کتێبەکانم لە ٢٠١٦ دا

وەکو ساڵانی پێشوو لیستی ئەو کتێبانەی کە لەم ٣٦٥ ڕۆژەی ڕابردوو دا پەڕەکانیانم هەڵدایەوە


لیستی کتێبەکانم لە ساڵی ٢٠١٦ دا

  • پەڕەسێلکەکانی کابول  - یاسەمینە خەزرا
  • پیاوێکی تێکشکاو - تاهیر بن جەللون
  • مانگەشەو - نەبەز گۆران
  • ئێمە زەریامان بەزاند - جولی ئۆتسوکا
  • ڕێگە - نەجیب مەحفووز
  • دزێکی ڕاستگۆ  - دۆستۆڤیسکی
  • تیمساح  - دۆستۆڤیسکی
  • لەگەڵ شۆبێرۆ  - مەحمود دەوڵەت ئابادی
  • تامیتام  - ئەنتوان چیخۆف
  • سێشەممان لەگەڵ مۆری  - میچ ئەلبوم
  • کچەی پرتەقاڵ  - یۆستاین گاردەر
  • تەنیا یەک ڕۆژی تر  - میچ ئەڵبوم
  • فرانکشتاین لە بەغدایە  - ئەحمەد سەعداوی
  • داستانی ڕەش و ڕووتان  - نەجیب مەحفووز
  • شەش ساڵ لە ناو ژنە وەحشیەکانی ئەمازۆن ، بەرگی یەک و دوو  - مەنوچەهری موتیعی
  • عێراقیەک لە پاریس  - ساموئێل شەمعون
  • ڕشتەی مرواری  - عەلادین سەجادی
  • کچی بەڕێوبەری سێرک  - یۆستاین گاردەر
  • مالە ئەندەلوسیەکە  - واسینی ئەڵئەعرەج
  • شتەکان لێک دەترازێن  - چینوا ئەچێی
  • کوشتنی بڵندەی لاساییکەرەوە  - هارپەر لی
  • هاوڕێ نیگارکێشەکەم  - لینگا بۆینگا
  • هەواڵی ڕفاندنێک  - گابریێل گارسیا مارکیز
  •  هەزار و یەک شەوە  - کۆ نوسەر و ووتراو




خوازراوترین کتێبەکان
داستانی ڕەش و ڕووتان  - نەجیب مەحفووز
پەڕەسێلکەکانی کابول  - یاسەمینە خەزرا





کات : ٢:١٥ ی دوا نیوەشەو
٣١/١٢/٢٠١٦
سۆران عبدالرحمن

هەر چۆنێک بێت ڕۆژەکە دەگوزەرێ

لە قۆناغی دووەمی کۆلێژ بووم ، ئەو ساڵە وانەکانمان دوور و درێژ و لە بن نەهاتوو بوون 
چەند مادەیەکمان هەبوو زیاتر تیۆری بوون ، هەر یەکەی چەندین مەلزەمەمان هەبوو.

بە ڕێکەوت لە ڕۆژی پێش ئیمتیحان کە خۆم ئامادە کرد بۆ ڕۆژی دواتر دەرچوو
یەکێ لە چاپتەرەکانم نیە ، یەکێ لە مەلزەمەکانم کەم بوو.

پاش نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە بوو ئەگەر هەڵە نەبم ، چونکە ئەو ڕۆژە لە ماڵ بووم بەیانیەکەی دەوامم هەبوو.
چووم بۆ ماڵی دۆستێک کە دوور بوو لە ئێمەوە ، مەلزەمەکەی ئەومان برد لە بازاڕێکی نزیکیان تاکو کۆپی بکەین ، کەچی یەک دووکان نەبوو یان کارەبای نەبوو یا ئیشی ناکرد. کاتێکی زۆرم بەوە ڕۆیشت.
ناچار مەلزەمەکەم لێ وەرگرت و چووم بۆ بازاڕ ، لە بازاڕیش کەمێک سوڕامەوە تاکو دوکانێکم دەستکەوت کۆپی کرد بۆم.
دەرئەنجام دەمەو ئێوارە داهات ، تا گەیشتمەوە لای ماڵی ئەو هاوڕێیە بووە شەو
مەلای مەغریب بانگی دا و من هێشتا لە نزیک ماڵیانم.

ڕاستی بێ ئەو مەلزەمەیە هیچ نرخێکی واشی نەبوو و هەموو زانستەکەی ئەوە بوو کە لەبەری بکەی و بێ ئەوەی بزانی باسی چی تێدایە ، لەپاڵ ئەوەی زۆر لە تەلەبەش دەچێ قۆپی لێ دەکا و نوشتەیەک دەکاتە گیرفانیەوە نەک من ئاسا ئەوەی بەسەرم هات

هەرچۆنێک بێ ، ئیتر دوای ماڵئاوای دەبوو بگەڕێمەوە ماڵی ، دەبوو مەودایەکی باش بە پێ بڕۆم تاگو بگەمە شەقامە سەرەکیەکە و سەیارەیەک بگرم و بچمەوە ماڵێ.
ئێستاش بیرمە ئەو ڕۆژە چەندە بە پەلە لەملا بۆ ئەوڵا دەڕۆیشتم بۆ کۆپیکردنی ئەو مەلزەمەیە ،وە چەندەم تێنوو بوو.
ئیتر کە کەوتمە ڕێگە ، وای سودفە کرد سەیارەیەک لە لایەکی  ڕێگەکەوە تێکچوو بوو
داوای کرد سەیارەکەی پاڵ بدەم ، ئیتر من و هاوڕییەکی کابرا ماوەیەکی زۆر سەیارەکەمان پاڵدا ، تێنوتیەکەم دوو هێند بوو وە ماندوو بونی زیاتری هاتە سەر

سەرباری ئەوەی ڕەمەزان بوو ، ئیتر ئەو ڕۆژە دوو کاتژمێر درەنگتر ڕۆژووەکەم شکاند . لام وانیە لەو ڕۆژە زیاتر تاکو ئێستا تێنوو بوبێتم ، مرۆڤ تا پێویستی بە شتێک نەبێ نرخی نازانێت.

ڕۆژەکان تێدەپەڕن و تەمەنمان چرکە دوای چرکە بەرەوە کۆتایی دەچێ
خۆزگەم بەو کەسەی نرخی کاتی لا گرنگە.





سۆران عبدالرحمن
٢٢/١٢/٢٠١٦



کلیلی ژێر ئینجانەکەی دەرگای ڕێکخراوەکە

کات زوو تێپەڕدەبێ فریای ئەوە ناکەوین بسوڕێین و ئاوڕێک لە دواوە بدەینەوە
خێراتر لەوەی کە بیری لێ دەکەینەوە دوایین هەناسەمان هەڵدەمژین و دەدەینەوە

ماوەیەکی کورت بوو شارەکە رزگارکرابوو لە ژێر دەستی داگیرکاری و دەستی چەپەڵی ئەو 
ڕژێمەی کە دەیەها ساڵ خەڵکی چەوساندەوە و ماڵی وێرانکرد
و خەڵکی شار بەدەر کرد و لادێ و ناوچەکانی خاپور کرد

ساڵی ٢٠٠٤ بوو ، تەمەنم زۆر نەبوو لە دەوری ١٣-١٤ ساڵێک دەبووم
تەمەنی تازە پێگەیشتن ، حەزێکی زۆرم هەبوو بۆ فێربوون و گەڕان و زانینی شتی نوێ
یەکێک لەوانە حەزی فێربوونم بوو بۆ کۆمپیوتەر

سودفەی کرد ڕێکخراوێکی سێبەر هەڵدەستان بە کردنەوەی خولی فێرکاری کۆمپیوتەر
و هەندێ خولی تر
بەم جۆرە ڕەخسا بەژداری خولی کۆمپیوتەر بووم ، ماوەی خولەکە مانگێک بوو
بەهۆی نەبوونی کارەبا و نەهاتنی بەشێک لە ستافی ڕێکخراوەکە خولەکە درێژەی کێشا بۆ دوو مانگ
لەو ماوەیەدا عەسران دوای کاتی بانگ رۆژانە دەچوومە ڕێکخراوەکە
کە خانوویەکی بە کرێ گیراو بوو خانویەکی کۆن کە چەند ژوورێکی هەبوو،
وە سێ بۆ چوار کۆمپیوتەرێکی لێ بوو.
مامۆستاکەمان کچێکی تەمەن ناوەندی بوو ،کەمێک لە تەمەنی لاوی لای دابوو
زۆر جار وا ڕێک دەکەوت تەنها من و ئەو دەچووین ئەوانی تر گوێیان نادا و ئامادە نابوون
لەوێ بۆ دوو هەفتەیەک هاوڕێیەکم بوو لە تەمەنی خۆم ،زۆری نەبرد وتی ئیتر نایەمەوە
دەستی کرد بە کارکردن لای کەسێکی نزیکی خۆی

ئەو ڕۆژانە کەمێک سەخت بوون ، زۆر نەبوو شەڕ تەواو ببوو شارەکە ئازادکرابوو
جار و بار کاری تێکدەرانە و تەقینەوە و شت ڕوویدەدا
کە دەچووم بۆ خولەکە دوا نیوەڕوان ،دەرەوە زۆر چۆڵ بوو کەسێکت نابینی دوکانەکانی بازاڕەکە
چەند دانەیەکی دەکرانەوە و بەشێکی لە ماڵەوە پشوویان دەدا
دەمەو ئێوارە دەهاتن و دوکانەکانیان دەکردەوە

ئەو ماوەیە تێپەڕێ و ڕۆژانە کەس ئامادەی خولەکە نەبوو ،جار و بارێک کەسێک دوان دەردەکەوت
ڕۆژی کۆتایی هاتنی خولەکە ئامادەبوویەکی زۆر هەبوو ، جیا لە ڕۆژەکانی تر
بڕاوانامەیەکمان پێ بەخشراو و لە باخچەی ڕێکخراوەکە ئێوارەکەمان بەسەر برد
و وێنەی یادگاری و چالاکی خولەکە گیرا و دواتر لە ڕۆژنامەی زمانحاڵی ڕێکخراوەکە بڵاوکرایەوە
ئەفسوس نە وێنەکە و نە ڕۆژنامەکەم دەست نەکەوتەوە

شتێک کە زیادی بکەم ، ئەوەیە کە خولەکە شتێکی کرچ و کاڵ و زۆر سەرەتایی بوو
لەگەڵ ئەوەش دا بۆ من بووە سەرەتایەکی باش
کە ساڵێک دواتر بەژداری خولێکی تریشم کرد لە ڕێکخراوێکی تر

