بانگەشە

زیاتر »

2015/10/23

ژیان کورتە

ژیان کورتە ,
بەهێواشی ماچ بکە
شێتانە پێبکەنە
بە ڕاستی خۆشەویستی بکە
بەپەلە لێخۆشبە
پاولۆ کۆیلۆ_














و . سۆران عبدالرحمن
٢٢-١٠-٢٠١٥

پەیوەستە بە تۆ کە چۆن مروارییەکان بدۆزیتەوە

"جارێک پیاوێک کەوتە دەریاوە، بەلەمێک بەوێدا تێپەڕی ویستی یارمەتی بدا، پیاوەکە وتی نامەوێ خودا یارمەتیم ئەدا، بەلەمەکە ڕۆیشت
بەلەمێکی تر هات و دیسان یارمەتیەکەی نەویست، لە کۆتاییدا پیاوەکە لە ئاوەکە نقوم بوو مرد.. کە گەرایەوە بۆلای خوا ، پرسیاری کرد خوایە داوای یارمەتیم کرد بۆ یارمەتیت نەدام!!
ئیتر پێی ڕاگەیەندرا: دوو بەلەممان بۆ ناردی بەڵام تۆ نەتویست"
ئەمە منداڵە چوار پێنج ساڵیەکە بە باوکی دەڵی بەدەم ڕێگاوە، لەو دەمەی باوکەکە ماندویی ژیانە و دەیەوێ باشتری بکا! لە فیلمی " هەوڵدان بۆ بەختەوەری " 
کە لە چیرۆکی ڕاستەقینەی ژیانی کریس گاردنەرەوە وەرگیراوە لە سەرەتای هەشتاکان کێشمەکێشیەتی بەهۆی بێ شوێنی مانەوە و بەخێوکردنی کوڕەکەی، لە کتێبەکەی دا بە هەمان ناو ئاماژەی پێداوە، دوای ئەو بەسەرهاتە کریس بوو بە جێبەجێکاری گشتی و دامەزرێنەری کریس ڕیچ و یەکێ لە زەنگینەکانی جیهان

لە وتەکانی کریس گاردنەر
"جیهان گوێچکەماسی تۆیە، پەیوەستە بە تۆ کە چۆن مروارییەکان بدۆزیتەوە "
"هیچ کات ڕێگە مەدە کەسێک پێت بڵێ تۆ ناتوانی شتێک بکەی"












 سۆران عبدالرحمن || ٢٠١٥/٤/٤


ڕێوی و حوشتر

ڕێوی لە حوشتری پرسی کە لەو بەری ڕووبارەکەوە وەستابوو ، قوڵی ئەم ڕووبارە چەندە؟
حوشترەکە وەڵامی دایەوە : دەگاتە چۆک
ڕێویەکە خۆی فڕێدایە ڕووبارەکەوە و ئاو دایپۆشی
هەوڵێکی زۆری دا تاوەکو توانی بگاتە لاکەی تری ڕووبارەکە و خۆی رزگار بکات
هەر کە هەناسەی بۆ گەڕاوە دەستی بە هاوارکردن کرد بە سەر حوشترەکەدا و پێی ووت : تۆ نەت ووت ئاوەکە تاوەکو لای چۆکە؟
!حوشترەکە وەڵامی دایەوە بەڵێ وتم تاوەکو لای چۆکمە












و. سۆران عبدالرحمن
٢٤ ی مەی ٢٠١٥

HTML - زنجیرەی فێرکاری زمانی ئێچ تی ئێم ئێڵ



ئێچ تی ئێم ئێل بریتی یە لە زمانی نووسین و دارشتنی پەڕەی نمایشکراو لە ئینتەرنێت دا کە بەکاردێ بۆ دروستکردنی ماڵپەڕ ئەمیش بە پشت بە‌ستن بە پێکھاتەکەی ،کە بریتیە لە تاگەکان و چۆنیەتی رێکخستنیان


