مشکەکە ووتی :" بەداخەوە ، جیهان رۆژ بەدوای رۆژ بچوک دەبێتەوە ، لە سەرەتادا زۆر فراوان بوو ، بەجۆرێک کە دەترسام، بەردەوام بووم لە ڕاکردن ، شادمانیش بووم کە دیوارە دوورەکانم دەبینی لە لای ڕاست و لە لای چەپەوە ، بەڵام هەر زوو ئەو دیوارە درێژانە تەسک بوونەوە بەیەکداچوون ،ئەوەتا ئێستا لە دوا خاڵم ،لە سوچەکەدا تەڵەیەک هەیە کە دەبێ بۆی بچم
!تەنیا پێویستە ئاراستەکەت بگۆڕی " پشیلەکە ئەمەی وت و خواردی .

ئەفسانەی بچوک - فرانز کافکا
سۆران ع. | ٢١ ی مەی ٢٠١٥