چەند یادگارێکی خۆشی ئەو کاتەم بیرە

یەکێ لەوانە ئەوەبوو کە کلیلی دەرگای ڕێکخراوەکە ، زۆر جار لە ژێر ئینجانەیەکی گوڵی بەر دەرگاکە دادەنرا
زۆر ڕۆژ من زووتر دەچووم چاوەڕوان دەبووم تا مامۆستاکە دەهات و دەرگاکەی دەکردەوە

یەکێ تر ئەوەبوو کۆمەڵێک کەسی باشم ناسی لەوانە مامۆستاکە و ئەو هاوڕێیەی زوو وازی هێنا و کەوتە کارکردن
و کچێکی تر کە زۆر باش بوو ماڵیان نزیکی ڕێکخراوەکە بوو ، هەندێ کێشەی خێزانی هەبوو
بەردەوام مامۆستاکەمان قسەی بۆ دەکرد

لە هەمووی سەیرتر دوا چەند ساڵێک بیستمەوە ڕێکخراوەکە کۆتایی بە کارەکانی هاتووە
بەهۆی گەندەڵی لێپرسراوانی یەوە ، ئیتر ئێستا هەواڵێک لێ نیە 
کە چالاکی ڕێکخراوەکە بەردەوامە یاخود لەو کاتەوە هەموو شتێک تەواو بووە
لەم یادگارەی من زیاتر نەبێ‌

گوڵدانی بەردەم دەرگای خانوویەک


سۆران عبدالرحمن 
٢١/١١/٢٠١٦

گەشتێک بۆ باکۆ


باکۆ یاخود باکی ، گەورەترین شاری قەوقاز ، دەکەوێتە بەشی ڕۆژهەڵاتی ئازەربایجانەوە ، لە سەر ڕۆخی دەریای قەزوین ، شارێکی جوان و دڵگیرە بە شوێنە کۆن و نوێیەکانیەوە ، خەڵکەکەی دڵسۆزن ، باکۆ هێمای سادەیی و ژیانێکی هێمن و ئارامە ، کۆمەڵێک مۆزەخانە و شوێنەواری دێرینی هەیە ، گەشتیاران و خوازیارانی شتە دێرینەکان چێژی لێ دەبینین ، جگە لە حەز و ئارەزووی پیاسەی سەر دەریا کە چێژبەخش و ئارامکەرەوەیە.

ئەم شارە ،تەواو لە هەوارگەیەکی گەشتیاری دەچێ ، ناوچە و ئەو شوێنانەی کە گەشتیاران ڕووی تێدەکەن زۆر نزیکن لە یەکتر دەتوانی بە پێ پێیان بگەیت ، بەشی کەناراوی ناوچەی کۆڕنیش و چاوی باکۆ  و تاوەرەکانی گڵپە _ فلەیم ، مۆزەخانەی قالی و ڕایەخ و مۆزەخانەی نیزامی ، مۆڵەکانی بۆلڤارد پارک و مۆل بیست و هەشت و هۆڵی کریستاڵ و قەڵای دێرین و شوڕاکەی هەمووی نزیک بە یەکترن و دەتوانی بە ئاسانی پێیان بگەی

ناوەندی شار
شارەکە ، زۆربەی فەرمانگەکانی حکومەتی لێیە ، باشترین شوێنەکانی کات بەسەربردن ، وە دەبینی کە ناوەندی شار زۆر ڕێک و پێکە و تەواو گرنگی پێدراوە ، لە زۆربەی شوێنەکان پەیکەری مێژووی و کەسایەتیەکانیان دانراوە ،  ژمارەیەکی کەمی سەیارە دەبینرێ ، هۆکارەکەش ئەوەیە سیستەمێکی پاسی زۆر گونجاویان هەیە بەردەوام لە کار دایە و شوێن و کاتی خۆی بۆ دیاری کراوە ، وە بلیتی تایبەتی هەیە بۆ سەرکەوتن کە پێویستە دەستی بخەی بۆ بەکارهێنانی ، لە نێو کوچە و کۆڵانە گەرەکانی شارەکە سیستەمی پەڕینەوەی پیادە پەیڕەو کراوەلە ژێر شەقامەکانەوە بۆ پەرینەوە لەم بەر بۆ ئەو بەر ، کە تەواو پاک و خاوێنن و هەندێکیان دوکان و فرۆشگا و ئامێری کڕینی کارت مۆبایل و پارە گۆڕینەوەی تێدایە جگە لە فراوانی و خاوێنیەکەی ،هەموو خەڵکی بەکاری دەهێنن .


هۆکارەکانی گواستنەوە
نرخی هاتوچۆ گران نیە و دەتوانی بە ئاسانی پێیان بگەی ، بە بەکارهێنانی پاس یاخود تەکسی یانیش شەمەندەنەفەری ئەندەرگراون _ژێر زەوی ، بۆیە گواستنەوە لە شوێنێک بۆ شوێنێکی تری شارەکە کارێکی ئاسانە.


بازاڕکردن
بۆ بازاڕکردن و تامکردنی چێژی زیاتر دەتوانی سەردانی فۆنتان سکوێر _ ناوچەی نافوڕە ، بریتیە لە چەند کۆڵانێک کە بە دەیان مارکێت و دوکانی مارکە ناودارەکانی لێیە ، خەڵکی زۆر سەردانی ئەم شوێنە دەکەن ، خێزانەکان و گەنجان ناوچەیەکی دڵکراوەیە دەتوانی پۆشاک و خواردنی جۆراوجۆر دەستبخەی ، باکۆ سینەماشی هەیە کە دەتوانی چێژ لە نوێترین فیلمەکان ببینی کە لە سینەماکانی جیهان دا پەخش دەکرێن.


کێشەی زمان!
خەڵکی باکۆ ، ئازەری بە گشتی لە زمانی ئینگلیزی باش نین  تەنیا لە شوێنە فەڕمیەکان و میوانخانەکان ڕەنگە، بە گشتی خەڵکەکە زمانی خۆیان بەکاردەبەن کە ئازەری یە و نزیکە لە زمانی تورکی ، وە بەشێکیان زمانی فارسی دەزانن ،بەهۆی ئەوەی کە هاو سنوری ئێرانن و سەردانکاری ئێرانی زۆری لێیە بە شێوەی گروپ سەردانی ئازەربایجان دەکەن ، وە زمانی ڕووسی زمانێکی بەرفراوانە ، ئەمەش ڕوونە کە ئازەربایجان بەشێک بووە لە یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو و هاوسێی وڵاتانی سۆڤیەتە ،
تابلۆ و نوسراوەکانیان بە زمانی خۆیان نوسراوە و کەمجار تابلۆیەک دەبینی بە ئینگلیزی نوسرا بێت .

دراوی ئازەری
دراوی بیانی سودی نابێ بۆ بەکارهێنان ، تەنانەت دۆلار لە دوکان و شوێنەکان وەرناگیرێت ،
دەتوانی بچیتە بانکەکان پارەکەت بگۆڕیتەوە بە دراوی ئازەری ، لە فرۆکەخانەش شوێنی گۆڕینەوەی دراو هەیە دەتوانی بەر لە هاتنەدەرەوە گۆڕینەوەکەت ئەنجام بدەی ،
دراوی ئازەربایجان ناوی "مەنات" ـە
وە وردەی دراوەکە "کەپیک"ـە

جۆری مەنات
١ مەنات ، ٥ مەنات ، ١٠ مەنات ، ٢٠ مەنات ، ٥٠ مەنات
جۆرەکانی کەپێک
١ کەپیک ، ٣ کەپیک ، ٥ کەپیک ، ١٠ کەپیک ، ٢٠ کەپیک ، ٥٠ کەپیک



خۆراک
خواردنە سەرەکی و بەناوبانگەکانی ئازەربایجان
دۆڵمەی ئازەری ، پڵاڤ،زەڵاتی ئازەری ، قەتەب ، کەباب ، دۆڤگە و پاقلاڤە

زەڵاتەی ئازەری ، زەڵاتەیەکی سادەیە م کە پێکهاتوە لە تەماتە و خەیار و بیبەر و پیاز ، ئەوەی جیای دەکاتەوە ئەوەیە پیازی تێدەکرێ ، تامێکی تایبەتی دەدا.

دۆڵمەی ئازەری
دۆڵمەیەکی خۆشە و بەتامە ، بەشێوەی بچوک بچوک لە گەڵای مێو دەپێچرێتەوە و گۆشتی تێدایە


شوێنە باوەکانی گەشتیاران
کە سەردانی باکۆ دەکەی پێویستە ئەم شوێنانە ببینی
مۆزەخانەی ڕایەخ
مۆزەخانەی نیزامی
مۆزەخانەی نیو ئارت _ هونەری نوێ
قیز قەلاسی _ قەڵای کیژ
مەیدانی ئاڵا _ بویراق مەیدانی
مۆڵی بولڤارد پارک
مۆڵی بیست و هەشت
فلەیم تاوەر ، سێ تاوەری گڵپە



Traveling is one of the important things that we have to have it in our life once at least.

So far  we planned to go to somewhere that have nice weather, people , places, foods and good distance for us as first time that we will have travel.
so , we decided to discover Azerbaijan , Baku capital city.

Baku is one of the beautiful cities that most of tourists they visit this city, because of its near of beach and it is a tour city ,it has huge number of  historical places aswell.

Baku, also known as Baky or Bakı, is the largest city in the Caucasus and the capital of Azerbaijan. Baku is on the coast of the Caspian Sea on the southern tip of the Absheron Peninsula.

During a week that we staid there we could see some of beautiful and amazing places of Baku.

