ژووری بەرهەم هێنانی پارێزراو - ئینفۆگرافیک

کۆمپانیاکانی بەرهەم هێنەری پارچە و بەشە گرنگەکانی کۆممپیوتەر و  ئامێرە هەستیارەکان 
ژوور و تاقیگەی زۆر هەستیار و تایبەتیان هەیە کە دەیەها جار پاکترە لە هەر ژوورێکی نەشتەرگەری نەخۆشخانەکان
بەجۆرێک کە زۆر تایبەت و داخراون








سەردەمی نوێی ئۆتۆمبێل - ئینفۆگرافیک

ئۆتۆمبێلی نەوەی نوێی توانای لە ڕادبەدەر و خەسڵەتی زۆر تایبەتی تێدا
بەجۆرێک ئۆتۆمبێلی کۆمپانیایی گۆگڵ لە ڕێگەی نەخشەوە لە توانای هەیە بە بێ شوفێر سەرنشین بگەیەنێت بە شوێنێ مەبەست 


پێشکەوتنی شاشەی تەلەڤزیۆن - ئینفۆگرافیک

لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا و تێپەڕبوونی کات ، دیقە و کوالێتی شاشەکانی تەلەڤزیۆن گۆڕانی بەسەرداهاتوو
لە ماوەی یازدە ساڵ دا دیقەی شاشەکان بە بڕی زیاتر لە ١٠٠ هێندە گۆڕانی بسەردا هات


توانای بارگاوی کردنەوەی ئامێرەکان - ئینفۆگرافیک

سەردەمانێک کە توانای بارگاوی کردنەوە - شحن کردنەوەی ئامێرەکانمان پێویستی بەکاتێکی یەکجار زۆر بوو تاوەکو تەواو بارگاوی دەبوونەوە و دەکرا بەکاری بهێنین لە ئێستا دا و لە داهاتوو دا ماوەی بارگاوی کردنەوە گۆڕانکاری زۆری بەسەردا دێت بە جۆرێک کە چەند خولەکێک تێپەڕنەکات


پێشکەوتنی کامێرا - ئینفۆگرافیک

بەپێی تێپەربوونی کاتی هەڵبەتە هەموو شتەکان گۆڕانکارییان بەسەردا دێت ، کامێراش لەگەڵ پێشکەوتنی سەردەم دا گۆڕانکاری بەرفراوانی بەسەرداهات لە ڕووی کوالێتی و توانای گەورەکردن و ژمارەی پێکسڵ


کۆنگرەی کۆمپانیای ئەپڵ بۆ خستەڕووی نوێترین بەرهەمەکان

کۆمپانیای ئەپڵ لە نوێترین کۆنگرەی خۆی دا کۆمەڵێک بەرهەم و تەکنیکی نوێی خۆی خستەڕوو


ئینتەرنێتی شتەکان IoT چییە؟

ڕەنگە پێناسەیەکی وردی نەبێ ، دەکرێ بڵێین بەواتایی بەستنەوەی شتەکانی دەوروبەرمان بە ئینتەرنێت یاخود بەستنەوەیان بە یەکترەوە لە پێناو گواستنەوەی داتا و زانیارییەکان و ئاسانکاری لە ژیانی رۆژانەدا

IOT

بۆ ئەوەی ڕوون بێتەوە ، لە داهاتوو دا کۆنترۆڵی ماڵەکەت دەکەیت لە ڕێگەی مۆبایلەکەتەوە دەتوانی تیڤیەکەت بگۆڕی ، گەرمکەرەکەی ژوورەکە بەکار بخەی ، پۆشەری پەنجەرەکان بکەیتەوە ...هتد بەم شێوەیە هەموو شتەکانی دەوروبەر پەیوەستەی یەک بوون

ئینتەرنێتی شتەکان  - Internet Of Things - IOT


کە دەوترێ ئینتەرنێتی شت ، مەبەست لە شت چیە؟

هەر شتیکی دەروبەرمان دەگرێتەوە کە دەتوانین پەیوەستی تۆڕێکێ گرێدراوی بدەین  پۆشاک ، کەلوپەلەکانی ناوماڵ ، ئامێرەکان ، ئۆتۆمبێل ، ڕووناکی ناوماڵ ، ئەندامەکانی لەش ، تەنانەت ئاژەڵانیش

