لۆگۆ دەکرێ بە یەکێک لە ناسەرەوە دیارەکانی کۆمپانیایەک دابنرێ ، کە لە ڕێگەیەوە بەرهەم و کاڵای کۆمپانیاکان دەناسرێتەوە ،بەپێی تێپەڕینی کات هەندێ لە کۆمپانیاکان هەوڵ دەدەن بەرهەم و توانای کۆمپانیاکانیان فراوان بکەن لەهەمان کات دا لۆگۆی
کۆمپانیاکانیان نوێ بکەنەوە بۆ شێوەی جوانتر و ڕکابەری هاوپیشەکانیان بکەن
لێرەدا لۆگۆی نوێی چەند کۆمپانیایەک دەخەینەڕوو کە لە ساڵی ٢٠١٤ دا نوێیان کردۆتەوە
بۆ شێوازی جوانتر و گونجاوتر
Major League Soccer
گۆڕانکارییەکی بەرچاو دەبینرێ لە لۆگۆی نوێی ئەمجارە لە چاو لۆگۆکانی پێشوتری دا
کە لۆگۆیەکی زیاتر گونجاوترە بۆ یانەیەکی وەرزشی و وە لۆگۆیەکی کاریگەر و جوانە بە دوو ڕەنگی تۆخ و کاریگەرەوە
Southwest Airlines
لۆگۆ نوێیەکەی لۆگۆیەکی سەردەمیانە و زیاتر سەرنجراکێشترە بە دوورکەوتنەوە لە ستایلی کلاسیکی لۆگۆ وێنەدارەکان کە پەیوەستن بە مانای ناوەڕۆکەوە
Codecademy
لۆگۆ نوێیەکە شتێکی سەرنجراکێشە و جوانە وە یاری بە پیتی ئەی کراوە و وەکو چوارجێوەیەکیش دەردەکەوێ
IFC
لە فرە ڕەنگەوە بۆ دوو ڕەنگ وە تێکستە سەرەکیەکە شێوە سێ ڕەهەندی وەرگرتوە بە بێ کاریگەری زۆر و بەرچاو وە هەڵبژاردەی فۆنتی نوسین زۆر نایابە
Panda Express
زنجیرەیی خواردنە خێراکانی پاندا ئێکسپرێسی چینی چەند گۆڕانکارییەکی بچوکی لە لۆگۆی نوێ دا کرد وەکو لابردنی وشەیەک و هەڵبژاردنی فۆنتی نوێ
Don Q Rum
لە لۆگۆی نوێ دا گۆڕانکاری تەواو دەبینرێ لەگەڵ ئەوەش دا شتێکی جوان و سەرنجراکێشە
Equinox Fitness Clubs
لە لۆگۆی نوێدا هەوڵدراوە شتێکی سادە و نمونەیی بێت ، بە لابردنی شێوە بازنەییەکانی پشتی نوسینی سەرەکی لۆگۆ
بەمەش لۆگۆیەکی جوان و سادەیە
Reebok
گۆرانکارییەکە لە لۆگۆی نوێدا زۆر گونجاو و دروستە وە شێوەیەکی سەرنجراکێشی پێداوە
PayPal
پەیپاڵ گۆڕانکاری بچوکی لە دوو پیتی یەکەم دا کردوە بە لە سەریەک دانان بە بێ یەکتر بڕینی یەکتر وە بە هەمان دوو ڕەنگی پێشوو
Pizza Hut
گۆڕانکاریی بەرچاو لە لۆگۆی نوێدا هەیە ، بە کەمکردنەوەی ژمارەی ڕەنگەکان و پێدانی شیوەی بازنەیی بە هەمان فۆنتی پێشووەوە
دەروازە