زنجیرەی فێرکاری زمانی ئێچ تی ئێم ئێڵ 

2015/08/23

گەڕانێک لە ئینتەرنێت کردی بە ملیاردێر

!سەرکەوتنێک دوای چەندین هەوڵدان
چاک ما  هاوڵاتیەکی چینی بوو ، دەیویست کۆچ بکات بۆ ئەمریکا ١٦ جار بەرپەچی درایەوە و ڕێگەی پێنەدرا
هەوڵی دا ناوی خۆی لە زانکۆکانی ئەمریکا ناونوس بکات و درێژە بە خوێندن بدات ، لەوانە زانکۆی هارڤەرد ٣٠ جار سەرکەوتوو نەبوو و هەموو جارەکان قبوڵ نەکرا
جاک ما













2015/07/09

یەکەمین پرۆگرامت لە ڤیژواڵ بەیسک

لێرەدا وەکو دەستپێکی دروستکردنی پرۆگرام ، پرۆگرامێکی سەرەتایی ئامادەدەکەین
هەنگاو بە هەنگاو بۆ دروستکردنی یەکەمین پرۆگرام لە ڤیژواڵ بەیسک













2015/06/20

چۆن دەبیت بە دیزاینەرێکی سەرکەوتوو؟

دیزاینێکی جوان مانایەکی تر بە بەرهەم و کاڵاکە دەبەخشێت ، ڕوواڵەت و ڕووکارێکی جوان و کاریگەر زیاتر سەرنج ڕادەکیشێت وەکو لە دیمەنێکی نا تەندروست لە دەرکەوتن دا  ، کە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ توانا و لێهاتووی دیزاینەرەکە لە ئەنجامدانی کارەکە













2015/06/19

کۆمەڵێک ماڵپەڕ بۆ خستنەڕووی کاری دیزاینەران

دیزاینەر بۆ بەروپێشبردنی کارەکەی و خستنەڕوو و نمایشکردنی نوێترین کارەکانی بەردەوام پێویستی بە شوێنێکە بۆ نمایش

ڕێکخستن و باشکردنی سیۆی ماڵپەڕ























لە پاڵ دروستکردنی ماڵپەڕ دا  کۆمەڵێک ڕێکخسنت هەیە کە دەبێ ئەنجام بدرێ بۆ باشترکردنی شێوەی دەرکەوتن و ئەرشیف بوونی لە ئینتەرنێت و دەرکەوتنی لە ماڵپەڕەکانی گەڕان دا


کۆمەڵێک خاڵی گرنگ بۆ باشترکردن و ڕێکخستنی ناوەڕۆک و سیۆی ماڵپەڕ
بۆ باشترکردنی ماڵپەڕ لە کاتی گەڕان بەدوای وشە هاوشێوەکان و ناوەڕۆکی مالپەڕەکە لە ئامێرەکانی گەڕان دا

ناونیشانی ماڵپەڕ

زۆر گرنگە ناونیشانێکی گونجاو و دروست دابنرێ بۆ ماڵپەڕ کە زوو بدرۆزرێتەوە لە لایەن ماڵپەڕەکانی گەڕان 
هەروەها دانانی ناوی دروست و پوخت بۆ هەر پەڕەیەک


کوالێتی کۆد

چۆنیەتی دارێژتن و دیزاینکردنی ماڵپەڕ ، بە جۆرێک کە هەڵە لە کۆدەکانی دا نەبێت وبەشێوازێک دیزاین بکرێت کە هاوڕێی میوانانی ماڵپەڕەکە بێت 


سەردێرەکان

سەردێرەکانی نێو ماڵپەڕ زۆر گرنگ کە بەشێوەیەکی دروست دابنرێ
<h1>سەردێری بابەت</h1>
<h2>سەردێری بابەت</h2>
...