IOT


ئێستا ئەمە هەنگاوێکی ناوە بە وێنە لە هەندێ نەشتەرگەری ورد دا سود لە تەکنەلۆژیا دەبینرێ وەکو ئامێری بڕینی هەستیار و کامێرای زۆر ورد بۆ ناو جەستە و تەنانەت چالاککەری دڵ و ئەندامەکانی تر کە ئەو ئامێرە پەیوەستە بە سیستەمێکەوە و هەموو زانیارییەکان چرکە بە چرکە دەنێرێت 

بێگومان ئەمەش سەرەتایەکی نوێیە لە تەکنەلۆژیایی داهاتوو کە هەموو ژیانی رۆژانە دەگرێتەوە و دەبنە کارئاسانیی زۆر لە هەموو بوارەکانی تەندروستی و جەنگ و سەرجەم بوارەکانی تر


بەپێی پێشبینییەکان لە ساڵی ٢٠٢٠ دا قەبارەی بازاری ئینتەرنێتی شتەکان فراوانی زۆر بەخۆیەوە دەبینێ لە چاو مۆبایلی زیرەک و کۆمپیوتەرە گەڕۆکەکان و تابلێتەکان زۆر زیاتر















وە دەشکرێ پەیوستیەک دروست بکرێ بە سوود وەرگرتن لە مۆبایلە زیرەکەکان و بەستنەوەیان بە شتەکانی دەوروبەر 


















پێشبینی دەکرێ کە بازارگەری ئینتەرنێتی شتەکان بگاتە ٦٠٠ ملیار دۆلار لە ساڵی ٢٠٢٠ دا
















سەردەمی داتا و زانیارییە قەبەکان
بەجۆرێک لە ٢٠٢٠ دا قەبارەی زانیارییەکان دەگاتە ٤٠ هەزار ئێکسا بایت لە داتا  ، کە یەکجار زۆرە بە جۆرێک هەموو قسەکردنێکی مرۆڤایەتی بەشێوەی دەنگ تۆمار برکێ لە خۆ دەگرێت لە سەرەتای دروستبوونی مرۆڤەوە وە بە باشترین و بەرزترین کوالێتی















بازرگانی و وەبەرهێنانی ئینتەرنێتی شتەکان بەهێندەی ١٠ جار زیاد دەکات لە ماوەی ساڵانی داهاتوو دا















وەبەرهێنانی ئینتەرنێتی شتەکان زۆر خێرا دەست بە گەشتە دەکا و زۆرترین گرنگی پێ دەدرێ لە پرۆژەکانی خانوبەرە و بنیاتی باڵەخانەکان و دابینکردنی کەلوپەلی پەیوەستکراو















داهاتووی تەکنەلۆژیا گەشاوەترین داهاتووە بەو جۆرەی رێژەی ٩٠% ی داهاتەکان بۆ تەکنەلۆژیایی پەیوەستکردنی شتەکان بە ئینتەرنێتەوە دەبێت و جیهانی پرۆگرامسازی و تەکنەلۆژیا زۆر فراوان دەبێت

بەهەمان شێوە ،زۆرترین وەبەر‌هێنانی لە بواری سەتەلایت و کەشتگەلە ئاسمانییەکان تایبەت بە دابینکردنی پەیوەندی جیهانیی
















ئێستا چەند سیناریۆیەکی نەوەی داهاتووی تەکنەلۆژیا و سود بینین لە ئینتەرنێتی شتەکان

ددان شوشتن بە فڵجەی ددان شوشتنی زیرەک کە سەرجەم زانیارییەکانت پێ دەدا، ئایا هەموو ددانەکانت شوشت ؟ لە چ کاتێک ؟ بە چ شێوەیەک















ئاوێنەی زیرەکت بە خەیاڵدا هاتووە؟ ڕەنگە دوای پۆشینی جلوبەرگەکەت دەچیتە بەردەم ئاوێنە و زانیاری دەربارەی کەش وهەوا و شێ و با و دوایین هەواڵەکان و بگرە نەخشەی ئەو ششوێنەی بۆی دەچیت و تەنانەت بینینی دوایین کۆمێنت و نامەکانی کە بۆت هاتووە!
