As i listed in below,we went to:
Azerbaijan Carpet Museum
Museum of Modern art
Maiden’s Tower (Guz Qalasi)
Flame tower
City Boulevard
Heydar Aliyev Center (we went through it)
Also to 28 Mall , Park Bulvar Mall Shopping centre
bayraq meydani and baku crystal hall


Azerbaijan famous foodis Dolma , Plov ,Qutab ,Kabab , dovga and pakhlava

Azerbaijan's CurrencyManat (Azerbaijani manat)
1 AZN =0,59 USD
100 AZN = 169 AZN
1 AZN = 100

AZN Stats
Name: Azerbaijani New Manat
Symbol: ман Qepik: qr
Minor Unit:
1/100 = Qepik
Coins:
Freq Used: qr1, qr3, qr5, qr10, qr20, qr50
Banknotes:
Freq Used: ман1, ман5, ман10, ман20, ман50, ман100
Central Bank of the Republic of Azerbaijan


Funicular Baku - ‌هێڵی ئاسنین بۆ تاوەری فلەیم - گڵپە

Park Bulvar Mall  مۆڵی پارک بۆلیڤار*

28 Mall - Baku  ٢٨ * مۆڵ
کەلوپەلی دێرینی ئازەربایجان

چاوی باکۆ - baku eye
Old Gates - دەروازەی دێرین

Dovga - دۆڤگەی ئازەری - دۆخەوا*

Pakhlava - پاقلاوەی ئازەری*
Qutab - قوتەب _ کەلانەی ئازەری*
Dolma - دۆڵمە و زەڵاتەی ئازەری


سەرجەم وێنەکان لە لایەن خۆمەوە گیراوە
تەنیا ئەم وێنانەی کە هێمای * لە ناونیشانەکەی ژێری نوسراوە


١١/٩/٢٠١٦
سۆران عبدالرحمن


پێویستە هاوڕێی شکست و داکەوتنەکانیش بین

شتێکی سەیرە! جارێکیان پیاوێکم ناسی ، کە شاخەوانیی زۆر کردبوو. لێم پرسی کامیان سەختتر بوو
سەرکەوتن یان دابەزینەوە؟ بە بێ هیچ ئەملا و ئەولایەک گوتی دابەزینەوە،
چونکە لە سەرکەوتندا هێندە چاوت لە سەر ئەوەیە بگەیتە لوتکە،
خۆت لە هەموو هەڵەیەک دەپارێزیت.
کابرا گوتی " هاتنەخوارەوە بە شاخدا، شتێکە لەگەڵ سروشتی مرۆڤدا نایەتەوە، چونکە
دەبێت لە سەرکەوتندا چەندە بایەخت بە خۆت داوە ،
لە هاتنەخوارەوەشدا ئەوەندە بایەخی پێ بدەی."

لە بیرۆکەوە بۆ جێ بەجێکردن


هەفتەی ڕابردوو بەژداری خولێکێ پێگەیاندنم کرد
لە ژێرناونیشانی هەنگاوەکانی دروستکردنی دامەزراوە - لە بیرۆکەوە بۆ جێ بەجێکردن
ماوەی خولەکە سێ ڕۆژ بوو لە ٢٢ تاکو ٢٤ ی مانگی هەشتی ٢٠١٦ 

خولەکە هەنگاوەکانی بونیاتنانی دامەزراوەیەکی لە خۆگرتبوو هەر لە سەرەتاوە و لە بیرۆکەکەیەوە تاکو جێبەجێکردن و دیاریکردنی ئامانج و دەرئەنجامی بیرۆکەکە


لە ماوەی سێ ڕۆژی خولەکەدا ، وانەکان شێوەی پراکتیزی بوون و کردارەکی هەنگاو بە هەنگاو
جێبەجێمان دەکرد ، سەرەتا بە هەڵبژاردنی بیرۆکە دواتر هەنگاونان بۆ دروستکردنی و دامەزراندنی
ئەو دامەزراوانەی لە هزردا ئامادەمان کردبوو

بە پشت بەستن و بەکاربردنی چەند مۆدێلێکی ستراتیژی بۆ پێشخستن و بەهێزکردنی دامەزراوە دەستمان پێکرد
لەوانە "سوات" و سمارت

لە کۆتایی خول بوینە هەڵگری بڕوانامەی هۆپ ئەکادیمی بریتانی لە چوارچێوەی بەژداری
خولی لە بیرۆکەوە بۆ جێ بەجێکردن ـی دامەزراوەی دید بۆ پێگەیاندن


SMART 


S – Specific 

The Specific in SMART states that the objective should be specific.

M – Measurable 
 SMART objectives, or for that matter any objective, needs to be measurable. The intent is to know whether the objective is on track or improvement is required.
A – Assignable
 The SMART objective needs to be assigned to someone. A business man might target 40% growth this year. However, for the growth, he needs to assign the objectives to someone. It may be his finance team, his sales team or his production team.
R – Realistic 
The SMART objective needs to be realistic. The objective should not be what you want, the objective should be what you can achieve. 
Time related
Goals are kept only by keeping a time limit. Similarly SMART objectives need to have the element of time involved. 
Source: marketing91.com


SWOT 
A strength is a resource or capacity the organisation can use effectively to achieve its objectives.
A weakness is a limitation, fault, or defect in the organisation that will keep it from achieving its objectives.
An opportunity is any favourable situation in the organisation's environment. It is usually a trend or change of some kind or an overlooked need that increases demand for a product or service and permits the firm to enhance its position by supplying it.
A threat is any unfavourable situation in the organisation's environment that is potentially damaging to its strategy. The threat may be a barrier, a constraint, or anything external that might cause problems, damage or injury. Source:ifm.eng.cam.ac.uk






هاوپێچ :  چەند وێنەیەکی کاتی بەرێوەچوونی خولەکە
تێبینی : وێنەکان گشتگرن دوای ئەوەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوکراوەتەوە

---


سۆران عبدالرحمن
30/8/2016




لیستی کتێبەکانم

بەشێک لەو کتێبانەی خوێندومنەتەوە و بە منن
ئەو کتێبانەی هەمیشە خۆشم ویستوون


  • کازاخەکان
  • کۆلارەفڕێن
  • ئارەزووە مەزنەکان
  • لۆلیتا
  • چارەنووسی شوومی ئیمپراتۆرێک
  • مەرگی ئیڤان
  • هەبوون و نەبوون
  • حاجی مراد
  • دەستنوسە دۆزراوەکەی ئەکرا
  • برایم زەبۆک
  • لاوەچ
  • جیۆڤانی ئپیسکۆپۆ
  • چیرۆکی پاڵەوانانی یۆنان
  • دەبێ دووبارە جیهانێکی تر و مرۆڤی نوێ دروستبکرێن
  • لە ناو بەلەمە بچکۆڵەکەدا
  • کچەکەی فەرماندە
  • لات و لوتەکانی پاریس و لەندەن
  • دەریاوانە خنکاوەکە
  • کەوتن
  • پیاوی رۆژهەڵاتی
  • کاندید
  • قۆپی
  • دواهەمین کوفرەکانی نیچە
  • ڤیکۆنتی دوولەتبوو
  • کێکی بەهەشتی داپیرە
  • ئەفسانەی ژاپۆنی
  • ئاو خواردنەوەی مێروولە
  • هۆلاکۆ
  • ئەو رۆژەی ستالین مرد
  • بنەماکانی وەرگێڕان
  • بنچینەکانی مێژووی نوێی ئەوروپا
  • گوڵزاری ڕوومیی
  • مذكرات نيلسون مانديلا

بە پێی کات هەموو ئەو کتێبانەی هەمە لێرەوە زیادی دەکەمە
ئەمەی سەرەوە تەنها ئەو کۆمەڵە کتێبەیە کە لە ٢٠١٤-٢٠١٥ خوێندومنەتەوە

کتێبخانەکەم - ٢٠١٦

یاری تۆپێن لە چلەی هاوین دا


کات سێی دوای نیوەڕۆیە لە مانگی حەوتی وەرزی هاوینی ساڵ دا
کە پلەی گەرمی بەرزترین ئاستی تۆمارکردوە لەو چەند ڕۆژەدا
 بۆ کارێک بە شەقامێکی لا چەپ دا تێدەپەڕیم کە گەڕەکەکەی دەگەیاندە سەر شەقامە سەرەکیەکە
 پیاوێکی باڵا مامناوەندی نیمچە داڕماوی تەمەند نزیک ٣٥ ساڵان کە  سەختی ژیان ڕووخساری کەمێک شێواندبوو
بە جلوبەرگێکی خاکی و جانتایەک لە ژێر باڵیەوە ڕێگەی دەکرد

هەرچۆنێک بێت لە لایەکی چادەکەوە وەستام تاکو هات و سەرکەوت لەگەڵم
دوای سڵاوکردن و بەخێرهاتنی کەوتە قسە  سەرەتای قسەی بەوە دەسپێکرد کە بە نیازە بچێن یاری تۆپێن بکات
منش لێم پرسی بەم گەرمە؟ ڕاستیەکەی ئەو چەند هەفتەیە زۆر گەرم بوو تایبەت دوای نیوەڕۆیان
گەرمیە ناسروشتی بوو
کەچی ئەم برادەرە بە جانتایەک لە ژێر باخەڵیەوە و بە ڕۆیشتن بە پێی بە نیاز بوو بەم گەرمە و لەم دوا نیوەڕۆیە
لەم سەری شارەوە بچێتە ئەو سەری شار

جا باسی ئەوەشی کرد کە داماوە کارگوزارە و کاتژمێر دوازە هاتووەتەوە لە ئیش
من  تا نیوەی ڕێگەکە گەیاندم کە دابەزی ووتی لێرەوە بۆی شۆڕدەبمەوە تاکو دەگەم
تێبینیم نەکردبوو لەسەرەتا ،لە کاتی ڕۆیشتن بینیم کە ناعلەیەکی پرتەقاڵی لەپێیە و بە نیازیشە ئەو هەموو ڕێگەیە ببڕێ
بۆ تۆپێن هەر نەبێ ئەوەی باش بوو ووتی هەندێ ئاوی ساردم پێیە لە جانتاکەم
نازانم ئیتر ئەو برادەرە زۆر داماو بوو یان من خەیاڵم کرد ئەو دوا نیوەڕۆیە


derwaze web blog
michael hayes - new road, Ute reservation


...........................