گونجاندنی ماڵپەڕ لە دەرکەوتن

لە ئێستادا ماڵپەڕەکان تەنیا لە کۆمپیوتەرەوە سەردانی ناکرێن بەڵکو لە تابلێت و ئامێر و مۆبایلە هۆشمەندەکانەوە سەردانی دەکرێن بۆیە دەبێ بەشێوەیەک ڕێکبخرێن کە شێوەی دەرکەوتنی لەگەڵ ئامێرەکان بگونجێ و بەشێوەیەکی دروست دەربکەوێ


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان

بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین میوان بۆ ماڵپەڕ و ڕاکێشانی سەردانیکار گرنگە کە ماڵپەڕ لینکی تۆڕەکانی وەکو گۆگڵ پڵەس و تویتەر و فەیسبوکی هەبێت


لینکە هاتووەکان

دانانی لینکی ماڵپەڕ لە ناو ماڵپەڕ و پەیجەکانی تر کە ئەمەش گرنگیەکی زیاتر دەدات بە ماڵپەڕ وە ماڵپەڕەکانی گەڕان زیاتر مامەڵە لەگەڵ ماڵپەڕێک دەکەن کە لینکی لە ناو ماڵپەڕەکانی تر دا هەبێت



چاپکردن

گرنگە کە ماڵپەڕ لە هەر پەڕەیەک دا دوگمەی چاپکردنی هەبێت ، بۆ مەبەستی چاپکردنی پەڕەکە و دەستهێنانی ناوەڕۆکی ماڵپەڕ ، کە ئەمەش دەچێتە قاڵبی ئاسان دەسهێنانی زانیاری بۆ میوانی ماڵپەڕەکە


دۆمەین

تەمەنی دۆمەین نەیمی ماڵپەڕ گرنگە ،بۆ نمونە ئەو دۆمەینەی کە بۆ ٣ ساڵ تۆمارکراوە ئەوە باشتر مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت لە لایەن ماڵپەڕەکانی گەڕانەوە وەک لەو دۆمەینەی کە بۆ ساڵێک تۆمارکراوە و کاتی بەسەرچوونی نزیکە



ناوەڕۆکی ماڵپەڕ

تاوەکو ناوەڕۆکی ماڵپەرەکان زیاتر لە خۆ بگرێت و بابەی تێر و تەسەل و دوور لە هێنانی بابەتی ماڵپەڕی تر و کۆپی کردنی بابەتیتر ئەوە باشترە ،وە لە کاتی گەڕان بۆ هەر بابەتێک لە ماڵپەڕەکانی گەڕان دا زووتر دەبینرێتەوە



ڕەفتاری سێرڤەر

دانانی پەڕەی هەڵەی ٤٠٤ گرنگە ، ئەم پەڕە دەردەکەوێ کاتێک کە لینکیکی هەڵە دادەنرێ و بەدوای دا دەگەڕێین
بە هەمان شێوە تەکنیکی پەستاوتنی کۆدەکان و پەڕەکانی ماڵپەڕ و پەستاوتن و کەمکردنەوەی قەبارەی وێنەکان گرنگە
بۆ پەڕەی ماڵپەڕ کە لە کاتی کردنەوەی دا لە ماوەیەکی کەم بکرێتەوە وقەبارەی بچوک بێت



وێنە

زۆر گرنگە وێنەکانی ناو ماڵپەڕ بە دروستی دابنرێن ، بە پێدانی ناوی دروست بە هەر وێنەیەک
.و پێدانی ناوی جێگرەوە و دیاریکردنی قەبارەی وێنەکان
وە هەڵبژاردنی وێنەی قەبارە بچوک بۆ ماڵپەر تاوەکو نەبێتە هۆی درەنگ کردنەوەی ماڵپەر


مێتا تاگ

یەکێکە لە گرنگترین پێکهاتەکانی ماڵپەڕ ، مێتاتاگی دروست نرخی ماڵپەڕ زیاد دەکا و ژمارەی سەردانی
زیاتر دەناسرێ لە ماڵپەڕەکانی گەڕان دا
بە دانانی ناونیشان و پوختە و دیاریکردنی زمان و وشەکانی گەڕان بەشێوەیەکی دروست


بەردەوای و چالاکی ماڵپەڕ

زۆر گرنگە ماڵپەڕ بەردەوام بابەتی نوێی تێدا بڵاوبکرێتەوە بەمەش زیاتر وشە و ناوەڕۆک و بابەتەکانی لە لایەن ماڵپەڕەکانی گەڕان دەدۆزرێنتەوە و بە ماڵپەڕێکی چالاک و کارا دادەنرێ ، لەهەمان کات دا میوان بەردەوام سەردانی دەکات و بابەتی نوێی .دەست دەکەوێت





 ١٩ ی جونی٢٠١٥
سۆران عبدالرحمن


2015/06/14

چەند شێوازێکی دیزاینکردنی لۆگۆ

شێوازی دیزاینکردنی لۆگۆ و هەڵبژاردەی ڕەنگ، جۆر وچۆنیەتی لە دیزاینەرێک بۆ یەکی تر دەگۆڕێ، هەندێ جار بەپێی خواست و حەزی داواکار یاخود ڕەنگە دیزاینەر بتوانێت گونجاندنی دروست بکات.

















