بۆ ئارەزوومەندانی بواری دیزاین و کاری ئەنیمەیشنی ، لێرەدا دوو پرۆگرامی تایبەت بە کاری ئەنیمەیشن باس دەکەین ، ئەنیمەیشن دوو ڕەهەندی و سێ ڕەهەندی هەیە
بۆ دەسپێکردن بە هەر کارێک سەرەتا کەمێک نەنگی تێدەکەوێ و سەخت دەبێ بەڵام ووردە وردە بەپێی کات و دەستهێنانی شارەزایی و تاقیکردنەوەی دەگەی بە ئەنجامیکی باش
بۆیە هەنگاونانی یەکەم دەستپێکیکی چاک دەبێ
Synfig Studio بەرنامەی
پرۆگرامێکی بەهێز و چاکە بۆ دروستکردنی ئەنیمەیشنی دوو ڕەهەندی و سێ ڕەهەندی
ئەم بەرنامەیە کارکردن تێیدا خۆشە و سەلیقە و توانای وینەکێشانی دەوێ و دەکرێ سود لە پێنوس و ئامرازە سادەکانی بەرنامەکە ببینرێ بۆ ئەنجامدان و دیزاینکردنی کارەکتەر و ئەنیمەشنی زۆر جوان
Blenderبەرنامەی
ئەمیش بەرنامەیەکی بەهێزە بۆ دروستکردنی ئەنیمەیشی فرە ڕەهەندی ، بەڵام ئەمیان بەهێزترە و کاتی زۆری دەوێ ڕەنگە بۆ سەرەتاکان هەندێ سەخت بێ بەڵام وەکو پێشتر ئاماژەمان بۆ دا هەموو دەستپێکێک هەنگاوی زیاتری پێویستە تاکو دەگەی بە ئامانجەکەت ، بۆیە بەپێی تێپەربونی کات و ئەنجامدانی کار لە سەری و خۆ ڕاهێنان لە رێگەی فێرکاری و ڤیدیۆکانی یوتیوب و خۆتاقیکردنەوەوە دەرئەنجامێکی باشی دەبێ
مەبەست لەم بابەتە ناساندن و ئاشناکردنی خوینەر و ئارەزوومەندانی ئەنیمەشن و دیزاین بوو بەو پرۆگرامانە
بەهیوای سوود
پێگەی دەروازە