکی وەها  بکەین و ئەو گوژمە و توانایەمان نیە کارێکی وەها بکەین،
ئیتر دوای ئەوەی ئەو ساڵە بەژداریم لە ساڵانەکە تەواو بوو، هەژمارەکەم نوێ نەکردەوە و کلیلەکەم کە ژمارە ٢٠٣ بوو دایوە پێیان، پێشبینی نەکەن کە ژمارەی سندوقەکە پەیوەست بووە بە ژمارەی کلیلەکانەوە، لە ڕاستی دا تەنیا نزیکەی ٢٠-٣٠ سندوقی حیسابی پۆستی لێ بوو شوێنەکە.


ئەوسا و ئێستاش بەهیوام شتێکی وا بکرایە و ژمارەی خانووی تایبەت بە هەر ماڵێک هەبێ،
بەجۆرێک نەک هەر بەرێوبەرایەتیەی ژمارەیەکی هەبێ،
بەڵکو هەر خانوویەک لە سەر دەگاکەی یاخود دیوارەکەی تابلۆیەکی هەبێ کۆد - ژمارەی تایبەتی خۆی لە سەر بێت، ئەم کۆدە لە هەموو بەڕێوبەرایەتیەکان بەکاربهێندرێ وەکو پۆستە و کارەبا و پاککردنەوە و ئاو

بەجۆرێک ئەم کۆدە - ژمارەیە تایبەتە و تەنیا یەک دانەی دەبێ بۆ هەر ماڵێک
کە دەکرێ لە ڕێگەی داتابەیسێکەوە تەواوی زانیاری و شوێنی خانوەکە و ناوچەکەی لەسەر بێت.




٣/٥/٢٠١٦
سۆران عبدالرحمن