2015/06/12

لۆگۆی نوێی کۆمپانیاکان لە ساڵی 2014 دا

لۆگۆ دەکرێ بە یەکێک لە ناسەرەوە دیارەکانی کۆمپانیایەک دابنرێ ، کە لە ڕێگەیەوە بەرهەم و کاڵای کۆمپانیاکان دەناسرێتەوە ،بەپێی تێپەڕینی کات هەندێ لە کۆمپانیاکان هەوڵ دەدەن بەرهەم و توانای کۆمپانیاکانیان فراوان بکەن لەهەمان کات دا لۆگۆی 
کۆمپانیاکانیان نوێ بکەنەوە بۆ شێوەی جوانتر و ڕکابەری هاوپیشەکانیان بکەن















2015/05/21

ئەفسانەی بچوک - کافکا

مشکەکە ووتی :" بەداخەوە ،  جیهان رۆژ بەدوای رۆژ بچوک دەبێتەوە ، لە سەرەتادا زۆر فراوان بوو ، بەجۆرێک کە دەترسام، بەردەوام بووم لە ڕاکردن ، شادمانیش بووم کە دیوارە دوورەکانم دەبینی لە لای ڕاست و لە لای چەپەوە ، بەڵام هەر زوو ئەو دیوارە درێژانە تەسک بوونەوە بەیەکداچوون ،ئەوەتا ئێستا لە دوا خاڵم ،لە سوچەکەدا تەڵەیەک هەیە کە دەبێ بۆی بچم
!تەنیا پێویستە ئاراستەکەت بگۆڕی " پشیلەکە ئەمەی وت و خواردی .



»Ach«, sagte die Maus, »,die Welt wird enger mit jedem Tag. Zuerst war sie so breit, daß ich Angst hatte, ich lief weiter und war glücklich, daß ich endlich rechts und links in der Ferne Mauern sah, aber diese langen Mauern eilen so schnell aufeinander zu, daß ich schon im letzten Zimmer bin, und dort im Winkel steht die Falle, in die ich laufe.« – »Du mußt nur die Laufrichtung ändern«, sagte die Katze und fraß sie.



ئەفسانەی بچوک - فرانز کافکا
سۆران ع.  | ٢١ ی مەی ٢٠١٥




2015/05/16

کردارە لۆژیکیەکان لە ئەکسڵ دا

چۆنیەتی مامەڵە کردن لە گەڵ کردەی لۆژیکی

















کرداری سەرجەم و هەژمارکردن لە ئەکسڵ دا

یەکێ لە کردارە گرنگەکان لە ئەکسڵ دا ، کرداری کۆکردنەوە و هەژمارکردنی داتاکانە
وە هەژمار بە پێی مەرج و بێ مەرج ،بە هەمان شێوە  بۆ دۆزینەوەی سەرجەم












2015/03/29

ژووری بەرهەم هێنانی پارێزراو - ئینفۆگرافیک

کۆمپانیاکانی بەرهەم هێنەری پارچە و بەشە گرنگەکانی کۆممپیوتەر و  ئامێرە هەستیارەکان 
ژوور و تاقیگەی زۆر هەستیار و تایبەتیان هەیە کە دەیەها جار پاکترە لە هەر ژوورێکی نەشتەرگەری نەخۆشخانەکان
بەجۆرێک کە زۆر تایبەت و داخراون








