ئاشنابوون بە دۆس و فرمانەکانی MS DOS
















ـە بە بەواتای سیستەمی بەکارخەری دیسک دێت DISK OPERATING SYSTEM
کورتکراوەی MS DOS ووشەی
وە دوو پیتی " ئێم ئێس " کورتکراوەیە بۆ ناوی مایکرۆسۆفت کە بەرهەم هێنی پرۆگرامەکەیە


سێ بەشی سەرەکی دەگرێتە خۆ MS-DOS 
سێ بەشی سەرەکی کە سێ کۆمەڵە فایلی بنەچەیی دۆس دەگرێتەوە

IO.SYS-1
ئەم فایلە کۆمەڵیک زانیاری و پرۆگرامۆکەی تایبەت بە تێخسترا و دەرکراوەکان دەگرێتەخۆ
[Basic Input/Output [BIO]]


MS-DOS.SYS-2
کۆمەڵێک پرۆگرامۆکە و جێبەجێکاری لقی دەگرێتەوەبۆ ئاسان بەجێ گەیاندنی فرمانەکانی سیستەم لە کاتی کارکردن دا


COMMAND.COM-3
پرۆگرامی تایبەت بە پێدانی کۆماند و فرمانەکان بۆ ئەنجام دانی کۆمەڵێک کاری دیاریکراو

ئێستا دێینە سەر باسی فرمانە جێبەجێکارییەکان
فرمانەکان دوو کۆمەڵەن ، فرمانە ناوخۆییەکان ، فرمانە دەرەکیەکان


فرمانە ناوخۆییەکان
کۆمەڵێک فرمانی سەرەکی و سانا دەگرێتە خۆ، چەند دانەیەک لەو فرمانانە
Md ــ cd ــ rd ــ path ــ ren ــ virify ــ break ــ Erase ــ set ــ prompt ــ dir ــ copy ــ del ــ cls ــ date ــ time ــ type ــ vole ــ ver ــ ctty 

لەگەڵ ئەمانەش دا کۆمەڵیک فرمانی ناوخۆیی تر هەیە
دا بەکاردێن وەکوBatch file کە لە فایلەکانی باچ 
Rem Echo ــ For ــ Goto ــ if ــ Shift pause 

 کە ئەوانیش ئەمانەنconfig.sys وە فرمانەکانی ناو فایلی جێبەجێکاری
Files Fcbs ــ Device Buffers ــ Last Drive ــ Shellcountry ــ Break stacks



  : کۆمەڵەی فرمانە سەرەکییەکان
بەر لەوەی فرمانەکان بناسێنین ، بۆ کردنەوەی دۆس و نوسینی فرمانەکان ، هەر کۆمپیوتەرێک کە سیستەمی لەسەرە ڕاستەوخۆ لەگەڵی دادەبەزێ و پێویستمان بەهیچ پرۆگرامیک نیە Cmd<Start تەنیا برۆ سەر
 Cmd بنوسە Run یاخود لە

TIME
بۆ نیشاندانی کاتی ئێستای کۆمپیوتەر
نوسینی بەم شێوەیە دەبێ

A:>time

کاتێ فرمانی کات دەنوسی کاتەکە نیشان دەدا ، و دواتر دەڵی کاتەکە بگۆڕە گەر بتەوێ دەتوانی بیگۆڕی
 بکە Enter ئەگەر نا تەنها ئینتەر



















DATE
بۆ نیشاندانی بەروار

کە بەرواری کاتی ئێستا نیشان دەدا
C:>Date


MD
MKDIRبۆ دروستکردنی فۆڵدەرێکی نوێ ، کە کورتکراوەی
A:>MD Derwaze



cls
بۆ خاوێنکردنەوەی شاشە و گێڕانەوەی بۆ دۆخی سەرەکی
A:>CLS
پاشان ئینتەر بکە

-------------------------------------------------------------------------------

DEL
سڕینەوەی ئەوانەی کە ناتەوێ ، بۆ سڕینەوەی فایلەکان بەکاردێ ئەم فرمانە
A:/>DEL dic.exe

وە بۆ ئەوەی کۆمپیوتەر پەیامێک بدا پێش سڕینەوە ،واتە پەیامی دڵنیابوون ئایا دەیسڕیتەوە یان نا
ئەوە بەم شێوەیە دەینوسین
A:>DEL dic.exe/P

-------------------------------------------------------------------------------
REN
بۆ گۆڕینی ناوی فایلەکان بەکاردێت
بۆ نمونە گۆڕینی ناوی فایلێک بۆ ناوێکی تر
A:>REN ez.exe abc.exe


-------------------------------------------------------------------------------

VOL
بۆ زانینی ناوی داریڤەکەمان ، درایڤی سی بەنمونە
A:>VOL

-------------------------------------------------------------------------------

SET
بۆ نیشاندانی زانیارییە هەڵگیراوەکانی سیستەمەکە
کە هەموو فایلەکانت نیشان دەدا
C:>SET

-------------------------------------------------------------------------------

VER 
کارەکەی بریتیە لە نیشاندانی ڤێرژنی - وەشانی سیستەمی جێبەجێکار
واتە سیستەمی ویندۆزت ڤێرژنی چەندە
A:>VER

-------------------------------------------------------------------------------

ERASE
بۆ سڕینەوەی فایلێکی دیاری کراو یاخود کۆمەڵە فایلێک
ERASE A:FAILE.BAT

-------------------------------------------------------------------------------

PROMPT
بۆ گۆڕینی ناونیشانی دەرکەوتووی سەر پرۆگرامەکە 
A:>بۆ نمونە کە ئاوا دەردەکەوێ
دەتوانین بیگۆڕین بۆ شتێک کە خۆمان بمانەوێ

بەم شێوەیە
A:>PROMPT SS
SS:>  ئەوە لە جارەکانی دواتر دا هێماکە بەو شێوەیە دەردەکەوێ

-------------------------------------------------------------------------------

VERIFY
بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە زانیارییەکان بەشێوەیەکی دروست تۆمارکراون یاخود نا
وە دوو دۆخی هەیە ،دۆخی چالاک و ناچالاک

VERIFY ONVERIFY OFF


ئەم بابەتە لە داهاتوو نوێدەکرێتەوە و فرمانەکانی تر باس دەکرێن 

١٢ ی دیسەمبەری ٢٠١٤
سۆران عبدالرحمن


نوسەر: سۆران --- کاتی بڵاوکردنەوە : 12/08/2014 --- هاوپۆل : پڕۆگرامسازی --- فەرهەنگۆکی وشەکان

بەژداری بە بابەتەکە بکە

فەیسبووکتویتەرگۆگڵ پڵاس
≡ کۆمێنت بنوسە
0 لێدوانی بلۆگ