٢٢/٧/٢٠١٦
سۆران عبدالرحمن

گەیاندن و گفتوگۆی کاریگەر

Derwaze tech web blog


لێرەدا هەندێک لە سەر خولی گەیاندنی دروست و کاریگەر دەدوێم و هەندێک
لەو بابەت و خاڵە گرنگانەی کە لەم کۆرسەوە پێیان ئاشنا بوون وە تێگەیشتنی و بۆچوونی خۆم لە خوارەوە دەخەمە ڕوو
 ، سەرەتا بەوە دەست پێدەکەم ، پۆلینکارییەکی کەسایەتییەکانی مرۆڤمان هەیە
 مرۆڤ دابەش دەکرێت بەسەر سێ گروپ لە کەسایەتی دا لە ژیانی دا لە گفتوگۆ دا


خۆسەپێن , سوڕ

ئەم جۆرە کەسە بڕاوی تەواوی بەخۆی هەیە ،و ژیانی ئاساییە ، لەو شوێنەی پێویست بێ قسەدەکا و داکۆکی لە مافی خۆی دەکا
بڕوای بە خۆی هەیە و خاوەنی قسەی خۆیەتی و ناچێتە ژێر کاریگەرییەوە

شەڕانی , شەڕخواز
ئەم جۆرە کەسە قسەی وشکە لەگەڵ بەرامبەر ، توند و بێ بەزەییە ، ڕەچاوی دۆخی بەرامبەرەکەی ناوێ ، خۆوییستە و تەنیا خۆی مەبەستە ، هەڵ بە بەرامبەرەکەی نادات بۆ باشتر بوون و سەرکەوتن ، ڕەفتاری خۆش نیە
حەز دەکا بەرامبەر بشکێنێتەوە و خۆی گەورەتر دەبینێت

سست , سلبی
کەسێکە چاوەڕێی بۆچوونی خەڵکی تریەتی ، هەرچیەک بێت دەڵێ با بە دڵی تۆ بێت ، خاوەنی بڕیاری خۆی نیە ، باوەڕی بە توانا و قسەی خۆی نیە، بۆ هەموو کارێک رەزامەندی دەردەبڕێ ، خۆی بچوک تر دەبینێت
کە پرسیاری لێ کرا هەڵبژاردەی تۆ و بۆچونی تۆ چیە دەڵی چۆنتان بوێ بە دڵی خۆتان

Derwaze tech web blog

Derwaze tech web blog




خاڵێکی تر : چۆن بتوانی بڵێی نا
هێزی ووتنی نا

لە ژیانی ئینسان دا زۆر ڕووبەڕی داواکاری و ویستی بەرامبەر دەبینەوە ، هەر سایکۆلۆژیای ئینسان وایە کە خۆویستە 
و حەزی بە هەموو شتیکە لە پێناوی داخوازی و خەون و ئارەزوو و پێویستیەکانی
زۆر لای ئاساییە کە داوا لە خەلکی تر لە بەرامبەرەکەی بکات کە بۆی جێبەجێ بکات ، بێ گوێدانە ئەوەی ئەو کەسە ڕەنگە کاتی نەبێت ، ڕەنگە کارێکی گرنگی هەبێت کە پێویستە ئەنجامی بدا یاخود ڕەنگە ماندوە و پێویستی بە پشووە ڕەنگە نەخۆشە
لە بەرامبەر ئەم داواکارییەی کەسی خۆویست و داواکەی دا
کەسی داوا لێ کراو زۆر جار ناچارە بڵیت باشە و بەسەرچاو یارمەتیت دەدەم ، لەگەڵ دێم ، وات بۆ دەکەم ، هەرشتێک
کە ئەمەش سەرەتا ڕۆتینێکی ژیانە ،پاشانلە گرنگی کات و ژیانی تۆ دەکوژێت هەندێک لە جارەکان
ڕاستە گیانی هاوکاری و یارمەتی بەرامبەر و  دۆست و کەسانی تر لە بنچینەکانی مرۆڤدۆستی دایە
بەڵام بەو مانایە نا بەردەوام بێت و کاریگەری نەرێنی بەسەر ژیانتەوە هەبێت

بۆیە پێویستە بتوانین بڵێین نا ، لە بەرامبەر داواکاری ودەستی ئاماژەی زۆر دووبارە و ناڕەوا لە کاتی نەتوانین و نەگونجان و نەبوونی کات ، ئەویە گرنگە مرۆڤ بتوانێت هێزێک ە ناخئ دا بدۆزێتەوە و بڵی نا


Derwaze tech web blog






من پرد نیم
ئەوەت لە یاد بێت لە ژیانتدا تۆ کۆمەڵێک ماف و تایبەتمەندیت هەیە وەکو هەر کەسێکی تر
لەپێناوی مانەوە لەم ژیانەدا پێویستمان بە هاوکاری و هەماهەنگی یەکتر هەیە تا ئەو شوێنەی کە پێویستە
وە هەر کەس ویست و خواستی خۆی هەیە لە ژیانی دا
هاوشێوەی بەکارهێنانی هێزی وتی نا ، پێویستە هەر کەس ئەوەی لە یاد بێت کە ئەو پرد نیە
نابێ خەڵکی تر بۆ ئامانجەکانی خۆیان و گەیشتن بەوەی دەیانەوێ تۆ بکەن بە پرد و ئامرازێک بۆ پەڕینەوە
و جێبەجێکردنی کارەکانیان




گوێگرتنی کاریگەر و چالاک
لە کاتی ئاخاوتنی کەسیک دا بەارمبەرەکەی پێویستە زۆر بە وریاییەوە گوێبگرێت و گوێگرێکی باش بێت
بەو جۆرەش دەتوانێ تێبگات و وەڵامی هەبێت

پێویست دەکات گوێبگرین بۆ ئەوەی تێبگەین ، نەک  گوێگرتن بۆ ئەوەی وەڵام بدەینەوە

لە کاتی گوێگرتن دا ڕەچاوی ئەمانە دەبێت بکرێ
وردبە و ئاگاداربە -
تەماشای ئەو کەسە بکە کە قسە دەکات -
قسە مەکە و ، جولە و ژاوەژاو دروست مەکە -
پرسیار بکە -
دوای ئاراستەکان بکەوە -
بەرجەستەی قسەکان بکە و لە خەیاڵت دا دروستیان بکە -

کە کەسێک قسە دەکات لە کۆڕێک یان ناو کۆمەڵێک یاخود لە بەرامبەری تۆدا
 و پێویستە وردبیتەوە لێی لە کاتی قسەکردن دا بە چاو و  جولەی جەستە - سەر- ئاماژەی بۆ بکەی کە تێدەگەی و گوێگریت
و لە بابەتی قسەکردنەکەی تێدەگەی ، تەنیا بۆ ئەوە گوێ مەگرە کە وەڵامی بدەیتەوە بیر لە وەڵامدانەوە مەکە بۆ قسەکانی چونکە لێی تێناگەیت و لەیادی دەکەیت قسەکانی باشترە تەنها هۆشت لای قسەکانی بێت و  لێی تێبگەیت

Derwaze tech web blog



ئەو کەسەی کە ئەوانی تر دەناسێ ئەوە فێردەبێ ، ئەو کەسەی خۆی دەناسێ ئەو ژیرە
لاو تسیی_




ئاراستەکانی گفتوگۆ

گفتوگۆ لەگەڵ نزمتر
واتە قسەکردن و گفتوگۆ لەگەڵ کەسێک لە پلەدا لە خوار تۆوەیە بۆ نمونە تۆ سەرکارێکی لە کارەکەت دا چۆن قسە دەکەی لەگەڵ  ئەو کارمەندانەی تۆ سەرپەرشتیان دەکەی ، شێوازی قسەکردن لەم جۆرە ئاراستەیەدا
کەمێک جدیەت و توندی تێدایە تۆ لێپرسراوی ئەوانی ڕێنوێیان دەکەین بۆ ئەنجامدانی کارەکان و هەڵسەنگاندنیان و پێدانی تێبینی و ئامۆژگاری

 گفتوگۆی بەرز ئاراستە
قسەکردن لەگەڵ بەرزتر لە خۆت ، بۆ نمونە لە شوێنی کار دا چۆن قسە لەگەڵ بەڕیوبەرەکەت، سەرپەرشتیارەکەت دەکەیت
بەشێوەیەک کە دروست بێ ، بە رەفتاریکی جوان و پڕ لە ڕێزەوە و بۆ داواکردنی مۆڵەت ، ریگەپێدان ، هەڵسەنگاندنی کارەکانت ، داواکردنی پێدانی زانیاری و ڕینوێی بە تۆ

گفتوگۆی هاوسەنگ - ئاسۆیی
گفتوگۆکردن لەگەڵ هاوپیشەدا ، هاوتەمەن  ، بۆ نمونە لە کاردا کۆمەڵێک کەس هەمان پلە و ناونیشانی کارتان هەیە
جۆری گفتوگۆ بەشیوەیەکی برادەرانە و سادەیە و دوور لە کاری فەرمی ، بە مەبەستی کارکردن بە یەکەوە و پلان دانان و قسەکردن بۆ باشترکردنی کارەکان




شێوازەکانی پەیوەندی

پەیوەندی زاری
  پەیوەندی کردن و لێک تێگەیشتن لە ریگەی ئاخاوتنەوە ، دەربینی وشەوە ، خوێندنەوەی پیتەکان و هێماکان

پەیوەندی نا-زاری
تێگەیشتن لە ڕێگەی زمانی جەستەوە  ، دەڕبڕینی ڕووخسار و هەستەکان ، پۆشیینی جلوبەرگ

Derwaze tech web blog



کەناڵەکانی پەیوەندی
بۆ پەیوەندی و تێگەیشتن کۆمەڵێک کەناڵ هەیە ، کە بە پێی پێویستی و گونجاوی دەگەڕیتەوە کە کامیان هەڵدەبژێردرێ و بەکاردەهێندرێت ، وە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر ئەمە جیاوازە

بینراو
زمانی جەستە ، هێماکان ، وێنە ، هەر شتێک کە ببینرێت

بیستراو
قسەکردن ، موسیک ، دەنگ ، هەر شتێک کە ببیسترێ

دەستلێدان
کردارەکان ، جولە ، تام ، بۆن ،شتیک کە هەستی پێ بکرێت

ئەو کەناڵانەی کەسێک بەکاری دەهێێنێت لە کەسێک بۆ کەسێکی تر دەگۆڕیت
بۆ نمونە هەندێ کەس حەزیان لێیە لە ڕێگەی بیستنەوە فێرببن و بخوێنن و شت ئەزبەر بکەن
کەسانێکی تر هەن حەزیان لێیە لە جیاتی ئەوەی شتێکت بۆ باس بکەن نیشانتی بدەن یاخود بۆتی بنوسنەوە

بۆ ئەوەی پەیوەندیەکی دروست دەستبخەین باشترە کەناڵی پەیوەندی بەرامبەر بزانین و هەوڵ بدەین لەو ڕێگەیەوە پەیوەستی بدەین و پێی بگەین

Derwaze tech web blog



ئەگەر باوەڕت بە خۆت نەبێت ، ئەوە کەس باوەڕی پێت نابێ

If you don't believe in yourself, nobody else will


زمانی جەستە

بەشێکی گرنگی دروستکردنی پەیوەندی دروست و گەیاندنی قسە و زانیاری و گفوگۆی بەهێز
بەکارهێنانی زمانی جەستەیە ، بۆ نمونە بەکارهێنانی ڕاوەشاندنی دەست لە کاتی  توڕە بوون و
سەر لە قاندن بە مانای ڕازی بوون و هەموو شێوازەکانی تر

بەڵام دەبێت بە شێوەیەکی دروست و لە کاتی گونجاو دا ئەنجام بدرێت
وە بە وریایەوە بەکاربهێندرێت ڕەنگە هەندی هێما و جولەی جەستە لە کلتورێک بۆ کلتوریکی تر جیاوازە ماناکەی
و هەر نەتەو وڵاتیک بەجۆری خۆی لێیکی بداتەوە و بەکاری بهینێت


Derwaze tech web blog



------------------------------------------------------------------------

فەرهەنگۆک
communication پەیوەندی - گەیاندن - گفتوگۆ
The power of say no - هێزی ووتنی نا
active listening - گوێگرتنی کاریگەر
assertive - خۆسەپێن ، سوڕ
aggressive - شەڕانی ، شەڕخواز
passive - سست ، سلبی
 Downward Communication - گفتوگۆ لەگەڵ نزمتر
Upward Communication  - گفتوگۆی بەرز ئاراستە
Lateral or Horizontal Communication گفتوگۆی هاوسەنگ - ئاسۆیی
forms of communication - هۆکار-شێوازەکانی پەیوەندی
verbal communication - پەیوەندی زاری
nonverbal communication - پەیوەندی نازاری
communication channels - کەناڵەکانی پەیوەندی
visual - بینراو
auditory - بیستراو
kinesthetic - بەرجەستە، دەست لێدان
body language - زمانی جەستە
NLP - ئێن ئێڵ پی
communication effectively - گفتوگۆکردن - گەیاندنی کاریگەرانە



بۆ ئەوەی فێربیت پێویستە فێر بکەی ، ئەوەی لاتە بیگوازەوە بۆ کەسێکی تر تاوەکو زیاتر فێربیت


..........................