سەردەمی نوێی ئۆتۆمبێل - ئینفۆگرافیک

ئۆتۆمبێلی نەوەی نوێی توانای لە ڕادبەدەر و خەسڵەتی زۆر تایبەتی تێدا
بەجۆرێک ئۆتۆمبێلی کۆمپانیایی گۆگڵ لە ڕێگەی نەخشەوە لە توانای هەیە بە بێ شوفێر سەرنشین بگەیەنێت بە شوێنێ مەبەست 


پێشکەوتنی شاشەی تەلەڤزیۆن - ئینفۆگرافیک

لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا و تێپەڕبوونی کات ، دیقە و کوالێتی شاشەکانی تەلەڤزیۆن گۆڕانی بەسەرداهاتوو
لە ماوەی یازدە ساڵ دا دیقەی شاشەکان بە بڕی زیاتر لە ١٠٠ هێندە گۆڕانی بسەردا هات


توانای بارگاوی کردنەوەی ئامێرەکان - ئینفۆگرافیک

سەردەمانێک کە توانای بارگاوی کردنەوە - شحن کردنەوەی ئامێرەکانمان پێویستی بەکاتێکی یەکجار زۆر بوو تاوەکو تەواو بارگاوی دەبوونەوە و دەکرا بەکاری بهێنین لە ئێستا دا و لە داهاتوو دا ماوەی بارگاوی کردنەوە گۆڕانکاری زۆری بەسەردا دێت بە جۆرێک کە چەند خولەکێک تێپەڕنەکات


پێشکەوتنی کامێرا - ئینفۆگرافیک

بەپێی تێپەربوونی کاتی هەڵبەتە هەموو شتەکان گۆڕانکارییان بەسەردا دێت ، کامێراش لەگەڵ پێشکەوتنی سەردەم دا گۆڕانکاری بەرفراوانی بەسەرداهات لە ڕووی کوالێتی و توانای گەورەکردن و ژمارەی پێکسڵ


2015/03/09

کۆنگرەی کۆمپانیای ئەپڵ بۆ خستەڕووی نوێترین بەرهەمەکان

کۆمپانیای ئەپڵ لە نوێترین کۆنگرەی خۆی دا کۆمەڵێک بەرهەم و تەکنیکی نوێی خۆی خستەڕوو


2015/03/08

ئینتەرنێتی شتەکان IoT چییە؟

ڕەنگە پێناسەیەکی وردی نەبێ ، دەکرێ بڵێین بەواتایی بەستنەوەی شتەکانی دەوروبەرمان بە ئینتەرنێت یاخود بەستنەوەیان بە یەکترەوە لە پێناو گواستنەوەی داتا و زانیارییەکان و ئاسانکاری لە ژیانی رۆژانەدا

IOT

بۆ ئەوەی ڕوون بێتەوە ، لە داهاتوو دا کۆنترۆڵی ماڵەکەت دەکەیت لە ڕێگەی مۆبایلەکەتەوە دەتوانی تیڤیەکەت بگۆڕی ، گەرمکەرەکەی ژوورەکە بەکار بخەی ، پۆشەری پەنجەرەکان بکەیتەوە ...هتد بەم شێوەیە هەموو شتەکانی دەوروبەر پەیوەستەی یەک بوون

ئینتەرنێتی شتەکان  - Internet Of Things - IOT


کە دەوترێ ئینتەرنێتی شت ، مەبەست لە شت چیە؟

هەر شتیکی دەروبەرمان دەگرێتەوە کە دەتوانین پەیوەستی تۆڕێکێ گرێدراوی بدەین  پۆشاک ، کەلوپەلەکانی ناوماڵ ، ئامێرەکان ، ئۆتۆمبێل ، ڕووناکی ناوماڵ ، ئەندامەکانی لەش ، تەنانەت ئاژەڵانیش

IOT


ئێستا ئەمە هەنگاوێکی ناوە بە وێنە لە هەندێ نەشتەرگەری ورد دا سود لە تەکنەلۆژیا دەبینرێ وەکو ئامێری بڕینی هەستیار و کامێرای زۆر ورد بۆ ناو جەستە و تەنانەت چالاککەری دڵ و ئەندامەکانی تر کە ئەو ئامێرە پەیوەستە بە سیستەمێکەوە و هەموو زانیارییەکان چرکە بە چرکە دەنێرێت 

