جوتیارە چینییەکە

جوتیارێکی چینی هەبوو ئەسپێکی بەتەمەنی هەبوو بۆ کاروباری کێڵگەکەی و کێڵانی خاک سودی لێ دەبینی ، رۆژێک ئەسپەکە هەڵات بۆ ناو دۆڵ و تەپۆلکەکان














، کاتێ دراوسێکانی جوتیارەکە ئەمەیان زانی لایان وابوو ئەمە بەختی خراپی جوتیارە بەتەمەنەکەیە ، بەڵام جوتیارەکە دەیووت : بەختی خراپی چی؟ باشی چی ؟ کێ دەزانێ ؟
دوای تێپەڕ بوونی هەفتەیەک ئەسپەکە گەڕایەوە و کۆمەڵیک ئەسپی کێویی لەگەڵ خۆی هێنابوو ، ئەو دەمە  دراوسێکانی پیرۆزباییان لێ کرد و دەیان ووت ئەمە بەختێکی باشە ، بەڵام وەکو پیشەی هەمیشەی جوتیارەکە دەیووت بەختی باێ چی؟ خراپی چی؟ کێ ئەوە دەزانێ؟
کاتێک کوڕی جوتیارەکە هەوڵی دا دەست گیرۆی یەکێک لەو ئەسپە کێوییانە بێت ،لە سەر پشتی ئەسپەکە کەوت و پێی شکا . هەموو ووتیان ئەمە بەختی خراپە ، تەنیا جوتیارەکە نەبێت
چەند هەفتەیەک دواتر سوپا گەیشتە لادێیەکە و هەموو ئەو گەنجانەیان دەبرد کە دەیاندۆزینەوە لەو ناوچانە بۆ سەربازی . کاتێ  کوڕی جوتیارەکەیان بەوشێوەیە بینی کە پێی شکاوە لێی گەڕان . ئێستا ئەوە بەختێکی باش بوو؟ یاخود خراپ؟ کێ 
دەزانێت؟ 


و. سۆران عبدالرحمن
١٨-٢-٢٠١٥



نوسەر: سۆران --- کاتی بڵاوکردنەوە : 2/18/2015 --- هاوپۆل : لە زمانی ترەوە --- فەرهەنگۆکی وشەکان

بەژداری بە بابەتەکە بکە

فەیسبووکتویتەرگۆگڵ پڵاس
≡ کۆمێنت بنوسە
0 لێدوانی بلۆگ