ئێوارەی ڕۆژی هەینی
٢٢/٧/٢٠١٦
سۆران عبدالرحمن

بەژداری کردن لە خولێکی گەشەپێدانی مرۆیی

دوو رۆژ لەمەوبەر بەژداربووم لە خولێکی گەشە پێدانی مرۆیی لە ژێر ناوی گەیاندنی کاریگەر
ماوەی خولەکە دوو ڕۆژ بوو لە ١٨ و ١٩ ی مانگی ٧ ی ٢٠١٦ دا
 ڕۆژانە بۆ ماوەی هەشت کاتژمێر لە ئەکادیمیای کۆڕەک بۆ گەشەپێدانی بەڕێوەبردن و سەرکردایەتی

بەرلەوەی باسی هەرچیەک بکەم بەڕاستی خولێکی بەسود بوو، توانی ئامانجەکەی خۆی بگەیەنێت
خولی گەیاندنی کاریگەر ، بەشێک بوو لە خولی پێگەیاندنی خود و گەشەی مرۆیی و ئێن ئێڵ پی
زیاتری باسەکە لەسەر چۆنیەتی گفتوگۆکردن و ئاخاوتنی دروست و گونجاو بوو
چۆنیەتی قسەکردن بەشێوەیەک کە کاریگەری هەبێت و امانجەکەی بگەیەنێت ، چۆن قسەکان پاراو و دروست بن

لە ماوەی ئەو دوو ڕۆژەدا ئەو دکتۆرەی کە خولەکەی بەڕێوە دەبرد و وانەکەی دەوتەوە
چەندەها نمونەی هێناوە بۆ دەوڵەمەندکردنی خولەکە و بەرجەستەکردنی بابەتەکە
لەپاڵ ئەمەشدا بەشێک لە باسەکە بە کردەیی ئەنجام دەدرا
بە بەژدار پێ کردنی بەژداربوانی خولەکە کە پازدە کەس بووین دابەشی چوار گروپ ببوین

کۆمەڵیک بابەتی گرنگ لەو دوو ڕۆژەدا هاتە بەرباس کە گرنگی و تایبەتی خۆی هەیە بۆهەر تاکێک
بەژداربووی خولێکی لەم جۆرە پێوستە بەلای کەمەوە کەمێک جیاوازتر بێت لەگەڵ کەسێکی تر ، کرۆکی ئەم کۆرسە ئەوەیە وا بکات کە ئینسان بتوانێ باشتر مامەڵە و ڕەفتار بکات بەهێزتر قسەبکات و پەیام بگەیەنێت

چۆن هەڵسوکەوت بکات و شێوازی ژیانی کۆنترۆڵ بکات


هەر لە پای بەژداری کردن لەم خولەدا لە بابەتێکی تر دا پوختەیەک لەسەر خولەکەم نوسیوە
دەتوانی لێرەوە بیخوێنیتەوە  - کرتە بکە بۆ خوێندنەوەی خولی گەیاندنی کاریگەر


وێنەی هاوپێچ : بڕوانامەی بەژداری سەرکەوتووانەی خولەکەیە

derwaze web blog



.............................

٢٠/٧/٢٠١٦
سۆران عبدالرحمن

ئێمە چۆن كودەتامان كرد؟


ئەگەر بەخت یاوەرمان بووایە ئەمڕۆ ئێمە دەبوو هەموو شتێك بین. هەڵبتە ناكرێ بڵێین هەمووی خەتای بەخت و شانسە، ئێمە خۆشمان لەم مەسەلەیەدا كەمتەرخەمین!

هەموو ئیش و كارەكان زۆر بەئاسانی كران. حەیف ئێمە نەمانتوانی جاڕی ئەم سەركەوتنە بە هەمووان بگەیەنین. هەربۆیە "ئیشەكە" تێكچوو و هیچی وای نەمابووەوە سەرمان بەدارەوە بێت!

دیسان هەزاران جار شكور جامی عومرمان پڕ نەبوبو و بەسەلامەتی لەم كارەساتە قوتارمان بوو. شتێكی باشیش بەنسیبمان بوو: تێگەیشتین ئەگەر نەتەوەیەك بۆ قبوڵكردنی شۆڕش ئامادە نەبێت و لەناخی دڵییەوە ڕازی نەبێت بە گۆڕینی ڕژێم، هەموو شتێك بێكەڵك دەبێت و هەرچەندێكیش بەباشی بڕواتە پێشەوە ئەگەر بەر تاسەیەكی سوك بكەوێت، هەموو شتێك بەخێراییەوە ڕەوتی پێچەوانە دەگرێتەبەر! ئەگەر باوەڕ بەمە ناكەن گوێ لە حیكایەتمان بگرن بۆ ئەوەى ئیمان بهێنن:

ئێمە چەند كەسێكی هاوڕێ و گیانیبەگیانیی و یەكگرتوو بووین خۆشی هەموو وجودمانی داگیركردبوو. وێڕای ئەوەى هەموومان خاوەن پێگە و ماڵ و حاڵ و ژیانێكی خۆشگوزەران بووین، بڕیارماندا شۆڕش بەرپا بكەین و دەسەڵات بەدەستەوە بگرین و خۆمان لەساحەكەشدا هەر خۆمان هەموو شتێك بین! ئامادەكارییمان بۆ هەموو لایەنەكانی ئیشەكە كرد. نەخشەى تەواوی شۆڕشمان كێشا، ڕێگاچارەى هەموو كێشەكانمان خستە سەركاغەز، ئیش و بەرپرسیارێتیی هەر یەكێك لە ڕەفیقەكانمان دیاریكرد، ئاگامان لە بچووكترین كێشەش هەبوو. بەیەقینێكی زۆرەوە دەتوانم بڵێم لەسەرتاسەری مێژوودا و لەنێوان هەموو ئەو نەتەوانەى شۆڕشیان بەرپاكردووە، شۆڕشی هیچ یەكێك لەو نەتەوانە وەك شۆڕشەكەى ئێمە حساب و كتابی بۆ نەكرابوو و لەهەڵە بەدوور نەگیرابوو.

ئێمە تەنها هەڵەیەكی چكۆلەمان كردبوو، ئەویش ڕۆژی بەرپاكردنی شۆڕشەكە بوو! ئەگەر سەیری ڕۆژژمێرمان بكردایە یان گوێمان لە ڕاپۆرتی كەشناسیی ڕادیۆ بگرتالیە، ڕۆژی یەكەمی زستانمان بۆ بەرپاكردنی شۆڕش هەڵنەدەبژارد كە بەردەوام لەو ڕۆژەدا گومانی بارینی بەفر و باران دەكرێت و ئەم كارەساتەش هاتە پێشەوە. بەئەندازەیەك مێشكی هاوڕێیان ئاڵۆز ببوو كە تەنانەت تەلەفونێكیش چییە بۆ بەڕێوەبەریی كەشناسیی نەكرا بۆ ئەوەى لە هەلومەرجی ئاووهەوا ئاگادار بین. نازانم ئاگادارن یان نا، لە شارەكەماندا لەگەڵ بارینی چەند دەقەیەك بەفر و باراندا، هەموو كارەكان دەوەستن، پەڕینەوە و هاتوچۆ دەبڕدرێت، ئاو و كارەبا دەپچڕێت، قیتار و سەیارە لەئیش دەكەون، بەرنامەى ڕادیۆ و تەلەفونەكان تێك و پێك دەچن.

بەدبەختانە شۆڕشەكەمان هاوكات بوو لەگەڵ ئەم ڕۆژە شومەدا! ئەگەر ئێمە ئەزموونمان لە هەڵگیرساندنی شۆڕشدا هەبووایە و چەند جارێك پرۆڤەمان بكردایە و لەبری ڕۆژی یەكەمی مانگی زستان، حەفتەى ناوەڕاستی هاوینمان هەڵبژاردایە، لە ڕۆژەكانی هاویندا شارەكەمان زۆر كپ و بێدەنگە، زۆرینەى خەڵك دەچنە باخ و كەنارەكانی دەوروبەرەوە، تەنها چەند كارمەندێك و ژمارەیەك كاسپكاری بچووك و ئەوانەى ڕۆژانە خەرجی ژیانیان دەردەهێنن، لە ناو شارەكاندا دەمێننەوە، چونكە ئەم ژمارەیە هیچ ئیشێكیان بەسەر كاروباری خەڵكانی دیكەوە نییە و لەلایەكەوە داگیركردنی دامەزراوە و فەرمانگەكان ئاسانترە، لەبارودۆخێكی بەم ئاوایەدا هەموو كەسێك ئەگەر بۆ كاتبەسەربردنیش بێت دەتوانێت شۆڕش بكات! تێبینیی ئەوە دەكەن ئێمە حساب و كتابی هەموو شتێكمان كردبوو تەنها حسابمان بۆ باران نەكردبوو. هێشتاش هەركاتێك دێتەوە بیرم، ئاهوناڵەم لێبەرز دەبێتەوە. بەخۆم دەڵێم: "ئێمە چەندە ئەحمەق بووین هەلومەرجێكی ئاوەها باشمان لەدەستدا"!

منی ملازم (ئەبوحیجاب) لەبەرئەوەى دەنگم باش بوو، لەژێر چاودێریی عەقید ئیبن واڵی بەرپرسی دەستبەسەرداگرتنی ڕادیۆدا بووم. نەڤید حسێن ئەدڵ و ژەنەڕاڵ ئەڵمات زەكی بەڕێككەوتنی سێ كەس لە سەربازان فەرمانیان پێكرابوو چێشتخانەى حوسنی لەززەت داگیربكەن، ڕائید مۆردبان بەڕێككەوتن لەگەڵ چوار كەس لە هاوڕێكانی دەبوو فەرمانگەى پۆستە داگیربكەن.