بێگومان ئەمەش سەرەتایەکی نوێیە لە تەکنەلۆژیایی داهاتوو کە هەموو ژیانی رۆژانە دەگرێتەوە و دەبنە کارئاسانیی زۆر لە هەموو بوارەکانی تەندروستی و جەنگ و سەرجەم بوارەکانی تر


بەپێی پێشبینییەکان لە ساڵی ٢٠٢٠ دا قەبارەی بازاری ئینتەرنێتی شتەکان فراوانی زۆر بەخۆیەوە دەبینێ لە چاو مۆبایلی زیرەک و کۆمپیوتەرە گەڕۆکەکان و تابلێتەکان زۆر زیاتر















وە دەشکرێ پەیوستیەک دروست بکرێ بە سوود وەرگرتن لە مۆبایلە زیرەکەکان و بەستنەوەیان بە شتەکانی دەوروبەر 


















پێشبینی دەکرێ کە بازارگەری ئینتەرنێتی شتەکان بگاتە ٦٠٠ ملیار دۆلار لە ساڵی ٢٠٢٠ دا
















سەردەمی داتا و زانیارییە قەبەکان
بەجۆرێک لە ٢٠٢٠ دا قەبارەی زانیارییەکان دەگاتە ٤٠ هەزار ئێکسا بایت لە داتا  ، کە یەکجار زۆرە بە جۆرێک هەموو قسەکردنێکی مرۆڤایەتی بەشێوەی دەنگ تۆمار برکێ لە خۆ دەگرێت لە سەرەتای دروستبوونی مرۆڤەوە وە بە باشترین و بەرزترین کوالێتی















بازرگانی و وەبەرهێنانی ئینتەرنێتی شتەکان بەهێندەی ١٠ جار زیاد دەکات لە ماوەی ساڵانی داهاتوو دا















وەبەرهێنانی ئینتەرنێتی شتەکان زۆر خێرا دەست بە گەشتە دەکا و زۆرترین گرنگی پێ دەدرێ لە پرۆژەکانی خانوبەرە و بنیاتی باڵەخانەکان و دابینکردنی کەلوپەلی پەیوەستکراو















داهاتووی تەکنەلۆژیا گەشاوەترین داهاتووە بەو جۆرەی رێژەی ٩٠% ی داهاتەکان بۆ تەکنەلۆژیایی پەیوەستکردنی شتەکان بە ئینتەرنێتەوە دەبێت و جیهانی پرۆگرامسازی و تەکنەلۆژیا زۆر فراوان دەبێت

بەهەمان شێوە ،زۆرترین وەبەر‌هێنانی لە بواری سەتەلایت و کەشتگەلە ئاسمانییەکان تایبەت بە دابینکردنی پەیوەندی جیهانیی
















ئێستا چەند سیناریۆیەکی نەوەی داهاتووی تەکنەلۆژیا و سود بینین لە ئینتەرنێتی شتەکان

ددان شوشتن بە فڵجەی ددان شوشتنی زیرەک کە سەرجەم زانیارییەکانت پێ دەدا، ئایا هەموو ددانەکانت شوشت ؟ لە چ کاتێک ؟ بە چ شێوەیەک















ئاوێنەی زیرەکت بە خەیاڵدا هاتووە؟ ڕەنگە دوای پۆشینی جلوبەرگەکەت دەچیتە بەردەم ئاوێنە و زانیاری دەربارەی کەش وهەوا و شێ و با و دوایین هەواڵەکان و بگرە نەخشەی ئەو ششوێنەی بۆی دەچیت و تەنانەت بینینی دوایین کۆمێنت و نامەکانی کە بۆت هاتووە!
















