پڕۆژەی ڕێبەری گەشتیاری کوردستان

یەکێکی تر لەو پرۆژانەی کە نزیکی ساڵێک کارم تێدا کرد ،بریتی بوو لە ماڵپەرێکی تایبەت بە گەشتیاری و گەشت و گوزار
ماڵپەڕی ڕێبەری گەشتیاری کوردستان

ناوەڕۆکی ئەم پرۆژەیە بریتی بوو ، لە کۆکردنەوەی کۆمپانیاکانی گەشت و گوزار لە کوردستان
و دانانی تەواوی زانیاری و ئۆفەر و گەشت و داتا و نرخی بلیت و تکت و پاس هەر یەک لە کۆمپانیاکان
وە ناساندنی وڵاتانی جیهان و ناوچە گەشتیارییەکانی جیهان و بەشی تایبەت بە خستنەڕووی ئۆفەر و گروپی گەشتیاری کۆمپانیاکان
 بابەتی تایبەت بە گەشت و سەیران و چۆنیەتی گەشتکردن و پێداویستی گەشت

  • پوختەی پرۆژەکە
  • دروستکردنی ماڵپەرێک بۆ دانانی زانیاری کۆمپانیاکانی گەشت و گوزار
  • ناساندنی کۆمپانیا و گەشت و ئۆفەر و نرخەکانیان
  • دانانی گروپەکانی گەشتکردن بۆ وڵاتان
  • ناساندنی ناوچە گەشتیارییەکانی کوردستان و وڵاتانی جیهان
  • بابەتی تایبەت بە گەشت کردن و پێداویستی 

ئەم پرژەیە بۆ ماوەیکی زۆر کارم تێدا کرد و زانیاریم تێدانا
لەگەڵ ئەوەش دا نەمتوانی بەردەوام بم و پەرەی پێبدەم ، بە هۆکاری تۆمارنەکردنی کۆمپانیا و نوسینگەکانی گەشت 

هۆکارەکەش نەبوونی کەسی تایبەتمەند بە کاری بازاڕگەری بۆ پرۆژەکە ، کەسێک کە بتوانێ کۆمپانیاکان ڕابکێشێ
و زانیاری و داتای زۆر کۆبکاتەوە و ماڵپەڕەکە بناسرێ و پێشکەوێ

ئەمە پرۆژەیەکی دەگمەنە تایبەت بۆ وڵاتی ئێمە و وە پێویستە بونی هەبێت
بەڵام ، پێویستی بە کارکردنە لە چوارچێوەی گروپ دا ، کە چەند کەسێک سەرپەرشتی بکەن
و بتوانن بەرە و هەنگاوی باشی ببەن

وەکو دەوترێ گەیشتن بە لوتکە گرنگ نیە بەڵکو مانەوەی
هەمان شێوەی لە ئەنجامدانی کاردا بەردەوامی گرنگە ، ئەم پرۆژەیە بە کۆتا گەیشت و هەموو شتێکی ئامادەبوو
تەنها پێویستی بە بەڕێوەبردن و بەردەوامی بوو
لەبەرئەوەی لە چوارچیوەی تاکەکەسی و نەبوونی گروپێکی کارادا مایەوە ،دواجار شکستی هێنا















کاتی چالاکی پرۆژەکە ساڵی ٢٠١٤ بوو



سۆران عبدالرحمن
١٧-٢-٢٠١٥


نوسەر: سۆران --- کاتی بڵاوکردنەوە : 2/17/2015 --- هاوپۆل : پرۆژەکانم --- فەرهەنگۆکی وشەکان

بەژداری بە بابەتەکە بکە

فەیسبووکتویتەرگۆگڵ پڵاس
≡ کۆمێنت بنوسە
0 لێدوانی بلۆگ

دەتوانی لێرەوە بیربۆچونت بخەیتە ڕوو یا هەر پرسیارێکی کە لەلات دروست بووە