دەستبەسەرداگرتنی قەسابخانەكەش بە ئەكیپ ژەنەڕاڵ خەیام سپێردرابوو. بەكورتیی ئێمە پێش ئێمە شوێنە باشەكان و مەكانە پڕ دەرامەتەكانمان لەنێوان خۆماندا دابەشكردبوو. حەمدەڵڵا كور كە پێشتر زابتی ڕوكن چوار بوو و دوو ساڵ پێشتر خانەنشین كرابوو، بوو بە بەرپرسی داگیركردنی زیندان، بۆ ئەوەى ئەگەر شۆڕشەكەمان هەرەسی هێنا و حەبس كراین، لەپێشەوە شوێنی باشمان لە زینداندا بۆ ئامادە بكات. بەدواى چەند كەس و هاوڕێی نزیكدا دەگەڕاین بۆ ئەوەى ڕایانسپێرین دائیرەكانی دیكەش داگیربكەن.

ڕائید شەهاب ئەلجەناب گوتی:
بۆ ئەو فەرمانگانە داگیربكەین كە بەكەڵكی هیچ شتێك نایەن؟ فەرمانگەى دارایی و شارەوانیی هیچ سودێكیان نییە! دوو مانگ، سێ مانگ، مووچەى كارمەندەكانیان دوادەكەوێت، ئەوسا ئێمە هەموو كاتەكەمان بەفیڕۆ بدەین و خۆمان هیلاك بكەین بۆ داگیركردنیان، ئەرێ لەپای چیدا؟ بۆ خۆشەویستیی كێ؟ فەرمانگەى ئامار هەر باسی مەكە... ناوی ئەمانە هەڵەن.

هەمووان كۆكبوون تەنها ژەنەڕاڵ ئەڵمات گوتی:
ئەى باشە ئەگەر واز لەم فەرمانگەیە دەهێنن، شۆڕش بۆچی و لەپای چی دەكەن؟

بەڵام هیچ كەس گرنگی بە قسەكەى نەدا و پێشنیاری ڕائید شەهاب ئەلجەناب بەزۆرینەى دەنگ قبوڵكرا.

پێش هەر شتێك پێویست بوو سەیری بۆچوونی بەرپرسانی ئەمریكا بكەین دەربارەى شۆڕش. ئەمەمان دەزانی ئەگەر ئەمریكییەكان لەسەر ئەم مەسەلەیە كۆك نەبن هەموو زەحمەتییەكەمان دەبێتە تۆزی بەربا. هەربۆیە ئەنجوومەنێكمان پێكهێنا كە بڕۆنە لای سەفیری ئەمریكا و لارینەبوونی ئەوان بهێنن!

ناوی منیش بەشێك بوو لەو چوار نەفەرەى بۆ ئەم كارە هەڵبژێردران. لەبەر ئەوەى ئینگلیزیم دەزانی، هاوڕێیان منیان وەك قسەكەر دیاریكرد و بڕیاردرا من بەنوێنەرایەتیی ئەنجوومەن لەگەڵ سەفیردا قسە بكەم.

كاتێك چووینە نێو سەفارەتی ئەمریكاوە، بینیمان پێنج شەش كەسێكی دیكەش بیریان لەوەكردۆتەوە شۆڕش بكەن. بەڕێز سەفیر بە ڕوویەكی خۆشەوە پێشوازیی لێكردین. من دەستمكرد بەقسەكردن دوای پێشەكییەك، كاتێك ویستم ئەسڵی مەسەلەكە بڵێم، تێگەیشتم وشەى شۆڕشم بە ئینگلیزیی لەبیر چووە.

"ئەى هاوار، چی بكەین!" سەفیر بەدەمێكی كراوەوە چاوەڕوان بوو ببینێت مەبەستمان لەم سەردانە چییە و من تێماو و سەرگەردان لەنێو مێشكمدا بەدوای وشەى شۆڕشدا دەگەڕام! هەرچەند زەختم لەخۆم كرد، وشەى شۆڕشم بیرنەكەوتەوە، لە هاوڕێكانمم پرسی، هیچ یەكێكیان ئەلفوبێی ئەجنەبیان نەدەزانیی چ بگات بەوەى وشەى شۆڕش بزانن. دەستم لەنێو بۆشاییدا خولاندەوە و بە تیلەى چاو و ئەبرۆ دەمویست لە بەڕێز سەفیر بگەیەنم ئەمشەو دەمانەوێت شۆڕش بەرپا بكەین. بەڕێز سەفیر لەیەكەم بابەت بەهەڵە تێگەیشت و بەگومانی ئەوەى سوكایەتیی پێدەكەین زۆر تووڕە بوو، بەڵام بەهەزاران خۆخواردنەوە و خۆخولاندنەوە تێمانگەیاند مەبەستێكی خراپمان نییە و دواجاریش ئەسڵی مەسەلەكەمان تێگەیاند و داوای بۆچوونی ئەومانكرد!

سەفیر گوتی:
ئەگەر سەركەوتوو بوون پشتیوانتان دەبین و پشتتان دەگرین، ئەگەر شكستان هێنا ئێمە ناچارین پشتیوانیی لە حكومەتی ئێستا بكەین.

دوای ئەوەى قەول و قەرارمان تەواو بوو هاتینە دەرەوەى سەفارەت و ڕاستەوخۆ دەستمان بە كارەكەمان كرد. دەستەكەمان بێ ئەوەى ڕووبەڕووی هیچ بەرەنگارییەك ببێتەوە، دەستی بەسەر ستۆدیۆی ڕادیۆدا گرت. بڕیاری ئەوەمان دابوو دوای داگیركردنی ڕادیۆ كارەكان ئامادە بكەین بۆ ئەوەى هاوڕێكانی دیكەشمان وەزیفەكانیان بەجێبگەیەنن و هەواڵی دەستپێكردنی شۆڕش لەڕادیۆ بڵاوبووەوە. دە دەقە تێپەڕی هیچ هەواڵێكی هاوڕێیانمان نەبیست، نیو سەعات، سەعاتێك، دوو سەعاتیش تێپەڕی هەر هیچ خەبەرێك نەبوو.

نیگەران بووین، بە بەڕێز عەقید ئیبن واڵم گوت:
دواجار هاوڕێكانمانیان گرت و دواجار دێنە گیانی ئێمەش

بەڕێز عەقید كە وەك داربی دەلەرزی، وەڵامی دایەوە:
ئەگەر هێزەكانی دەوڵەت بێن و لێمان بپرسن لێرە چی دەكەین، چییان پێ بڵێین؟

ڕاست دەڵێیت قوربان، ئێمە هیچ بیرێكمان لەم كێشەیە نەكردبووەوە.
بەڕێز عەقید گوتی:
ڕێگاچارەیەكم بەمێشكدا هات.

چی قوربان؟
ئەگەر كەسێك هات دەستدەكەین بە مارش و سرود خوێندن.

قوربان من هیچ جۆرە مۆسیقایەك نازانم.
عەقید گوتی:
خۆ منیش نایزانم. ئەگەر كەسێك هات دەبێت واخۆمان دەربخەین كە خەریكی ژەنینی مۆسیقاین.

لەناو ژوورەكاندا گەڕاین. شەیپورێك و كەمانچەیەك و جاز و چەند ئامێرێكی مۆسیقامان پەیاكرد كە ناوەكانیمان نەدەزانی. یەكێك لە سەربازەكان بەباشی شەیپوری لێدەدا و فێری ئەوانیدیكەشی دەكرد.

بە عەقیدم گوت:
قوربان تەشریف بێنن سەیركەن هاوڕێیان خەریكن چی دەكەن؟ بۆچی هیچ خەبەرێكیان نییە؟

عەقید وەك ئەوەى چاوەڕوانیی ئەم پێشنیارە بووبێت، وەك هەورەبروسكە ڕۆیشتە دەرەوەى ستۆدیۆوە، ئیتر هیچ خەبەرێكی نەما، ڕۆیشت و نەگەڕایەوە. دوو سەعاتی دیكەش تێپەڕی، كاتێك بینیم هیچ خەبەرێك لە سەروسەكوتی عەقید نەبوو، یەكێك لە سەربازەكانم نارد بچێت هەواڵ بهێنێت. ئەویش ڕۆیشت و نەگەڕایەوە. وردە وردە ترس و تۆقین دایدەگرتم.

بەخۆمم گوت: نەكا كارەكە تێكچووبێت و ئێمە لێرەدا بەبێ هەموو شتێك دانیشتووین و لەهیچ و خۆڕایی سەرمان بەدارەوە بكرێت؟ باشتر لە هەموو شتێك ئەوەیە زووتر بڕوم زانیاریی بەحكومەت بدەم ژمارەیەك كەس دەیانەوێت شۆڕش بكەن.

لەبیركردنەوەدا بووم عەریف هات و گوتی:
بەڕێز نەقیب ئەوانەى ڕۆیشتن و نەگەڕانەوە نیشانەى ئەوەیە واباشترە پایەبەرز مایكرۆفۆنەكە بكەیتەوە و بەخەڵك بڵێیت شۆڕش بەرپاكراوە و نابێت هیچ كەسێك بیر لە بەرەنگاربوونەوە بكاتەوە!

وەڵامم دایەوە:
عەریف! ڕاگەیاندنی ئەم قسەیە لە ڕادیۆدا زۆر ئاسانە، بەڵام بیری لێبكەرەوە ئەگەر هاوڕێكانمانیان دەستگیر كردبێت، ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە لە ڕادیۆدا چەندە پێكەنیناوییە.

عەریف ڕازی بوو و گوتی:
ڕاست دەكەن، ئێوە لەسەرحەقن!

گوتم:
باكەمێكی دیكەش ئارام بگرین، ئەگەر هیچ هەواڵێك نەبوو بەجۆرێك پەیوەندیی دەكەن. شتێكی وەها تێنەپەڕی كارەبا بڕا، خێرا ڕامانكردە كۆڵانەكە هیچ جۆرە ڕووناكییەك لەشاردا بەدی نەدەكرا، نە سەیارە و نە ئامرازی گواستنەوە.

بەپێ چوومە ناو باڵەخانەى ناوەندیی شۆڕشەوە. عەقید ئەبولفەتح حان لەوێ بوو، پرسیم:
بەڕێز عەقید چی هەیە؟

وەڵامی دایەوە:
ئەگەر من دەمزانی شۆڕش بەم ئاسانییە هەر ئەوكاتەى ملازم بووم شۆڕشم دەكرد و بەجارێك دەبوومە فەریفی یەكەم!

