بانگەشە

زیاتر »

2014/11/22

پەیوەندییە مەودا کورتەکان NFC



ڕۆژ بە ڕۆژ جیهانی تەکنەلۆژیا لە بەرەو پێشجوون و ئاسانکاری زیاتر دایە ، ڕەنگە هەندێکمان تەکنیکی "ئێن ئێف سی" ـمان بیستوە ، یاخود لە کاتی کڕینی مۆبایل و تەختە زیرەکەکان دا کە ئایا ئەو ئامێرە پاڵپشتی تەکنیکەکە دەکات یاخود نا





















تەکنیکی NFC - پەیوەندییە مەودا کورتەکان ، تەکنیکێکی نوێیە و درێژە پێدەر و پێشکەوتەی سیستەمی "وەڵامدەری خێرا"یە ناسراو بە QR کیو ئار.

بابەتێک لە سەر : کۆدی وەڵامدانەوەی خێرا - کیو ئار
تەکنیکێکی زۆر پێشکەوتووترە کە دەتوانی داتا و زانیاریەکان وەربگری و بنێری لە مەودایەکی کورت دا NFC
ئەمەش بە نزیککردنەوە و پێداتێپەڕاندنی ئەو مۆبایل و ئامێرانەی کە پاڵپشتی تەکنیکەکە دەکەن بە ئامێرەکانی کڕین دا
لە ڕێگەی ئەمەوە دەتوانی شت و مەک و کاڵاکان بکڕی و لە کاتی دانی نرخەکەی دا مۆبایلەکەت بە نزیکی ئامێری پارەدان دا تێدەپەڕێنی و بەهۆی شەپۆلە هەستیارەکانیەوە پارەکە ڕاستەوخۆ لە باڵانس یاخود کارتی بانکیت کەم دەبێتەوە
بەومەرجەی ئەو ئامێرە تایبەتی بێ و پاڵپشتی ئەم تەکنیکە نوێیە بکات
هەروەها گواستنەوەی فایلەکانی تری دەنگی و ڕەنگی و وێنەیی بەهەمان شێوەی بلوتوس
وە پەیوەستکردنی بە وایەرلێسەوە

ئێستا لە جیهان دا ئەم تەکنیکە وردە وردە پەرەدەسێنێ و بووە بە شۆرشێکی نوێی تەکنەلۆژیی کە لە داهاتوو دا هەموو جیهان دەگرێتەوە و دەبێتە ئاسانکارییەکی زۆر چاک بۆ ئەنجامدانی کاری رۆژانە

  پاڵپشتی ئەم تەکنیکە دەکات لە کاتی کڕینی پرۆگرامۆکەکان لەGoogle Wallet لە ئێستا دا
گۆگڵ پلەی دا


لەهەمان کات دا کارتەکانی ڤیزا و ماستەر کاردیش پاڵپشتی دەکەن و لە زۆر شوێنان دا ئەم سیستەمە پەیڕەودەکرێ














بە هەمان شێوە کۆمپانیایی بەناوبانگی سۆنی لە ئێستادا چەند ئامێرێکی پاڵپشتی ئەمە دەکەن
چەندین وێستگەی سوتەمەنی ئەم تەکنیکە بەکاردەهێنن بۆ شێوازی پارەدانی ئاسان













Near Field Communication  : NFC
پەیوەندی مەودا کورت


٢٢/١١/٢٠١٤
  سۆران عبدالرحمن