بەکارهێنانی کوپی زیرەکی تایبەت بە خۆت بۆ خواردنەوە و دانی نرخی قاوەکە  و زانینی زانیاری دەربارەی پێکهاتەکە
















لەڕێگەی مۆبایلەکەتەوە کۆنترۆڵی گەرمی و ساردی ژوورەکەت دەکەی ، بە دلی خۆت کەناڵەکان دەگۆڕی ، دەنگی ڕادیۆکە کەم دەکەیتەوە















لە رێگادای بۆ ماڵەوە ، لە سوپەرمارکێتێک لادەدەی ،سەیریکی مۆبایلە زیرەکەکت دەکەی ئایا هێلکە لە ساردەکەرەوەکە ماوە؟ شوێنگەیی هیلکەی زیرەک کە پەیوەستە بە سیستەمی ئینترنێتی ماڵەکە یان ژوورەکە بگرە مۆبایلەکە ، پێت دەڵی کە چەندت پێویستە ،و پلەی گەرمییەکەی ئێستای چەندە؟















دایکە میهرەبان؟  ئامێری چاودێری کاری ماڵەوە هەموو زانیاریییەکانت پێ دەدا دەربارەی خانەوادەکەت کەی هاتوون کەی ڕۆیشتوون ، منداڵەکان کەی هاتونەتەوە   ، کێ ددانی شوشتووە؟ کێ حەبەکانی نەخواردوە؟
















پۆشاکی زیرەکی وەرزشی ، دوایین زانیاری و ئاماری جەستەت پێ دەذا ، لە ڕووی چالاکی و توانای دڵ و هەناسەدان و هێزی ماسولکەکانەوە
















دەفری زیرەک؟ پێت دەڵی چیت پێویستە وەکو پێکهاتەی ئامادەکردنی هەر ژەمێک ، بڕی چەند خوێت پێویستە بە ئەو ژەمە
















ئایا تەنەکەی خۆڵەکەت پڕ بووە و تۆ ئاگادار نیت؟ مۆبایلە هۆشمەندەکەت ئاگادارت دەکاتەوە دوودڵ مەبە















کەوچک و چەتاڵی زیرەک یارمەتیت دەدا کە چۆن خواردن بە شێوەی تەندروست بخۆی و لەسەرەخۆ بیجوی!؟ وە زانیاریی زۆر وردتر..





















دەرگا و پەنجەرەی زیرەک ، بەر لەوەی بخەوی لە ڕێگەی مۆبایلەکەتەوە سەرجەم دەرگاکان دابخە و کات دابنێوە لە چ کاتێک کە هەر کەسێک دێت بۆ لات دەرگاکە خۆی لەو کاتە بکرێتەوە


















تەکنەلۆژیایی ئینتەرنێتی شتەکان


















ئەم بابەتە بە سود وەرگرتن لە بابەتیکی جیهانی تەکنەلۆژیی ئامادەکرد
بەهیوای سوود بینین


سۆران عبدالرحمن
8/3/2015

گفتوگۆیەک لەگەڵ ئاسۆ نادری


ئاسۆ نادری ناوێکی دیاری و کەسێکی بەرچاو و بەتوانای وێبی کوردی و پێشخەری وێب ، کە ماوەیەکی زۆرە هەرلە سەرەتای بەرفراوان بوونی وێب و پێگە و ماڵپەڕە کوردی یەکان دا دەرکەوت و هەڵگری پەیامێک ، کە هەمووان بەیەکەوە دەتوانین باشتر بکەین و هەر لە سایەی ئەم پەیامەدا بەردەوام بە سینگ فراوانی  هاوکاری هەمووان بووە و لە ڕێگەی مەکۆکانەوە زۆرترین خزمەتی بە وێبی کردوە

پرتەوبۆڵەی من

زیاتر »

چیڕۆکی سەرکەوتن

زیاتر »

تەکنەلۆژیا

زیاتر »

دەستپێشخەری کار

زیاتر »

کار و کارامەیی

زیاتر »

گەشەپێدانی خود

زیاتر »