ژیان کورتە

ژیان کورتە ,
بەهێواشی ماچ بکە
شێتانە پێبکەنە
بە ڕاستی خۆشەویستی بکە
بەپەلە لێخۆشبە
پاولۆ کۆیلۆ_














و . سۆران عبدالرحمن
٢٢-١٠-٢٠١٥

پەیوەستە بە تۆ کە چۆن مروارییەکان بدۆزیتەوە

"جارێک پیاوێک کەوتە دەریاوە ، بەلەمێک بەوێدا تێپەڕی ویستی یارمەتی بدا ، پیاوەکە وتی نامەوێ خوا یارمەتیم ئەدا ، بەلەمەکە ڕۆیشت
بەلەمێکی تر هات و دیسان یارمەتیەکەی نەویست ، لە کۆتاییدا پیاوەکە لە ئاوەکە نقوم بوو مرد.. کە گەرایەوە بۆلای خوا ، پرسیاری کرد خوایە داوای یارمەتیم کرد بۆ یارمەتیت نەدام!!
ئیتر پێی ڕاگەیەندرا : دوو بەلەممان بۆ ناردی بەڵام تۆ نەتویست"
ئەمە منداڵە چوار پێنج ساڵیەکە بە باوکی دەڵی بەدەم ڕێگاوە ، لەو دەمەی باوکەکە ماندویی ژیانە و دەیەوێ باشتری بکا! لە فیلمی " هەوڵدان بۆ بەختەوەری " 
کە لە چیرۆکی ڕاستەقینەی ژیانی کریس گاردنەرەوە وەرگیراوە لە سەرەتای هەشتاکان کێشمەکێشمیەتی بەهۆی بێ شوێنی مانەوە و بەخێوکردنی کوڕەکەی ، لە کتێبەکەی دا بە هەمان ناو ئاماژەی پێداوە ، دوای ئەو بەسەرهاتە کریس بوو بە جێبەجێکاری گشتی و دامەزرێنەری کریس ڕیچ و یەکێ لە زەنگینەکانی جیهان

لە ووتەکانی کریس گاردنەر
"جیهان گوێچکەماسی تۆیە ، پەیوەستە بە تۆ کە چۆن مروارییەکان بدۆزیتەوە "
"هیچ کات ڕێگە مەدە کەسێک پێت بڵێ تۆ ناتوانی شتێک بکەی"












 سۆران عبدالرحمن || ٢٠١٥/٤/٤


ڕێوی و حوشتر

ڕێوی لە حوشتری پرسی کە لەو بەری ڕووبارەکەوە وەستابوو ، قوڵی ئەم ڕووبارە چەندە؟
حوشترەکە وەڵامی دایەوە : دەگاتە چۆک
ڕێویەکە خۆی فڕێدایە ڕووبارەکەوە و ئاو دایپۆشی
هەوڵێکی زۆری دا تاوەکو توانی بگاتە لاکەی تری ڕووبارەکە و خۆی رزگار بکات
هەر کە هەناسەی بۆ گەڕاوە دەستی بە هاوارکردن کرد بە سەر حوشترەکەدا و پێی ووت : تۆ نەت ووت ئاوەکە تاوەکو لای چۆکە؟
!حوشترەکە وەڵامی دایەوە بەڵێ وتم تاوەکو لای چۆکمە












و. سۆران عبدالرحمن
٢٤ ی مەی ٢٠١٥

HTML - زنجیرەی فێرکاری زمانی ئێچ تی ئێم ئێڵ



ئێچ تی ئێم ئێل بریتی یە لە زمانی نووسین و دارشتنی پەڕەی نمایشکراو لە ئینتەرنێت دا کە بەکاردێ بۆ دروستکردنی ماڵپەڕ ئەمیش بە پشت بە‌ستن بە پێکھاتەکەی ،کە بریتیە لە تاگەکان و چۆنیەتی رێکخستنیان


زنجیرەی فێرکاری زمانی ئێچ تی ئێم ئێڵ 

کار و کارامەیی

زیاتر »

دەستپێشخەری کار

زیاتر »

گەشەپێدانی خود

زیاتر »

تەکنەلۆژیا

زیاتر »

TOP10

زیاتر »

چیڕۆکی سەرکەوتن

زیاتر »