پرسیم:
ئێستا ئەمشەو چیتان كردووە؟

وەڵامی دایەوە: هەموویانمان دەستگیركرد!

چ كەسانێكتان دەستگیركردن؟
بەرەیەكی دیكەش جگە لە ئێمە دەیانویست ئەمشەو شۆڕش بكەن، پێش ئەوەى دەوڵەت ئاگادار بێتەوە ئێمە تێگەیشتین و هەموویانمان دەستگیركرد. زۆری نەبرد هەواڵیان هێنا لەو شەوەدا چوار گروپی دیكەش ویستوویانە شۆڕش بكەن.

بە عەقیدم گوت:
ئێوە كە كارەكانتان تەواو كردووە ئەى بۆچی بەئێمەتان نەگوت لەڕێگای ڕادیۆوە شتەكە ڕابگەیەنین بەرای گشتیی؟

عەقید وەڵامی دایەوە:
هیچ ئامرازێكمان لەبەردەستدا نەبوو پێتان ڕابگەیەنین.

تەلەفونت نەكرد؟
تەلەفونەكان وەستابوون.

ئێوە نەدەبوو خەتی تەلەفون بپچڕێنن!
ئێمە نەمانپچڕاند، عەسر چەند دڵۆپە بارانێك باریوە و خەتەكانی پچڕاندووە!

باشە، كەسێكتان بەسەیارە ناردبا بۆ گەیاندنی خەبەرەكە.

ئەى نابینی باران باریوە، شەقامەكان چۆن شڵۆقن، لەنێو ئەم قوڕ و لیتەیەدا سەیارە چۆن بڕوات؟

پرسیم:
باشە چی بكەین؟ چۆن خەبەر بە میللەت بدەین ئێمە شۆڕشمان كردووە؟

عەقید شانی جوڵاند و وەڵامی دایەوە:
من چی بزانم، تۆ بەرپرسی پڕوپاگەندەى، بۆ لەمن دەپرسی؟ هەموو كەسێك دەبێت ئیشی خۆى بكات.

گەڕامەوە ستۆدیۆ... بۆ ئەوەى لەڕێگای ڕادیۆوە ئەم خەبەرە خۆشە بە ڕای گشتیی بگەیەنم. لەڕێگا ڕائید خێڕوڵڵام بینی. ئەو بەدبەختە بۆ ئەوەى بتوانێت لەنێو قوڕ و لیتەى كۆڵانەكە بڕوات پۆتینەكانی بەدەستییەوە بوو و بەهانكەهانكەوە دەڕۆیشت.

كە ئێمەى بینی گوتی:
تخوا ببینە كەوتینە چ ڕۆژێكەوە.

پرسیم:
تۆ بەرپرسی كام بەشی؟

بە پێكەنینەوە وەڵامی دایەوە:
من بەرپرسی داگیركردنی بانك بووم، بەڵام كاتێك گەیشتم بینیم سندوقی بانك بەتاڵە و فلسێكی تێدا نییە، بینیم بەكەڵكی چیدێ ئەگەر ئەوێ داگیر بكەم. بۆیە ڕۆیشتم فەرمانگەى عەقارات داگیر بكەم! لەوێش هیچ نەبوو... دەمەوێت بڕۆم نووسینگەى گشتیی بزانم لەوێ چ باسە.

ڕائید بەناڵەناڵەوە ڕۆیشت و منیش بەلایەلایەوە بەرەو وێستگەى ڕادیۆ ڕێگام گرتە بەر. عەریفێك كە بەرپرسی پاراستنی ڕادیۆ بوو، نازانم بەهۆى تەنهاییەوە تاقەتی چووە و یان خەو بردوویەتییەوە بەبێ ئەوەى دەرگاكان دابخات ستۆدیۆی بەجێهێشتبوو و ڕۆیشتبوو. دەزگاكانم داگیرساند و مایكرۆفۆنم بەدەستەوە گرت و بەدەنگی بەرز هاوارمكرد لەكاتێكدا هەوڵمدەدا شادتر و بەلەرەلەرتر بێت، دەستمكرد بەقسەكردن:
"هاونیشتمانیانی بەڕێز! ئەى میللەتی قارەمان! بە هیممەتی كۆمەڵێك لە ئەفسەرانی ئازا و دلێر و خەڵكی ڕۆشنبیری نیشتمانەكەمان وڵات لەدەستی گروپێكی چەتە و تاڵانچی ڕزگاركرا كە سەرچاوەكانی ئێوەیان ئەنفال دەكرد".

بە گوڕوتینێكی زۆرەوە سەرقاڵی هاواركردن و بانگەشەكردن بووم عەقید خێڕوڵا هاتە ژوورەوە و گوتی:
بێ هۆ خۆت هیلاك مەكە، ئەى نابینی باران دەبارێت، دەزگاكان تێكچوون و دەنگ بڵاو نابێتەوە.

ئەى چی بكەین؟ چۆن خەبەرەكە بەخەڵك بگەیەنین كە شۆڕشمان كردووە؟ ناتوانین نامە بۆ تاكە تاكەى هاونیشتمانیانمان بنووسین و بڵێین ئێمە شۆڕشمان كردووە!
عەقید خێڕوڵڵا گوتی:
هێشتا تەلەفون باشترە... سەیركە ئەگەر تەلەفونەكەى تۆ ئیش دەكات بە ڕەفیقان بڵێ ئەوانیدیكەش تەلەفون بكەن.

ژمارەى یەكێك لە ڕەفیقانم لێدا. دەنگێكی خەواڵوو گوتی:
فەرموو.
گوتم: ئێرە كۆمیتەى شۆڕشە!
پرسی:
چی؟ چ كۆمیتەیەك؟
گوتم:
ئێمە شۆڕشمان كرد!
پیاوە خەواڵووەكە وەڵامی دایەوە:
خوا جەزای خێرتان باتەوە. بژین. زۆر دەمێك بوو چاوەڕوانی بیستنی ئەم هەواڵە بووم. بەڕێز ناوت چییە؟
گوتم:
من ملازم ئەبولحیجابم. شۆڕش بەباشی كراوە. تكا دەكەم خەبەرەكە بگەیەنە بە ئەوانیدیكەش!
كابرای خەواڵوو گوتی:
ئەو شوێنە كوێیە؟
ئێرە وێستگەى ڕادیۆیە.
بەڕێز تۆ كێیت؟
كابرای خەواڵوو وەڵامی دایەوە:
من سەرۆكی شارەوانیم. هەر ئێستا دێم حاڵیت دەكەم كودەتا كردن چ چێژێكی هەیە.

بەجۆرێك ڕاچڵەكیم كە تەلەفونەكە لەدەستم كەوت و ئەگەر عەقید خێڕوڵڵا لەوێ نەبووایە دەبوورامەوە و بەر زەوی دەكەوتم!
عەقید خێڕوڵڵا گوتی:
مەسەلە چییە؟
وەڵامم دایەوە: زوو بە با بڕۆین ئێستا دێن دەمانگرن.

ئاخر كێ بوو؟ چی ڕوویدا؟
گوتم: تەلەفون تەشویشی كەوتۆتە سەر. لەبری هاوڕێكەم، تەلەفونم بۆ سەرۆكی شارەوانیی كرد!

عەقید لە بیستنی ئەم بابەتەدا بەئاشكرا پێكانی كەوتنە لەرزین. ژێرباڵی گرتم و ڕۆیشتینە دەرەوە تا بەرەبەیان لەو نزیكانە لەژێر پردێكدا خۆمان حەشاردا.

بەرەبەیان ڕۆیشتینە سەر ئیشەكانمان. زۆری نەبرد سەرۆكی فەرمانگە منی بۆ ژورەكەى بانگكرد و گوتی:
هەواڵێك لە دەزگای زانیارییەوە هاتووە ئەگەر دوێنێ شەو باران نەباریبایە، ژمارەیەك كەس شۆڕشیان دەكرد و دەسەڵاتیان بەدەستەوە دەگرت.

گوتم:
قوربان فەرمان دەربكەن بەزوویی شۆڕشگێڕان بووەستێنین.

سەرۆك وەڵامی دایەوە:
نەخێر... ڕاست نییە... نابێت بەسەر خۆمانیدا بهێنین... بێڵن با شۆڕش بكەن و ئێمە لەم بەڵایانە ڕزگار بكەن. تەنها شتێك هەیە تەیارە ئامادە بكە، پاسپۆرتەكانیش ئامادە بكە، پارەیەكی باشیش بۆ ئەوەى ئەگەر كەسێك شۆڕشی كرد، ئێمە زووتر هەڵبێین.

لەو ڕۆژەوە پێنج ساڵ تێدەپەڕێت. میللەتی باشی ئێمە هێشتا خەبەریان لەوە نییە پێنج ساڵ پێش ئێستا بڕیار بوو ئەم دەوڵەتە هەڵبگەڕێنرێتەوە، حەیف و مخابن باران باری و كارەكەمانی تێكدا.

ئێمە هێشتاش پەشیمان نین، بڕیارمان داوە لە هەلێكی گونجاودا شۆڕش بەرپا بكەین، بەڵام ئەمجارە هەڵەكانی ڕابردوومان دووبارە ناكەینەوە.

یەكەم لە ڕۆژەكانی هاویندا كودەتا دەكەین، دووەم لەپێشەوە هەواڵ بە سەرۆك و بەرپرسە باڵاكان دەگەیەنین زووتر ئامراز و كەرەستەكانی فیرار و ڕاكردنیان ئامادە بكەن.


derwaze web blog

..............................................

