نمونەی بەڕێوبەرێکی شکست خواردوو

وێنەی سەرکارێکی ناسەرکەوتوو
بڕێکی زۆر لە نانی بەیانی دەخوات و بەخێرایی دەڕوا بەرە و نوسینگەی کارکردنەکەی
دادەنیشێت و دەوروبەری پڕە لە کاغەز  بەشێوەیەکی ناڕێک ، نامەیەک دوانی پێدەگا سەیریێکیان دەکات ، بەر لەوەی وەڵامێکی گونجاوی بۆ بدۆزێتەوە و بیربکاتەوە ، چاوێک لە دەفتەری ژوانەکانی دەکات و دێتەوە یادی پێویستە ئامادەی کۆبونەوەکە بێت لەگەڵ کۆمپانیایەک کە نیازی گرێبەستێکی مەزنیەتی

هەوڵدەدا هۆشی بخاتە سەر دوو نامەکەی کە بۆی هاتووە و جاڕێکی بەوانەوە سەرقاڵ دەبێ بۆیە کۆبونەوەکە و ئامادەکاری خۆی بۆ کۆبونەوەکە لە یاد دەکا کە کاتژمێرێکی تر هەیەتی و پێویست بوو باش خۆی بۆ ئامادە بکا لە هەمان کات دا سکرتێرەکەی سەرقاڵی وەڵامدانەوەی کۆمەڵێک لەو پەیامانەیە کە هاتوون
و دەستی کردوە بە نوسین لە سەر ئامێری نوسینەکە دەنگی دوگمەی پیتچنەکەی ئامێرەکە بێزاری دەکا و داوا لە سکرتێرەکە دەکا دەست هەڵگرێ لەو کارەی
دوای ساتێک دێتەوە یادی کە وەڵامدانەوەی ئیمێڵێکی گرنگ بووە و خۆی داوای لێ کردوە وەڵام بنوسێ، بۆیە داوای لێ دەکاتەوە دەست بکاتەوە بە نووسین
بۆ هێورکردنەوەی مێشکی بیر لە داگیرساندنی سیگارێک دەکاتەوە ، سیگارەکە دادەگیرسێنی
و دوای چەند هەڵمژینێکی ،جارێکی تر بیری دەگۆڕێ و دەیەوێ وردتر بێ لە بڕیاردان بێ پەشیمان بوون سیگارەکە دەکوژێنێتەوە

لەم ساتەیا سکرتێرەکەی کۆمەڵێک کتێبی کۆمپانیای بۆدێنێت بۆئەوەی واژووی لەسەر بکات، بەڵام بەڕێوبەر توڕەیە و مێشکی جەنجاڵە ، بە توڕەییەوە دەری دەکاتە دەرەوە
هەوڵدەدا دیسانەوە بیربکاتەوە بە باشی ، بەڵام جەنجاڵی مێشکی ڕێگەی نادات ڕێگە دروستەکە بگرێتە بەر، ئەم هەوڵە ناکامانەی کە بێ سوود و دەرئەنجامن خەواڵووی دەکات و پەڕێشانی دەکاتەوە کە نەگەیشتوە بە .دەرئەنجامی باش، ئەمە ساتێکی خۆش و نەوازەیە و دەکەوێتە خەوێکی قوڵەوە

دوای کەمێک سکرتێرەکەی دەگەڕێتەوە  لە دونیای خەون دەیگێڕێتەوە بۆ ژیانی کار و بازرگانی
.تاوەکو چاوی بە خاوەنی ئەو کۆمپانیایە بیت کە هاتووە بۆ چاوپێکەوتنی

بەڕێوبەر هەوڵدەدا بەخێرایی خۆی ئامادە بکات و پێشوازی میوانەکەی بکات ، لەبەرئەوەی هیچ ئامادەکاری نەکردوە
دێت و دەچێت و بە دوای بابەتێک دەگەڕێ لە قسەکانی دا قسەگەلێک دەکات کە بەهایەکی وایان نیە لەم کۆبونەوەیەدا ئەمەش وای دەردەخا کە کەسێکی فریودەرە و یاری بە ووشەکانی دەکات
هیچ لە هەگبەی دا نیە کە شایەنی بیستن بێت، بەمجۆرە ئەو ڕێکەوتنە گرنگەی دەیویست بەدەستی بێنێت بە دەم باوە دەڕوا.


failure manager


ن : پارامهانسا یۆگاناندا
و : سۆران عبدالرحمن

٢١/٤/٢٠١٦





نوسەر: سۆران --- کاتی بڵاوکردنەوە : 4/21/2016 --- هاوپۆل : کار و کارامەیی گەشەپێدانی خود --- فەرهەنگۆکی وشەکان

بەژداری بە بابەتەکە بکە

فەیسبووکتویتەرگۆگڵ پڵاس
≡ کۆمێنت بنوسە
0 لێدوانی بلۆگ