دیزاینەر بۆ بەروپێشبردنی کارەکەی و خستنەڕوو و نمایشکردنی نوێترین کارەکانی بەردەوام پێویستی بە شوێنێکە بۆ نمایش
بەشێک لەو ماڵپەڕانەی کە بەسوودن بۆ دیزاینەران
Fiverr
ئەگەر هەر توانایەکی کاری گرافیکی و دیزاینیت هەیە دەتوانی ناوی خۆت لەم ماڵپەرە تۆمار بکەی و کاری خەڵکی تر بەجێبگەیەنی و تواناکانت پەرە پێ بدەی
Freelancer
لەم ماڵپەڕەش دا بە هەمان شێوە دیزاینەران دەتوانن کار بەدەست بهێنن بە نیشاندانی تواناکانیان
دەتوانی ناوی خۆت تۆمار بکەی
Behance
لەم ماڵپەڕەدا دیزاینەران کارەکانیان دەخەنەڕوو ، یەکێک لە ماڵپەڕە بەناوبانگەکانە کە دیزاینەرانی سەرتاپای جیهان نوێترین کارەکانیان تێدا دەخەنەڕوو
Coroflot
لە ڕێگەی ئەم ماڵپەڕەوە دەتوانی پەرەی کارەکانت دروست بکەی و نوێترین دیزاین و کارەکانت نمایش بکەی
dribbble
بەهەمان شێوەی ماڵپەڕەکانی تر دیزاینەران کارەکانیانی تێدا نمایش دەکەن ، وە بیروبۆچون دەگۆڕنەوە و سود لە کاری یەکتر دەبینن و بیرۆکەی نوێیان لا بەرجەستە دەبێ
guru
لەم ماڵپەرەدا دەتوانی ناوی خۆت تۆمار بکەی و تواناکانت بخەیتەگەڕوو و کاری کەسانی تر ئەنجام بدەی ،ئەو کەسانەی کە بە دوای دیزاینەری بەتوانا و سەرکەوتوو دا دەگەڕێن بۆ ئەنجامدانی کارەکانیان
krop
دەتوانی لێرەدا نوێترین کارەکانت نمایش بکەی و پەڕەیەکی تایبەت بە خۆت دروست بکەی
بەهیوای سوود بینین