کودەتا - عەزیز نەسین
وەرگێڕانی : پێشرەو محمدە

لێرە دانراوە لەبەرواری : ١٩/٧/٢٠١٦

یادگارییم لەگەڵ پشیلە بۆرەکە

دەمەو بەیان بوو لە هاوینێکی ساڵ، وەکو باوە هاوینان گەرمە لەگەڵ ئەوەش دا دەمەو بەیانییەکەی زۆر فێنک و خۆشە خەڵکی پێشتر لە دەرەوە و ناو حەوشە و سەر بانەکان نانی بەیانین دەخوارد لەپاڵ دیوار و ژێر سێبەر
.باش نایەتە بیرم چەند ڕەنگە زیاتر لە  دوازدە پازدە ساڵێک لەمەوبەر بوو
لە بەروارێکی وەکو ئەوەی پێشتر باسم کرد، لە ناو حەوشە دانیشتبووین کەشێکی فێنک و خۆشی هەبوو
سەرقاڵی خواردنی نانی بەیانی بووین لەگەڵ داپیر و پوورم
لە پڕ لە سەربانەوە و لە ستارەکەوە پشیلەیەک کەوتە خوارەوە بەر شان و ملی من و پوورم کەوت
خواردن و کاسە و شتەکانیش بە جارێک تێکەڵ یەکتر بوون لە چەند چرکەیەکدا هەموو شتێک گۆڕا
بەڕاستی زۆر سەیر بوو وەکو زانراوە پشیلە زانایە لە سەرکەوتن و ڕۆیشتن بە سەر دیوارەکان
نازانم بۆ ئەو جارە لە شانسی ئێمە کەوتە خوارەوە
پشیلە بۆرە لەگەڵ کەوتە خوارەوەی و بەرکەوتنی لەگەڵ ئێمە ئیتر بەجارێک لەبەرچاو وون بوو

کە شتەکان تێکەڵ بووبوون بیرمە گیانم ببو بە ماستەوە
چووین دەست و دەم و چاومان بشۆین، شتێکی سەیرتر ڕوویدا
لەو دەمە بەیانیە بەڕاستی شتی سەیر ڕوویدا
لە ژێر بەرمیلی ئاوەکەوە جرجێک دەرکەوت، جا ئەمەش بووە باسێکی تر بۆمان
لە ژێر بەرمیلە ئاوەکە و ئەو بەرمیلە نەوتە کەمێک لەو لاترەوە بوو
یاری چاوشارکێنی لەگەڵ دەکردین، تا دواجار کوشتمان بە یارمەتی چەند منداڵیکی تری کۆڵانەکە

ئەمەش بەسەرهاتی من و پشیلە، وە جرجە بۆرەش کە بە لەناوچوونی ئەو شتەکە کۆتایی هات
ئەوکات ڕەنگە تەمەنم دە دوازدە ساڵێک بووبێت

ئەوسا وامان دانا کە پشیلەکە، پشیلەی ماڵە مەسیحییەکەی پشتەوە بوو کە پشیلەیان هەبوو
تۆ بڵێی ئەو پشیلەیە ئێستا مابێت... کەس نازانێت



................................................
ئێستا کە ئەم یادگارییەم نووسیوە
٥/٧/٢٠١٦
سۆران عبدالرحمن


derwaze web blog


هۆز و تیرەکانی جەنگەڵ

لەم سەردەمەدا کە جیهان وەکو گوندێکی بچوکە و لێرە شتێک ڕووبدا لەو پەڕی دونیا خەڵکی ئاگادادەبن بەهۆی پێشکەوتنەکانی جیهانەوە ، لەگەڵ ئەوەش دا کۆمەڵێک خيڵکی هەن بە ژیانێکی زۆر سادە و ساکارانە و سود وەرگرتن لە کەرەستە سەرەتاییەکان و لە نێو جەنگەل و ناوچە دوورە دەستەکان دا دەژین ، و تێکەڵ جیهانی شارستانیەت نەبوونە

derwaze web blog

کۆمەڵیک لەم هۆز و تیرەو خەڵکانە

هۆزی سێنتینلیسی
ئەم هۆزە هۆزێکی هیندی یە شوێنیان دەکەوێتە نێوکەنداوی بەنگاوڵ و ڕووباری ئەندامان
ناوچەکەیان کە دورگەیەکە ، بە درێژای ٦٠،٠٠٠ ساڵەی ڕابردو لانکە و پێگەی ئەم هۆزە بووە
کە تەواو دابڕاون لە جیهانی دەرەوە و ئامادەنین تێکەڵ جیهانی دەرەوەی شارستانی ببن
کۆتا پەیوەندی کە لەگەڵ جیهانی دەرەوە هیانبوبێت ساڵی ٢٠٠٦ بووکاتێک دوو ڕاوچی
کەوتنە ئەو دروگەیەوە و لا خاکی ئەوان گیرسانەوە
کە دواتر کوشتیانیان و تیریان ئاراستەی ئەو کۆپتەرە کرد کە بەدوایان دا دەگەڕا بۆ رزگارکردنیان لەو ناوچەیە ، ئێستاشی لەگەڵ دابێت لە سەر ژیانی لە مێژینەی دەیان ساڵە و داب و نەریت و دوورە پەرێزی خۆیان بەردەوامن.

#The Sentinelese Tribe

derwaze web blog

هۆزی کۆڕۆوای
لە نێو دارستانە چر و دژوارەکانی غینیا و ئەندەنوسیا هۆزێک دەژین کە ناو دەبرێن بە هۆزی کۆرۆوای، یەکەمین پەیوەندیان بە جیهانی دەرەوە دەگەێتەوە بۆ ساڵی ١٩٧٠ گروپێک لە گەڕۆک و دۆزەرەوە
بینیان خەڵکانێک لەم ناوچەیە دەژین کە کەرەستەی دارین بەکاردەبەن. گوندەکانی کۆرۆوای زۆر دوور لە یەکترن بە جۆرێک هیچ پەیوەندیەک لە نێوان خۆیان دا نیە

#The Korowai Tribe

derwaze web blog

هۆزی ماچۆ پیرۆ
لەم ساڵانەی دوای دا هۆزەکانی جەنگەڵ وردە وردە لە دەوروبەری ڕووباری پیرۆڤیان دەردەکەوتن
لە هۆزەکانی دارستانە باراناوییەکانی ئەمازۆنن کە سەدان ساڵە دابڕاون و دوور لە جیهانی شارستانیەت لە جەنگەڵەکانی ئەمازۆن ژیان دەگوزەرێن بە شێوازە ساکار و سەرەتاییەکان
لەم دوایانە حکومەتی پیرۆ بڕیاری دا کە پارێزگاری لەم هۆزانە بکات و ژیانیان پارێزراوبێت
بە ڕێگری کردن لە زانایانی لێکۆلەر و گەشەپێدەری ژینگەی ، لەگەڵ ئەوەش دا دواتر ڕێگەدرا
چەندین کۆمپانیا گروپی گەشتیاری بۆ  ئەو ناوچانە ڕێکبخەن

#The Mashco-Piro Tribe

derwaze web blog

هۆزی پینتۆپی
کە ئوستراڵیا بۆ یەکەمین جار لە ساڵی ١٧٨٨ دووچاری داگیرکاری بووەوە
بریتانیەکان ڕوبەرووی دانیشتوانی بنەچەیی جەنگەڵ و ناوچەکە بوونەوە

#The Pintupi Aboriginal Tribe

derwaze web blog

هۆزی سورما

لە ئەسیوبیا کۆمەڵێک خەڵکی دوورەپەرێز دەژین ،کە تەواو دابراو و نا ئاشنان بە جیهانی دەروە .  لە ساڵانی ١٩٨٠ کە تێکەڵ بە خەڵکی بیانی بوون ، کاتێ دکتۆرە ڕووسەکانیان بینی کە پێستیان سپی و ڕووخساریان کراوە و گەش بوو ، وا هەستیان دەکرد کە ئەمانە خەڵکی مردون و زیندووبونەتەوە وا بێ ڕەنگ و سپی پێستن ،شەری توند سەریهەڵدا لە نێوانیان دا

هەروەها ئەم هۆزە نەریتێکی هەیە کە پارچەیەکی بازنەیەی دەکەنە نێو لێوی خوارەوەیان ئەمەش بۆ ئەو کچانەی کاتێک کە هاوسەرگیری دەکەن

#The Surma Tribe

derwaze web blog

هۆزی ڕەکی ڤێتنامی
دوای هێرشە ترسناک وسەختەکانی ئەمریکا لە شەری ڤێتنام دا . کۆمەڵیک لە سەربارە ڤێتنامیەکان توشی سەرسامی بوون بە بینینی کۆمەڵیک لە هۆزی جەنگەڵ لە ناوچەی کوانگ، ئەو هۆزەی کە دەرکەوتن
ئەوان هۆزی ڕەک بوون کە دوورە دەست لە جیهانی شارستانیەت دەژیان 

#The Vietnamese Ruc Tribes

derwaze web blog

هۆزی پاپوا غینیای
کۆمەڵێک خەڵکی جەنگەڵی و وەحشی کە دوور لە شارستانیەت و لە نێو جەنگەڵ دەژین
و بە گۆشتخۆری مرۆڤ ناسراون و لە ناوچە باراناوی و چڕەکان دا دەژین

#Papua New Guinea Tribes

derwaze web blog

هۆزی ئەندامانی هیندی
ئەمەش یەکێکی ترن لە هۆز و تیرە هیندیەکان کە تاوەکو ئێستا ژیانێکی خۆپارێزیان هەیە و دوور لە جیهانی دەرەوە ژیانیان دەگوزەرێنن
لە کاتی خۆی دا ژمارەیان لە نزیکی ٧٠٠٠ کەس بووە ، لە ئێستا دا نزیکەی ٤٠٠ کەس لەم هۆزە ماون
ئەمەش بەهۆی لە ناوچوون و مردن و نەخۆشی لەگەڵ ئەوەش دا هەوڵی مانەوە دەدەن
ئەوەی سەیرە تاوەکو ئەم سەردەمەش نازانن ئاگر بکەنەوە و بەکاری ببەن
هەڵگری تیر و ڕم و کەرەستەی سەرەتایین

#Andamanese Indian Tribe

derwaze web blog

هۆزی ئایۆریو تۆتۆبیگۆسۆد
لە ناوەڕاستی جەنگەڵ و دارستانەکانی پاراگوای دا هۆزێک دەژین کە ناسراون بە ئایۆریو ، دوایین کۆمەڵەی هیندیە ڕەسەنەکانی باشوری ئەمازۆن کە دوور لە جیهانی دەرەوە و لە ناوەڕاستی جەنگەڵ دەژین
لە ساڵانی حەفتا و هەشتاکان هەوڵدا گروپی تر تێکەڵ بەم هۆزە ببن و ئاشنایەتیان پێ بکەن بە جیهانی دەرەوە 

#Ayoreo-Totobiegosode Tribe

derwaze web blog


............................................................................................................
چەند دیمەنێک لە هۆز و تیرە جیاوازەکان



derwaze web blog

derwaze web blog

derwaze web blog

derwaze web blog

derwaze web blog

derwaze web blog

derwaze web blog

derwaze web blog


derwaze web blog

derwaze web blog

derwaze web blog


٢٤/٦/٢٠١٦
سۆران عبدالرحمن


..............................
سودم لە خوێندنەوە و زانیاری ئەم سەرچاوانە بینی
http://www.enkivillage.com/jungle-tribes.html
https://en.wikipedia.org/wiki/Korowai_people
https://en.wikipedia.org/wiki/Sentinelese_people
https://en.wikipedia.org/wiki/Mashco-Piro_people

پرتەوبۆڵەی من

زیاتر »

چیڕۆکی سەرکەوتن

زیاتر »

تەکنەلۆژیا

زیاتر »

دەستپێشخەری کار

زیاتر »

کار و کارامەیی

زیاتر »

گەشەپێدانی خود

زیاتر »