بەکارهێنانی کوپی زیرەکی تایبەت بە خۆت بۆ خواردنەوە و دانی نرخی قاوەکە  و زانینی زانیاری دەربارەی پێکهاتەکە
















لەڕێگەی مۆبایلەکەتەوە کۆنترۆڵی گەرمی و ساردی ژوورەکەت دەکەی ، بە دلی خۆت کەناڵەکان دەگۆڕی ، دەنگی ڕادیۆکە کەم دەکەیتەوە















لە رێگادای بۆ ماڵەوە ، لە سوپەرمارکێتێک لادەدەی ،سەیریکی مۆبایلە زیرەکەکت دەکەی ئایا هێلکە لە ساردەکەرەوەکە ماوە؟ شوێنگەیی هیلکەی زیرەک کە پەیوەستە بە سیستەمی ئینترنێتی ماڵەکە یان ژوورەکە بگرە مۆبایلەکە ، پێت دەڵی کە چەندت پێویستە ،و پلەی گەرمییەکەی ئێستای چەندە؟















دایکە میهرەبان؟  ئامێری چاودێری کاری ماڵەوە هەموو زانیاریییەکانت پێ دەدا دەربارەی خانەوادەکەت کەی هاتوون کەی ڕۆیشتوون ، منداڵەکان کەی هاتونەتەوە   ، کێ ددانی شوشتووە؟ کێ حەبەکانی نەخواردوە؟
















پۆشاکی زیرەکی وەرزشی ، دوایین زانیاری و ئاماری جەستەت پێ دەذا ، لە ڕووی چالاکی و توانای دڵ و هەناسەدان و هێزی ماسولکەکانەوە
















دەفری زیرەک؟ پێت دەڵی چیت پێویستە وەکو پێکهاتەی ئامادەکردنی هەر ژەمێک ، بڕی چەند خوێت پێویستە بە ئەو ژەمە
















ئایا تەنەکەی خۆڵەکەت پڕ بووە و تۆ ئاگادار نیت؟ مۆبایلە هۆشمەندەکەت ئاگادارت دەکاتەوە دوودڵ مەبە















کەوچک و چەتاڵی زیرەک یارمەتیت دەدا کە چۆن خواردن بە شێوەی تەندروست بخۆی و لەسەرەخۆ بیجوی!؟ وە زانیاریی زۆر وردتر..





















دەرگا و پەنجەرەی زیرەک ، بەر لەوەی بخەوی لە ڕێگەی مۆبایلەکەتەوە سەرجەم دەرگاکان دابخە و کات دابنێوە لە چ کاتێک کە هەر کەسێک دێت بۆ لات دەرگاکە خۆی لەو کاتە بکرێتەوە


















تەکنەلۆژیایی ئینتەرنێتی شتەکان


















ئەم بابەتە بە سود وەرگرتن لە بابەتیکی جیهانی تەکنەلۆژیی ئامادەکرد
بەهیوای سوود بینین


سۆران عبدالرحمن
8/3/2015

2015/03/04

گفتوگۆیەک لەگەڵ ئاسۆ نادری


ئاسۆ نادری ناوێکی دیاری و کەسێکی بەرچاو و بەتوانای وێبی کوردی و پێشخەری وێب ، کە ماوەیەکی زۆرە هەرلە سەرەتای بەرفراوان بوونی وێب و پێگە و ماڵپەڕە کوردی یەکان دا دەرکەوت و هەڵگری پەیامێک ، کە هەمووان بەیەکەوە دەتوانین باشتر بکەین و هەر لە سایەی ئەم پەیامەدا بەردەوام بە سینگ فراوانی  هاوکاری هەمووان بووە و لە ڕێگەی مەکۆکانەوە زۆرترین خزمەتی بە وێبی کردوە

2015/02/19

لە نێو هەمان بەلەم دا

دوو پیاو لە نێو بەلەمێک دا بوون لە زەریا دا
یەکێ لە پیاوەکان دەستی کرد بە کون کردنی بەشی ژێرەوەی 
بەلەمەکە ، ئەوی تر


2015/02/18

جوتیارە چینییەکە

جوتیارێکی چینی هەبوو ئەسپێکی بەتەمەنی هەبوو بۆ کاروباری کێڵگەکەی و کێڵانی خاک سودی لێ دەبینی ، رۆژێک ئەسپەکە هەڵات بۆ ناو دۆڵ و تەپۆلکەکان













2015/02/17

پڕۆژەی ڕێبەری گەشتیاری کوردستان

یەکێکی تر لەو پرۆژانەی کە نزیکی ساڵێک کارم تێدا کرد ،بریتی بوو لە ماڵپەرێکی تایبەت بە گەشتیاری و گەشت و گوزار
ماڵپەڕی ڕێبەری گەشتیاری کوردستان

