گەڕانێک لە ئینتەرنێت کردی بە ملیاردێر

!سەرکەوتنێک دوای چەندین هەوڵدان
چاک ما  هاوڵاتیەکی چینی بوو ، دەیویست کۆچ بکات بۆ ئەمریکا ١٦ جار بەرپەچی درایەوە و ڕێگەی پێنەدرا
هەوڵی دا ناوی خۆی لە زانکۆکانی ئەمریکا ناونوس بکات و درێژە بە خوێندن بدات ، لەوانە زانکۆی هارڤەرد ٣٠ جار سەرکەوتوو نەبوو و هەموو جارەکان قبوڵ نەکرا
جاک ما














جاک بۆ ئەوەی پەرە بەزمانی ئینگلیزی خۆی بدا، رۆژانە بە پایسکل چەندین مەودای دەبڕی تاوەکو بە خۆڕایی ڕێبەری گەشتیاران بکات لە پێناوی ئەوەی زمانی ئینگلیزی باش ببێت، دواتر بوو بە مامۆستای ئینگلیزی
موچەکەی لە نێوان ١٢ -١٥ دۆلار بوو، حەز و هیوای ئەوە بوو .ببێت بە سەرمایەدار و کاری بازرگانی بکات

بەردەوام لە کار دەگەڕا و هیچ کارێکی بەردەست نەدەکەوت
جارێکیان کۆمپانیای کینتاکی پێویستی بە کارمەند بوو، ٣٠ کەس چاوپێکەوتنیان لەگەڵ دا کرا, 29 لەو ٣٠ کەسە .وەرگیران تاکە کەس کە وەرنەگیرا ئەو بوو
لە کۆتایی دا بڕیاری بە خۆبەخش ناوی خۆی لە پۆلیس بنوسێ ،لەگەڵ ئەو ١٤ کەس خۆبەخشی تر هەبوو ، تەنها دوو کەس وەرنەگیران کە ئەو بوو لە گەڵ پیاوێک زۆر بە تەمەن

جاک دووچاری بێزاربوون و بێ پارەیی زۆر ببوو، لە مێشکی دا بیرۆکەیەکی شێتانە گەڵالە بوو، بڕیاری دا ڕکابەری ماڵپەڕە مەزنەکانی ئەمازۆن و ئی بەی بکات، خەڵکی وایان دادەنا کە .شێت بووە و بیرۆکەی وە های بۆ دێت

ئیتر بەمجۆرە لە سەر بیرۆکەکەی بەردەوام بوو، لە کۆتایی دا .ماڵپەرێکی دروستکرد و ناوی نا علی بابا

ئەم بیرۆکەیەشی لەوەوە سەرچاوەی گرتبوو، جارێک لە سەردانێکی دا، لە ئینتەرنێت بە دوای بیرە دا دەگەڕێت لە .وڵاتی چین ،  لە گەڕانەکەی هیچ نادۆزێتەوە
سەبارەت بە ناوەکەشی، رۆژێک لە قاوەخانەیەک دانیشتوە پرسیار لە شاگردێکی ئەوێ دەکا، چی بە مێشکت دا دێ کاتێ دەوترێ علی بابا ... وەڵامی شاگردەکە ئەوەیە : بکرێوە سمسم

[سەرەتای سەرهەڵدان و دەرکەوتنی ئینتەرنێت لە وڵاتی چین دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٩٥ بۆیە بیرۆکەکەی جاک گەورەترین سەرکەوتنی بەدەست هێنا لە بواری فرۆشتن لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە کە یەکەمین ماڵپەری تایبەت بەو بوارە بوو وە شتێکی نوێ بوو]

علی بابا، ماڵپەڕێک فرۆشتنە لە ڕێگەی ئۆنڵانینەوە. کە دواتر .بوو بە یەکێ لە کۆمپانیا مەزنەکانی وڵآتی چین

چەند جارێک دووشاری شکت و نزیک بوون لە کەوتن هاتەوە ،لەوانە جارێک تەقینەوە ، جاری تر کورتهێنان لە داهاتی .کۆمپانیا، لەگەڵ ئەوەش دا لە هەوڵدان بەردەوام بوو


ئێستاکە دوای ١١ ساڵ بەسەر تێپەڕبوونی ئەو کاتەوە
ماڵپەڕەکە گەورەترین داهاتی بەدەست هێنا و جیهانی کرین و فرۆشتنی لە وێب دا داگیر کرد ، خاوەنی سەرمایەی نزیکی ٢٩ .ملیار دۆلارە

لەسەر ئەم کارەش زانکۆی هارفرد، بڕوانامەی شانازی پێبەخشێ، کە رۆژگاریک بوو ڕێگەیان نەدا وەکو خوێندکارێک .لەو زانکۆیە بخوێنێت 

لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٣ ـەوە جاک دەستی لە پۆستی بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای علی بابا کێشایەوە ، لەگەڵ ئەوەش دا هێشتا خاوەنی پشکێکی زۆرە لەو کۆمپانیایە
لە ئێستادا گرنگی بە کێشەکانی پیسی زینگەیی و خوێندن و .پەروەردە کردن دەدات لە چین



سۆران عبدالرحمن
٢٣/٨/٢٠١٥


نوسەر: سۆران --- کاتی بڵاوکردنەوە : 8/23/2015 --- هاوپۆل : چیڕۆکی سەرکەوتن --- فەرهەنگۆکی وشەکان

بەژداری بە بابەتەکە بکە

فەیسبووکتویتەرگۆگڵ پڵاس
≡ کۆمێنت بنوسە
0 لێدوانی بلۆگ