کردارە لۆژیکیەکان لە ئەکسڵ دا

چۆنیەتی مامەڵە کردن لە گەڵ کردەی لۆژیکی


















کردەی مەرجی

If Function

=IF(A1>10,"Correct","Incorrect")  







Correct : دەرئەنجام
ئەگەر خانەی ئەی١ ،پێکهاتەکەی بە ژمارە گەورە تر بوو لە ژمارە ١٠ ، ئەوا لە خانەی سی دا بنوسرێ
تەواوە - کۆرێکتە
ئەگەر مەرجەکە تەواو نەبوو ئەوا بنوسرێ ناتەواوە

( C1کردەکە لە ناو ئەو خانەیە دەنوسین کە دەمانەوێ لەوێ دا دەربکەوێ ، بۆ نمونە لە وێنەی سەرەوە دا لە خانەی)

And Function
ئەگەر هاتوو هەردوو مەرجەکە تەواو بوو ،ئەو کات دروستە

=if(and(A1>10,B1>5),"Correct","Incorrect")









Incorrect : دەرئەنجام
پێکهاتەی ئەی ١ بریتیە لە ژمارە ١٢ ـە ، گەورە ترە لە ژمارە ١٠ ، وە بی ٣ یە بچوکترە لە ژمارە ٥
کەواتە یەکێ لە مەرجەکان تەواو نیە ، بۆیە دەرئەنجامەکە ناتەواو دەبێ



Or Function
دەرئەنجامەکە دروست دەبێ ئەگەر هەر یەک لەو مەرجانە دروست بێ و تەواو بێت
وە دەرئەنجامەکە هەڵە دەبێ ئەگەر هەموو مەرجەکان ناتەواو بن

=IF(OR(A1>10,B1>5),"Correct","Incorrect")









Correct : دەرئەنجام
بەلای کەمەوە یەکێ لە مەرجەکان تەواوە ، کەواتە دەرئەنجام تەواو دەبێ
١٢ گەورەترە لە ١٠ ، ئەم مەرجە تەواوە
٣ گەورەتر نیە لە ٥ کەواتە ئەم مەرجە ناتەواوە
بەڵام دەرئئەنجام تەواو دەبێ ، چونکە یەکێ لە مەرجەکان دروستە





نوسەر: سۆران --- کاتی بڵاوکردنەوە : 5/16/2015 --- هاوپۆل : Excel --- فەرهەنگۆکی وشەکان

بەژداری بە بابەتەکە بکە

فەیسبووکتویتەرگۆگڵ پڵاس
≡ کۆمێنت بنوسە
0 لێدوانی بلۆگ