ناوەڕۆکی ئەم پرۆژەیە بریتی بوو ، لە کۆکردنەوەی کۆمپانیاکانی گەشت و گوزار لە کوردستان
و دانانی تەواوی زانیاری و ئۆفەر و گەشت و داتا و نرخی بلیت و تکت و پاس هەر یەک لە کۆمپانیاکان
وە ناساندنی وڵاتانی جیهان و ناوچە گەشتیارییەکانی جیهان و بەشی تایبەت بە خستنەڕووی ئۆفەر و گروپی گەشتیاری کۆمپانیاکان
 بابەتی تایبەت بە گەشت و سەیران و چۆنیەتی گەشتکردن و پێداویستی گەشت

  • پوختەی پرۆژەکە
  • دروستکردنی ماڵپەرێک بۆ دانانی زانیاری کۆمپانیاکانی گەشت و گوزار
  • ناساندنی کۆمپانیا و گەشت و ئۆفەر و نرخەکانیان
  • دانانی گروپەکانی گەشتکردن بۆ وڵاتان
  • ناساندنی ناوچە گەشتیارییەکانی کوردستان و وڵاتانی جیهان
  • بابەتی تایبەت بە گەشت کردن و پێداویستی 

ئەم پرژەیە بۆ ماوەیکی زۆر کارم تێدا کرد و زانیاریم تێدانا
لەگەڵ ئەوەش دا نەمتوانی بەردەوام بم و پەرەی پێبدەم ، بە هۆکاری تۆمارنەکردنی کۆمپانیا و نوسینگەکانی گەشت 

هۆکارەکەش نەبوونی کەسی تایبەتمەند بە کاری بازاڕگەری بۆ پرۆژەکە ، کەسێک کە بتوانێ کۆمپانیاکان ڕابکێشێ
و زانیاری و داتای زۆر کۆبکاتەوە و ماڵپەڕەکە بناسرێ و پێشکەوێ

ئەمە پرۆژەیەکی دەگمەنە تایبەت بۆ وڵاتی ئێمە و وە پێویستە بونی هەبێت
بەڵام ، پێویستی بە کارکردنە لە چوارچێوەی گروپ دا ، کە چەند کەسێک سەرپەرشتی بکەن
و بتوانن بەرە و هەنگاوی باشی ببەن

وەکو دەوترێ گەیشتن بە لوتکە گرنگ نیە بەڵکو مانەوەی
هەمان شێوەی لە ئەنجامدانی کاردا بەردەوامی گرنگە ، ئەم پرۆژەیە بە کۆتا گەیشت و هەموو شتێکی ئامادەبوو
تەنها پێویستی بە بەڕێوەبردن و بەردەوامی بوو
لەبەرئەوەی لە چوارچیوەی تاکەکەسی و نەبوونی گروپێکی کارادا مایەوە ،دواجار شکستی هێنا















کاتی چالاکی پرۆژەکە ساڵی ٢٠١٤ بوو



سۆران عبدالرحمن
١٧-٢-٢٠١٥

2015/02/02

SQLبەشی دووەم - کۆماند و کردەفرمانی

لەم بابەتەدا کۆمەڵێک لە کۆماندەکانی سقڵ دەخەینەڕوو
بۆ سەرەتاکان ، سەرەتا دەتوانن بەشی یەکەمی بابەتەکە بخوێننەوە دەربارەی سەرەتاکانی سقڵ




















2015/01/31

SQLبەشی یەک - سەرەتایەک دەربارەی

SQL
زمانی بنەڕەتی هەڵگرتن و رێکخستن و گێرانەوەی زانیارییە هەڵگیراوەکانە

SQL کورتکراوەی ووشه‌ی Structured Query Language


زمانێکی کۆمپیوتەری پەیوەنددارە بە داتابەیسەوە
 یەکەم دەرکەوتن و بەکارهێنانی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٧٤ کاتێک کە گروپێکی کۆمپانیای "ئای بی ئێم" گەشەی پێدا

#IBM ئای بی ئێم