لە ئێستا دا زاراوە تەکنەلۆژیاییەکان ژیانی هەمووانی تەنیوە، بەشێک لەو ناوانە واتاکانیان دیار و ڕوونە ، لەگەڵ ئەوەش دا بەشێکیان لێیان تێناگەین و نازانین ماناکانیان چین، ڕەنگە کورتکراوە یاخود مانایەکی تایبەتی یاخود وشەگەلی دارێژراوبن
ماوس
داهێنەری ماوسی کۆمپیوتەر ، دۆگلاس ئینگێلبەرت ـە ، لە ساڵی ١٩٦٨ دا لە کۆنگرەیەک کە سازکرا بوو بۆ نمایشکردنی داهێنانەکەی ووتی نازانم ئەم ناوەمان لە کوییوە هێناوە ،وە ووتی شێوەی لە مشک دەچیت و کلکێکی هەیە کە کێبڵی گەیاندنەکەیەتەی لەبەر ئەوە لە کارگە بەم ناوەوە ناو نراوە
#Douglas Engelbart
بلۆگ
بلۆگ ئەو شوێنەیە کە خەڵکی بۆچون و توانای خۆیانی تێدا بڵاودەکەنەوە ، سەرچاوەی وشەی بلۆگ ، وێب لۆگ ـە ، کە ئەم ناوەش جۆرن بارگر لە ساڵی ١٩٩٧ کە ماڵپەڕە تایبەتیەکەی خۆی وا ناو دەبرد ، وەکو تۆمارێک بەکاری دەهێنا
#Blog #Web Log #Jorn Barger
كوكيز
كوكيز - شەکرۆکەی ئینتەرنێت Cookies ، بریتین لەو پەڕگە و فایلانەی کە هەر ماڵپەڕێک کاتێک سەردانی دەکەی دایدەبەزێنێتە سەر کۆمپیوتەرەکەت، بە مەبەستی هەڵگرتن و پاراستنی کۆمەڵێک زانیاری دیاریکراو، کە جاری داهاتوو سەردانی ماڵپەڕەکە دەکەیتەوە ئاسانکاری دەکات و دەتناسێتەوە، بنەچەی ئەم وشەیە لە ماجیک کوکیزەوە هاتووە، کە "لۆو مۆونتلی" لە یەکێک لە کاتی وانە وتنەوەکانی دا لە زانکۆ بیستبووی ئەم ناوەی بەکارهێنا.
#Cookies #magic cookies #Lou Montulli
سپام
سپام، زۆربەمان دووچاری ئەم جۆرە نامە بیزارکەرە بووینەوتەوە کە لە ڕێگەی ئیمێڵەوە پێمان دەگات.
بنەچەی وشەکە لە پرۆگرامێکی کۆمیدی تەلەڤیزیۆنییەوە هاتووە، کە پیاوێک لە چیشتخانەیەک کاردەکا، هەموو جارێک داوای جۆرە گۆشتێکی ئامادەکراو دەکرێ بە ناوی سپام Spam ، ئەمە لە ئینتەرنێت دا تەشەنەی سەند و ئیمێڵە وەرزکارەکان کە زۆر دووبارە دەبنەوە و بێ هۆ پێمان دەگەن ناو نرا سپام.
#spam
ڕۆبۆت
بنەچەی ئەم وشەیە لە شانۆگەرییەکی خەیاڵی زانستییەوە هاتووە، کە نوسەری چیکی کارڵ کاپێک نوسیویەتی لە ساڵی ١٩٢١ دا
باسی کارگەیەکی مرۆڤی دەستکرد دەکا کە دەیانەوێ جیهان داگیربکەن و دەست بەسەر هەموو شت بگرن.
#Robot
بەگ
بنەچەی ئەم وشەیە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٤٧ کاتێک ئەندازیار گارسی هۆپەر جانەوەرێکی مردوی بینیوە لە ناو یەکێک لە کۆمپیوتەرە گەورەکانی ئەوسا ، لەو کاتەوە هەر کێشەیەک لە ناو سیستەمی کۆمپیوتەر هەێت پێی دەوترا - بەگ -
بەر لەوەش لە لایەن ئەدیسۆن ـەوە ئەم وشەیە بەکارهێنراوە لە باسکردنی هەڵەیەک لە ئامێری تەلەگرامەکەی دا
#Bug #Grace Hopper #Thomas Edison
یاهوو
ناوی بزوێنەری گەڕۆکی بەناوبانگ یاهوو لە بنەچەدا لە کورتکراوەی ئەم رستەیەوە هاتووە
Yet Another Hierarchical Officious Oracle
#Yahoo
هاکەر
لە سەرەتای سەرهەڵدانی تەکنەلۆژیا دا هاکەر وشەیەکی خراپ نەبوو، بەڵکو مانای زیرەکی و توانا و بەهرە بوو لە بواری ئەلیکترۆنیات دا، بنەچەی وشەکە لە کتێبی
وە هاتووە، کە لە چەند ڕستەیەک دا ئەم وشەیە بەکاربراوەPiracy Cultures
سکایپ
خزمەتگوزاری سکایپ بریتیە لە ڕێکخستنی پەیوەندی لە نێوان بەکاربەران دا
بە شیێوەی خاڵ بۆ خاڵ ، لەسەر ئەم بنەمایە بڕیایان دا ناوی پرۆژەکە بنێن
Sky Peer-to-Peer
دواتر ناوەکە کورتکرایەوە بۆ تەنها سکایپ
#Skype# Peer to Peer
سۆران عبدالرحمن
٢٩/١/٢٠١٦
بەسود بینین لەم سەرچاوە یە